عێراق و سوریا؛ ئەگەری لەدایکبوونی داعشە نوێیەکان
لەگەڵ ئەوەی زەنگی کۆتاییپێھێنان بە داعش لێدرا بەڵام پێشھاتەکان ئەوە دەردەخەن؛ ئەم رێکخراوە ھەموو کات لە بەردەرگایە و گەورەترین ھەڕەشەیە بۆ سەر ھێزە ئەمنییەکان لە خاکی سوریا و عێراقیش. پسپۆڕ و شیکەرەوە ئەمنیی و سیاسییەکان ئەگەری سەرھەڵدانی گروپی رادیکاڵی نوێ بە دوور نازانن و رادیکاڵیزم و توندڕەوی بە داعشەوە نابەستنەوە.