• Google Plus
  • Rss
  • Youtube

دەربارەی ئێمە

ئامانجه‌كانى سه‌نته‌ر:
1. پاڵپشتیكردنى پرۆسه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى زانستى وهاندانی پسپۆر ولێكۆڵه‌ران بۆ ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ وبه‌دواداچون بۆ ئه‌و بابه‌تانه‌ی بایه‌خدارن بۆ پسپۆڕییه‌كانى ئاینه‌ده‌زانى ستراتیژى وسیاسه‌تى گشتى وده‌ره‌كى.
2. به‌شداریكردن له‌ پێشكه‌وتن و په‌ره‌پێدانى فه‌لسه‌فه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى زانستى له‌ هه‌رێمى كوردستاندا.
3. پێشكه‌شكردنى ڕاوێژى زانستى و شاره‌زایى لێكۆڵینه‌وه‌ به‌ ده‌زگا حكومییه‌كانى هه‌رێم.
4. پێشكه‌شكردنى ڕاوێژى زانستى و شاره‌زایى لێكۆڵینه‌وه‌ به‌ كه‌رتى تایبه‌ت و ده‌زگا نا حكومییه‌كانى هه‌رێم.
5. به‌شداریكردن له‌ په‌ره‌پێدانى پرۆگرامى خوێندن له‌بواره‌كانى په‌یوه‌ندیدار به‌ پسپۆڕییه‌كانى سه‌نته‌ر.
6. ئه‌نجامدانى كۆنفراس و سیمینارى زانستى بۆ پشتیوانیكردنى پرۆسه‌ى توێژینه‌وه‌ى زانستى.
7. هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌لأ سه‌نته‌ره‌ حكومى وناحكومییه‌كانى لێكۆڵینه‌وه‌ى زانستى له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان و ناوخۆ وده‌ره‌وه‌ى عێراق له‌پێناو گواستنه‌وه‌ و ئالوگۆڕكردنى بیروڕا و شاره‌زایى زانستى.
8. به‌دواداچوون و پێوانه‌كرنی ئاڕاسته‌كانى رای گشتی بۆ ئه‌و بابه‌تانه‌ی جیگه‌ی بایه‌خی هاووڵاتیانن.
9. ڕاهێنان و پێگه‌یاندنى توێژه‌ر له‌بوارى پسپۆڕییه‌كانى سه‌نته‌ردا.
10. كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ ستراتیژییانه‌ى كه‌ تائێستا له‌ كوردستاندا به‌شێوه‌یه‌كى زانستى وبه‌پێى پێوه‌ره‌ ئه‌كادیمییه‌كان كاریان له‌سه‌ر نه‌كراوه‌.

 

چالاكییه‌كانى سه‌نته‌ر:
1. نوسین و ئه‌نجامدانى لیكۆلینه‌وه‌ى زانستى و بڵاوكراوه‌نه‌وه‌ى.
2. ئه‌نجامدانى كۆنفرانس وكۆنگره‌ی زانستی وكۆڕو سیمینار.
3. بڵاوكردنه‌وه‌ی لیكۆلینه‌وه‌ى زانستى وكتێب وبڵاكراوه‌یتر.
4. ئه‌نجامدانى چاوپیكه‌وتن وبه‌رنامه‌ی میدیایی.
5. وه‌رگێرانی كتێب و جۆرناڵ وبڵاوكردنه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی بیانى په‌یوه‌ندیدار به‌ پسپۆڕییه‌كانى سه‌نته‌ر.
6. سودوه‌رگرتن له‌ هۆیه‌كانی راگه‌یاندن به‌گشتی وئه‌نجامدانى ڕاپرسى بۆ ئاڕاسته‌كانى ڕاى گشتى.
7. كۆكردنه‌وه‌ى داتا وزانیارى له‌سه‌ر سه‌رجه‌م كایه‌كانى سیاسه‌تى گشتى له‌ هه‌رێمى كوردستان وشیكردنه‌وه‌ و بڵاوكردنه‌وه‌یان.

 

Send this to a friend