• Google Plus
  • Rss
  • Youtube
September 8, 2020

گۆڤاری ئایندەناسی ژمارە ٣ ئەیلولی ٢٠٢٠

گۆڤاری ئایندەناسی
ژمارە سێی گۆڤاری “ئایندەناسی” کەوتە بەر دیدی خوێنەران.
گۆڤاری ئایندەناسی، گۆڤارێكە گرنگی بە توێژینەوە و ئایندەیی و ستراتیژییەکان دەدات و دوو مانگ جارێك لە لایەن “سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئایندەیی”یەوە دەردەچێت.
♦️لە ژمارە سێی ئایندەناسی-دا، جیا لە چەندین توێژینەوەی ستراتیژی و ئایندەیی كە لە لایەن توێژەرانی ناوخۆیی و دەرەكی ئامادەكراون، دۆسێییەکی تایبەت بە دۆخی هەنووكەیی و ئایندەیی كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان ئامادەكراوە.
ژمارەی سێیەمی گۆڤاری ئایندەناسی ئەم بابەتانە لە خۆ دەگرێت:
توێژینەوەی ناوخۆیی

♦️ ١٤٠، لە پرسێکی ناوچەییەوە بەرەو چارەسەری نێودەوڵەتی
♦️ تێڕوانینە جیاوازەکان بۆ چەمکى ناوچە جێناکۆکەکان
♦️ ئایندەی کوردستانی سوریا، لەنێوان ململانێ ناوخۆیی و هێزە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان
♦️ قەبارەی گرووپە وەلائییەكانی ئێران لە هاوكێشە ئەمنییەكانی عێراقدا
♦️ ژینگه‌ی به‌رهه‌مهێنان و به‌رده‌وامی بیری توندڕە‌وی له‌ ناوچه‌ جێناكۆكەكان
♦️ توێژینەوە و شیكاری وەرگێڕاو
♦️ ڕێگرییەکانی لکاندنی کەرکووک بە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
♦️ چارەسەری كێشەی ئاسایش لە كەركووك
♦️ ئایندەی پەیوەندییەكانی هەردوو ئەنجوومەنە كوردییەكەی سووریا
♦️ ڕاپۆڕتی ئایندەیی
♦️ کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکان لەنێوان پێکەوەژیان و پێکداداندا
♦️ فەرهەنگی ئایندەناسی
♦️ تیۆری جەنگی ڕەوا
♦️ خوێندنەوەی كتێب
♦️ مرۆڤی عاقل؛ مێژوویەكی كورتی جۆری مرۆیی

ئامانجی گۆڤاری ئایندەناسی، گرنگیدانە بە لێکۆڵینەوەکانی ئایندەیی و ستراتیژییەکان بە تەوەرێتی و گرنگیدانی بە کوردستان و هەرێمایەتی و دۆخی نێودەوڵەتی پەیوەست بە ناوچەکەوە بە ئامانجی تێگەیشتن لە ئێستا و ئایندەی وەرچەرخانە جیهانیی و هەرێمییەکان و کاریگەرییان لەسەر کوردستان.
بواری توێژینەوەی بریتیە لە سیاسەتڕێژی کورتمەودا و دورمەودای کوردستانی و شرۆڤەی سیاسەتی وڵاتانی هەرێمایەتی.
♦️هەر ژمارەیەکی ئایندەناسی چەندین توێژینەوە، وەرگێڕان، شرۆڤە و ڕاپۆرتی ئاماریی و گریمانەسازیی بۆ وەرچەرخان و گەشەکردنەکانی کەرتەجیاوازەکانی حکومەتداری و کۆمەڵگە، چاوپێکەوتنی پسپۆڕ و خاوەن بۆچوونەکان لەخۆدەگرێت.

Send this to a friend