• Google Plus
  • Rss
  • Youtube
January 7, 2021

گۆڤاری ئایندەناسی ژمارە پێنج (5)ی کانوونی دووەمی2021

گۆڤاری ئایندەناسی ژماره پێنجی (٥‌) کانوونی دووەمی ٢٠٢١، كه‌وته‌ بەر دیدی خوێنەران. گۆڤاری ئایندەناسی، گرنگی بە توێژینەوە ستراتیژی و ئایندەییەكان دەدات، دوو مانگ جارێك لە لایەن “سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئایندەیی” دەردەچێت.

لە ژمارەی نوێیدا گۆڤاری ئایندەناسی، چەند توێژینەوەیەکی ستراتیژی و ئایندەیی لە بارەی پەیوەندییەکانی هەولێر بەغدا، سیناریۆ و ئەگەرەکانی پیکهاتنی هەرێمی سوننە لە عێراق، سیاسەتی نوێی تورکیا و بەکارهێنانی هێزی سەربازی، پەیوەندییەکانی تورکیا و ئەمریکا لەسەردەمی بایدن و پەیوەندی بە دۆزی کوردستانەوە، لە لایەن توێژەرانی ناوخۆیی و دەرەكی ئامادەكراوە، وەک نەریتی هەر ژمارەیەکیش کتێبێکی ئایندەیی، چەمکێکی ئایندەیی و ڕاپۆرتێکی لەبارەی دۆخی ئابووریی عێراق و کاریگەریی لەسەر هەرێم لەسەر ساڵی ٢٠٢١دا ئامادەکراوە.

ژمارەی چوارەمی گۆڤاری ئایندەناسی ئەم بابەتانە لە خۆ دەگرێت:

ئامانجی گۆڤاری ئایندەناسی، گرنگیدانە بە لێکۆڵینەوەکانی ستراتیژی و ئاییندەیی بە تەوەرێتی و گرنگیدانی بە کوردستان و هەرێمایەتی و دۆخی نێودەوڵەتی پەیوەست بە ناوچەکەوە بە ئامانجی تێگەیشتن لە ئێستا و ئایندەی وەرچەرخانە جیهانیی و هەرێمییەکان و کاریگەرییان لەسەر کوردستان. بواری توێژینەوەی ئەم گۆڤارە بریتییە لە سیاسەتڕێژی کورتمەودا و دورمەودای کوردستانی، شرۆڤەی سیاسەتی وڵاتانی هەرێمایەتی.

هەر ژمارەیەکی ئایندەناسی چەندین توێژینەوە، وەرگێڕان، شرۆڤە و ڕاپۆرتی ئاماریی و گریمانەسازیی بۆ وەرچەرخان و گەشەکردنەکانی کەرتەجیاوازەکانی حکومەتداری و کۆمەڵگە، چاوپێکەوتنی پسپۆڕ و خاوەن بۆچوونەکان، لەخۆ دەگرێت

Send this to a friend