• Google Plus
  • Rss
  • Youtube
December 15, 2022

گۆڤاری ئایندەناسی ژمارەی پانزەیەم (15) کانوونی یەکەم، پایزی 2022، ساڵی سێیەم

گۆڤاری ئایندەناسی ژمارەی پانزەیەم کانوونی یەکەم، پایزی 2022، ساڵی سێیەم، كه‌وته‌ بەر دیدی خوێنەران. گۆڤاری ئایندەناسی، گرنگی بە توێژینەوە ستراتیژی و ئایندەییەكان دەدات، وەرزانە لە لایەن “سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئایندەیی”ەوە، دەوەشێنرێت.

ژمارەی نوێی گۆڤاری ئایندەناسی كۆمەڵێك توێژینەوەی تایبەت بە هەرێمی كوردستان لە بوراەكانی سیستمی حوكمڕانی، هەڵبژاردن و پەرلەمان، سێكتەری نەوت، دۆخی سۆشیال میدیا و هەروەها دۆخی ئاویی ژێر زەوی لەخۆدەگرێت. وەک نەریتی هەر ژمارەیەکیش، کتێبێکی ئایندەیی، چەمکێکی ئایندەیی، هەروەها دوو ڕاپۆڕت سەبارەت بە عێراق و توركیا ئامادەکراوە.

ژمارەی پانزەیەمی گۆڤاری ئایندەناسی ئەم بابەتانە لە خۆ دەگرێت:

♦  سەروتار

– ئایندەی هەرێم و عێراق، لە پەراوێزی ڕاپەڕینی نەتەوەکانی ئێران/ هەردی مەهدی میکە

♦  توێژینەوەی ناوخۆیی

-سێكتەری نەوت لەنێوان هەرێم و بەغدادا/ یادگار سدیق گەڵاڵی

-سیستمی هەڵبژاردن و هاوکێشەکانی دەسەڵات لە هه‌رێمی كوردستان/ د. هۆگر ئیبراهیم حەكیم

-ئایندەی سیستمی نێودەوڵەتی و هەرێمی کوردستان/ زانا كەریم نەجم

-مه‌ترسییه‌كانی سۆشیالمیدیا له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان / د. كارزان محەمەد

-مەترسییەکانى دابەزینی ئاستی ئاوی ژێرزەویی هەولێر و كاریگەریی پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون/ رێكخراو ستۆپ و تۆری میدیایی موڵك نیوز

 توێژینەوەی وەرگێڕاو

-دەروازەیەك لەمەڕ بەكارهێنانی لێكۆڵینەوەی ئایندەیی لە زانستی سیاسەت/سەید حسێن میر خەلیلی

-قەیرانی ئۆكرانیا؛ شەڕی وزە و ئاسایشی خۆراك/وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە: پەرۆش محەمەد

-بانكه‌ ناوه‌ندییه‌كان هه‌ڵكشانى مشتومڕه‌كان له‌ باره‌ى سه‌ربه‌خۆیى سیاسه‌تى دراو له‌ جیهاندا/عەلی سەڵاح، و: بارام سوبحی

 ڕاپۆڕتی ئایندەیى

-گەندەڵی وەك یەكێك لە چوار مەترسییەكەی سەر ئایندەی دەوڵەتی عێراق/ ئامادەكردن: گۆڤاری ئایندەناسی

-١٠٠ ساڵەی کۆمار؛ ئایندەی تورکیا بەرەو کوێ؟/ ئامادەكردن: عەدنان ئەحمەد

 کتێبی ئایندەیی

-ژیان وەک سیاسەت: چۆن خەڵکی سادە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕن/د.عابد خالد

 فەرهەنگی ئایندەناسی

-بەرنامەرێژی (لەسەر بنەمای كات و مەودا)/ ئامادەكردن: ئەژی ئازاد ئەبوبەكر

ئامانجی گۆڤاری ئایندەناسی، گرنگیدانە بە لێکۆڵینەوەکانی ستراتیژی و ئایندەیی بە تەوەرێتی و گرنگیدانی بە کوردستان و هەرێمایەتی و دۆخی نێودەوڵەتی پەیوەست بە ناوچەکەوە بە ئامانجی تێگەیشتن لە ئێستا و ئایندەی وەرچەرخانە جیهانیی و هەرێمییەکان و کاریگەرییان لەسەر کوردستان. بواری توێژینەوەی ئەم گۆڤارە بریتییە لە سیاسەتڕێژی کورتمەودا و دورمەودای کوردستانی، شرۆڤەی سیاسەتی وڵاتانی هەرێمایەتی.

Send this to a friend