• Google Plus
  • Rss
  • Youtube
March 12, 2023

گۆڤاری ئایندەناسی ژمارەی شانزەیەم (16) ئازاری، 2023، ساڵی سێیەم

گۆڤاری ئایندەناسی ژماره شانزە(16)، ئازاری 2023، كه‌وته‌ بەر دیدی خوێنەران. گۆڤاری ئایندەناسی، گرنگی بە توێژینەوە ستراتیژی و ئایندەییەكان دەدات، دوو مانگ جارێك لە لایەن “سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئایندەیی” دەردەچێت.

ژمارەی نوێی گۆڤاری ئایندەناسی تایبەت كراوە بە دۆسێی “شاری زیرەك” و تێیدا زەمینە و بەربەستەكانی جێبەجێبوونی لە هەرێمی كوردستان باس كراوە و نموونەی شارە زیرەكەكان لە ئاستی جیهان و ئایندەیان خراونەتە ڕوو. وەک نەریتی هەر ژمارەیەکیش، کتێبێکی ئایندەیی، چەمکێکی ئایندەیی و ڕاپۆڕتێك سەبارەت بە دۆسێی ئەم ژمارەیە ئامادە کراوە.

♦ سەروتار

– حکومەتی دەزگایی و ئۆپۆزسیۆنی هیوابەخش/هەردی مەهدی میکە

♦ توێژینەوەی ناوخۆیی

-شاری زیرەک لە هەرێمی کوردستان؛ لە بیرۆکەوە بۆ جێبەجێکردن/ محەمەد لەتیف مەولەوی

-تەکنەلۆجیای گەیاندن شاری زیرەك؛ لە خەونەوە بۆ ڕاستی/ سارا ئازاد ئەحمەد و  دیاری عەبدولخالق حەسەن

-بەکارهێنانی ڕێکاری بیناکاریی زیرەک لە ژێر کاریگەریی تەقینەوەدا/ سەردەشت سەردار وەلی

-فێربوون لە ڕووداوەکانی ڕابردوو؛ دەرفەتێک بۆ دووبارەنەبوونەوەیان/ توانا عەبدوڵا حوسێن

♦ توێژینەوەی وەرگێڕاو

-ئایندەی شاره‌كان؛ سیاسه‌تمه‌داره‌كان ده‌توانن چی فێر بن له‌ پێوه‌ره‌كانی شاره‌ زیره‌كه‌كان؟/ وەرگێڕان: سەرهەنگ ئەحمەد

-شاری زیرەك لە نێوان ڕەگەزە پێكهێنەرەكان و نموونەی شاری تەكنۆلۆژیی هاوچەرخ/ وەرگێڕان: ژیلوان لەتیف یارئەحمەد

-مەترسییەکانی زیرەکیی دەستکرد لە سەر ئاسایش و ئایندەی کار/ وەرگێڕان: بارام سوبحی

♦ ڕاپۆڕتی ئایندەیی

-حکومەتی ئەلیکترۆنی؛ تاقیکردنەوە سەختەکەی حکومەتی هەرێم/ ئامادەكردن: عەدنان ئەحمەد

♦ کتێبی ئایندەیی

-بیرکردنەوە لە ئایندە؛ ڕێنماییەكان بۆ ئایندەبینییەكی ستراتیژی/ ئامادەكردن: ئەژی ئازاد ئەبوبەكر

 ♦ فەرهەنگی ئایندەناسی

-ئابووریی مەعریفە/ د. عابد خالد

ئامانجی گۆڤاری ئایندەناسی، گرنگیدانە بە لێکۆڵینەوە ستراتیژی و ئایندەییەکان بە تەوەرێتی و گرنگیدانی بە کوردستان و هەرێمایەتی و دۆخی نێودەوڵەتی پەیوەست بە ناوچەکەوە بە ئامانجی تێگەیشتن لە ئێستا و ئایندەی وەرچەرخانە جیهانیی و هەرێمییەکان و کاریگەرییان لەسەر کوردستان. بواری توێژینەوەی ئەم گۆڤارە بریتییە لە سیاسەتڕێژی کورتمەودا و دورمەودای کوردستانی، شرۆڤەی سیاسەتی وڵاتانی هەرێمایەتی.

Send this to a friend