• Google Plus
  • Rss
  • Youtube
January 18, 2022

ژمارە یانزە (١١)ی کانونی دووەمی ٢٠٢٢ی گۆڤاری ئایندەناسی

ژمارە یانزە (١١)ی کانونی دووەمی ٢٠٢٢ی گۆڤاری ئایندەناسی، كه‌وته‌ بەر دیدی خوێنەران. گۆڤاری ئایندەناسی، گرنگی بە توێژینەوە ستراتیژی و ئایندەییەكان دەدات، دوو مانگ جارێك لە لایەن “سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئایندەیی” دەردەچێت.

ژمارەی یانزەیەمی گۆڤاری ئایندەناسی تایبەت كراوە بە دۆسێی ئاو و پرسەكانی تایبەت بە سیاسەتی ئاویی لە هەرێمی كوردستان و وڵاتانی هەرێمی. وەک هەر ژمارەیەکیش، کتێبێکی ئایندەیی، چەمکێکی ئایندەیی و ڕاپۆرتێکی ئایندەیی لەبارەی بابەتێكی هەنووكەیی پەیوەندیدار بە هەرێمی كوردستان و عێراق ئامادەکراوە.

ژمارەی یانزەیەمی گۆڤاری ئایندەناسی ئەم بابەتانە لە خۆ دەگرێت:

♦  سەروتار

– کوردستان لە سایەی جەنگێکی ڕانەگەیەندراوی ئاویدا

د. هەردی مەهدی میکە

♦  توێژینەوەی ناوخۆیی

-کوردستان لەبەردەم هەڕەشەی  سیاسەتی ئاویی هاوسێكان و بێباکیی هەرێمدا

پ.ی.د. خەلیل کەریم محەمەد

-دۆخى ئاسایشى ئاو لە هەرێمى کوردستان

عەبدولموتەلیب ڕەفعەت

-گۆڕانی کەش لە کوردستان؛ ئاڵنگاری و ڕووبەڕووبوونەوە

خالد سلێمان

-براندسازی نەتەوەیی؛ چەمکەکان، بنەماکان و ڕێکارەکان

د. کامەران حەسەن

 توێژینەوەی وەرگێڕدراو

-قەیرانى ئاو و گۆڕانى كەشوهەوا لە عێراق؛ هۆکارى كۆچ و ناكۆكى ناوخۆیى

سەفا خەلەف

-چۆن کەمئاویی بووەتە هۆکاری بەرپابوونی جەنگەکان؟

 ساندی میلن

-ھایدرۆپۆلەتیکی گەنجینە ئاوهەڵگرە سنووربڕەکان؛ بەرەو ھاوکاریی كردەیی

بەردیا ڕەوغەنی و ئەوانی تر

 ڕاپۆڕتی ئایندەیی

-پرسی ئاو؛ کلیل لە بەغدا و کێشە لە هەرێم

ئامادەکردن: عەدنان ئەحمەد

   کتێبی ئایندەیی

-كتێبى: دوژمنسازى؛ یاخود چۆن بە ویژدانێکی ئاسودەوە بکوژيت؟

ئامادەکردن: د. عابد خالد

 فەرهەنگی ئایندەناسی

-تیۆری سڵپێكردنەوە (نظرية الردع – Deterrence theory)

ئامادەکردن: ئەژی ئازاد

ئامانجی گۆڤاری ئایندەناسی، گرنگیدانە بە لێکۆڵینەوەکانی ستراتیژی و ئایندەیی بە تەوەرێتی و گرنگیدان بە کوردستان و دۆخی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی پەیوەست بە ناوچەکەوە، بە ئامانجی تێگەیشتن لە ئێستا و ئایندەی وەرچەرخانە جیهانیی و هەرێمییەکان و کاریگەرییان لەسەر کوردستان. بواری توێژینەوەی ئەم گۆڤارە بریتییە لە سیاسەتڕێژیی هەنووکەیی و کورتمەودا و دورمەودای کوردستانی هاوتا لەگەڵ شرۆڤەی سیاسەتی وڵاتانی هەرێمایەتی.

Send this to a friend