بەکارهێنانی ڕێکاری بیناکاریی زیرەک لە ژێر کاریگەریی تەقینەوەدا
سەردەشت سەردار وەلی/ خوێندکاری دکتۆرا لە ئەندازیاریی بیناکاریدا بەرایی بە گشتی تێکچوون و داڕمانی ئەو بینایانەی کە لە ئاسن دروست دەکرێن لە ژێر کاریگەریی کاری تەقینەوەدا؛ سەرنجی توێژەرە جیهانییەکانی بە لای خۆیدا ڕاکێشاوە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ کاریگەریی مەترسیدار و ڕووخێنەری تەقینەوە. ڕەفتاری ماددەی سوپەر -ئیلاستیکی نیکڵ-تیتانیۆمی خودشێوەگۆڕی (Superelastic Nickel