دوای ١٨ ساڵ شاندی تاڵیبان سەردانی كابوڵیان کرد
دوای ١٨ ساڵ بۆ یه‌كه‌مجار، شاندێكی سێ كه‌سیی تاڵیبان به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی ئاڵوگۆڕكردنی دیله‌كان، گه‌یشتنه كابول. شوورای ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌فغانستان بڵاویکرده‌وه، یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ته‌كنیكی له‌نێوان شاندی تاڵیبان و كاربه‌ده‌ستانی ئه‌فغانستان به‌ڕێوه‌چووه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، تاوتوێی بابه‌تی ئاڵوگۆڕكردنی دیله‌كان كراوه، بەپێی زابیارییەکانیش كۆبوونه‌وه‌كه زۆر به باشی به‌ڕێوه‌چووه و سبه‌ینێش به‌رده‌وام ده‌بێت. له كۆبوونه‌وه‌كەدا