• Google Plus
  • Rss
  • Youtube
March 31, 2020

لە هەر چوار ئەمریکییەک سێ کەسیان لەماڵەوەن

بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە ئێستادا ٢٤٥ ملیۆن ئەمریکی بۆ خۆپاراستنیان ناچارن لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە.

بەپێی هەواڵێکی کەناڵی بی بی سی، ۲٤٥ ملیۆن ئەمریکی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ناچارن لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە.

لەکۆی ٥۰ ویلایەتی ئەمریکا بڕیاری “لە ماڵەوە بمێننەوە” لە ۳۲ ویلایەت خراوەتە بواری جێبەجێ کردنەوە.

لەو ویلایەتانە رێگە بە هاووڵاتییان دراوە، تەنها بۆ کڕینی پێداویستییە سەرەتاییەکانی رۆژانە یان ئەنجامدانی وەرزش بەشێوەیەکی سنووردار لە ماڵەکانیاندا بێنە دەرەوە.

ھەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و مانەوەی هاووڵاتییان لە ماڵەوە وەھای کردوە لە ئێستادا ملیۆنەها هاووڵاتیی ئەمریکی بێکاربن.

بەپێی راپۆرتێکی بانکی ناوەندی ئەمریکاش ئەگەری هەیە ٤۷ ملیۆن کەس کارەکانیان لەدەستبدەن.

بەپێی هەواڵێکی کەناڵی “CNBC” لە ئێستادا ٥.٨ ملیۆن بێکار لە ئەمریکادا هەن و ئەگەر ئەم ژمارەیەی ئێستاشی بۆ زیاد بکرێت دەبێتە ٥۲.٨ ملیۆن بێکار، ئەمەش شۆکێکی گەورە لە ئابووری ئەمریکادا دروست دەکات کە سێ هێندەی قەیرانە مەزنەکەی ساڵی ۱۹۳۰ گەورەترە کە تیایدا ئابووری ئەمریکا داڕما.

Send this to a friend