• Google Plus
  • Rss
  • Youtube
April 1, 2020

نەتەوە یەکگرتووەکان داوای وەستاندنی شەڕ و رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا دەکات

نەتەوە یەکگرتووەکان داوای وەستاندنی شەڕ و رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا دەکات

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، داوا لەلایەنە ناکۆکەکان دەکات شەڕ و پێکدادان رابگرن و بە ھەموانەوە رووبەڕووی کۆرۆنا ببنەوە.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا داوا دەکات، شەڕ و پێکدادانە چەکدارییەکان کۆتاییان پێبھێنرێت، تاکو جیھان بتوانێت جەنگی کۆرۆنا بباتەوە و کۆنترۆڵی بکات.

لە بەییاننامەکەدا داوا کراوە، بۆ ئەوەی بتوانرێت ھاوکارییە تەندروستییەکان بە ئاسانی بگات بە ئەو کەس و ناوچانەی لەژێر ھەڕەشەی ڤایرۆسی کۆرۆنادان، دەبێت شەڕ و مملانێ چەکدارییەکان بوەستێنرێت.

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان باس لەوە دەکات، بەشێک لەو وڵاتانەی لە ئێستادا جەنگیان تێدایە، سیستەمی تەندروستییان لەژێر ھەڕەشەی وێران بووندان، بۆیە پێویستە بە زووترین کات جەنگ بوەستێت و ھاوکارییان پێ بگات، تاکو بتوانن بەسەر ڤایرۆسەکەدا زاڵ ببن.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ڤایرۆسی کۆرۆنا جیاوازی لەنێوان ھیچ رەگەز، ئایین و ناوچەیەکدا ناکات، بۆیە دەبێت ھەموان و بە ھاوبەشی رووبەڕووی ببنەوە.

Send this to a friend