ڕەهەندەکانی سەردانەکەی سەرۆککۆمارى تورکیا بۆ کەنداو
بەختیار ئەحمەد ساڵح پوختە لە ناوەڕاستی مانگی تەمموزى ٢٠٢٣، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان؛ سەرۆککۆماری تورکیا، گەشتێکی بۆ کەنداو کۆتایی پێ هێنا کە هەر سێ وڵاتی عەرەبستانی سعودیە، قەتەر و ئیماراتی لەخۆگرتبوو. لەو گەشتەدا تورکیا کۆمەڵێک ڕێککەوتنی لەگەڵ ئەو سێ وڵاتە لە بوارەکانى وزە، پیشەسازی، بەرگری، گەشتیاری، بیناسازی و ژێرخانی ئابووریدا واژووکرد.