ڕاپۆرتی ڕاپرسی سەبارەت بە «تێڕوانینی ئێرانییەکان بۆ ئایین»
وەرگێڕان: كەیوان قادری بەرایی ئەم ڕاپۆرتە لە بنەڕەتدا لەسەر بنەمای ڕاپرسییەك لەمەڕ ڕوانینی ئێرانییەكان سەبارەت بە ئایین ئەنجام دراوە. گرووپی توێژینەوەی بیرپێوەری ئێرانییەکان (گەمان كە ڕێکخراوێکی لێکۆڵینەوەی ناحکومی، سەربەخۆ و تۆمارکراو لە وڵاتی هۆڵەندایە.) لە ڕێگەی عەمار مەلیکی، پرۆفیسۆری یاریدەدەری زانستی سیاسی، زانکۆی تیلبێرگی هۆڵەندا و پوویان تەمیمی عەرەب،