• Google Plus
  • Rss
  • Youtube

Archive for year 2017

  • December 17, 2017

    چارەنووسى کەرکوک لە نێوان هەولێر و بەغداد

    پوختەی توێژینەوەی ژمارە (٢) لە پرۆژەى: چارەنووسى کەرکوک لە نێوان هەولێر و بەغداد  کلیک لێرە بکە بۆ خوێندنەوەی پوختەکە بە پی دی ئێف لێرە کلیک بکە بۆ هەواڵی کۆنگرە ڕۆژنامەییەکەی ڕاگەیاندنی قۆناغى دووەمى پرۆژەکە

  • December 17, 2017

    سەنتەرى لێکۆڵینەوەى ئایندەیى پرۆژەى (چارەنووسى کەرکوک لەنێوان هەولێر و بەغداد)ى ڕاگەیاند

    (سەنتەرى لێکۆڵینەوەى ئایندەیى) بە هاوکارى (سەنتەرى لێکۆڵینەوەى یاسایى و سیاسى – لە کۆلێژى یاسا و ڕامیارى زانکۆى سلێمانى) لە بەروارى ١٦/ ١٢/ ٢٠١٧ کاتژمێر (٤ – ٥) ى پاش نیوەڕۆ، لە هۆڵى کۆنفرانسەکانى سەرۆکایەتى زانکۆى سلێمانى، لە کۆنگرەیەکى میدیاى بەرفراواندا، بە ئامادەبوونى پەیامنێرانى ژمارەیەکى بەرچاو لە کەناڵەکانى ڕاگەیاندن، قۆناغى دووەمى

  • December 9, 2017

    پەیوەندییەکانى نێوان حکومەتى هەرێمى کوردستان و حکومەتى فیدراڵى عێراق لە مێزگردێکى هاوبەشى

    لە چوارچێوەى چالاکیە هاوبەشەکانى ئەو لێکتێگەیشتنە ئەکادیمیەى لە نێوان (سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئایندەیی) و (زانکۆی گەشەپێدانى مرۆیی) ئیمزاکراوە، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتى بەروارى ٩ /١٢ /٢٠١٧، مێزگردێکى هاوبەش لەنێوان توێژەرانى سەنتەرەکەمان (سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئایندەیی) و توێژەرانى (سەنتەرى گەشەپێدان بۆ توێژینەوە و ڕاهێنان) سەر بە زانکۆى ناوبرا ئەنجامدرا، کە تیایدا توێژەرانى هەردوو سەنتەرەکە،

  • December 7, 2017

    لێکتێگەیشتنی نێوان سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئایندەیی و زانکۆی جیهان-سلێمانی

    ڕۆژی چوارشەمە، ٦/١٢/٢٠١٧، لێکتێگەیشتنێکی ئەکادیمی لە نێوان سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئایندەیی و زانکۆی جیهان-سلێمانی ئیمزا کرا. لێکتێگەیشتنەکە لەلایەن بەڕێزان دکتۆر ئارام عومەر محێدین (سەرۆکی زانکۆی جیهان-سلێمانی) و دکتۆر عابید خالید رەسوڵ (بەرپرسی بەشی ئاسایش و سیاسەتی گشتی لە سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئایندەیی)ەوە ئیمزا کرا. ناوەرۆکی لێکتێگەیشتنەکە بە مەبەستی ئەنجامدانی چالاکی ئەکادیمی هاوبەش

  • December 7, 2017

    چاكسازیی ڕاگوزەر

    هەردی مەهدی میکە “دراوسێ لە دراوسێ میرات دەبات”ئەمە قسەیەكی دێرینی رۆژهەڵاتیەكانە، بۆ ئێمەی كورد وادیارە تەنها نەهامەتیانمان بە میرات بردووە، ئەگینا لە ئەزمونی دەوڵەتداری و چاكسازی و ئاڵوگۆڕە سیاسیەكان بۆ تەنها دروشم، پەلامار، بەرگری‌و بێكیانی-مان بۆ ماوەتەوە؟! هۆی سەرەكی ئەوەش كە میراتی ئەوان لە هەڵە و چاكیەكان، بەرمان نەكەوتوە ئەوەیە

  • December 3, 2017

    چاره‌نووسی ڕێکه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران له‌سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی دۆناڵد تره‌مپ-دا

    نوسینی: کۆسره‌ت خدر تایبەت بە سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئایندەیی پێشه‌کی مه‌ترسییه‌کانی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران، له‌ دوای ڕووداوه‌کانی 11ی سێپته‌مبه‌ره‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌کی ئاشکراتر و فراوانتر له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ده‌رکه‌وتن. هه‌ربۆیه‌ش کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ک باشترین بژارده په‌نای برده‌به‌ر ڕێگای دیپلۆماسی و دانوستان بۆ که‌مترکردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسیانه‌. له‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ ده‌یه‌یه‌ک گفتوگۆ و دانوستان،

  • November 3, 2017

    هەرێمی کوردستان لە دوای ڕیفراندۆم: ره‌گوڕیشه‌ی شكسته‌كان

    نوسینی: جەلال حەسەن مستەفا لینکی بابەتەکە لە ناوەندی کوردستان بۆ توێژینەوە لە ململانێ و قەیرانەکان ئەو پرسیارەی لە مێشکی هەمواندا دێت و دەچێت ئەوەیە کە بۆچی هەرێمی کوردستان شکستی هێنا لە ڕاگەیاندنی دەوڵەتدا؟ نەک هەر ئەوەش بەڵکو بەشێک لەو ئیمتیازاتانەش لە دەستچون کە پێشتر لە دەرەوەی دەستور بەدەست هەرێمی کوردستانەوە

  • October 12, 2017

    تاوتوێکردنی دۆخ و پێشهاتە سیاسییەکانی ناوچە جێناکۆکەکان

     لە درێژەی جێبەجێکردنی هەنگاوە تەواوکارییەکانی پرۆژەی “ناوچە جێناکۆکەکان لە نێوان هەولێر و بەغداد”دا، ئێوارەی چوارشەممە ١١/١٠/٢٠١٧ کاتژمێر ٤ی ئێوارە، سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئایندەیی میوانداری هەریەک لە بەڕێزان لیوا بەختیار محەمەد-راوێژکار لە وەزارەتی پێشمەرگە و لیوا عومەر ساڵح فەرماندەی لیوای پارێزگاری سلێمانی کرد، کە تیایدا ناوبراوان دۆخی ئێستا و پێشبینی و ئەگەر

  • October 8, 2017

    کوردستان، ئێرانێکی تر یان ئیسرائیلی دووەم

    هەردی مەهدی میکە لینکی بابەت ئێران و کوردستانی ئێراق خاوەنی پەیوەندییەکی دێرینەی ناوچەکەن، هەم کەریگەر وهەم کارتێکەرن لەسەریەک. سیاسەتی سنوریی ئیران هێندەی وەک کارتێک و قوڵاییەکی ستراتیژی لە کورد و جوگرافیای کوردستانی روانیوە کەمتر وەک نەیارێک لە واقیعدا مامەڵەی لەگەڵدا کردووە، لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی رابردووشەوە تا نوکە، واقیعی پەیوەندییە

  • September 30, 2017

    ناوچە جێناکۆکەکان دواى ڕیفراندۆمى سەربەخۆیى هەرێمى کوردستان

    پۆلیسى پەیپەرى (١) سەنتەرى لێکۆڵینەوەى ئایندەیى سلێمانى ٣٠ / ئەیلول / ٢٠١٧ کلیک لێرە بکە بۆ داگرتن و خوێندنەوەی ئەم پۆلیسی پەیپەرە بە pdf دەستپێک ئاشکرایە لەدواى ئەنجامدانى ڕیفراندۆمى سەربەخۆیى هەرێمى کوردستان لە ٢٥ ى ئەیلولى ٢٠١٧ و ئەوئەنجامەى لیێکەوتەوە کە تیایدا زیاتر لە (٩٢%)ى دەنگدەرانى کوردستان دەنگیان بە (بەڵێ

Page 1 of 3

Send this to a friend