• Google Plus
  • Rss
  • Youtube
December 9, 2017

پەیوەندییەکانى نێوان حکومەتى هەرێمى کوردستان و حکومەتى فیدراڵى عێراق لە مێزگردێکى هاوبەشى (سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئایندەیی) و (سەنتەرى گەشەپێدان بۆ توێژینەوە و ڕاهێنان)دا

لە چوارچێوەى چالاکیە هاوبەشەکانى ئەو لێکتێگەیشتنە ئەکادیمیەى لە نێوان (سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئایندەیی) و (زانکۆی گەشەپێدانى مرۆیی) ئیمزاکراوە، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتى بەروارى ٩ /١٢ /٢٠١٧، مێزگردێکى هاوبەش لەنێوان توێژەرانى سەنتەرەکەمان (سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئایندەیی) و توێژەرانى (سەنتەرى گەشەپێدان بۆ توێژینەوە و ڕاهێنان) سەر بە زانکۆى ناوبرا ئەنجامدرا، کە تیایدا توێژەرانى هەردوو سەنتەرەکە، بۆ ماوەى دوو کاتژمێر (لە ٢ – ٤ى پاش نێوەڕۆ) گفتوگۆیەکى کراوەیان سەبارەت بە بابەتى (پەیوەندییەکانى نێوان حکومەتى هەرێمى کوردستان و حکومەتى فیدراڵى عێراق) سازدا،  لە کۆتاییدا چەندین ئەنجامگیرى و پێشنیاریان سەبارەت بە بابەتى  مێزگردەکە گەڵاڵەکرد.

Send this to a friend