• Google Plus
  • Rss
  • Youtube
April 8, 2020

تاڵیبان حه‌وت دانیشتووی گوندێكی كوشت

چەکدارانی تاڵیبان دوای رفاندنیان، حەوت هاووڵاتیی سڤیلیان کوشت.

ئەمڕۆ چه‌كدارانی بزووتنەوەی تاڵیبان له‌ پارێزگای به‌ڵخ لە باكووری ئه‌فغانستان ئەو حەوت هاوڵاتییەیان کوشت کە چەند رۆژێک پێشتر رفاندبوویان.

عادلشا عادل وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی به‌ڵخ بە ئاژانسی ئەنادۆڵی راگەیاند، چه‌كداره‌كانی تاڵیبان له‌ گوندی چه‌رهاری نه‌هری سورحی سه‌ربه‌ شارۆچكه‌ی شۆڵگارا له‌ پارێزگای به‌ڵخ، حه‌وت له‌ دانیشتوانی گونده‌كهیان‌ رفاندووه‌ و دواتر كوشتوویانن.

دەربارەی کوژراوەکانیش ئاماژەی بەوە کرد، یەکێک لە کەسە کوژراوەکان، منداڵێکە.

ئەمە لە کاتێکدایە کۆتایی مانگی شوباتی ئەمساڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا و بزوتنەوەى تاڵیبان لە دەوحەى پایتەختى قەتەر ڕێکەوتننامەى ئاشتى نێوانیان ئیمزا کرد، بۆ کۆتایى هێنان بە درێژترین شەڕى ئەمریکا و گەڕانەوەى هیوا بۆ بنیاتنانەوەى ئەفغانستان و دەستپێکردنى قۆناغێکى نوێ لە ژیانى سیاسى لە وڵاتى ئەفغانستان.

Send this to a friend