• Google Plus
  • Rss
  • Youtube
April 8, 2020

لە ئەنجامی دوو تەقینەوە لە کەرکوک ئەفسەرێک کوژرا

ئەمڕۆ لە کەرکوک و لە دوو شوێنی جیاوازدا، دوو بۆمب تەقینەوە و لە ئەنجامدا ئەفسەرێک کوژرا و دوو پۆلیس بریندار بوون.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی رایگەیاند، بۆمبێک بە مەفرەزەیەکی ئەندازیاری لیوای بیستی فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدراڵیی عێراقدا تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا دوو پۆلیس بریندار بوون.

ھەر ئەمڕۆ ھێزێکی سەربە پۆلیسی ئیتیحادی لە کاتی کێوماڵكردندا لە زنجیرە چیاکانی کانی دوبڵان، تونێلێکیان دۆزیوەتەوە.

چەند ئەندامێک و ئەفسەرێکی ھێزەکە لە کاتی چوونە ناو تونێلەکە، بۆمبێک تەقیوەتەوە و تونێلەکە داڕماوە، بەو ھۆیەوە ئەفسەرێک گیانی لەدەستداوە.

Send this to a friend