• Google Plus
  • Rss
  • Youtube
April 8, 2020

داعش لە کوڵەجۆ ھێرشی کردە سەر پێشمەرگە

ته‌رمی یه‌كێك له‌ پێشمه‌رگه‌كان له‌ نه‌خۆشخانه‌ی كه‌لار

وێنه‌:ڕووداو

چەکدارانی داعش لە کۆڵەجۆ ھێرشیان کردە سەر ھێزەکانی پێشمەرگە و دوو پێشمەرگە شەھید بوون.

کاتژمێر ١٠:٤٥ خولەکی ئەمشەو چەکدارانی داعش لە نزیک شارۆچکەی کوڵەجۆی گەرمیان، ھێرشیان کردووەتە سەر ھێزەکانی پێشمەرگە، بەھۆی ھێرشەکەوە دوو پێشمەرگە شەھید بوون.

بەپێی زانیارییەکان، دوای ئەوەی چەکدارانی داعش لە ناوچەکە بینراون، ھێزەکانی ئاسایش و پێشمەرگە بۆ ئەوەی رووبەڕوویان ببنەوە، روویان لە ناوچەکە کردووە، چەکدارانی داعش بە ھاوەن و نیشانەشکێن ھێرشیان کردوونەتە سەر.

لە ھێرشەکەدا ھیچ پێشمەرگەیەک بریندار نەبووە.

پێشمەرگە شەھیدەکان سەربە لیوای پێنجی شارەزووری ھێزەکانی پێشمەرگەن.

Send this to a friend