• Google Plus
  • Rss
  • Youtube
April 27, 2020

بەرپرسێکی داعش لە قەزای دوجەیل دەستگیرکرا

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، بەرپرسی ڕێکخراوی داعش لە نزیک قەزای دوجەیل دەستگیرکراوە.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە،لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکاندا، بەرپرسی لەسێدارەدان لە رێکخراوی داعش لە نزیک دوجەیل دەستگیرکراوە.

لە راگەیەندراوەکە باس لەوەش کراوە، ئۆپراسیۆنی دەستگیرکردنەکە دوای دانانی بۆسەیەک بووە لەسەر رێگای سەرەکی قەزای دوجەل.

سەبارەت بە چارەنووسی دەستگیرکراوەکە لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “هەموو رێکارێکی یاسایی بەرامبەر ئەو بەرپرسەی داعش دەگیریتەبەر.”

Send this to a friend