• Google Plus
  • Rss
  • Youtube
April 7, 2020

هێزە عێراقییەکان لە دوبز کەوتنە ناو بۆسەیەکی چەکدارانی داعش

هێزە عێراقییەکان لە نزیک دوبز کەوتنە ناو بۆسەیەکی چەکدارانی داعش و رووبەڕووبوونەوە لەنێوان هەردوولادا دروستبوو.

بەگوێرەی سەرچاوە ئەمنییەکانی ناوچەکە، کاتێک هێزە عێراقییەکان لە زنجیرە چیاکانی پشت ناوچەی (حەی تەنک)ی دەروازی قەزای دوبز سەرقاڵی کێوماڵکردنی ناوچەکە بوون، کەوتونەتە ناو بۆسەیەکی چەکدارانی داعشەوە.

رووبەڕووبوونەوە لەنێوان هەردوولادا دروستبووە و چەکدارانی داعش ئەفسەرێکی فەوجی دووی سەربە لیوای سێی پۆلیسی فیدراڵی عێراقیان رفاندووە.

بەهۆی رووبەڕووبوونەوەی نێوان هەردوولا، ئەندامێکی هێزەکانی حەشدی شەعبیش برینداربووە.

Send this to a friend