کاریگەرى جەنگى ئۆکرانیا لەسەر جموجووڵی ئابووریی جیهانى و دیاردەى هەڵئاوسان
نووسەران: داریۆ کالدارا، سارا کۆنلیسک، ماتیۆ ئیاکۆڤیێلۆ و مادی پێن١ وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە: ژیلوان لەتیف یارئەحمەد لەپاش لەشکرکێشیی سوپاى ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، مەترسییەکى گەورە لەسەر تێکچوونى هاوسەنگیی جیۆپۆلەتیکیی جیهانی ڕووی داوە. ئەم مەترسییە ڕۆژبەڕۆژ لە هەڵکشاندایە، بە جۆرێک پسپۆڕانى بوارى ستراتیژیی سیاسی و جیۆئەمنی، شارەزایانى ناوەندەکانى بەرهەمهێنان، جەمسەرە سەرەکییەکانى