• Google Plus
  • Rss
  • Youtube
January 13, 2023

بە کەمینەکردنی ئەوی دیکە: ستراتیژە توێنەرەکانی دەوڵەتی ثیۆ–ئیتنۆکراتی ئێران

د. ئەحمەد محەمەدپوور – د. کەمال سولەیمانی

وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە: گەلاوێژ سۆفی

پوختە

پاش دامەزراندنی دەوڵەتی نەتەوەیی مۆدێرن لە ئێران لە سەرەتای سەدەی بیستەوە، دەوڵەت کورد و خەباتی سیاسیی ئەوانی وەک هەڕەشەیەکی بەردەوام بۆ سەر یەکپارچەیی خۆی دەزانێت. هاتنەسەر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیی – پاش شۆڕشی١٩٧٩ – سیاسەتی بە ئەمنیەتکردنی دەوڵەتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەبە (ڕۆژهەڵات) ناسراوە بە توندی چڕتر کردەوە. ئەم وتارە، بە دواداچوون بۆ ستراتیژە دژە کوردییەکانی کۆماری ئیسلامییی دەکات کە ڕاستەوخۆ پاش شۆڕش دەستی پێکرد. ئەو سیاسەتانە دەتوانرێت بە باشترین شێوە وەک گشتگیریی هەڵاوێرکراو تایبەتمەند بکرێن. لەم کایە سنوردارەی ژیانی سیاسیدا، کوردەکان ملکەچی خەباتی ڕۆژانەی پاراستنی شوناسیانن. ئەم لێکۆڵینەوەیە ڕۆشنایی دەخاتە سەر ستراتیژە توێنەرەوەکانی دەوڵەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لە ڕێگەی میلیتاریزەکردن و گۆڕینی کولتووریی و دیمۆگرافی بەردەوامی ناوچەکەوە ئەنجام دەدرێت.

وشە سەرەکییەکان:

ڕۆژهەڵات، کەمینەسازی، میلیتاریزەکردن، کۆڵۆنیالیزمی ناوخۆیی، گۆڕینی کولتوور، دژەگەشەپێدان، ئێران

بەرایی

بە ئیلهام وەرگرتن لە ئەزموونی ژیانمان لە ژێر سایەی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا (لەمەودواIRI) و بەسوود وەرگرتن لە کۆکراوەی زانیاریە ئیتنۆ گرافییە ڕاستەوخۆکان کە لەڕێگەی چەندین تەکنیکەوە کۆکراونەتەوە – بە بەشداری چاودێران، چاوپێکەوتن و لێکۆڵینەوە لە ئەرشیفەکان – ئەم لێکۆڵینەوەیە لە فۆڕمە جۆراوجۆرەکانی توندوتیژی و تواندنەوەی زۆرەملێی کوردەکان لە سەر دەستی دام و دەزگاکانی دەوڵەتی ئێران دەکۆڵێتەوە. بە زانینی ڕاستەوخۆی ئەم پرۆسانە، هیوا خوازین هەم کاریگەریەکانیان و هەمیش ئەو ڕێگایانەی کە کورد هەوڵی بەرەنگاربوونەوەیانی داوە بگەیەنین.

لەم لێکۆڵینەوەیەدا، کورد وەک – کۆمەڵگەیەکی کۆڵۆنیکراوی ناوخۆیی لە لایەن دەوڵەتی فارسی – شیعی باڵادەستەوە – بە کۆمەڵگەیەکی ناسەروەر دەناسێنین. 1لێکۆڵینەوەکەمان سوود لەو بەرهەم و لێکۆڵینەوانە وەردەگرێت کە ڕەنگدانەوەی پێناسەی نوێکراوەن بۆ چەمکی سەروەریی لە لایەن زانایانی کۆمەڵایەتی و مرۆڤناسییەوە. ² بەم شێوەیە، سیاسەتی ئێران، دابەشکراوە بەسەر کۆمەڵگە سەروەر و ناسەروەرەکاندا، کە کوردەکان دەکەونە ژێر پۆڵێنی دووەمەوە. ئێمە دەڵێین کە کەیسی ڕۆژهەڵات³، لەبەر سروشتە کۆمەڵایەتییەکەی، ڕەهەندێکی نوێی دۆخی هەڵاواردن 4نیشان دەدات کە بەلایەنی کەمەوە، یاساکان تێیدا هەڵپەسێردراون، چونکە کوردەکان لە ڕووی نەتەوەیی و ئاینییەوە جیاوازن لە کۆمەڵگەی دەسەڵاتداری پێرسۆ – شیعی. لەماوەی چوار دەیەی ڕابردوودا، ژیان لە ژێر سایەی دەوڵەتی هەڵاواردندا، دۆخی کۆمەڵایەتی – سیاسیی و ئابووری ڕۆژهەڵات ئەوەی دەرخستووە، کە ڕژێمی ئیسلامی ئەم ناوچەیەی کردووە بە ناوچەیەکی ئەمنی.

لە مێژووی هاوچەرخی کورددا، ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوێنی ژمارەیەک هەوڵی دووبارە بووەوە بووە بۆ ئۆتۆنۆمی سیاسیی5. وێڕای ئەوە، بە هۆکاری جۆراوجۆر، مێژووی هاوچەرخی سیاسیی ڕۆژهەڵات لە بواری لێکۆڵینەوەکانی ئێراندا، بە مەبەست پشتگوێخراوە. سەرەکیترینی ئەم هۆکارانەش سیاسەتی ڕژێمی ئێرانە لە چاودێریکردنی هەر توێژینەوەیەک لە سەر کۆمەڵگەی کوردی و گۆشەگیرکردنی ئەو توێژەرانەی کە سەبارەت بەم بابەتە دەنووسن. لەوانەیە ئەمەش هۆکارێک بێت بۆ ئەوەی کە سکۆلارشیپی فارسی لە سەر ڕۆژهەڵات زیاتر لە لایەن کەسانی سەربازی پێشووەوە بەرهەم بهێنرێت کە نوێنەرایەتی بۆچوونە ئەمنیەکانی دەوڵەت بە باشترین شێوە دەکەن.

سیاسەتەکانی دەوڵەتی ئێران بەرامبەر بە کورد – بە بەروارد بە سیاسەتەکانی سووریا و تورکیا – بە ناڕوونی سیاسەتەکەی دەناسرێتەوە کە لە یەک کاتدا دانیان پێدا دەنێت، نکوڵیان لێدەکات و هەوڵی تواندنەوەشیان دەدات. لەم ماستەر پلانە تایبەتەدا، کوردەکان وەک ئێرانی جێگیر کراون و لەگەڵ ئەوەشدا، ناسنامە جوداکەیان ڕەتدەکرێتەوە: ئەوان لە ڕووی دەستووریەوە لە دەسەڵات دوور خراونەتەوە. سەروەرییان بۆ سەروەریی نەتەوەی – ئیتنۆ نەفرەتە، ئەوان ئامانجی یەکەمی گەشەسەندنی ئایینی یەک – نەتەوەیی دەوڵەتن. ستراتیژی تواندنەوەی دەوڵەت لە ڕۆژهەڵات، لە سیاسەتی زلهێزە کۆڵۆنیالەکانی ڕۆژئاوا دەچێت، کە لە دژی کۆمەڵگە پەراوێزەکان لەسەردەمی کۆڵۆنیالیزمی ڕۆژئاوادا بەسەر دانیشتوانی ڕەسەنی ئەفریقا و ئەمریکای لاتینیدا سەپێنرا.

سیاسەتی دەوڵەت لەسەرکوتکردن و تواندنەوە بەرامبەر ئیتنۆ – نەتەوەی نافارس سەرەتا لە لایەن شانیشینی پەهلەویەوە (١٩٢٥ – ١٩٧٩) پەسەند کرا. هەرچۆنێک بێت، لێرەدا، ئێمە بە شێوەیەکی سەرەکی جەخت دەکەینە سەر ئێرانی پاش شۆڕش، کە تێیدا مەیلی ناسیۆنالیستی پەهلەوی لە شیعیزمی ئاپۆکالیپتدا، کە دەبێتە هۆی فۆڕمی نوێی خەیاڵکردن و پابەند بوون بە”نەتەوە”وە جێگیر کراون. بۆیە دوای پێشکەشکردنی تێڕوانینێکی گشتی مێژوویی لە ڕەوتە سەرەکییە کۆمەڵایەتی – سیاسییەکانی سەردەمی دەسەڵاتی پەهلەوی، سەرنجمان لەسەر سیاسەتەکانی دەوڵەتی پاش شۆڕش و کاریگەری ئەم جۆرە سیاسەتانە لە سەر پەیکەری کۆمەڵایەتی – کولتووری ڕۆژهەڵات دەبێت. بە سەربازیکردنی کوردستان لە ڕێگەی دروستکردنی جاشەوە (هاوکاری لەگەڵ دەوڵەت)، ئەم بابەتە بەدواداچوون بۆ ئەو درز و چەقبەستووییە کۆمەڵایەتییە قەرەبوو نەکراوە دەکات کە دەوڵەتی ئیسلامیی لە کوردستان دروستیکردووە. 6

هەروەک لەم وتارەدا باس دەکرێت، هەردوو دەوڵەت و ڕۆشنبیرانی فارس گوتارێکی هەژموونگەرایانەیان پەرەپێداوە لەسەر بنەمای ئەوەی نەتەوەی ژێر دەستە (بە واتایەکیتر کوردەکان) وەک هەڕەشە دادەنرێت. بۆ قسەکردن لە سەر ئەم واقیعە. ڕاسمۆس مەسیحی ئێلینگ، نووسەری کەمینەکان لە ئێران پێداگری دەکات کە”کاتێک ڕووبەڕوو دەبێتەوە لەگەڵ. . . جەختکردنەوە لە سەر شوناسی نەتەوەیی و داواکاری بۆ مافی کەمینەکان، نوخبەی ئەکادیمی و ڕۆشنبیری زاڵ لە ئێران، زۆرجار بەترس و هاوارەوە7 کاردانەوەیان دەبێت”. تێبینییەکەی ئێلینگ لە لایەن گرووپێکی کەمایەتی توێژەرانی فارسی وەک مصطفی وەزیری8، مهرزاد بروجردی9، علی ڕەزا اصغرزادە10، ڕەزا زیا ابراهیمی11 و ئەفشین مەتین – ئەسغەری12 پشت ڕاست دەکرێتەوە. بە تەحەدای گوتاری سەرەکی ناسیۆنالیستی ئێران، مهرزاد بروجردی جەخت لەوە دەکاتەوە کە نوخبەی ڕۆشنبیرو و سیاسییەکانی ئێران بە هەمان شێوە بوونەتە قوربانی پێناسەیەکی مێژوویی” ناسنامەی ئێران” ی ڕەسەن. 13 بەداخەوە بروجردی خۆشی بووەتە قوربانی پێناسەی شوناسی فارسی وەک شوناسێکی گشتگیر کاتێک شوناسە نافارسەکان وەک تایبەتمەندی خێڵەکی لەلایەن ڕەزا شاوە لۆمە دەکات. ئەو بەبێ ئەوەی هەستی پێبکات بەرگری لە لەناوبردنی ئەم بەناو تایبەتمەندیگەرایانە دەکات لە لایەن ڕەزا شاوە. ئەو ئەم جۆرە لەناوبردنە وەک مەرجێکی پێویست بۆ دامەزراندنی یاسا و ڕێسا ئەوەی کە نافارسەکان وەک زاڵبوونی کۆڵۆنیاڵی فارسی چاو لێدەکەن، هەست پێدەکات. 14

لەدایکبوونی ناسیۆنالیزمی فارسی و ئەوی دیکەی

بۆ ئەوەی باشتر لەو گۆڕانە بنەڕەتیانە تێبگەین کە لە ڕێیانەوە ستراتیژە توێنەرەوەکانی دەوڵەت لە ڕۆژهەڵات کاردەکەن، زۆر گرنگە سەرنجێکی کورت سەبارەت بە “سیاسەتی مۆدێرنیتە” لە ئێراندا پێشکەش بکەین، کە لەسەرەتای سەدەی بیستەمدا لەلایەن ‌‌حکومەتی پەهلەوییەوە کرایەوەو سەپێنرا.

ڕەگ و ڕیشە فکرییەکانی سیاسەتی مۆدێرنیتە دەکەوێتە قۆنا‌غی مشتومڕی فکری نێوان ڕۆشنبیرانی فارس کە ئیلهامیان لە شێوازی یورۆ سەنتەری “زانین” و لە هەمانکاتدا بیرۆکەی بنیاتنانی – نەتەوە وەرگرتووە.      ئامانجی ڕۆشنبیرانی ئێران گەڕاندنەوەی ڕابردووی شکۆمەندی خەیاڵی ئێران بوو کە گوایە دوای چەندین سەدە لە زاڵبوونی ئیسلامی-عەرەبی  بێڕێزی پێکراوە، یەکخستنەوەی وڵاتێکی خەیاڵی بوو کە پێشتر هەرگیز بوونی نەبووە. دوای ئەوەی ڕۆشنبیرانی ئێران مۆدێرنیتەی سەرمایەدارییان گرتەبەر، دەستیان کرد بە داڕشتنی ئەجێندایەکی سیاسی بۆ کۆد کردنی زمانی فارسی و کەمکردنەوەی کاریگەری ئیسلامی شیعە. گەیشتنی ڕەزا شا بە دەسەڵات بە درووشمی “یەک نەتەوە، یەک زمان، یەک وڵات” زەمینەی سیاسی بۆ بە ماتریالی کردنی ئەوەی کە ڕۆشنبیرانی ئێران بۆ چەندین دەیە خەونیان پێوە دەبینی، خۆشکرد. گوتاری شارستانییەتی ڕەزا شا بە قۆناغی بنبڕکردنی شێوازی ژیانی نەریتی و تواندنەوەی ئەوانی دیکەی ئیتنۆ-ئایینی ناوزەد دەکرێ. ڕەزا شا بۆ ئەوەی سیاسەتەکانی مۆدێرنیتەی خۆی بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە، سوپایەکی نوێی هەمیشەیی پەرەپێداو بیرۆکراسییەکی بەرفراوانی لەسەرانسەری ئێراندا دامەزراند. بە بەکارهێنانی هەڵمەتێکی سەربازی و سیاسی دڕندانە، ڕەزا شا بە زۆر “هۆزەکانی “نیشتەجێکرد، زمانی فارسی کردە فەرمی، کۆدی جل و بەرگی سەپاند، ‌‌حیجابی لادا، و هەر بەرخۆدانێک لە دژی دەسەڵاتی پاشایەتییەکەی سەرکوتکرد. لە کەمتر لە دەیەیەکدا، توانی دەسەلاتی خۆی بچەسپێنێت و دەسەڵاتی دادوەری و هەندێک دامەزراوەی پەروەردەیی لە پیاوانی ئایینی پاک بکاتەوە.

 پرۆژەی ناسیۆنالستی پەهلەوی، کە لە دەوری ستانداردکردنی کولتوور و مێژوو دەسووڕایەوە، ئامانجی سڕینەوەی تەواوەتی شوناسی نا فارسەکانە یان پێناسەکردنەوەی بە شێوەیەک کە بتوانێت لەگەڵ چەمکی “شوناسی نەتەوەیی” کە فارسی سەنتەر بێت بگونجێت. بەڵام، لەنێوان ساڵانی ١٩٢٠ بۆ ١٩٤٠، ئەم سیاسەتانە ڕووبەڕووی بەرخۆدانی سیاسی بوونەوە لە کوردستان، بۆ نموونە لە لایەن بزووتنەوە سیاسییەکانی سمایل ئاغای سمکۆ (١٨٢٩ – ١٩١٨)، مەلا خەلیل15(١٩٢٨)، عومەری حمەسوور16(١٩٣٩)، کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد(ژێکاف ١٩٣٨)وە نوێنەرایەتی دەکران. ئەم بزووتنەوانە کۆمارە کورت خایەنەکەی مهابادیان (١٩٤٥) بە دوادا هات کە لە کاتی لاوازی ڕەهای دەسەڵاتی تاراندا لە کاتی جەنگی جیهانی دووەمدا دامەزرا. 17 ئەم بزووتنەوانە تەحەدای زاڵبوونی گوتاری ناسیۆنالیزمی فارسیان دەکرد و ئامانجیان خۆ بەڕێوەبەری کوردستان و زیندوو کردنەوەی کورد و شوناسەکەی بوو. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئازەربایجان و خوزستان لە دامەزراندنی وەشانی خۆیاندا لە خۆ بەڕێوەبەریدا هێزێکی مێژوویان نیشاندا.

سیاسەتەکانی مۆدێرنیتەی دەوڵەت لە سەردەمی محەمەد ڕەزاشادا (١٩٤١ – ١٩٧٩) بەردەوام بوو کە بە نیازی ئەوە بوو ناسیۆنالیزمی هاوچەشنگەرایی فارسی باوکی بەرەو پێشەوە بەرێت و دەوڵەتێکی ناوەندی بەهێز پێکبهێنێت. لوتکەی سیاسەتی محەمەد  ڕەزاشا شۆڕشی سپی بوو(١٩٦٣) کە کۆمەڵێک چاکسازی لە سەرەوە بۆ خوارەوەی ئەنجامدا، سەرەکیترینیان چاکسازی زەوی و مافی دەنگدانی ژنان بوو. چاکسازی زەوی کە لە ساڵی ١٩٦٣دا دەستی پێکرد، تاساڵی ١٩٧٨بەردەوام بوو، گوایە ئامانجی بێلایەنکردنی ئەو گرووپانە بوو کە دەوڵەت بە بەربەست لە بەردەم چاکسازی ئێراندا دەیبینین. 18 چاکسازی زەوی، بەلەبەرچاوگرتنی کەم و کووڕییە جۆراوجۆرەکانی، لە هەندێک ناوچەدا پەیوەندییە کۆمەڵایەتییە – ئابوورییەکانی پێشووی نێوان چینە گەورەکانی خاوەندارێتی زەوی و جووتیارانی گۆڕی. چاکسازی زەوی تا ڕادەیەک شێوازی بەرهەمهێنانی ستەمکاری درێژخایەنی باشتر کرد، لەڕێگەی دووبارە دابەشکردنەوەی زەوی لە نێوان جووتیارەکاندا. بەڵام، خۆشبەختانە بۆ دەوڵەت، دەستکەوتی سەرەکی چاکسازییەکان گۆڕینی دەسەڵاتی خاوەن زەوی بوو بەدەسەڵاتی دەوڵەت، کە بووە هۆی شارنشینی بێ سنوور. 19

مۆدێرنیتەی هەڕەمی لەسەردەمی پەهلەویدا ناوچە گوند نشینەکانی کوردستانی لە ڕووی ئابوورییەوە بە گەشەنەکردویی بەجێهێشت. لە کاتێکدا ژیانی شارەکان بە خێرایی گەشەی سەند. لە کاتێکدا کە دەوڵەت خەریکی چەسپاندنی دەسەڵاتی خۆی بوو لە کوردستان، بەرخۆدانی سیاسیی کورد پاساوێکی دا بەحکومەت بۆ ئەوەی لە ناوچەکە بڕواتە دەرەوە و سیاسەتی ڕێگری لە گەشەسەندنی جێبەجێ بکات. پێکهاتەی ئابووری کوردستان، کە سەردەمانێک خۆبژێوی بوو، بە کشتوکاڵ و ئاژەڵداری نەریتی کاری دەکرد، ئابووریەکی شارستانی بچووک جێگەی گرتەوە کە گوندنشینەکان زیاتر پشتیان پێی دەبەست. لەگەڵ داڕمانی دوو پایەی سەرەکی پێکهاتەی ئابووری – کۆچەری شوانکاری و کشتوکاڵ – و لە غیابی هیچ بەدیلێکی وەک بازرگانی و پیشەسازی، ئابووری کورد زیاتر پشتی بە کەرتی خزمەتگوزاری و کارگێڕی بەست. بە درێژایی سەردەمی پەهلەوی، خەباتی کورد بۆ مافە سیاسیی و کولتووریەکانی بە توندی بەرەنگاری کاردانەوە سەربازییەکان و دەستکاریکردنی کولتوور و دواکەوتوویی ئابووری بووە. پرۆسەیەک وەک عەباس وەلی بە “دیالێکتیکی ئینکاری و بەرخۆدان”وەسفی کردووە. 20ناسیۆنالیزم بە سپۆنسەری دەوڵەت و پشتیوانی ڕۆشنبیرانی ئێران، گوتارێکی ناوەندگەرایی بنیاتنا کە هەر دانپێدانانێکی ناوخۆیی شوناس وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر یەکپارچەیی نەتەوەیی ئێران چاوی لێدەکرا. تێڕوانینێکی فارسی سەنتەرو پلەبەندی لەو جۆرە سەبارەت بە گەشەپێدان، شوێنێکی بنچینەیی لە پرسەکانی مۆدێرنیتەو گەشەپێداندا داگیرکرد و لە قۆناغی دوای ١٩٧٩ بە تووندی بەردەوام بوو.

جیاواز لە بنەماڵەی پەهلەوی کە بە دوای پێشخستنی پارادایمێکی ناسیۆنالستی دژە مەلایی بوو، کۆماری ئیسلامیی خولیای جۆرێک لە ناسیۆنالیزمی ئایینی بوو، و پەیوەندییەکی تووندی بە شیعەگەراییەوە هەبوو، کە میراتی دەوڵەتی سەفەوییە. لە کۆتایی سەدەی نۆزدەیەم بەدواوە، مۆدێرنیتە گرژی لە نێوان ناسیۆنالیزمی ئایینی و ناسیۆنالیزمێکی تا ڕاددەیەک فارسی سکۆلاردا نیشاندا. هەردووکیان هەوڵیاندەدا بە شوناسی نەتەوەیی مۆدێرن بناسرێنەوە.

لە گوتاری دوای شۆڕشدا، پرۆگرامی مۆدێرنیتەی پەهلەوی، وەک بەشێکی یەکخراو یان تەنانەت داگیرکارییەکی کولتووری (تهاجم فرهنگی) هەژموونی ڕۆژئاوا کە لە مێژبوو شێوازی ژیانی ڕۆژئاوایی بڵاودەکردەوەو هاندەدا وەک پەروەردەیەکی سیکۆلار بەرگری لە ڕابواردن و سەرگەرمی و تێکەڵی ژن و پیاو و خواردنەوەو لە سەرو هەموشیانەوە لابردنی ‌‌حیجاب21. لە دەیەی ١٩٦٠ دا، ڕۆشنبیرانی وەک جەلال ئالئەحمەد، لە ڕەخنەکانیدا سەبارەت بە ڕۆژئاواگەرایی (‌غرب زادگی)، تەقەمەنییان بۆ ئەم ڕێبازە پیلانگێڕانەو کورتبینانەی نەمسیسی ڕۆژئاوا دابیندەکرد. دەستەواژەکانی وەک خۆبەگەورەزانی جیهانیی (‌‌‌‌أستکبار جهانی)و هەژموونی جیهان خۆری (جهانی- خوار)ی ڕۆژئاوا، بوونە مۆتیڤێکی دووبارەبووەوەی ئایەتوڵڵا خومەینی. زاراوەیەکی دیکە، تاغووت یان حکومڕانی بتپەرست، لەنووسینەکانی عەلی شەریعەتیدا، کە ئایدۆلۆژیای شۆڕشی ئیسلامییە، بوونە دروشمی کۆبوونەوە جەماوەرییەکان. بۆ هەڵوەشاندنەوەی تاغووت، بنبڕکردنی ستەم و کۆتاییهێنان بە ملکەچبوون بە بەها بیانییەکان مەرجی دانا.

خومەینی بە پشت بەستن بە میراتێکی هەزارساڵەی ئێرانی شیعی، خۆی وەک ئیمام وێناکرد. شای وەک دەسەڵاتێکی فیرعەونی و نوخبەی کۆنی بە بت پەرست و ئەمریکاش، کە گەورەترین دوژمنی ئایدۆلۆژی خۆی بوو وەک شەیتانێکی گەورە وەسف کرد. 22 ئەو ئیلهامبەخش بوو بۆ نەوەیەکی ناسیۆنالیستی ئایینی کە ناڕازیبوون لە شا هەم بە هۆی سیاسەتی کولتووری ناسیۆنالیزمی ئێران و هەمیش بەهۆی سکاڵایان بەرامبەر کاریگەرییە کولتووریی و سیاسییەکانی ڕۆژئاوا لە وڵاتدا. 23 لە ڕووی ئایدۆلۆژییەوە، ئێرانی پاش شۆڕش ئاماژە بوو بە گۆڕانێکی پارادایمی لە کورشی مەزنەوە(م. ٥٣٠پێش زایین)، کە نیشانەیەکی سەرەکی ئێرانی دێرین بوو بۆ ئیمام حسین (٦٢٦ – ٦٨٠زایینی) سێیەم ڕابەری ئایینی لە شیعەگەراییدا، کە بە تایبەتی لەگەڵ هەوڵە ئایدۆلۆژیەکانی وەک شەریعەتیدا، بووە بە سیمبولی شیعەی هاوچەرخ. بەڵام، ئەم گۆڕانکارییە پارێزگاری لە چەمکی ناسیۆنالیستی خۆی و بەکارهێنانی ئایین لە خزمەتی دەوڵەتی – نەتەوەدا کرد. 24 لە ڕێگەی دامەزراندنی دامەزراوە نوێیەکانەوە، کۆماری ئیسلامیی، ئیسلامی بە ناسیۆنالیستی کرد و ئایەتوڵلا خومەینی پێگەی نوێی ولایەتی فقیهی داگیر کرد. خومەینی، وەک سەرکردە سەربازییە عەلمانییەکانی پێش خۆی، جەختی لە پێویستی پێکەوە هێشتنەوەی دەوڵەتی – نەتەوە دەکردەوە تەنانەت ئەگەر لە ڕێی بەکارهێنانی توندوتیژیشەوە بێت.

ئێرانی پاش شۆڕش شاهیدی گۆڕانکارییەکی پارادایمی بوو لە ناسیۆنالیزمێکی لاوازی عەلمانییەوە بۆ ناسیۆنالیزمێکی ئایینی. نوخبە سیاسییە نوێکان دەستیان کرد بە سڕینەوەی هەر بزوتنەوەو ڕەخنەگرێکی سیاسیی کە خەباتیان بۆ مافە ئیتنۆ – کولتووریەکانی نافارسەکان دەکرد. ئەو کوردانەی کە چالاکانە بەشداری شۆڕشیان کردبوو، دواتر لە مافی زمان و شوناس و ئایین بێبەش کران (لە دۆسیەی کوردی سوننەدا). حزبە سیاسییە چەپەکان کە لە خەباتی سیاسیی و چەکداریدا لە دژی دەوڵەتی پەهلەوی ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەیان گێڕابوو، بە شێوەیەکی دڕندانە لە کایە کۆمەڵایەتی – سیاسییەکان دوورخرانەوە. دامەزراوە نوێیەکان بەڕێبەرایەتی پیاوانی ئایینی دەستیان کرد بە پاککردنەوەی ئەوانەی کە پیشتر بە تاغوت ناویان دەبردن. دروشمی نە ڕۆژئاوا و نە ڕۆژهەڵات کە لە لایەن پیاوانی ئایینی و شۆڕشگێڕانەوە دەوترایەوە، لە سەرانسەری وڵاتدا بڵاوبووەوە. 25

شۆڕشی نوێ و ڕۆژهەڵاتی پاش شۆڕش

تا هاتنی شۆڕشی ١٩٧٩، کورد و دوو پارتە سیاسییە سەرەکییەکەی:‌ حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران(KDPI)26و ڕێکخراوی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران (کە ناسراوە بە کۆمەڵە: ڕێکخراو)هەوڵی دانووستانیاندا لەگەڵ حکومەتی نوێ و کاتی لە ڕێگەی ئۆرگانێکی تازە دامەزراو بەناوی نوێنەرایەتی دانوستانکاری گەلی کورد. بە ڕێبەری شێخ عزەدین حوسەینی27، نوێنەری کوردی لقی کوردستانی فەدایان خەلق و ئەحمەدی موفتیزادە(زانایەکی بەناوبانگی سوننە-کورد)و چەندین کەسایەتی دیکەی دیار. 28 شکستی دانوستانەکانی نێوان حکومەتی کاتی و گرووپی نوێنەرانی کورد، دەیەیەک نائارامی کۆمەڵایەتی – سیاسیی و شەڕی پێشمەرگە لە کوردستان بە سەرکردایەتی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، کۆمەڵە و هەندێک گرووپی بچووکی دیکەی کورد لە دژی ڕژێمی ئیسلامی لێکەوتەوە. دەبێت ئاماژە بەوەش بکرێت کە سەرەتا موجاهدین و بەشێکی بەرچاو لە چەپەکانی ئێران پشتیوانیان لە خەباتی کورد دەکرد. 29 بۆ هەندێک، ئەمە لەوانەیە ڕەچاوکردنێکی تاکتیکی بووبێت لە دەرەوەی دوژمنایەتی دوولایەنە بۆ دەوڵەتی نوێ، هەندێکی دیکەش ڕەنگە لە دڵەوە باوەڕیان بە مافی چارەی خۆنووسینی نەتەوەی کورد یان لانیکەم جۆرێک لە ئەتۆنۆمی فیدراڵی هەبوبێت.

لەشکرکێشییە سەربازییەکان دژی کورد بەشەڕی شاری سنە دەستی پێکرد کە بە (نەوروزی خوێناوی) ناسراوە، لە ڕۆژی سەری ساڵی (١٣٥٨فەروەردین/ نەوروزی ١٩٧٩) لە نێوان هێزەکانی دەوڵەت لە لایەک و خەڵکی مەدەنی کورد لە لایەکی دیکەوە ڕوویدا. لە ٢٣ی ئازاری ١٩٧٩دا، شێخ عزەالدین، ڕێبەرێکی ئایینی کورد، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێدا هاتبوو کە نوێنەرانی ڕێکخراوە کوردییەکان و نوێنەرانی دەوڵەت بە سەرۆکایەتی ئایەتوڵڵا تاڵەقانی، لەسەر ئاگربەست ڕێککەوتوون بۆ کۆتاییهێنان بە “شەڕی ناوخۆ”. لە٢١ی تەمووز تا ٤ی ئابی ١٩٧٩، ڕەوێکی مێژوویی بۆ مەریوان ڕوویدا خەڵکی مەریوان بە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی شار خۆپیشاندانێکی دژە جەنگیان ڕێکخست، لە دەورووبەری شار کەمپێکیان ساز کرد، کەمپینەکە پشتیوانی خەڵکی شارەکانیتری کوردستانی وەک سنە، سەقز، بۆکان، بانەو و مەهابادی پێگەیشت کە وەک نیشاندانی هاوسۆزی ڕێپێوانیان بەرەو مەریوان ئەنجامدا. 30 لە١٩ی ئابی ١٩٧٩دا، خومەینی فەتوایەکی دەرکرد (لە ڕۆژنامەی کەیهاندا بڵاوکرایەوە) فەرمانیدا بە سەرکوتکردنی تەواوی گەلی کوردی ئێران، فەرمانێک کە کوردانی ڕۆژهەڵات”بە جیهاد دژی کورد دێتەوە یادیان”. خومەینی پاشماوەکانی سوپای شاو سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی (لەمەودواIRGC) لەگەڵ سکوادی مەرگ بە سەرۆکایەتی خەڵخاڵی (پیاوێکی ئایینی بەدناوە، بە دادوەری سێدارەی ئێران ناسراوە)، لە کوردستاندا بڵاوکردەوە31. بە مەحکومکردنی سەرجەم پارتە سیاسییەکان بە”سزای لە سێدارەدان”، خومەینی ئەم دروشمەی شوێنکەوتوانی دووپات کردەوە – کە هێرشیان کردبووە سەر گرووپە ئۆپۆزسیۆنەکان لە تاران لە هەفتەکانی ڕابردوودا – و هاواریان دەکرد”تەنها یەک حزب هەیە، کە حزبی خودایە”. دوا بە دوای ڕاگەیاندنی جیهاد لە دژی کورد لە لایەن خومەینییەوە، سوپای پاسداران دەستی بە داگیرکاریەکی تەواوی کوردستان کرد کە هەڵمەتێکی سێ مانگی بە دوادا هات بۆ پاککردنەوەی مۆڵگەکانی کورد، بە تایبەتی لە سەقز و مهاباد و دواتریش لە پاوە و بانە و سەردەشت32. دەستبەسەردا گرتنی مەهاباد لە ئابی ١٩٧٩دا مەودای دڕندەیی ئەو کۆمەڵکوژییەی دەرخست کاتێک سوپا گەمارۆی شارەکەیدا بە پاڵپشتی فڕۆکەی جەنگیF-4 و تانک و تۆپخانە. لە بەهاری١٩٨٠دا، ئەبوحسن بنی صدر، سەرۆکی فیعلی ئەو کات و فەرماندەی باڵای سوپا فەرمانی بە سوپا کرد تا کوردستان پاک نەکەنەوە، پێڵاوەکانیان دانەکەنن. پاش”فەتحی کوردستان”، خەباتی چەکداری چڕتر بووەوە و کوردستان وەک تاکە شوێنی بەرگری چالاکانەی پێشمەرگە لە نێوان ساڵانی١٩٨٠-١٩٨٩مایەوە. لەشکرکێشی بۆ سەر کوردستان بە کۆمەڵکوژی لە قەرنە 33لە ٢ی ئەیلوولی ١٩٧٩قەڵاتان لە٢٦ی ئازاری ١٩٨٠ دەستی پێکرد، ئەم کۆمەڵکوژییانە وەک لە ڕاپۆرتەکانی بەرپرسانی دەوڵەتدا بۆ خومەینی هاتووە، بە هۆی ململانێی ئیتنیکی نێوان کوردی سوننە و تورکە شیعەکان لە پارێزگای ئازربایجانی ڕۆژئاوا بووە. 34

شەڕی ئێران – عێراق، کە لە ساڵی١٩٨٠ دەستیپێکرد و تاساڵی١٩٨٨درێژەی کێشا، کوردستانی کردە یەکێک لە بەرەکانی پێشەوەی شەڕەکە لە دوای شەڕی ئێران – عێراق، گرووپە ئۆپۆزسیۆنە کوردەکان ناچار کران بەرەو کوردستانی عێراق دەربەدەر ببن. بوونی ئۆپۆزسیۆنی کوردی لە سنووری ئێران – عێراق، هاوکات لەگەڵ ئۆپەراسیۆنە ناو بەناوەکانیان، پاساویان بە ڕژێمدا بۆ زیاتر بە سەربازیکردن و خستنە ژێر چاودێری هەموو لایەنەکانی ژیان لە کوردستاندا. زۆرجار کردوەوە مەدەنییەکانی کورد بە کێشەی ئەمنی دادەنران و سزایەکی حکومییان بەسەردا دەسەپێنرا. چەقبەستوویی دۆخی کۆمەڵایەتی-سیاسی لە دەیەی ١٩٨٠ بۆ کۆتاییەکانی ١٩٩٧، ژمارەی ئەو کوردانەی کە بە خواستی خۆیان یان بە زۆر چووبوونە ناو دامودەزگاکانی ڕژێمەوە زیادیکرد.

لە ماوەی چوار دەیەی ڕابردوودا، هەڵمەتی سیستماتیکی کۆماری ئیسلامیی لە دژی کورد، هەندێک تایبەتمەندی سیاسی هاوپەیوەند بە ناوخۆی لە خۆگرتووە. سەردەمی پەیوەندی دەوڵەت-کورد لەساڵی ١٩٧٩ تا کۆتاییهاتنی شەڕی ئێران-عێراق (لە تەموزی ١٩٨٨) خایاند، شایەتی تەسکبوونەوەیەکی بەردەوام و بێبەزەییانەی فەزای سیاسی بوو بەهۆی لەناوبردنی دوژمنانی شۆڕشەوە. 35لە حوزەیرانی ١٩٨٩ و پاش مردنی ئایەتوڵڵا خومەینی، خامنەیی وەک ڕێبەری باڵا ناسێنرا و عەلی ئەکبەر هاشمی ڕەفسەنجانی بووبە سەرۆکی ئێران کە دووەم سەرۆک کۆماربوو. ڕەفسەنجانی لە ماوەی سەرۆکایەتیەکەیدا کە دەوڵەت بە قۆناغی “ئاوەدانکردنەوەو پراگماتیزم” ناوی دەبرد، سەرنجی لەسەر گەشەسەندنی تاک ئیتنۆی-ئایینی و سەر لە نوێ ئاوەدنکردنەوەی دوای شەڕ بوو. کۆمەڵگەی مەدەنیی و گەشەسەندنی کۆمەڵایەتی-سیاسی بە ڕێژەیەکی زۆر بەرچاو لەناوچوو بوو. لە بری ئەوە سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و ڕێکخراوی بەسیجی ستەملێکراوان (لەمەودوا OMO)، دوو هێزی سەربازی بوونە بریکاری جێبەجێکاری بنیاتنانەوەی ئابووری، دەستیان بەسەر هەردوو کەرتی گشتی و تایبەتدا گرت و دەسەڵاتی خۆیان لە ئێران چەسپاند. بەڵام سیاسەتی ڕژێم بەرامبەر کورد وەک خۆی مایەوە. سوپای پاسداران و بەسیج بوونە هێزی ڕاستەقینەی دەسەڵاتدار و ئاڕاستەکەرانی دەوڵەت لە کوردستاندا.

بە هەڵبژاردنی سەرۆکی بەناو ڕیفۆرمخواز، محەمەد  خاتەمی و ئەو دابەشبوونە ئاشکرایەی لە چینی فەرمانڕەوادا روویدا، تاڕاددەیەک سانسۆری دەوڵەتی کەمکردەوەو پانتاییەکی بچووکی بۆ ماس میدیا و هەروەها سەرهەڵدانی ئەدەبیاتی زمانەوانی و کولتووری و تەنانەت سیاسی کۆمەڵگە بە کەمینە کراوەکان کردەوە. بێگومان، ئەم کایە کراوەیە، تا ڕاددەیەک دەرئەنجامی نەخوازراوی دابەشکارییە ناوخۆییەکانی ناو پێکهاتەی دەوڵەت بوو. ئەگینا، سیاسەتەکانی ڕژێم بەرامبەر ئیتنۆ-نەتەوەی نا فارس وەک خۆی مابووەوە. خاتەمی بە وتنەوەی درووشمی “دیالۆگ لە نێوان شارستانییەتەکان” هاتە سەر دەسەڵات، کە لە بنەڕەتدا ئامانجی کۆتاییهێنان بوو بە گۆشەگیری سیاسی ئێران. سەرەڕای ئەوەش، ڕژێمەکەی هەرگیز لەگەڵ ئیتنۆ-نەتەوەی کەمینەکراودا خەریکی “دیالۆگ” نەبووە لە ناو ئێراندا. بە جەختکردنەوەیەکی وەها لەسەر دیالۆگ لەگەڵ جیهان، بە بێ ویستی خۆی، فەزایەکی سنوورداری بۆ زیندووکردنەوەی کولتوورە ژێردەستەکانی وەک کورد کردەوە.

قۆناغی چوارەمی کۆماری ئیسلامیی لەساڵی ٢٠٠٥ بە سەرۆکایەتی ئەحمەدی نەژاد دەستی پێکرد. 36درووشمی ئەحمەدی نەژاد بریتیبوو لە بنیاتنانی “حکومەتی بەزەیی”-حکومەتێک گوایە لەسەر بنەمای “دادپەروەری، یەکسانی و خۆشەویستی ” حکومڕانی بکات. لەسەردەمی ئیدارەی ئەحمەدی نەژاددا، ژێرخانی کۆمەڵایەتی-ئابووری کوردستان کەوتە ژێر هەڕەشەیەکی دەوڵەتیی گەورەترەوە، چونکە ئۆتۆنۆمی و خۆبەڕێوەبەری بەمەرج پەسەندکراوی کورد لە باشوور (باشووری کوردستان/عێراق) بوو بە واقیع. ڕێوشوێنی ئەمنی نوێ خرایە بواری جێبەجێکردنەوە، سیاسەتی ئاسایش و سەربازیکردنی حکومەتەکانی پێشوو بە خۆڕاگرییەکی زیاترەوەو پەیڕەوکرا. لەسەردەمی سەرۆکایەتی ئەحمەدی نەژاددا، بە شێوەیەکی سیستماتیکی سیاسەتی دژەگەشەسەندن فراوانتر بوو، بێکاری زیادی کردو خەڵک دەبوو بەدوای دامەزراندندا بگەڕێن لە دامو دەزگاکانی دەوڵەتدا، یان کارە وەرزییەکانی وەک کۆلبەری (کاری سنوور بەزاندن)ئەنجام بدەن، یان کارکردن لە کارگەکانی خشت لە شارە غەیرە کوردەکانی ناوەڕاستدا. لە ڕاستیدا، کۆڵبەری جیاوازە لە قاچاخچییەتی کلاسیک لە کوردستان و بەرهەمی سەردەمی ئەحمەدی نەژادە.

سەردەمی کۆماری پێنجەم بەهەڵبژاردنی حەسەن ڕۆحانی لە ساڵی ٢٠١٣ دەستیپێکرد. 37ڕۆحانی لە هەڵبژاردنەکەدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا بەشێوەیەکی سەرەکی بەهۆی ئەوەی سەرەتا خۆی وەک نیمچە ڕیفۆرمخوازێک نیشاندا. وێڕای ئەوەش، ئیدارەی خۆ-ناونیشانی ڕۆحانی یان”حکومەتی وریایی و هیوا”سەرنجی لەسەر چارەسەری بنبەستی ئەتۆمی لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و شوێنکەوتنی بەرژەوەندییە هەرێمییەکانی دەوڵەت بوو. ڕۆحانی هاوشێوەی ئەحمەدی نەژاد، پشتیوانی لە عێراقێکی یەکگرتوو و یەکپارچە دەکردو کەشێکی سیاسی کوردۆفۆبیای لە پایزی ٢٠١٧، لەکاتی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی کوردەکاندا دروستکرد. لە هێرشەکانی سەر شارە کوردییەکانی کەرکوک و توزخورماتو، ڕۆحانی سەربازیی ئێرانی ناردو سەرکردایەتی و تەیارکردنی میلیشیا شیعەکانی عێراقی دەکرد.

جاشایەتی38 وەک ستراتیژیەتی کۆڵۆنیالیی “دابەشکردن و حکومڕانی”

پاش شۆڕشی ١٩٧٩، ڕژێمی ئایینی ئێران، وەک دەوڵەتە دراوسێکەی، سیاسەتێکی دەوڵەتی بۆ بۆ پڕچەک کردنی زۆرەملێی کورد لەسەرانسەری کوردستاندا گرتەبەر. بەڵام بۆ زاڵبوون بەسەر ناڕەزاییان لەبەرامبەر دابەشکردنی زەوییەکانیان لەنێوان جوتیاراندا، لە ڕابردوودا، چینی خاوەن زەوییە گەورەکان لاوازییەکی زیاتریان نیشاندا بە کەوتنە ناو تەڵەی دەوڵەت و پەیوەستبوون بە دامەزراوە سەربازییەکانی ڕژێم وەک بەسیج و سوپای پاسداران(OMO,IRGC)و خزمەتگوزارییە هەواڵگرییەکان. سیاسەتی ڕژێم لە بەسەربازیکردن، بە ئامانجی جەمسەرگیری ستراتیژی کەشی سیاسی کوردستان و شەرعییەتدان بوو بە داگیرکاری سەربازی ڕژێم لە ڕێگەی دامەزراندنی هاوکار و هەواڵدەری ڕەسەن کە بە کوردی بە جاش ناسراون.

دامەزراندنی کوردەکان لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە بە ئامانجی بە فەوجکردنی کۆمەڵگەی کوردی و ڕێکخستنەوەی بە گوێرەی پێناسەی دەوڵەت بۆ کورد بە “عەشایەر(خێڵ)”. بە فەوجکردنی کوردەکان لەلایەن ڕژێمەوە دەیتوانی خزمەتی ئامانجێکی سیاسی گرنگی ستراتیژیی بکات کە بە هۆیەوە کوردەکان بە خێڵ بکرێن و بەشێوەیەکی گشتی  قبوڵی کورد لەم ڕێکخستنە خێڵەکییە دووبارە وشەسازی بکرێتەوە لەو ناوچە کوردیانەی کە پێشتر بە دەست سیاسەتی  دژە گەشەسەندنی دەوڵەتەوە ناڵاندوویانە. لەوەش گرنگتر، بەرخۆدانی نەتەوەیی کورد، گورزێکی سیاسی گەورەی بەرکەوت، چونکە دەبوو ڕاستەوخۆ ڕووبەڕووی هێزە داگیرکەرەکانی کورد و هاوکارە ڕەسەنەکانی ببوایەتەوە. دەوڵەت، هەربەمەبەست، بەرخۆدانی کوردی وەک بە کرێگیراوی بیانی ناساندووە، کە لە لایەن “کوردە نیشتمان پەروەرەکانەوە” کە لەگەڵ هیزەکانی ڕژێمدان شەڕیان لەگەڵ دەکرێت.

لەکاتێکدا ڕژێم پاڵنەرەکانی بەرانبەر ناسیۆنالیزمی کوردی”بەخێڵەکی” ناوزەد دەکات، دەستیکرد بە پێناسە کردنەوەی زاراوەی خێڵ لە بەرژەوەندی خۆی و “ڕۆڵی شۆڕشگێڕانە و نیشتمانپەروەرانە”ی دایە پاڵ خێڵەکان. 39 وەسفێکی وەها بە باشترین شێوە لە لێدوانە بەناوبانگەکەی خومەینی (هۆزەکان کۆگای شۆڕشن)40 وەک ئاماژەیەک بە کۆمەڵگە نافارسەکان دەرکەوت. ئەم مێتافۆڕە لە کاتێکدا ئاماژەیە بۆ “دواکەوتوو”و”خێڵەکی”، ئاماژەیە بەوەش کە دەوڵەت ئەوەی وەک هۆزەکانی ناویان دەبات، جۆرێکی لە وەبەرهێنان کە لە خزمەت دەوڵەتدا بەکاری دەهێنێت. لە موکریان (ئازربایجانی ڕۆژئاوا) کۆمەڵگەی خزمایەتی بە تایبەتی لە لایەن دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکانی ڕژێمی ئیسلامییەوە خرابوونە داوی دوژمنایەتی کۆمەڵایەتییەوە. بەهەمان شێوە، ناکۆکییە دەرەبەگییەکان پەیوەندییە کۆمەڵایەتییە درێژ خایەنەکانی ناوچەی هەورامان و شارە کوردیەکانی مەریوان و سنەی خستە مەترسییەوە.

بەگەورە کردنی درز و کەلێنە کۆمەڵایەتییەکان بەتایبەتی لە سەر زەوی و سەرچاوە ماددییەکان، ڕژێم سەرکەوتووبوو لە چاندنی تۆوی بێمتمانەیی لە نێوان گرووپە جیاوازەکانی وەک جووتیاران و خاوەن زەوییەکان، دەستیانکرد بە کێبڕکێی یەکتر بۆ سەلماندنی دڵسۆزی خۆیان بۆ دەوڵەت و بەم شێوەیە دەسەڵاتی زیاترلە ناو ئیدارەی دەوڵەتدا بەدەست دەهێنن. 41 ڕژێم ئەو جۆرە سیاسەتانەی لە هەموو ناوچەیەکی کوردستاندا پەیڕەو کرد. بەم جۆرە ڕکابەرییە کۆمەڵایەتییانە پێکهاتەی کۆمەڵگەی کوردی پێداڕشتەوە و دابەشیکردن بەسەر گرووپە خێزانییە جیاوازەکاندا، هەندێکیان بوونە لایەنگری دامەزراوە ئەمنی و سەربازییە جۆراوجۆرەکان. بۆ نموونە، دوو کۆمەڵگەی گەورەی خزمایەتی لە سەردەشتدا هەن، دابەشبوون بەسەر ژمارەیەک کوتلەی بنەماڵەیدا، هەر یەکەیان هەوڵدەدن زۆرترین پشکی خۆیان لە دەسەڵات و حکومڕانی بەسەر بنەماڵەکانی دیکەدا هەبێت. بەدرێژایی ئەم چەند ساڵە، ئەم بەربەرەکانی بەردەوامانە کە چەندین نموونە لە بەردەستن، بووەتە هۆی بەکارهێنانی چەکی ئاگرین لەلایەن خەڵکەوە کە ڕژێم بۆی دابینکردوون، کاردانەوەی ڕژیم بەرانبەر بەم جۆرە ڕووداوانە ئەو پەڕی خراب بەکارهێنانی کەلێنە کۆمەڵایەتییەکانە بۆ پشتبەستنی زیاتر بە دام و دەزگاکانی دەوڵەت. بۆ نموونە، فەرماندەکانی سوپای پاسداران وەک حاجی هادی فەڕ و حاجی نەوشاد کە بەردەوامن لە وەرگرتنی پلە باڵا سەربازییەکان، وەک نێوەندگیری کۆتایی لە ناوچەی گوندنشینی گاور کەیتی لە دەورووبەری سەردەشت کاریان کردووە ئەم جۆرە کارانەی هەندێک لە کەسایەتییە سەربازییەکانی دەوڵەت هەیانە بۆ پەرەدان بە پەیوەندی بەهێز و دروستکردنی هاوپەیمانی تایبەت لەگەڵ ئەو گوندنشینانە.

لەساڵانی ١٩٨٠ تا ١٩٩٠، هەندێک لە خاوەن زەویەگەورەکان لە ڕێگەی بەڵێنی سیاسیی و ئەمنییەوە لە دامەزراوەکانی دەوڵەتی مەزهەبیدا، بەشێک لە شکۆ و دەسەڵاتی لە دەستچوویان وەرگرتەوە. جگە لەو سوودە داراییانەی کە ڕۆڵی ئەوان لە ڕێکخراوە حکومییەکانەوە سەرچاوەیان گرتبوو، ئەوان وەک وەکیلێکی ڕژێم هەم لە گوند و هەم لە شارەکان ڕۆڵیان گێڕا. بۆ مومارەسەری سیاسەتی جاشایەتی، ڕژێم دەستیکرد بە سوود وەرگرتن لە جیاوازییە کولتووری و زمانەوانییەکانی نێوان پێکهاتەکانی سۆرانی و هەورامی لە باشوور. دەوڵەت لە ڕێگەی وەرگرتنی خەڵک لە ناوچەیەکی کوردی بە شێوەزارێکی جیاواز بۆ پۆستە هەواڵگری و ئیداریەکان و بەکارهێنانی هاوکاریەکانیان لە ناوچەیەکی جیاواز بە زاراوەیەکی جیاواز، هەوڵیدا تۆوی دوژمنایەتی و ڕق لە نێو ئەم پێکهاتە کوردانەدا بچێنێت. بەم شێوەیە، دەوڵەت، لە هەر ناوچەیەکدا، هەوڵی دەدا خەڵک وا بیربکاتەوە وەک ئەوەی کۆمەڵگەکەیتر بە تەواوی هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتدا دەکات.

پرۆسەی جاشایەتی – بە ئامانجی دابەشکردنی پێکهاتەی کۆمەڵایەتی – سیاسییە بەسەر بەشی پێکەوە هەڵنەکراوی جاش و باش (کوردێکی نیشتمانپەروەری دژە ڕژێم) – دەنگدانەوەی زۆری هەبوو لە کوردستان. 42 ئەم جۆرە پۆڵێنکردنانە نەک تەنیا دەیانتوانی کۆمەڵگەی کوردی دابەشبکەن، بەڵکو دەیانتوانی خێزان و پەیوەندی خزمایەتیش پارچە پارچە بکەن. چەندین خێزان هەبوون کە ئەندامەکانیان پەیوەندییان بە ڕژێم یان بزووتنەوەی خۆڕاگری ڕۆژهەڵاتەوە هەبوو. هاوکاری لە گەڵ دەوڵەت هەمیشە بە ویستی کەسی نەبووە. زۆر جار لە ژێر سیاسەتە زۆرە ملێیەکانی دەوڵەتدا ڕوو دەدات. زۆر جار وەک قەڵغانێک کاری کردووە بۆ پاراستنی بنەماڵەکەی لە چەوساندنەوەی لەلایەن دەوڵەتەوە، بە تایبەتی ئەگەر ئەندامانی بنەماڵەکەی لە بەرخۆدانی کورددا چالاک بووبن. ئەم حاڵەتەش لە هەرێمی کوردستان/ عێراق لەسەردەمی دەسەڵاتی سەددامدا هەبووە. بێگومان، هاوکاری لەگەڵ دەوڵەت هەندێکجار تەواو بۆ بەرژەوەندی ماددی بووە کە هاوکاران بۆ ئەوەی گرنگی خۆیان بۆ دەوڵەت بسەلمێنن، تەنانەت دەبوو پەیوەندییە ئەگەرییەکانی ئەندامانی بنەماڵەکەی خۆیان لەگەڵ بەرخۆدانی کورددا ئاشکرا بکەن.

ئەو هاندانە داراییانەی کە بە جاشەکان دەبەخشرا، بووە هۆی بەهێزکردنی هەندێک کەس کە بوونە ئامرازێک بۆ سیاسەتی کۆڵۆنیالی کۆماری ئیسلامیی لە بە فەوجکردنی کوردستاندا. بە جاشەکان، بەڵێنی مووچەی مانگانە، یارمەتی کۆمەڵایەتی، کۆبۆن و بەشەخۆراک، مافی خاوەندارێتی چەکی سووک و هەروەها هەندێک پلەی پارێزبەندی لە لێپێچینەوەی ئارەزوومەندانەی دەوڵەت دەدرێت. جگە لەم سوودانە، جاشەکان دەتوانن سوود لە دەرفەتی سیاسی و دامەزراندن و پەروەردەیی وەربگرن کە دەوڵەت دابینیان دەکات. بۆ نموونە، دەتوانرێت بژاردەی ئەنجامدانی خزمەتی سەربازی بە منداڵەکانیان بدرێت لە زێدی خۆیان یان لە ناوچەکانی نزیکیان. دامەزراندنی هەمیشەیی لە کەرتی حکومیان پێشکەش بکرێ و سوود لە پشکی تایبەتی پەروەردە وەربگرن بۆ چوونە زانکۆ. جگە لەوەش، ئەگەر بۆ ماوەی ٤٠ مانگ لە هێزە سەربازییەکاندا خزمەتیان کردبێت، ئەوا یەکێک لە منداڵەکانیان لە خزمەتی سەربازی زۆرەملێ دەبەخشرێ. ئەم سیاسەتانەی دەوڵەتی ئیتنۆکراتی ئێران، ڕۆژهەڵاتیان کردووەتە تاقیگەیەک بۆ تاقیکردنەوە سیاسی و سەربازییەکانی. زۆرێک لە فەرماندە سەربازییە پلە باڵاکانی ئەمڕۆ، بەیاننامەی ڕژێم، تەنانەت مامۆستایانی زانکۆکانی لایەنگری دەوڵەتیش “ئیمتیازیان” هەبووە لە خزمەتکردنی ڕژێم لە کوردستان و سەربڕینی “دوژمنانی ڕژێم”دا.

بە جۆرێک لە جۆرەکان، جاشایەتی ئاسانکاری بۆ بوونی ڕژێم لە کوردستاندا کردووە. جاشەکان وەک زانیاریدەری ڕەسەن لە پێشەنگی هەڵمەتە سەربازییەکانی سوپای پاسداران بەکارهێنراون و زانیاری گرنگیان سەبارەت بە پێکهاتەی کۆمەڵایەتی-کولتووری ناوچەکە پێدەدەن. کۆڵبەرێکی کورد بۆ قسەکردن لەسەر ئەم واقیعە پێی ڕاگەیاندین کە “بەبێ ئەوەی جاشی کورد ڕێگایان پیشان بدات، چۆن سەربازانی ڕژێم دەتوانن سەربکەونە سەر بەرزترین چیاکانی کوردستان؟”. جاشەکان ڕێیان پێدراوە بەشداری لە کاروباری کۆمەڵایەتی- کولتووریدا بکەن، و پێگەی خۆیان لە سیستمی پەروەردە، ئەنجومەنی شارەکان و بەڕێوەبردنی ناوەندە تەندروستییەکاندا جێگیربکەن. بۆ نموونە، لە سیستمی پەروەردەدا، هاوکاری ڕژێم دەکەن لە ڕێکخستنی ڕووداوە سیاسیەکانی وەک”ساڵیادی شۆڕشی ئیسلامیی” و هاندانی لاوان و خوێندکاران بۆ پەیوەندیکردن بە بەسیجەوە(OMO). لە ئەمڕۆدا، جاشێتی (بەکوردی جاشبوون) بە تەواوی ئاماژەیە بە هەر جۆرە هاوکارییەک لەگەڵ ڕژێم. جاش-قەڵەم (جاشی خاوەن قەڵەم)43بۆ ئەو کەسانە داڕێژراوە کە لە بەرژەوەندی ڕژێمدا دەنووسن و قسە دەکەن، لە وشە داڕێژراوە باوەکانی کوردستانن پاش ١٩٧٩. 44

OMO یان بەسیج، لقێکی دیکەی سەربازی دەوڵەت، دەسەڵاتی ڕژێمی لە ناوچەکەدا فراوانتر کرد. بەسیج یەکێکە لە پێنج هێزەکەی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی. 45لە ساڵی ١٩٧٩ بە فەرمانی ئایەتوڵڵا خومەینی دامەزراوە. بەسیج لە بنەڕيتدا لە خۆبەخشانی مەدەنی پێکهاتبوو، کە لەلایەن خومەینییەوە داوایان لێکرابوو لە جەنگی ئێران-عێراقدا بجەنگن. بە بۆچوونی خومەینی”هەر ئەندامێکی بەسیج پێویستە لەوە تێبگات کە سەربازی خودایە، بۆ ئەو دەرەنجامی ململانێکە ئەوەندە جێی بایەخ نییە، بەڵکو تەنیا بەشداریکردن لەو کارە ڕەزامەندی دابیندەکات”. 46دوای ماوەیەکی کەم لە دامەزراندنی، بەسیج چەندین لقی لاوەکی دروستکرد لەسەرانسەری وڵاتدا و لە نێویاندا کوردستان و هەروەک چۆن ڕژێم پێشبینی دەکرد خەڵکی ببنە جاش، ئەوان ناچاربوون لە لقەکانی بەسیجدا خۆیان تۆمار بکەن. هەرچەندە بەسیج یپشتگیری دارایی پێشکەش نەدەکرد، ئەندامێتی لە بەسیج تەنیا ڕێگەیەک بوو بۆ خەڵکی بۆ پاراستنی کارە حکومییەکەیان، بەدەستهێنانی پلەبەرزکردنەوە لە کاردا یان تەنانەت لە مۆڵەتی بازرگانی. بەسیج. بەشێوەیەکی سەرەکی، بەشدارە لە چالاکی کۆمەڵایەتی-کولتوورییەکان، بەشێوەیەکی ئاسایی لە سیستمی پەروەردەدا وەک قوتابخانەکان (بسیج دانش آموزی- بەسیجی خوێندکاران) و زانکۆکان. گەنجان، بەتایبەتی خوێندکاران ڕادەکێشێت بۆ ناو تۆمارکردن لە ئۆفیسی بەسیجی نزیکیان لەبەرامبەر دامەزراندن و وەرگرتن لە زانکۆ. ئەو خوێندکارانەی کە تۆماری دیارو بەرچاویان هەیە لە بەسیجدا، بەتەواوی یان لە بەشێکی خزمەتی سەربازی زۆرەملێ دەبەخشرێن یان دەتوانن بچنە خوێندنی باڵا بە قبوڵ خاص. 47مەزاجی ڕژێم لەگەڵ ژیانی ڕۆژانەی کورددا، تەنیا لە ڕووکردنە کارەکانی بەسیجی جاشایەتی نییە، لە ناوچە نیشتەجێبووەکاندا، جەندین بنکەی سەربازی دروستکراون کە زۆربەیان لەسەر گردەکانن کە ڕوویان لە گوندەکانی ناوچە گوندنشینەکان کردووە. ئەم بنکانە بە مانا فۆکۆییەکەی وەک پانۆپتیکۆن خزمەت دەکەن، بۆ چاودێریکردنی گوندنشینان و گەشتیاران و جموجوڵەکانی ڕۆژانەو وەبیرهێنانەوەی کوردەکان بە بوونی بەردەوامی دەوڵەت دروستکراون. ئەم بنکانە زیاتر بە کێڵگەی مین دەورەدراون کە درێژدەبنەوە بۆ کێڵگەی گوندەکان و هەندێک لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی مەترسیدارکردووە بۆ کشتوکاڵ کردن تێیاندا، لەبەرئەوەی ئەم کێڵگە مینانە هەرگیز پاک ناکرێنەوە، وەک هەڕەشەیەک دەمێننەوە لەسەر خەڵکی ناوچەکە، کە لە سێ دەیەی ڕابردوودا زۆرێکیان گیانیان لەدەستداوە یان بریندار بوون.

ڕاگواستن و جێگرتنەوە

دەوڵەتی ئیتنۆ-ثیۆکراتی بەردەوامە لە پراکتیزەکردنی ئەندازیاریانەی دیمۆگرافی و ڕاگواستنی سیستماتیک و جێگیر بۆ تێکدانی پرۆفایلی ئیتنیکیی جودای کوردستان. ئەندازیاریی دیمۆگرافی پێویستی بە جێگیرکردنی ئەندامانی ئیتنۆ-نەتەوەی سەروەرە لە ناوچە پەراوێزەکان، کە ئیتنۆ-نەتەوەی نا سەروەر تێیدا نیشتەجێن. بەم شێوەیە، گواستنەوەی ئیتنۆ-نەتەوەی باڵادەست لە چوارچێوەی سنوورەکانی ئێستای ئێراندا بۆ تواندنەوەی کۆمەڵگە ژێردەستەکان ڕوودەدات. تایبەتمەندییە پێناسەکراوەکانی سیاسەتێکی لەو جۆرە لە”سیستەمی دانیشتوانی کۆڵۆنیالیزم”دا – دەنگدەداتەوە- زاراوەیەک کە لەلایەن ئەنترۆپۆلیستەکانەوە بۆ ڕوونکردنەوەی کاریگەرییە کۆمەڵایەتی-فەزاییەکانی کۆڵۆنیالیزم لەسەر گەلانی ڕەسەن پێشخراوە. 48سیستەمی دانیشتوانی کۆڵۆنیالیزم هەوڵدەدا ژیانی خەڵکی ڕەسەن ڕێکبخات یان بیسڕێتەوە، بۆ ئەوەی زەوی و سەرچاوەکانیان بە هەمیشەیی لێوەربگرێت. 49

سەبارەت بە دۆخی کوردستان، ئەندازیاری دیمۆگرافی هاوکاتە لەگەڵ تەرخانکردنی زەوییەکی بەرچاو بۆ کۆمەڵگە سەربازییەکان و شوێنی نیشتەجێبوونی ئەندامانی سوپای پاسداران و بەسیج. لەماوەی ٤٠ ساڵی ڕابردوودا، دەوڵەت ئامادەبوونەکەی فراوانتر کردووە لە ڕێگەی تەرخانکردنی زەوی بۆ بەکارهێنانی سەربازی و بنیاتنانی دامەزراوەی دەوڵەت و هاوردەکردنی جەماوەری نا لۆکاڵی. لە ئێستادا نزیکەی لە سەدا ٧-١٠ ی شارە کوردییەکان تەرخانکراون بۆ دەزگا سەربازی و ئەمنییەکانی دەوڵەت، لەوانە شوێنی نیشتەجێبوونی کارمەندان. لە شارە کوردییەکانی وەک بانە، سەردەشت، مەریوان و مەهاباد، پێکهاتە هەواڵگری و سەربازییەکان بەشێکی زۆر لە فەزای شارەکان داگیردەکەن. بۆ نموونە لە شاری سەردەشت بنکە سەربازییەکانی جوندوڵڵا (بە کوردی سەربازی خودا)، پادگان (بنکەی سەربازی)، سپا (سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیIRGC)و بەسیج و ئیتلاعات (دەزگای هەواڵگری دەوڵەت) لە ناوەندی شارەکەدان. لە ئەنجامدا تاکە نەخۆشخانەی شارەکە گواستراوەتەوە بۆ دەرەوە کە نزیکەی ٨ کیلۆمەترلە ناوەندی شارەوە دوورە. بە تێپەڕبوونی کات ڕژێم سیاسەتێکی سیستماتیکی زیاتری پەرەپێداوە بۆ گۆڕینی تایبەتمەندی دیمۆگرافی شارو شارۆچکە کوردییەکان و دانیشتوانە ڕەسەنەکەی بە دانیشتوانی شیعەی غەیرە کورد. بۆ جێبەجێکردنی سەرکەوتووانەی وەها سیاسەتێک، دەوڵەت چەند ستراتیژێکی گرتووەتەبەر. یەکەم: پرۆژەکانی نیشتەجێکردن لەلایەن دەوڵەتەوە لە ڕێگەی جێگیرکردنی بەرپرسانی ڕەوانەکراو، کارگێڕان، کارمەندانی سەربازی و ئەمنی بەخێرایی بەشە سەرەکییەکانی شارو شارۆچکەکانی کوردستانیان قووتدەدا و بەهەمان شێوە جەنتریفیكاسیۆنی[3] فەرمی دانیشتوانی ڕەسەنی ناوچەکە بە ئەنجام دەگەیەنێت. پارێزگای سنە نموونەیەکی بەرچاوە. سنە وەک شارێک لە ساڵی ١٩٧٩ ڕۆڵی سەرەکی لە بەرخۆدانی کورددا هەبووە، بووەتە یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی پلانی دیمۆگرافی دەوڵەت: چەندین ناحیەو کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی بۆ نیشتەجێکردنی بەرپرسانی شیعەو غەیرە کورد لەو شارەدا دروستکردووە. جگەلەوەش، بە دڵنیاییەوە دام و دەزگاکانی دەوڵەت، ناوچەی وایان دروستکردوە کە تەنیا غەیرە کوردیان تێدایە. بەهەمان شێوە لەهەموو شارێکی کوردیدا، ناوچەگەلێک هەن-کە بە خانەهای سازمانی ناسراون-کە تەنها لەلایەن تازە هاتووانی غەیرە کوردەوە داگیرکراون.

ستراتیژی دووەم بریتییە لە دامەزراندنی دامەزراوەی پەروەردەیی و ئایینی بە مەبەستی نەهیشتنی کورد و سوننە لە کوردستان. تا ئەو جێگایەی کە پەیوەندی بە پەروەردەوە هەیە، دامەزراندنی لقەکانی زانکۆی ئازادی ئیسلامی و زانکۆی پەیامی نوور، دوو سیستەمی زانکۆیی”نیمچە ئەهلی”لە ئێران، بە نزیکەیی تاک بە تاکی شارەکانی کوردستان هاوکاتن لەگەڵ لێشاوی گەورەی ستافی هاوڵاتی ناڕەسەن و کادێری فاکەڵتی و خوێندکاران. ئەمەش هەر نەک ژمارەی دانیشتوانی ناڕەسەنی لە شارە کوردییەکان زیاد کردووە، بەڵکو پەیوەندییەکانی پێکهاتە ڕەسەنەکانیشی تێکداوە بە هۆی هێنانە کایەی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی زانکۆکان. ناوچەی جیاکراوەی وەک شەهرەک فەرهەنگیان و (مجتمع اساتید) لەو شارانەدا دروستکراوە کە ئێستا لە ڕێگەیانەوە خەڵکی ناڕەسەن خاوەنی موڵک و ماڵی ناوچەکەن (بڕوانە وێنەی ١ و ٢وێنەکان لەو گەڕەکانەوە وەرگیراون).

لە ماوەی سێ دەیەی ڕابردوودا، توخمێکیتری بەردەوامی ئەندازیاری دیمۆگرافی، دووبارە شێوەی فەزای مێژوویی – ئایینی کوردستانی داڕشتەوە. دەوڵەت چالاکانە کاری کردووە بۆ گواستنەوە و بڵاوە پێکردنی شیعە لە ناو دانیشتوانی کوردی – سوننەدا، لە ئەنجامد بووەتە هۆی گۆڕینی دیمۆگرافیای هەندێک گەڕەک بۆ ناوچەیەکی تەواو زاڵی شیعە. بە پیچەوانەی حکومەتی پەهلەوی، ستراتیژیەکانی کۆڵۆنیالیزمی ناوخۆیی ڕژێمی ئیسلامی لە کوردستاندا، ناسیۆنالیزمی ئایینی دەیانجوڵێنێت. بۆیە سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی کۆمەڵێک دامەزراوەی نیمچە مەزهەبی دامەزراندووە بە مەبەستی دەستکاریکردنی پرۆفایلی ئایینی و سەرپەرشتیکردنی ڕێوڕەسم و پراکتیزەی ئایین. کارنامەی ڕژێم بۆ دەستتێوەردانی ئایینی لە کوردستاندا بە دامەزراندنی دامەزراوەی ئایینی ناسراوە کە گوایە بۆ هەماهەنگی و ئاسانکاری کاروباری ئایینی سوننەیە. ناوەندی گەورەی ئیسلامی (مرکز بزرگ اسلامی)50 کە لە ساڵی ١٩٨١بە لقەکانییەوە لە شارە گەورەکانی کوردستان دامەزرا، سەرکردایەتی کاری ڕێکخستنی بۆنە ئایینیەکان و ڕێکخستنی خوێندکارانی ئایینی سوننە (پێدانی بڕوانامەی خوێندنی ئایینی) سەرپەرشتی وەقفە ئایینیەکانی دەکرد.

وێنەی١:

کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون (زیاتر لە هەزار یەکە) کە سەر بە ئیتلاعات (خزمەتگوزاری هەواڵگری)ە لە شەقامی بولیڤارد لەشاری سنە. بە سوپاسەوە لە:B. B

وێنەی٢:

شوقەکانی ڤیلاشار – سنە، ئەم شوقانە (زیاتر لە هەزار یەکە)ن سەر بەهۆشیاری (آگاهی)ن، کە لقێکی دەزگای هەواڵگری ئێرانە. بە سوپاسەوە لەB. B

بەرپرسی هەر ناوەندێک لە لایەن نوێنەری ڕێبەری مەزن لە هەر پارێزگایەکی کوردستان دیاری دەکرێت. وا بڕیارە ئەرکی ڕاگەیەندراوی ئەم ناوەندانە تەنیا جەختی لەسەر کاروباری ئایینی بێت. سەرەڕای ئەوە، وەک دەزگا ئەمنیەکنیتری ڕژێم ڕەفتار دەکەن و بەرهەڵستکارانی ئایینی و مەلا سەربەخۆکانیان خستووەتە ژێر چاودێریەکی خنکێنەرەوە. جگە لەوەش، ئەم ناوەندانە کاریگەری خۆیان بۆ دەستکاریکردنی پێکهاتە کۆمەڵایەتی – سیاسییەکانی کۆمەڵگە سوننەکان بەکار دەهێنن و بۆیە ڕێگە بەخەڵکی ناوچەکە نادەن ئیمامی مزگەوتەکانی خۆیان دەستنیشان بکەن یان لە کارەکانیان دووریان بخەنەوە. خەریکی بانگەشەی هەڵبژاردن دەبن و هاوکاری دەزگای هەواڵگری دەکەن. ئیمامە کوردە – سوننەکان لە شار و گوندەکاندا ڕێنمایی بەردەوام لە سەر ناوەڕۆکی وتارەکانیان وەردەگرن (سیاسەتێک کە لە ناوەڕۆکدا کەمالیستییە و بۆیەکەمجار لە لایەن دەوڵەتی کۆمالیستی تورکیاوە بە موسڵمانانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسێنرا). مەلا سوننەکان بە توندی ڕاسپێردراون بۆ ئەوەی لە هەموو ئاستێکدا هاوکاری و ڕاوێژ لەگەڵ لایەنە بەرپرسەکانی ئاسایش بکەن سەبارەت بە کاروباری کۆمەڵایەتی – سیاسیی. وێڕای ئەوەش، دەبێت ئیمامە سوننەکان سەر بە ناوەندە ئیسلامییە شیعەکان بن و ئەوانەی ڕەتی دەکەنەوە بە”دژ شۆڕشگێڕی” یان مەکتەبی51 یان وەهابی52 تۆمەتبار دەکرێن.

لەساڵانی١٩٩٠دا، دەوڵەت ژمارەیەک ناوەندی مەزهەبی تەواو شیعەی لە ناوچە سوننەکانی کوردستان دامەزراند. حوزە علمیە53(مەدرەسە)، حوسینییە54(مزگەوتی کۆبوونەوەی شیعەکان) و هیئت محلی55 نموونەی ئەو جۆرە ناوەندانەبوون. ئەم ناوەندانە گوایە بۆ ڕێکخستنی کارووباری ئایینی و ریکخستنی بۆنەکان بۆ دانیشتوانی شیعە وەک تاسوعا و عاشوورا ( نۆیەمین و دەیەمین ڕۆژ لە ساڵیادی شەهیدبوونی سێیەم ئیمامی شیعە: حسین)دروستکراون. لەگەڵ ئەوەشدا، لە٤٠ساڵی ڕابردوودا، ڕژێم ڕێگری لە سوننەکان کردووە کە تاکە مزگەوتێکیان هەبێت لەو ناوچانەی کە زۆرینەی شیعەن وەک (تاران).

وێنەی٣:

ئیمام زادە هاجەرە خاتوون – سوننە (کۆن: لای چەپ و نوێ: لای ڕاست) بە وتەی خەڵکی ناوچەکە ئەمە شوێنی شەخسێکی (کەسایەتییەکی کۆن نەریتی سوننە بووە کە ئێستا دەوڵەت وەک خوشکی ئیمامی هەشتەمی شیعە: علی ابن موسی آلڕەزا ناسێنراوەتەوە.

لایەنێکی دیکەی پرۆژەی دەوڵەت بۆ بە شیعەکردنی فەزای سوننە – کوردی، لە ڕێگەی گۆڕینی شوێنە پیرۆزە دێرینەکان بە شوێنی پیرۆزی شیعی. چەندین گۆڕ و شوێنی پیرۆز هەن کە (بە شەخس ناسراون لە کوردستان)دا ، کە دەکرێت پاشماوەی سەردەمی پێش ئیسلام بن. وێڕای ئەوەش، بەدرێژایی چەندین سەدە ئەم شوێنە پیرۆزانە لە کوردستاندا ئیسلام سازییان بۆ کراوە ( بە تایبەتیتر سوننە سازی). ڕژێمی ئیسلامی لە هەوڵی بە شیعەکردنی شوێنە پیرۆزەکانی سوننە وەکو هاجەرە خاتوون لە سنە (بڕوانە وێنەی٣). لە ڕێگەی بە شیعەکردنی فەزای ئایینی سوننە، کۆماری ئیسلامیی ئێران، هیوا خوازە بە دوو ئامانجی سەرەکی بگات: (الف) ڕاگواستنی دانیشتوانی ناوچە سوننیەکان و تاوا لە ناوچەکە بکات بۆ شیعەکان سەرنج ڕاکێش بێت بۆ نیشتەجێکردنی زیاتر و (ب) پێدانی شەرعیەتی ئایینی بە پڕۆژەی کۆڵۆنیالیزمییە – نیشەجێکردنیەکەی، کە لە هەندێک ڕووەوە لە سیاسەتەکانی نیشتەجێکردنی ئیسرائیل دەچێت لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستیندا چونکە پڕۆژەی سیاسیی ئەم دوو دەوڵەتە خراب بەکارهێنانی ئایینە بۆ داواکردنی زەوی.

لە کۆتاییدا، دەوڵەت هەروەها بەردەوامە لە بەکارهێنانی سیاسەتە بایۆپزیشکییەکانی تا کاریگەری لە سەر گەشەی دانیشتوانی سوننە لەو ناوچانەی کە تێکەڵەیەکی شیعە – سوننەیان تێدایە. بە پشت بەستن بە ڕاپۆرتە نهێنییەکان ڕژێم هەستاوە بە جێبەجێکردنی پلانێک بۆ کۆنترۆڵکردنی ڕێژەی مناڵبوون لە ناو ژنانی سوننە لە ناوچەی سوننە نشینی قروە – شارێکی لە پارێزگای کوردستان کە دانیشتوانەکەی تێکەڵەی شێعە و سوننەیە. ڕاپۆرتێک ئاشکرای دەکات کە زۆرێک لە ژنانی کورد – سوننە لە کاتی پشکنینە ئاساییەکانیاندا بەمەبەستی کەمکردنەوەی ژمارەی سوننە لە شارەکاندا نەزۆک کراون. 56

نایەکسانی پێکهاتەی کۆڵۆنیالیزمی ناوخۆیی

چەمکی کۆڵۆنیالیزمی ناوخۆیی ئاماژە بە نایەکسانی ئابووری و سیاسی و پێکهاتەیی لە ناو ناوچە جیاوازەکانی یەک دەوڵەتدا دەکات. ئەم زاراوەیە کە بە”گەشەسەندنی نایەکسان”ناسراوە، جیاکاری و ئیستغلال کردنی کەمینە ئیتنۆ– ئایینییەکان لە ناو”کۆمەڵگەیەکی”فراوانتردا ڕوون دەکاتەوە. 57

وەک نەتەوەیەک کە سیاسەتی دەوڵەتی تواندنەوە و کەمینەسازی لەسەرە، کورد لە ئێران نموونەیەکی ئاشکرای کۆڵۆنیالیزمی ناوخۆیی نیشاندەدات. لەسایەی هەردوو دەوڵەتی پەهلەوی و کۆماری ئیسلامییدا، کورد وەک هێزێکی ناوەندگەرایی چاوی لێکراوە کە یەکێتیی سیاسیی و خاکی”نەتەوە” دەخاتە مەترسییەوە. سەرەڕای ئەو گۆڕانکارییانەی کە لە گوتاری ناوخۆیی و نێودەوڵەتی ڕژێمی نوێدا هەیە، سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دژی گەشەسەندنی کوردستان زۆر لە سیاسەتەکانی پێش خۆی خرابتر بووە.

بەدرێژایی شەڕی ئێران – عێراق (١٩٨٠ – ١٩٨٨)، شارە کوردییەکان بوونە یەکێک لە بەرەکانی پێشەوەی جەنگ، کە ئابووری ناوچەکەی بە تایبەت بەخێوکردنی ئاژەڵ وەک یەکێک لە پایە سەرەکییەکانی ئابوورییەکەی داماڵی58. لە هەمانکاتدا، کشتوکاڵ وەک چالاکییەکی سەرەتایی گوندەکان بە شێوەیەکی بەرچاو کەمیکرد. دەوڵەت شەڕی کردە پاساو بۆ قایمکردنی سوپاکەی لە کوردستان و دروستکردنی بنکەی سەربازی لە یەک بەیەکی گوندەکاندا. هەروەها، زۆربەی زۆری ناوچەکە، لەوانەش کێڵگە کشتوکاڵییەکان، باخچەو لەوەڕگەکان بوونە کێڵگەی مین. 59 بنکەی سەربازی هەم لە ناوەوە و هەم لە نزیک گوندەکان دروستکران کە لە بەرامبەردا گوند نشینەکانی کردە ئامانجێکی ئاسان بۆ هێرشەکانی عێراق. کەمبوونەوەی بەخێوکردنی ئاژەڵ و کشتوکاڵ، وای لە خەڵکی ناوچەکە کرد هیچ بژاردەیەکیان نەبێت جگە لە پەیوەستبوون بە دامەزراوە حکومییەکان، بەتایبەتی بەسیج و سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران.

لەساڵانی نێوان٢٠٠٠-٢٠٠٥ کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستیکرد بە ڕێگەدان بە بازرگانی سەرسنوور. شارە سنوورییەکانی وەک بانە، سەردەشت و مەریوان کرانە ناوەندی بازرگانی. بە خێرایی ژمارەی مۆڵە بازرگانییەکان زۆر زیادیکرد بە ئامادەیی سیاسەتی دژە گەشەسەندنی دەوڵەت کە ڕێگری لە هەر پلانێکی ئابووری بەردەوام دەکات، فراوانبوونی خێرای ئەم بازاڕە سنووریە زوو تێپەڕانە، گۆڕانکاریەکی گەورەی لە پرۆفایلی کۆمەڵایەتی – فەرهەنگی کوردستاندا هێنا و بووە هۆی لە ناوچوونی زیاتری ئابووری ناوخۆیی. ڕێژەی خوێندی قوتابخانەو خوێندنی باڵا بە شیوەیەکی بەرچاو دابەزی و ژمارەیەکی بەرچاو لە منداڵان چوونە ناو بازاڕی بازرگانی یان کرێکاری ئەوبەر سنوور. هەر بۆیە هیچ سەیر نییە کە لێداوانی وەک ئەمەی خوارەوە دەبیسترێت، “من هێسترەکەم ناگۆڕمەوە بە بڕوانامەی ماستەر لە باشترین زانکۆکانی ئێران لە بەر ئەوەی هێسترەکەم دەتوانێت یارمەتییم بدات بۆ مانەوەم، بەڵام تەنانەت بڕوانامەی دکتۆراش بەبرسیەتی جێم دەهێڵێت”. کەسێکیتر نەیدەتوانی شانازیکردنی خۆی سەبارەت بەو ڕاستییە بشارێتەوە کە” کوڕەکەی لە نیوەشەودا بە خەبەر دێت بۆ پاراستنی شوێنی گالیسکەکەی، کە دەتوانێت شتەکانی تێدا بفرۆشێت”. بەربڵاوی ئەم بازاڕە سنووریانە – بەشێک لە ستراتیژیەتی دژە گەشەسەندنی ئابووری دەوڵەتە لە کوردستان – نایەکسانی ئابووری نێوان شار و گوندەکانی بە شێوەیەکی گەورە خراپتر کرد. ئەم سیاسەتە، لە هەمانکاتدا، هاندەرە بۆ کەمبوونەوەی خێراتری دانیشتوانی گوندەکان، لە گەڕان بە دوای ژیانێکی باشتر لە شارەکاندا.

وەک باسکرا، سیاسەتی فراوانکردنی بازاڕە سنوورییەکان بە شێوەیەکی ستراتیژی پلانی بۆ داڕێژراوە. بۆ ئەوەی لادێکانی کوردستان چۆڵ بکرێن و لاوانی کورد لە سیاسەت دوور بخرێنەوە زەبرێکی کتووپڕ لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی کورد بدرێت. محەمەد  ڕەزا ڕەحیمی، پارێزگاری کوردستان بە بێ شەرمییەوە دانی بەوەدا نا کە “لە جیاتی دابینکردنی پەروەردە، گەنجانمان بەرەو بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر هاندا” و ئاماژەی بەوەشکرد کە”من ئەو کەسە بووم کە ئەوانم ڕاکێشایە ناو کارە سنوورییەکان. . . توانیم بێباکیان بکەم لە خوێندن، کێی (تر) دەتوانێت کارێکی گەورەی لەو شێوەیە ئەنجام بدات؟”. 60

سیاسەتی دەوڵەت لە دژە گەشەسەندنی کوردستان بووە هۆی لە دایکبوونی دوو کەرتی ئابووری وەرزی دیکە: کوورەخانە”کارگەی خشت”و کۆڵبەری61. کارکردن لە کورەخانە یان کارگەی خشت ناوەندێکی بەرهەمهێنانی نەریتی کاری چڕ و کاریگەرە، کە بە ئامرازە سەرەتاییەکانی بەرهەمهێنان تەیار کراوە. خاوە کوورەخانەکان بە شێوەیەکی سەرەکی غیرە کوردن و کرێکارەکانیش کوردن. زیاتر دەکەونە شارەکانی ناوەڕاستی ئێران وەک پارێزگاکانی ئەراک، اصفهان، شیراز و کرمان. لە سەرەتای ساڵانی١٩٨٠و لە کاتی شەڕی ئێران – عێراقدا شەپۆلێکی دامەزراندن لەو کارگەی خشتانەدا ڕوویدا، کە تیایدا کرێکارانی ئاوارە شەش بۆ نۆ مانگ لە ژێر بارودۆخێکی زۆر ناتەندروست و نامرۆڤانەدا کاریان دەکرد. شارە کوردییەکانی سەردەشت، پیرانشار، مەهاباد، ئەشنەویە و بۆکان (لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا) بە شێکی زۆری هێزی کار بۆ ئەو جۆرە کارگانە دابین دەکەن.

لەماوەی دەساڵی ڕابردوودا، سیاسەتەکانی دژە گەشەسەندن و بە ئەمنیکردنی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕۆژهەڵات دیاردەی کۆڵبەری لێکەوتەوە. لە ساڵی٢٠١٥وە زیاتر لە ١٠٠٠کۆڵبەر لە لایەن هێزەکانی دەوڵەتەوە کوژراون یان بریندار کراون (بڕوانەخشتەی ژمارە ١). 62

خشتەی ١:

کۆڵبەرەکان (کرێکارانی سنوور بەزێن) کوژراو یان بریندار(٢٠١٥ – ٢٠٢٠).

بەرهەڵستیکردنی پراکتیزەی کۆڵۆنیاڵی

پەراوێزخستن و نکوڵیکردن لە فەرهەنگ و ناسنامە و زمانی کوردی لە سەردەمی پەهلەویدا، لە ژێر سایەی دەوڵەتی تیۆ – ئیتنۆکراتی ئێستای فارسیدا، ئاڵۆزترو گشتگیرتر بووە. بە گرتنەبەری چەند سیاسەتێکی نوێی ستەمکاری و جیاکاریی ئیتنۆ – ئایینی، دەوڵەتی ئێستای ناسیۆنالیستی ئایینی، ڕێوشوێنی جیاکاری پێکهاتەیی و دامەزراوەیی (نەتەوەیی، زمانەوانی و فەرهەنگ)ی سەپاند کە لە ئەنجامدا پەراوێزخستنی سیستماتیکی و دەستووری کوردانی ڕۆژهەڵاتی لێکەوتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، سەرەڕای هەوڵە سیستماتیکییە بەردەوامەکانی دەوڵەت، کوردەکان لە ڕێگەی بەرخۆدانی سیاسیی و فەرهەنگی خۆیانەوە بەردەوام بوون لە تەحەدای سیاسەتەکانی ڕژێم. جگە لە چالاکی سیاسیی ئاشکرا، بەرخۆدانی کورد لە بەکارهێنانی بەرفراوانی هونەر و ئەدەب و شیعر و ڕووداوە کولتووریەکاندا دەردەکەوێت، ئەوان لە ژیانی ڕۆژانەیاندا، پاڵ بە سنوورەکانی ئەو بۆشاییە یاساییە – کولتووریە نەبووانەوە دەدەن.

کوردانی ڕۆژهەڵات بە شێوەی جۆراوجۆر وەڵامی سیاسەتی دەوڵەتی ئینکارو توێنەریان داوەتەوە و تەحەدایان کردووە. ڕەنگە دیارترین کردەی بەرخۆدان لە ڕۆژهەڵاتدا زیادبوونی پەرۆشی بێت بۆ هەڵبژاردنی ناوی کوردی بۆ منداڵەکانیان و کەل و پەلەکانیان. ڕژێم ئاستەنگی جۆراوجۆری بیرۆکراتی لە بەردەم بەکارهێنانی ناوی کوردی دروستکردووە. فەرمانگەی سەرژمێری ئێران لیستێکی ناوی پەسەندکراوی ئامادە کردووە کە زۆرینەیان پێرسۆ – شیعە مەزهەبن، دەبێت خەڵک لێیان هەڵبژێرێت. زۆرجار، دایک و باوکان تووشی زەحمەتی دەبنەوە لە کاتی تۆمارکردنی ناوی منداڵەکانیاندا کە هەڵگری ئەو ناوانەن کە دەوڵەت بە ناوی نەخوازراویان دەزانێت. خوێندکارانی کورد بە ئاشکرا و بە ناڕاستەوخۆ نەویستراوی ناوەکانیان بیر دەخرێتەوە. ئەوان دەزانن کە دەبوو ناوەکانیان بگۆڕن بۆ فارسی بۆ ئەوەی بتوانن بەردەوام بن لە خوێندن بە بێ ئەوەی بەردەوام تووشی هەراسانکردنی فەرمی بن یان کارو پیشەیەک مسۆگەر بکەن. وێڕای ئەوەش زۆرێک لە کوردەکان بە یاخیبوویی دەمێننەوە و ناوێک هەڵدەبژێرن کە نیشانەی ناسنامەی کوردایەتییانە. بەرخۆدانێکی لەو جۆرە بە تایبەتی لە فەزای مەجازیدا دیارە: فەیسبووک و تەلەگرام و ئینستاگرام و . . . هتد، کە خەڵکی دەتوانن چێژ لە تایبەتمەندی و کەسیەتی خۆیان وەربگرن.

دوای هەڵبژاردنی خاتەمی لە ساڵی١٩٩٧کە کرانەوەیەکی ڕێژەیی کۆمەڵایەتی – سیاسیی کورتخایەن و بێ مەبەستی بە دوای خۆیدا هێنا و بووە هۆی لە دایکبوونی لە ناکاوی چەندین ڕێکخراوی ناحکومی چالاک و چالاکوانی سیاسیی. تەقینەوەی ئەو وزە سیاسییە بەشدارییەکی بەرچاوی لە بەرزکردنەوەی هۆشیاری گشتی و ئازادکردنی وزەی لاوانی کورد و بزواندنی سەرچاوە ناوخۆییەکانی کوردستاندا هەبووە. بەشداریکردن لە چالاکی ژینگەیی و ڕێکخستنی کۆبوونەوەی لۆکاڵی و بنیاتنانی کتێبخانەی گوندەکان و دامەزراندنی کلاسی زمانی کوردی لە ناوچە گوندنشینەکاندا، جێی بایەخێکی زۆرە. لەماوەی کەمتر لە دەساڵدا دەیان گۆڤار و ڕۆژنامەی کوردی دەرچوون (بڕوانەخشتەی٢). هەندێک لەم بڵاوکراوانە لە (خشتە٢یببینە).

خشتەی ٢. هەندێک لە ڕۆژنامەو بڵاوکراوەکانی کوردستان.

هەندێک لەم ڕۆژنامە و بڵاوکراوانە دەکرێت سەر بە دام و دەزگاکانی دەوڵەت بووبن، چونکە دەوڵەت هەوڵدەدات بۆ بەڕێوەبردنی بەرهەمی مەعریفی سەبارەت بە کوردستان. 63 وێڕای ئەوەش، توێژەرانی لاوی کورد زۆر جار ئەو جۆرە پلاتفۆڕمانە بۆ پێشخستنی کولتوور و مێژوو و ناسنامەی کورد بەکاردەهێنن.

گۆڤارەکان زیاتر تایبەت بوون بە پرسە کۆمەڵایەتی – سیاسییەکانی ڕۆژهەڵات. کۆمەڵە فەرهەنگی و ئەدەبییەکانی ڕۆنان، ڤەژین، ڕۆژیار لە شاری مەریوان، ژینکۆ، بیری زێڕین، ئاسۆ و جووتیاران لەشاری شنۆ، خۆژین و پاژین لە شاری بانە تەنیا چەند نموونەیەکی کەمن کە گێڕانەوەیەکی قووڵ و ئاڵۆز سەبارەت بە ژیانی فەرهەنگی – کۆمەڵایەتی و سیاسیی کوردانی ڕۆژهەڵاتیان پێشکەش دەکرد. بەشێک لەو کۆمەڵانەی کە ئاماژەمان پێدان، توانیویانە لاوانی کورد بە شێوەیەکی نافەرمی فێربکەن و خۆبەخشانە فێری زمانی کوردییان بکەن. تا ئەم دواییانەش، کۆمەڵەی ڕۆنان گۆڤارێکی وەرزی بەناوی زرێبار بڵاو دەکردەوە کە تایبەت بوو بە شیکردنەوەی پرسە جۆراوجۆرەکانی کوردستانی گەورە. بڵاوکراوە مانگانە و هەفتانە بە ناوبانگەکانی وەک ژیلوان، هەنار، ئاشتی، ڕووبار، ڕاسان، شار، کاردوک، ئاگرین، ژیوار، بیروهزر، چرۆ و هەیا و چەندانی تریش لەلایەن کۆمەڵێک چالاکوانی کوردەوە بڵاو دەکرێنەوە. لەوەش گرنگتر ئەم گۆڤارانە لە ڕووی داراییەوە بە کۆمەکی ئەکادیمیستەکانی کورد و خێرخوازانی ناوخۆیی پشتگیری دەکرێن. 64

هەروەها کوردەکان بەرەنگاری هەڵمەتی بڕینی دارستانەکان و تێکدانی سامانی سرووشتی کوردستان لەلایەن دەوڵەتەوە دەبنەوە. سووتاندنی بە ئەنقەستی ناوچە کێوییەکانی شارە سنوورییەکانی بانە، سەردەشت، پیرانشار، مەریوان و سەوڵاوا لەلایەن دەەوڵەتەوە، گوایە مەبەست لێی لەناوبردنی حەشارگە سرووشتییەکانی بزووتنەوەی کوردییە. ساڵانە، لە یەک کاتدا چەندین شوێن ئاگریان تێبەردەدرێت بۆ ئەوەی چالاکوانانی ژینگەپارێز نەتوانن ئاگرەکە بکوژێننەوە. لەساڵی ٢٠١٨دا، تەنها لە یەک ڕووداوی ئاگر کەوتنەوەدا، چوار ژینگەپارێزی کورد لە ڕووبەڕوو بوونەوەی ئاگرەکەدا گیانیان لەدەستدا. ئەمەش بووە هۆی خۆپیشاندانی گشتی لەشاری مەریوان، کوردەکان بە گشتی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی بەهۆکاری مردنیان دەزانێت. 65(ئێستا ئەو چالاکوانانە وەک پاڵەوان و شەهید یاد دەکرێنەوە). کوردەکانی ناوخۆ بەبەردەوام تیم ڕێکدەخەن بۆ پاککردنەوەی شوێنە گشتییەکانی شارەکە، گوندەکان و هەروەها ڕێڕەوی شاخەکان کە بەشێوەیەکی ئاسایی بۆ کەمپی شەوانە بەکاردەهێنرێن.

لەکۆتاییدا، کورد بەرەنگاری سیاسەتی بە “فارسیکردن” لەلایەن دەوڵەتەوە بووەوە. لە کاتێکدا وەبەرهێنانی دەوڵەت لە بواری پەروەردەدا لە کوردستان جگە لە هەوڵدان بۆ بەفارسیکردنی کۆڵۆنیالیزمانەی زمان و شوناسی کوردی هیچی تر نییە، ئەم دەرئەنجامە بێ مەبەستانەشی لێکەوتەوە: کە بووەهۆی جووڵەیەکی بەرفراوانی کۆمەڵایەتی-جوگرافی کورد و زیادبوونی هۆشیاری و هەستی ئیتنۆ-نەتەوەیی. سیستەمی پەروەردەیی دەوڵەت کە بۆ بە فارسیکردنی غەیرە فارسەکان هاتۆتەئاراوە، بەبێ مەبەستانە بووە هۆی زیادبوونی هۆشیاری گشتی سەبارەت بە ستراتیژە توێنەرەوەکانی دەوڵەت. ئەو خوێندکارانەی زانکۆ کە بەدوای وەرگرتنی بڕوانامەی زانکۆوەن لە شارەکانی ناوەڕاستدا، زیاتر ڕووبەڕووی ڕێوشوێنی جیاکاری دەبنەوە چ لەلایەن نوخبەی سیادی و چ لەلایەن دام و دەزگاکانی دەوڵەتەوە.

ئێستا، زۆربەی خێزانە کوردەکان، پەروەردە وەک ئامرازێکی بەهێز بۆ ئازادی و چارەی خۆنووسین چاولێدەکەن. بۆ نموونە، کاتێک کرێکارێکی ناوچەی هەورامان لەلایەن بەڕێوەبەرەکەیەوە داوای لێکرا پاداشتێک بۆ خزمەتە نایابەکەی هەڵبژێرێت، داوای قوتابخانەیەکی کرد بۆ گوندەکەی و لەسەر داواکەی قوتابخانە لەگوندەکەیدا دروستکرا. ئێستا گوندە بچوکە دوورە دەستەکان (بە دەگمەن ٤٠ ماڵیان تێدایە)لە ناوچەشاخاوییەکانی هەوراماندا، ڕێبازی کوردایەتی لە بواری پەروەردەدا وەک ئامرازێکی ئازادیخوازی بەرجەستە دەکات. لە ساڵێ ٢٠١١ دا، لە یەکێک لەو گوندانەدا، گوندنشینان فێستیڤاڵێکی دەرچوونیان بۆ خوێندکارە دەرچووەکانیان ئەنجامدا، کە ١٣ لەو خوێنکارانە کاندیدی دکتۆرا بوون.

سەرەڕای هەوڵە بەردەوام و سیستماتیکەکانی ڕژێم بۆ وەدەرنانی خوێندکارانی کورد، ڕێژەی خوێندکاری کورد لەزانکۆکاندا زیادیکردووە. لەئێستادا بەشێکی بەرچاو لەخوێندکارانی هەندێک لە زانکۆ پلەباڵاکانی (وەک هەمەدان، کەرەج، تاران و تەبرێز) کوردن. لەکاتێکدا خەریکی خوێندنی فەرمین، ژمارەیەکی زۆر لەو خوێندکارانە بەشێوەیەکی نافەرمی کار لەسەر زمانی کوردی، ئەدەب و وەرگێڕان بۆ زمانی کوردی و لە زمانی کوردییەوە دەکەن. باس لەوەش ناکەین کە ژمارەیەکی بەرچاویان فێری زاراوەی دووەمی کوردی بوون-پێشکەوتنێکی تەواو نوێ. 66

ئەنجام

ئەم وتارە لێكۆڵینەوەی لە ستراتیژەکانی دەوڵەتی ئێران سەبارەت بە تواندنەوە و دەست بەسەراگرتنی کورد لە ئێرانی پاش شۆڕشدا کرد. ئەم توێژینەوەیە ئاماژە بەوەدەدات کە ئامانجی ئەم ستراتیژانە هێشتنەوەی کۆڵۆنیالیزمی ناوخۆییە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامیی لە دەوری گۆڕینی پرۆفایلی جیاوازی ئیتنۆ-ئایینی و بە پێرسۆ-شیعەکردنی فەزاو خەڵکەکەیەتی. دەوڵەت بە تووندوتیژییەوە تێدەکۆشێت بۆ بە جیهانیکردنی کولتوور و زمانی فارسی و ئێرانیی بوون دەکاتە هاو واتای فارسیبوون. ئەم جۆرە سیاسەت-هەڵوێستانە هیچ بوارێك بۆ قسەکردنی کەسانی نا فارس نا‌هێڵێتەوە. 67کۆماری ئیسلامیی ئێران هەوڵدەدات زاڵبوونی ڕەهای “شوناسی ئێرانی مفرەد” بەدیبهێنێت، لە ڕێگەی بەکارهێنانی هێزی سەربازی و پشتیوانی نوخبەی فارس و جێبەجێکردنی سیاسەتی پەروەردەیی و ئایینی کە دەتوانێت هەرجۆرە جیاوازییەک نەهێڵێت. کۆماری ئیسلامیی ئێران بە شێوەیەکی بەردەوام و سیستماتیک بەدوای ئەوەی دواییان کەوتووە.

ئەم توێژینەوەیە هەوڵێک بوو بۆ نیشاندانی پرۆسەکانی پێرسۆ-شیعی و بەردەوامی و لێکچوونی ئەم سیاسەتانە لە دوای داگیرکردنی(فتح) کوردستانەوە، لەسەرەتاکانی ١٩٨٠ی سەدەی ڕابردوودا. بەم دواییانە. وەزارەتی پەروەردەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕێنماییەکی دەرکرد بە پێی ئەو ڕێنماییە ئەگەر منداڵانی غەیرە فارس (لە نێوان تەمەنی ٤-٦) لە تاقیکردنەوەی توانستی زمانی فارسیدا دەرنەچن، دەبێت وەک خوێندکارێکی خاوەن پێداویستی تایبەت مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت. ئەمەش ئەوە دەردەخات کە کۆماری ئیسلامیی ئێران نەبوونی شارەزایی لە زمانی فارسیدا بە بایۆلۆجی کردووە. ئەم سیاسەتە نوێیانە لە ڕووی بایۆلۆژییەوە نەوەی نا فارسەکان بە گەشەنەکردوو ناودەبات بە هۆی شکستهێنانیان لە تاقیکردنەوەی توانستی زمانی فارسی. سیاسەتی لەوجۆرە دەکرێت وەک فۆرمێکی زمانەوانی یوجینی سەیربکرێت، کە لەچارەکی یەکەمی سەدەی بیستدا باوبوو. وێڕای ئەوەش، ڕۆشنبیرانی فارس لە ئێران و دەرەوەی وڵات بە بەڵێن و پەیمانی بەرجەستە، بە شێوەی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ پشتگیری ئەم سیاسەتانەی دەوڵەتیان کردووە. 68

هەروەها ئەم توێژینەوەیە تیشکی خستووەتەسەر بەرخۆدانی کەسایەتییە نا حکومییەکانی کورد لەبەرامبەر دەوڵەتی کۆڵۆنیاڵدا. ئەو فشارە گەورەیەی کە ڕژێم دەیخاتە سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ سنووردارکردنی حزبەکانی ڕۆژهەڵات زۆر کاریگەر بووە. لەگەڵ ئەوەشدا، کوردانی ناوخۆی ڕۆژهەڵات بەشێوەیەکی بەرچاو لەبەرامبەر سیاسەتی تواندنەوەی کولتووری و سیاسی ڕژێمدا وەستاونەتەوە لە ڕێگەی بەرخۆدانی کولتووری و بەرهەمهێنانی هونەری کوردی و ئەدەب و شیعر و سینەما و مۆسیقا و ئاهەنگگێڕانی ساڵانەی نەورۆز و جۆرەها شێوەی دیکەی بەرخۆدان.

لەکۆتاییدا، ئەم توێژینەوەیە هیواخوزە ئەوەش نیشانبدات کە کورد خۆی وەک ئیتنۆ-نەتەوەی نا سەروەر لە ئێراندا هەست پێبکات چونکە یەکێک بووە لە ئامانجە سەرەکییەکانی سیاسەتی ستەمکارانە و تواندنەوە لەلایەن دەوڵەتی مۆدێرنەوە. کورد وەک کۆمەڵگە ژێردەستەکانی دیکە، باوەڕی بەوە نییە کە بە بێ پێناسەکردنەوەی چەمکی “گەل”، بتوانرێت سیستەمی کۆڵۆنیاڵیزمی ناوخۆیی تێبپەڕێنرێت. کۆڵۆنیاڵیزمی ناوخۆیی و سیستەمی تاک نەتەوەیی-ئایینی لە ئێراندا، پێکهاتەیەکی سەروەری بەرامبەر پێکهاتەیەکی نا سەروەر دروستکردووە. ئەم پەیوەندییە دوو لایەنەیە پرسی سەروەری کردووە بە پرسێکی وجوودی بۆ پێکەوەژیانی ئیتنۆ-نەتەوەی باڵادەست لە ئێران. لە کاتێکدا نوخبەی ئیتنۆ-نەتەوەی باڵادەست(واتە فارسەکان) سوورن لەسەر ئەوەی کە سیستمێکی دیموکراتی عەلمانی دەرمانی هەموو دەردەکانە، ئەوانەش کە سەربە نا سەروەرەکانن پێیان وایە کە دیموکراسییەکی عەلمانی بە تەنیا ناتوانێت چارەسەری ئەو نا هاوسەنگییە سیاسی و کولتووریی و مێژوویی و دامەزراوەیی و پێكهاتەییە بکات لە وڵاتدا. بۆیە ئەم گرووپانەی دوایی لەسەر ئەوە کۆکن کە بۆ مسۆگەرکردنی سەروەری بۆ هەمووان (یان سەروەرییەکی ڕاستەقینەی جەماوەریی)دەبێت دیمۆکان (لە دیموکراسییدا) پێکهێنەری دەسەڵات لە ئێراندا دووبارە پێناسە بکرێنەوە، بەبێ ئەو جۆرە لە پێناسەکردنەوەیە سیستەمی کۆڵۆنیاڵی ناخۆیی درێژەی دەبێت.

جگە لەوەش، بەبێ ئەوەی هەنگاوێکی وەها ڕادیکاڵانە بنرێت، گەرەنتی دووبارە بەرهەمهێنانەوەی نا هاوسەنگییە مێژووییەکان دەکرێت. دەرئەنجام، ئیتنۆ-نەتەوەی نا فارس لەهەرجۆرە نوێنەرایەتییەکی ڕاستەقینە قەدەغە دەکرێن و دەنگیان لە دامەزراندنی هیچ فەرمانێکی دەستووریدا نابێت –بەبێ گوێدانە ئەوەی کە سیستەمەکە ناوی چییە. ئەم بانگەوازە بۆ دووبارە پێناسەکردنەوەی سەروەریی-بەدەنگدانەوەی ئارگومێنتەکانی دەبلیو. ئی. بی. دو بۆیس لە ڕەنگ و دیموکراسیدا– دەتوانێت ببێتە هۆی سکۆلەرشیپی گشتی سەبارەت بە سەروەری و کردنەوەی فەزایەکی نوێ بۆ “هاوڵاتی سەروەر”ی ڕاستەقینە. 69

Notes

  1. See, Kamal Soleimani and Ahmad Mohammadpour, ‘Can Non-Persians Speak? The Sovereign’s Narration of “Iranian identity”, Ethnicities, 2019, DOI:10. 1177/1468796819853059; Kamal Soleimani and Ahmad Mohammadpour, ‘The Securitization of Life: Eastern Kurdistan under the Rule of a Perso-Shi’i State’, Third World Quarterly, 2019. DOI:10. 1080/ 01436597. 2019. 1695199; Kamal Soleimani and Ahmad Mohammadpour, ‘Life and Labor on the Internal Colonial Edge: Political Economy of Kolberi in Rojhelat’, British Journal of Sociology, 2020, pp 1-20, DOI:10. 1111/1468-4446. 12745.
  2. See, Caroline Humphrey, ‘Sovereignty’, in D Nugent and J Vincent (eds), A Companion to the Anthropology of Politics, Oxford: Blackwell, 2004, pp 418-436; Thomas Blom Hansen and Finn Stepputat, ‘Sovereignty Revisited’, Annual Review of Anthropology 35, 2006, pp 29531; DOI:10. 1146/annurev. anthro. 35. 081705. 123317; Brenda Chalfin, Neoliberal Frontiers: An Ethnography of Sovereignty in West Africa, Chicago: The University of Chicago Press, 2010; Yarimar Bonilla, ‘Unsettling Sovereignty’, Cultural Anthropology 32(3), 2017, pp 330-39, DOI:10. 14506/ca32. 3. 02.
  3. Kurds, themselves, refer to different parts of Kurdistan as Bakur (Northern/ in Turkey), Bashur (Southern/ in Iraq), Rojava (Western/ in Syria) and Rojhelat (Eastern/ in Iran). In order to avoid falling into the racist states’ trap of de-Kurdifying Kurdish territories, we have followed Kurdish reference to their own geography.
  4. For the definition of term, the state of exception, see, Giorgio Agamben, State of Exception, Kevin Attel (trans), Chicago: The University of Chicago Press, 2005.
  5. In Mahabad, it was home to the first Kurdish Republic, known as the Republic of Kurdistan, in 1946. It was also there that the first Kurdish nationalist uprising against the state was launched in 1880, see, Kamal Soleimani, Islam and Competing Nationalisms in the Middle East, 1876-1926, New York, NY: Palgrave, 2016. With the rise of a modern state in Iran, along with Rezashah Pahlavi’s accession to power (1925), Rojhelat witnessed a number of political uprisings by Kurds. For instance, there were the uprisings led by Smail Agha Semko (who published the first Journal in Kurdish (see, Soleimani, 2017), Mulla Khalil (1928), and Emer Heme Sur (1939, known also as Emer Pasha) which paved the way for the emergence of the Republic of Kurdistan under the leadership of Democratic Party of Kurdistan/Iran (KDPI).
  6. Jash etymologically means donkey’s offspring, is a derogatory appellation that the Kurds use for anyone who collaborates with the military forces of the regime.
  7. R Elling Christian, Minorities in Iran: Nationalism and Ethnicity after Khomeini, New York: Palgrave, 2013, p 4.
  8. Mustafa Vaziri, Iran as Imagined Nation: The Construction of National Identity, New York: Paragon House, 1993.
  9. Mehrzad Boroujerdi, ‘Contesting Nationalist Constructions of Iranian Identity, Critique:

Critical Middle Eastern Studies 7(12), 1998, pp 43-55; Mehrzad Boroujerdi, ‘Iranian Islam and the Faustian Bargain of Western Modernity’, Journal of Peace Research 34(1), 1997,

pp 1-5.

  1. Alireza Asgharzadeh, Iran and the Challenge of Diversity: Islamic Fundamentalism, Aryanist

Racism, and Democratic Struggles, New York, NY: Palgrave Macmillan, 2007.

  1. Reza Zia-Ebrahimi, The Emergence of Iranian Nationalism: Race and the Politics of Dislo

cation, New York, NY: Columbia University Press, 2016.

  1. Afshin Matin-Asgari, “The Berlin Circle: Iranian Nationalism Meets German Counter Mod

ernity, in Kamran Scot-Aghaei and Afshin Marashi A (eds), Rethinking Iranian Nationalism and Modernity, Austin: The University of Texas Press, 2014, pp 49-67; Afshin Matin-Asgari, Both Eastern and Western: An Intellectual History of Iranian Modernity, Cambridge: Cam

bridge University Press, 2018.

  1. Boroujerdi, ‘Contesting Nationalist Constructions of Iranian Identity, p 43.
  2. See, Mehrzad Boroujerdi, ‘Triumphs and Travails of Authoritarian Modernization in Iran’, in

Stephanie Cronin (ed), The Making of Modern Iran: State and Society under Riza Shah, 1921

1941, 2003, pp 153.

  1. Mulla Khalil was a religious scholar and a community leader who set out to unite Kurds

around Sardasht and Piranshahr against the Reza Shah’s oppressive policies, chief among

them was the new dress code.

  1. Emer Heme Sur’s uprising took place in 1939 in Qala Rasha, near Sardasht. His uprising was

triggered by Reza Shah policy of compulsory conscription.

  1. See, Abbas Vali, The Forgotten Years of Kurdish Nationalism in Iran, Palgrave Macmillan,
  2. See, Homa Katouzian, ‘Land Reform in Iran, a Case Study in the Political Economy of Social

Engineering, The Journal of Peasant Studies 1(2), 1974.

  1. See, Mohammad G Majd, ‘Land Reform Policies in Iran’, American Journal of Agricultural

Economics 69(4), 1987, pp 843-848; Stephanie Cronin, ‘Re-Interpreting Modern Iran:

Tribe and State in the Twentieth Century, Iranian Studies, 42(3), 2009, pp 357-388.

  1. Vali, Abbas “The Kurds and Their “Others”: Fragmented Identity and Fragmented Politics’,

Comparative Studies of South Asia, Africa and the Middle East, XVIII (2), 1998, p 83.

  1. Abbas Amanat, Apocalyptic Islam and Iranian Shi’ism, London: I. B. Tauris, 2015, p 211.
  2. See, Amanat, Apocalyptic Islam and Iranian Shi’ism.
  3. Juan Cole, ‘Millennialism in Modern Iranian History, in Abbas Amanat and Magnus Bern

hardsson, (eds), Imagining the End: Visions of Apocalypse from the Ancient Middle East to

Modern leAmerica, London: I. B. Tauris, 2002, p 326.

  1. See, Kamal Soleimani, Islam and Competing Nationalisms in the Middle East, New York: Pal

grave MacLellan, 2016, pp 32-41.

  1. See, Nikki R Keddie and Mark J Gasiorowski, Neither East Nor West: Iran, the Soviet Union,

and the United States, Yale University Press, 1990.

  1. Abdurrahman Qasemlo, the leader of KDP was one of the negotiators. He was elected to rep

resent Kurds in the Assembly of Experts. However, while he was on his way to Tehran, he was declared as an outlaw by Ayatollah Khomeini himself. Qasemlo never closed the door of negotiation with the state. Eventually, he was assassinated by the religious regime’s team

of negotiators and around the negotiation table in 1989, in Austria.

  1. Appendix of Komele Report in 13 November 1979.
  2. They organised a series of meetings with the regime both in Tehran and Sanandaj. The

regime promised to grant a certain degree of autonomy to Kurdistan, a promise which

was soon broken by the government.

  1. The regime invasion of Rojhelat and its subsequent political and militarist development was

never mentioned in Iranian mainstream historiography. The historians of dominated ethnie are reluctant to open any room for such events in their historical reports and thus contributed to the state’s marginalisation and criminalisation of Kurdish identity and culture. Cf. Said Amir Arjomand, The Turban for the Crown: The Islamic Revolution in Iran, Oxford

University Press, 1989; Mohsen Milani, The Making of Iran’s Islamic Revolution: From Monarchy to Islamic Republic, Westview Press, 1994; Saeed Rahnema and Sohrab Behdad, Iran After the Revolution: Crisis of an Islamic State, I. B. Tauris, 1996; Misagh Parsa, Social Origins of the Iranian Revolution, Rutgers University Press, 1989; Ali Gheissari and Vali Nast, Democracy in Iran: History and the Quest for Liberty, Oxford University Press, 2006; Hamid Dabashi, Theology of Discontent: The Ideological Foundation of the Islamic Revolution in Iran, Transaction Publishers, 2003; Ali Mirsepassi, Democracy in Modern Iran: Islam, Culture, and Political Change, NYU Press, 2010; Ali M Ansari, The Politics of Nationalism in Modern Iran, Cambridge University Press, 2012; Abbas Amanat, Iran: A Modern History, New Haven, CT: Yale University Press, 2017; Eskandar Sadeghi-Boroujerdi, Revolu tion and its Discontents: Political Thought and Reform in Iran, Cambridge University Press,

  1. See, Marouf Cabi, ‘Marginalisation of Kurdish History’, M. Litt. Thesis, University of St Andrews, Unpublished MA thesis, 2015.
  2. For more see: https://www. nytimes. com/2003/11/29/world/sadegh-khalkhali-77-a-judge-iniran-who-executed-hundreds. html (accessed 5 January 2020).
  3. See, Cabi, ‘Marginalisation of Kurdish History’, 2015.
  4. There are also other untold stories of massacres and mass executions in the early years of the post-Revolution, chief among which are the mass executions in Sanandaj, Paveh, Saqez, Kermanshah, and Mariwan (1979) as well as the massacres in numerous Kurdish villages such as Demesoor, Jaafarabad, Marjanabad, and Suzi (around Mahabad), Dilancharkh, Halabi, Kwekan, Karezey Shekhan, Khalifeliyan and Goorkhane, and Younesian (around Naghadeh). Halghosh and Geja in Somay region of Uromiyeh, Chaghal Mustafa; Djebreilabad, Gondavella and Duab (Oshnavieh).
  5. For more see: https://www. youtube. com/watch?v=4pGA11WPqkA (accessed 5 January 2020).
  6. See, Kamrava Mehran, The Modern Middle East: A Political History Since World War I, 3rd ed, Berkeley: University of California Press, 2013.
  7. Ahmadinezhad stands under urgent suspicion of having been involved in the murder of Qasimlo Ghassemlou. He also spent his early career in Azeri and Kurdish areas as a member of Sepah and Etelaat. See: https://www. theguardian. com/world/2005/jul/04/iran. lukeharding (accessed 25 February 2020).
  8. Rouhani appointed Ali Younesi as his Special Assistant to the President on Ethnic and Religious Minority Affairs. Also, during his presidency, the University of Kurdistan opened the first Department of Kurdish Language and Culture. However, these and similar activities were sponsored, shaped, and directed by the dominant Persian discourse and remained in that circle, rather than advocating for Kurds and Kurdish.
  9. Turning people into jash.
  10. For the deconstruction of this concept see: Ahmad Mohammadpour and Kamal Soleimani, “Interrogating the Tribal: The Aporia of “Tribalism’ in the Sociological Study of the Middle East’, British Journal of Sociology, 2019, DOI:10. 1111/1468-4446. 12656 (accessed 25 February 2020).
  11. Assets of Revolution.
  12. For more, see Soleimani and Mohammadpour, “The Securitisation of Life’, pp 8-10. 42. Bash means ‘good’ in Kurdish.
  13. It literally means Jash – pen.
  14. Soleimani and Mohammadpour, ‘The Securitisation of Life’, p 11.
  15. For more see, Saeid Golkar, Captive Society: The Basij Militia and Social Control, New York: Cambridge University Press, 2015.
  16. Richard L Rubenstein, Jihad and Genocide, Rowman & Littlefield Publishers, 2010, p 153. 47. For more, see Soleimani and Mohammadpour, “The Securitisation of Life’, pp 8-12. 48. See, Peter R Schmidt and Thomas C Patterson (eds. ), Making Alternative Histories: The Prac

tice of Archaeology and History in Non-Western Settings, Santa Fe, NM: School of American Research Press, 1995.

  1. For more see, Lorenzo Veracini, Settler Colonialism: A Theoretical Overview, Palgrave Macmillan, 2010; Edward Cavanagh and Lorenzo Veracini, The Routledge Handbook of the History of Settler Colonialism, Routledge, 2016.
  2. See their website at http://78. 39. 231. 130/ (accessed 15 March 2020).
  3. The followers of Ahmad Moftizadeh, an anti-regime Kurdish religious scholar who, a decade of imprisonment, died in house arrest, in 1993. Some of his well-known followers too have faced long imprisonments, exile as well as assassination.
  4. A follower of a Sunni orthodox Muslim sect founded by Muhammad ibn Abd al-Wahhab (1703-92); the sect is still the predominant religious force in Saudi Arabia.
  5. http://kurd. ismc. ir/ (accessed 10 March 2020).
  6. For example, see: http://old. ido. ir//n. aspx?n=13910209014 (accessed 10 March 2020). 55. http://www. irna. ir/fa/News/82676537 (accessed 10 March 2020).
  7. xxxxx conversation with a number of officials in Baneh city – Kurdistan province, in summer 2005.
  8. For more see, Leo Marquard, South Africa’s Colonial Policy. Johannesburg: Institute of Race Relations, 1957; Pablo Gonzalez Casanova, ‘Internal Colonialism and National Development’, Studies in Comparative International Development, 1(4), 1965, pp 27-37; Robert Blauner, ‘Internal Colonialism and Ghetto Revolt’, Social Problems, 16(4), 1969, pp 393408; Michael Hechter, Internal Colonialism: The Celtic Fringe in British National Development, University of California Press, 1975; Robert Peckham, ‘Internal Colonialism: Nation and Region in Nineteenth-Century Greece’, in M Todorova (ed. ) Balkan Identities: Nation and Memory, New York: New York University Press, 2004, pp 15-43.
  9. Ranching was also prohibited by the state on the grounds that the shepherds will be the link between the people and the Kurdish resistance.
  10. See, Soleimani and Mohammadpour, ‘The Securitization of Life’.
  11. From our 2009 interview with a number of high-ranking officials in Sanandaj/ Kurdistan province. Also, see https://www. radiozamaneh. com/262340 (accessed 15 March 2020).
  12. In Kurdish, kolberi refers to the (young and old) cross-border labour in which people called

kolbers carry goods on their backs across the borders of Iran, Iraq, and Turkey. It is an extremely dangerous form of labour as kolbers are regularly shot dead by Iranian armed forces, or die from falling off mountain cliffs, walking into the minefields, and exposure to extreme cold. 62. For more see Soleimani and Mohammadpour, ‘Life and Labor on the Internal Colonial Edge’. 63. Sources: Bakhtyar Karimi, “The Study of the Factors Related to the Increase of the Local and

Indigenous Magazines from the Perspective of the Activists and Practitioners of Magazines in Kurdistan Province’, Zrebar (83&84), 2013, pp 202-225; Seyyed Shahab Khezri, Dictionary of Books and Magazines in Kurdistan, Sanandaj: Simorg, 2009 [in Persian].

  1. Here we are relying solely on our ethnographic research and empirically data based on our interviews.
  2. https://www. kurdistan24. net/en/news/0de56fbc-6c68-48d6-b0a1-630362546ecd (accessed 15

March 2020).

  1. Here too we are relying solely on our ethnographic research and empirical data based on our interviews.
  2. Soleimani and Mohammadpour, Can non-Persians speak?’

ورود-تست-بسندگی-زبان-فارسی-به-سنجش سلامت نوآموزان-در-دستور/98030803377/See https://www. isna. ir/news . 68

(accessed 15 March 2020).

  1. WEB Du Bois, Color and Democracy: Colonies and Peace, Harcourt, Brace and Co, 1945.

[1] Theo-ethnocratic

[2] – ناونیشانی ئەم توێژینەوەیە بە زمانی ئینگلیزی بریتییە لە :

‘Minoritisation’ of the other: the Iranian theo-ethnocratic state’s assimilatory strategies by: Ahmad Mohammadpour and Kamal Soleimani  (https://doi.org/10.1080/13688790.2020.1746157 )

[3] – gentrification پرۆسەیەکە بەهۆیەوە سیمای ناچەیەکی هەژارنشین  دەگۆڕدرێت  لەلایەن کەسانی دەوڵەمەندو کاربەدەستەوە، لەڕووی خانوبەرەو بازرگانی و – زۆرجار دانیشتوانی ناوچەکە ئاوارە دەکات.

Send this to a friend