ئاسایشی كوردستانی، له‌به‌رده‌م گۆڕانكارییه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا
د. یوسف گۆران شه‌ڕی ساردی نێوان دوو جەمسەری جیهانی؛ ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا ( سه‌رمایه‌داری و سۆسیالیستی) واقعێكی ناجێگێری له زۆربه‌ی جیهانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م دوو بلۆكه دروست كرد. جیهانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ردوو بلۆكی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا، جگه له‌وه‌ی له نێوخۆدا ناجێگیر، ئالۆز و دواكه‌وتو بوو، له ڕوی ده‌ره‌كییه‌وه به‌رده‌وام تووشی ده‌ستێوه‌ردانی ناڕاسته‌وخۆی