• Google Plus
  • Rss
  • Youtube

چالاکیەکان

  • July 10, 2020

    هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکانی هەرێمی کوردستان لە ٢٠١٨: نادادپەروەریی لە نوێنەرایەتیکردن و چۆنیەتی چارەسەر

    جلال حسن مصطفی/ مامۆستا لە کۆلیجى زانستە ڕامیارییەکان لە زانکۆى سلێماني:            [email protected] وشە کلیلییەکان:هەڵبژاردن، هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکان، هەرێمی کوردستان، نادادپەروەریی، نوێنەرایەتیکردن. https://doi.org/10.31271/jopss.10036 پوختەى توێژینەوە: خولی پێنجەمی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٨ بەڕێوەچوو. بەپشتبەستن بەو داتایەنەی لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسیی هەرێمی کوردستانەوە بڵاوکراونەتەوە، ئەنجامەکانی هەڵبژاردن

  • July 10, 2020

    كاریگەری واتەواتی میدیای ئەلیكترۆنی لەسەر ئاسایشی كۆمەڵگا لە هەرێمی كوردستان بڵاوبوونەوەی (COVID-19)

    كارزان محەمەد ئەحمەد/ مامۆستای بەشی تەكنیكی میدیا-زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی:        [email protected] وشە کلیلییەکان: میدیایى ئەلیكترۆنی، کۆرۆنا، ئاسایشى کۆمەڵگا، واتەوات، هەرێمى کوردستان. https://doi.org/10.31271/jopss.10034 پوختەى توێژینەوە: ئەم توێژینەوەیە بەناونیشانی (كاریگەری واتەواتی میدیای ئەلیكترۆنی لەسەر ئاسایشی كۆمەڵگا لە هەرێمی كوردستان-بڵاوبوونەوەی (COVID-19) بەنمونە، لێكۆڵینەوەیەكی جۆرییە بەپشتبەستن بە میتۆدی (گراندد) هەوڵ دەدات بەشێوەیەكی ئەكادیمی تاوتوێی كاریگەرییەكانی ئەو

  • December 15, 2018

    سیمیناری هاوبەشی سەنتەرى لێكۆڵينەوەى ئايندەيی  و سەنتەرى گەشەپێدان بۆ تويژينەوەو راهينانى زانكۆى

    رۆژى چوارشەممە بەرواری ١٢/١٢/٢٠١٨، سەنتەرى لێكۆلَينەوەى ئايندەيی  و سەنتەرى گەشەپێدان بۆ تويژينەوەو راهينانى زانكۆى گەشەپيدانى مرۆيی سیمینارێکیان بۆ هەردوو بەڕێزان د.جلال حسن مصطفی (بەرپرسی بەشی ئامار و ڕاپرسیی سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئایندەیی) و م. فلاح مصطفی صدیق (مامۆستا لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی) سازکرد لە هۆڵی کۆبوونەوەی (سەنتەرى گەشەپێدان بۆ تويژينەوەو راهينانى

  • October 30, 2018

    سیمیناری (البیئة الفکریة الحاضنة للإرهاب و دور الجامعات في التصدي و

    سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئایندەیی، بە ئامادەبوونی دکتۆر یوسف گۆران (وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان)، سیمینارێکی بۆ دکتۆر عبدالحسین شعبان سازکرد بە ناونیشانی (البیئة الفکریة الحاضنة للإرهاب و دور الجامعات في التصدي و الموجهة علی المستوی الفکري و العلمي). ئەو گفتوگۆیانەی لە میانەی سیمینارەکەدا بەڕێوەچوون بونە جێی ڕەزامەندی ئامادەبوان..

  • October 30, 2018

    دیداری ئایندەى حکومەتى هەرێمى کوردستان: بژاردە و بەربەستەکان

    سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئایندەیی و کۆلێجی زانستە ڕامیاریەکانی زانکۆی سلێمانی دیدارێکیان سازکرد بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی (ئایندەى حکومەتى هەرێمى کوردستان: بژاردە و بەربەستەکان) کە تیایدا ئەم بەڕێزانە بابەتیان پێشکەشکرد دکتۆر یوسف گۆران (وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان) دکتۆر فرسەت سۆفی (ئەندامی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان) دکتۆر ئومێد ڕەفیق فتاح

  • July 30, 2018

    كتێبی (ئایندەی كەركوك لەنێوان هەولێرو بەغدا) لە مەراسیمێکى زانكۆی سلێمانیدا ناسێنرا

    بە چاودێری د. یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستىی و بەسەرپەرشتی پ.ى.د. رەزا حەسەن حسێن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و بەئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەندامی ئەنجومەنی زانكۆو مامۆستاو رۆشنبیران و نوسەران، لە بەروارى (٢٩ /٧ /٢٠١٨) لە كتێبخانەی ناوەندی زانكۆی سلێمانی مەراسیمێك بۆ ناساندنى کتێبى (ئایندەی كەركوك لەنێوان هەولێرو بەغدا) ڕێکخرا

  • July 7, 2018

    مەراسیمی ڕاگەیاندنی گۆڤاری ‘لێکۆڵینەوە سیاسی و ئەمنیەکان’

    رۆژی شەمە، ٢٠١٨/٧/٧  لە شاری جوان (گراند میلینیۆم)، سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئایندەیی هەستا بە سازدانی مەراسییمێکی تایبەت بە ڕاگەیاندنی گۆڤاری ئەکادیمی ‘لێکۆڵینەوەی سیاسی و ئەمنیەکان’. وەزیری خوێندنی باڵا (دکتۆر یوسف گۆران) و سەرۆکی هەندێک لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و چەندان ئەکادیمی و ڕۆشنبیر و ڕاگەیاندکار ئامادەی مەراسیمەکە بوون. گۆڤارەکە ژمارە ١ی

  • March 10, 2018

    پرۆژەی هاوبەشی پێداچوونەوە و ئەگەرەکانی ئایندەی جوگرافیای کارگێڕیی هەرێمی کوردستان

    پرۆژەی هاوبەشی پێداچوونەوە و ئەگەرەکانی ئایندەی جوگرافیای کارگێڕیی هەرێمی کوردستان و کاری هاوبەش، تەوەری کۆبوونەوەی سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئایندەیی و سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیژیی بوو. ئێوارەی ١٠/٣/٢٠١٨ لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئایندەیی، هەردوو سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئایندەیی و ستراتیژی کوردستان بە مەبەستی تاوتوێکردنی پرۆژەپێشنیاری پێداچوونەوە و ئەگەرەکانی ئایندەی جوگرافیای کارگێڕی هەرێمی کوردستان

  • December 17, 2017

    چارەنووسى کەرکوک لە نێوان هەولێر و بەغداد

    پوختەی توێژینەوەی ژمارە (٢) لە پرۆژەى: چارەنووسى کەرکوک لە نێوان هەولێر و بەغداد  کلیک لێرە بکە بۆ خوێندنەوەی پوختەکە بە پی دی ئێف لێرە کلیک بکە بۆ هەواڵی کۆنگرە ڕۆژنامەییەکەی ڕاگەیاندنی قۆناغى دووەمى پرۆژەکە

  • December 17, 2017

    سەنتەرى لێکۆڵینەوەى ئایندەیى پرۆژەى (چارەنووسى کەرکوک لەنێوان هەولێر و بەغداد)ى ڕاگەیاند

    (سەنتەرى لێکۆڵینەوەى ئایندەیى) بە هاوکارى (سەنتەرى لێکۆڵینەوەى یاسایى و سیاسى – لە کۆلێژى یاسا و ڕامیارى زانکۆى سلێمانى) لە بەروارى ١٦/ ١٢/ ٢٠١٧ کاتژمێر (٤ – ٥) ى پاش نیوەڕۆ، لە هۆڵى کۆنفرانسەکانى سەرۆکایەتى زانکۆى سلێمانى، لە کۆنگرەیەکى میدیاى بەرفراواندا، بە ئامادەبوونى پەیامنێرانى ژمارەیەکى بەرچاو لە کەناڵەکانى ڕاگەیاندن، قۆناغى دووەمى

Page 4 of 5

Send this to a friend