• Google Plus
  • Rss
  • Youtube
December 11, 2020

شۆڕش وەک کایەیەکى پیادەکردنى ئازادیى سیاسى لە ڕوانگەى (هانا ئارێنت)دا

د.عابد خالد رسول *                       مبارک عزیز حمد **

*پرۆفیسۆرى یاریدەدەر لە کۆلێجى زانستە ڕامیارییەکان/ زانکۆى سلێماني، بەڕێوەبەرى بەشى ئاسایش وسیاسەتى گشتى لە سەنتەرى لێکۆڵینەوەى ئایندەیى:                 [email protected]           [email protected]

** خوێندکارى ماستەر لە کۆلیجى زانستە ڕامیارییەکان/زانکۆى سلێمانى [email protected]

وشە کلیلییەکان: شۆڕش، ئازادى سیاسى، پانتايى گشتى، کردە و وتە، هانا ئارێنت.

https://doi.org/10.31271/jopss.10044

پوختەى توێژینەوە:

چەمکى ئازادى لە ڕوانگەى فەلسەفەى سیاسى و تیۆرى (ئارێنت)دا پێگە و بایەخێکى تایبەتى هەیە، کە لە میانەى تێهزرینى (ئارێنت) لە ئەزموونى سیاسى یۆنان و ڕۆمانى کۆن، ڕەخنەى لە دیدى هزرى فەیلەسوفانى کۆن، فەلسەفەى مەسیحى، نەریتى فەلسەفى ڕۆژئاوا، تیۆرە سیاسی و دیاردە مۆدێرنەکان لەمەڕ چەمکى ئازادى تیۆریزە بووە. ئازادى لاى (ئارێنت) وێناى فەلسەفى بۆ ئازادى تێدەپەڕێنت، هەموو باوەڕە میتافیزیکییەکان سەبارەت بەو چەمکە بەلاوە دەنێت، ئازادیى فەلسەفى وەک ئازادیى ئیرادە تەنیا بە هەستێکى ناوەکى دوور لە جیهانى واقیعى سیاسى وێنا دەکات. لە بەرامبەردا (ئارێنت) کردە و وتە وەک چالاکیى ئازادیى سیاسى دەبینێ کە لە میانەى کۆبوونەوەى تاکەکان لە پانتایى گشتیدا لەهەمبەر کێشە و پرسە گشتییەکان دێتە ئاراوە. لەو میانەشدا شۆڕش وەک کایەیەک یان پانتايیەکى گشتى پیادەکردنى ئازادیى سیاسی لە ڕوانگەى (ئارێنت)دا بایەخێکى زۆرى هەیە و لە تیۆرە سیاسییەکەیدا بەتایبەت لەسەر شۆڕشى ئەمریکا و شۆڕشى فەڕەنسا وەستاوە. بەم پێیەش ئامانج لەم توێژینەوەیەدا وڵامدانەوە و چارەسەرکردنى کێشەى سەرەکى توێژینەوەکەیە لە میانەى ئەو پرسیارەى: ئایا ڕۆڵى شۆڕش وەک کایەیەکى پیادەکردنى ئازادیى سیاسى لە تیۆرى سیاسى ئارێنت دا چییە؟ گەیشتووین بەو دەرئەنجامەى: کە شۆڕش وەک کایەیەک لە ڕوانگەى (ئارێنت)دا، دامەزراندنى دەستپێکێکى نوێ و پانتاییە گشتییەکانى پیادەکردنى ئازادیى سیاسییە، کە تێیدا پەیوەندى و گفتوگۆى ئازادانە و ئاڵوگۆرى ڕاى جیاواز لەنێوان تاکە یەکسانەکان فەراهەم بێت و بەشداريى سیاسى هاوڵاتیان تێیدا مسۆگەر بێت.

ملخص البحث:

الثورة كمجال لممارسة الحرية السياسية من في منظور (حنّة أرندت)

يحتل مفهوم الحرية في منظور (أرندت) الفلسفية ونظريتها السياسية مكانة وأهمية خاصة، إذ من خلال تفكيرها في التجربة السياسية اليونانية والرومانية القديمة، إنتقدت الرؤى الفكرية التي قدمها الفلاسفة القدماء، الفلسفة المسيحية، التقالید الفلسفية الغربية، النظرية السياسية الحديثة والظواهر المعاصرة حول مفهوم الحرية. مفهوم الحرية لدى (أرندت) يتجاوز التصور الفلسفي للحرية، وتنحى جانبا كل الاعتقادات الميتافيزيقية بشأن هذا المفهوم، لأن الحرية الفلسفية عندما تصف هذا المفهوم كمجرد حرية الإرادة فإنها تصور الحرية كشعور داخلي بعيد عن العالم الواقعي السياسي فحسب. وفي المقابل ترى (أرندت) الفعل والكلام كنشاط الحرية السياسية، التي تظهر من خلال إجتماعات الأفراد في الفضاء العمومي للتداول بشأن المشاكل والقضايا العامة. وفي هذا الاطار تمتلك الثورة أهمية كبيرة من منظور (أرندت) كمجال أو فضاء عمومي للممارسة الحرية السياسية وخصصت في نظريتها السياسية حيزا واسعا للثورتين الأمريكية والفرنسية؛ ووفقاً لذلك يهدف هذا البحث معالجة إشكالية رئيسية تدور حول التسائل التالي: ما دور الثورة في نظرية (أرندت) السياسية كمجال لممارسة الحرية السياسية؟ وقد توصلنا إلى نتيجة مفادها: ان الثورة من منظور (أرندت) هي مجال يمهد لبداية جديدة كما يؤسس فضاءات عمومية لممارسة الحرية السياسية، إذ توجد فيها علاقات حرة وحوار حر وتبادل لآراء مختلفة بين الأفراد على قدم المساواة وتضمن فيها المشاراكة السياسية للمواطين ايضا.

Abstract:

Revolution as an Arena of Practicing Political Freedom in (Hanna Arendt)’s Perspective

Freedom concept in the perspective  of  (Arendt)’s political philosophy and theory has a place and a special important, that in the way of (Arendt)’s thinking in political appearance’s Greece and Romanian ancient, criticism in the ancient philosophy about view,  cristian philosophy, westerns philosophy custom, political theory and moderns phenomenon concerning freedom concept formalized. (Arendt)’s freedom passes the philosophical picture to freedom, all beliefs metaphisics about this concept are neglected, philosophical freedom as will freedom is pictured far from inner feeling in the political really world. In the opposite, (Arendt) sees action and speech as political freedom activity in the way individuals meeting in the public sphere is produced in the opposite problem and general issues. In this way,   revolution as an arena, or public sphere in the doing politica freedom has crucial importance in the Arendt’s perspective, and in here political theory especially about American and French revolution has stood; in this way, the aim of this research is to answer and deal research main problem in the way of this question: what is the act of the revolution as arena in doing political freedom in Arendt political theory? We can to the conclution that revolution is like an arena in Arendt’s perspective, so new beginning foundation and public sphere of doing political freedom, which in it relation, discussion, and exchanging different opinion among equal individuals should provide, and participation of political citizenship afford in it.

لیستى سەرچاوەکان

یەکەم/ سەرچاوە کوردییەکان:

أ. کتێبە کوردییەکان:

١. سەمەد زەنگەنە، کاریگەرى مافە سروشتییەکان لەسەر شۆڕشدا، مەکتەبى بیر و هۆشیارى (ى.ن.ک)، چاپخانەى حەمدى، سلێمانى، ٢٠٠٩.

٢. عەزمى بەشارە، شۆڕشناسى: دەربارەى شۆڕش و شایستەیى بۆ شۆڕش، و: د. یاسین سەردەشتى و بەرزانى مەلا تەها، بەڕێوەبەرایەتى خانەى وەرگێڕان، چاپخانەى شڤان، سلێمانى، ٢٠١٢.

٣. مەریوان وریا قانیع، سیاسەت و دونیا، دەزگاى ئەندێشە بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە، چاپخانەى ئاوێنە، سلێمانى، ٢٠١٢.

 ٤. مەریوان وریا قانیع، مرۆڤ و کەڕامەت، چاپخانەى ئەندێشە، سلێمانى، ٢٠١٦.

 ب. کتێبە بەکوردیکراوەکان:

١. حسێن بەشیریە، بنەماکانى زانستى سیاسەت، چ٢، و: ئەبوبەکر کاروانى، دەزگار چاپ و پەخشى حەمدى، سلێمانى، ٢٠٠٩.

٢. حسێن بەشیریە، مێژووی بیری سیاسی سەدەى بیستەم، ب٢، و: ناسر ئیبراهیم زادە، خانەى موکریانى بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە، هەولێر، ٢٠١٣.

٣. کۆمەڵێک نووسەر، دەربارەى ئەمریکا: دەستورى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا و سەرنج و ڕاڤەکانى، و: حسەسەن حسێن و سەلام عەبدولکەریم، چاپخانەى چوارچرا، سلێمانى، ٢٠١٠.

٤. کۆمەڵێک نووسەر، ئاشنابوون بە هانا ئارێنت، و: کۆمەڵێک نووسەر، دەزگاى ئایدیا بۆ فکر و لێکۆڵینەوە، چاپخانەى دلێر، سلێمانى، ٢٠١٥.

٥. ماوریزیۆ پاسرین دێنترێڤێسى، فەلسەفەى هانا ئارێنت، و: ئارام محمود، دەزگاى ئایدیا بۆ فکر و لێکۆڵینەوە، چاپخانەى حەمدى، سلێمانى، ٢٠١٧.

٦. هانا (ئارێنت)، ئازادى چییە؟، و: حەمە رەشید، دەزگاى چاپ و پەخشى سەردەم، چاپخانەى سەردەم، سلێمانى، ٢٠١٥.

دووەم/ سەرچاوە عەرەبییەکان:

أ. کتێبە عەرەبییەکان:

١. جون رولز، العدالة كإنصاف- إعادة صياغة، ت: حيدر حاج إسماعيل، مركز دراسات الوحدة العربية، بيروت، ٢٠٠٩.

٢. جون لیتشه، خمسون مفكراً أساسياً معاصراً: من البنيوية إلى ما بعد الحداثة، ت: د. فاتن البستاني، مركز دراسات الوحدة العربية، بيروت، ٢٠٠٨.

 ٣. الزواوي بغوره، الشمولية والحرية، دار سؤال للنشر/ دار صوفيا، بيروت/ الكويت، ٢٠١٨.

 ب. کتێبە بەعەرەبیکراوەکان:

١. حنّة آرندت، بين الماضي والمستقبل: (ستة بحوث في الفكر السياسي)، ت: عبدالرحمن بنشاق، جداول للنشر والترجمة والتوزيع، بيروت- لبنان، ٢٠١٤.

٢. حنّة آرندت، حياة العقل، ج٢، ت: نادرة السنوسي، دار الروافد الثقافية، ابن النديم للنشر والتوزيع، بيروت- لبنان، ٢٠١٧.

٣. حنّة أرِندت، في الثورة، ت: عطا عبد الوهاب، المنظمة العربية للترجمة، بيروت، ٢٠٠٨.

٤. حنة أرندت، ما السياسة؟، ت: د. زهير الخويلدي و سلمى بالحاج مبروك، دار الأمان/ منشورات الإختلاف/ منشورات ضفاف، الرباط/ الجزائر/ بيروت، ٢٠١٤.

ت. لێکوڵینەوە بە زمانى عەرەبی:

١. المصطفى الشادلي، حنة أرندت ونقد التصور الفلسفي للحرية، مجلة نبيِّن العدد ٢٥/٧، درسات وأبحاث، الدار البيضاء، المغرب، صيف ٢٠١٨.

سییەم/ سەرچاوە فارسییەکان:

أ. کتێبە بەفارسیکراوەکان:

١. هانا آرنت، انسان ها در عصر ظلمت، ت: مهدى خلجى، آموزشکده آنلاين توانا، بى جايى چاپ، ٢٠١٦.

ب. گۆڤارە فارسییەکان: 

 ١. محمد خضرى اقدم و غیره، تبیین اصول تربیت شهروندى مبتنى بر فلسفه هانا آرنت، فصلنامه تعلیم و تربیت، شماره (١٢٤)، پروژشگاه علوم انسانى و مطالعات فرهنگى- پرتال جامع علوم انسانى، بى جایى چاپ، ١٨/ ٥/ ١٣٩٤.

چوارەم/ سەرچاوە ئینگلیزییەکان:

أ. کتێبە ئینگلیزییەکان:

  1. Hannah Arendt, On Revolution, Viking press, New York, 1963.
  2. Hannah Arendt, The Human Condition, Library of Congress Cataloging-publication Data, The University of Chicago press, 2nd ed, Chicago & London, 1998. 3. Hannah Arendt, The Promise of Politics, Edited and with Introduction by Jerome Kohn, Schocken Books, New York, 2005.

 ب. توێژینەوە ئینگلیزییەکان:

  1. Ilya Winham, Rereading Hannah Arendt’s “What is Freedom?”: Freedom as a Phenomenon of Political Virtuosity, A Journal of Social and political theory, Vol. 59, No 131, Berghahn Books, without copyrighting place, June 2012.
  2. Mehmet Kanatli, the concept of freedom in Hannah Arendt’s political thought, Journal of Current Research on Social Sciences, Valume: 7, Issue: 2, Without Copyrighting place, Year: 2017.

Full Text

Send this to a friend