• Google Plus
  • Rss
  • Youtube
April 20, 2020

نرخی بەرمیلێک نەوتی سوکی تەکساس بۆ 11 دۆلار دابەزی

نرخی نەوتی سوکی تەکساس و برێنت دابەزینی بەرچاویان بەخۆیانەوە بینی و بە رێژەیەکی زۆر بەهایان لەدەستدا.

ئەمڕۆ دووشەممە نەوتی سوکی تەکساس لە سەدا 38 ی نرخی خۆی لەدەستدا و نرخی یەک بەرمیل بۆ 11 دۆلار دابەزی.

ئەمڕۆ نرخی نەوتی سوکی تەکساس لە سەدا 30 نرخەکەی لەدەستدابوو، بەڵام دوای کاتژمێرێک لەدەستدانی نرخەکە بۆ لە سەدا 38 دابەزی.

لە ماوەی دوو دەیەی رابردوودا یەکەمجارە نرخی نەوتی سوکی تەکساس تاکو ئەم ئاستە کەمە دابەزێت و بەهای خۆی لەدەستبدات.

ئەم دابەزینەی نرخی نەوت تەنها نەوتی سوکی تەکساسی نەگرتووەتەوە و هەر ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بۆ 26 دۆلار دابەزین.

پێشتر ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی رایگەیاندبوو، خواستی وڵاتانی جیهان لەسەر نەوت لە ساڵی (2020) بۆ کەمترین ئاست لەماوەی (10) ساڵی رابردودا دابەزیوە، ئەوەش بەهۆی پاشەکشەی چالاکیی ئابوری، بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.

تاکو ئێستا ھیچ رێککەوتن و گفتوگۆیەکی نێوان وڵاتانی بەرھەمھێنەری نەوت، نەیتوانیوە رێگربێت لە دابەزینی نرخی نەوت.

Send this to a friend