• Google Plus
  • Rss
  • Youtube
July 7, 2018

مەراسیمی ڕاگەیاندنی گۆڤاری ‘لێکۆڵینەوە سیاسی و ئەمنیەکان’

رۆژی شەمە، ٢٠١٨/٧/٧  لە شاری جوان (گراند میلینیۆم)، سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئایندەیی هەستا بە سازدانی مەراسییمێکی تایبەت بە ڕاگەیاندنی گۆڤاری ئەکادیمی ‘لێکۆڵینەوەی سیاسی و ئەمنیەکان’. وەزیری خوێندنی باڵا (دکتۆر یوسف گۆران) و سەرۆکی هەندێک لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و چەندان ئەکادیمی و ڕۆشنبیر و ڕاگەیاندکار ئامادەی مەراسیمەکە بوون. گۆڤارەکە ژمارە ١ی بەرگی یەکی ساڵی ٢٠١٨ دەرچوو و بڕیاریشە ساڵانە دوو ژمارەی لێدەربچێت. گرنگیی گۆڤارەکە لەوەدایە کە دەکرێت لە لایەن مامۆستایانی زانکۆوە بۆ بەرزکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی زانستیی بەکاربهێنرێت. خوێنەرانی بەرێز دەتوانن لە ڕێی ئەم لینکەوە بابەتەکانی ئەم ژمارەیەی گۆڤارەکە بخوێننەوە. لینکی گۆڤار

Send this to a friend