• Google Plus
  • Rss
  • Youtube
May 7, 2020

حکومەتی عێراق هەموو خەرجییەكانی راگرت

حکومەتی عێراق هەموو خەرجییەكانی راگرت

وەک رێکارێک بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانە داراییەی بەھۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوتەوە رووبەڕووی بووەتەوە، حکومەتی عێراق بڕیاری راگرتنی سەرجەم خەرجیی و پارەدارکردنەکانی دەرکرد تا كابینەی ئێستا بریاری نوێ لەبارەیەوە دەردەكات.

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەدوا دانیشتنی خۆیدا 5 ئایاری 2020، بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و كەمبوونەوەی داهاتەوە، بڕیاری راگرتنی هەموو پرۆسەیەكی پارەداركردن و خەرجیی دەركرد، جگە لە حاڵەتی زۆر پێویست و بەپێی بەردەستبوونی نەختینەی دارایی.

ئاماژە بەوەش کراوە، خەرجی و پارەدارکردن تەنھا لە حاڵەتی زۆر پێویستدا دەبێت، ئەوەش کاتێک پارەی نەختینە ھەبێت.

بەپێی نووسراوی ئەمانەی گشتی ئەنجومەبی وەزیران، ئەم بڕیارە بەهۆی كەمبوونەوەی داهاتەكان و دابەزینی نرخی نەوتەوە دەرکراوە.

باس لەوەش کراوە، ئەم بڕیارە بەكارە تا ئەوكاتەی حكومەتی نوێ تاوتوێی رێوشوێنەكان دەكات و بریاری پێویست لەبارەیانەوە دەدات.

وەک لە نووسراوەکەدا ھاتووە، ئەم بڕیارە تەنها مینحەی هەژاران ناگرێتەوە كە حكومەت پێشتر بڕیاری لەسەر داوە.

Send this to a friend