• Google Plus
  • Rss
  • Youtube
April 9, 2020

نرخی نەوتی برێنت بەرزبووەوە

نرخی نەوتی برێنت بە رێژەیەکی بەرچاو بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.

پاش ئەوەی ئەمڕۆ روسیا و سعودییە لەبارەی نرخی نەوت و رێکخراوی ئۆپیکەوە کۆبوونەوە و گفتوگۆیان کرد، نرخی نەوتی برێنت لە سەدا (12) بەرزبووەوە و گەیشتە 36 دۆلار.

رووسیا و سعودییە رێککەوتوون بۆ لابردنی بەربەستەکانی بەردەم رێککەوتنێکی نوێ لەم بارەیەوە.

بەپێی رێککەوتنەکان بەرنامە هەیە بەرهەمهێنانی نەوت بۆ 20 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە کەمبکرێتەوە.

ماوەیەکە نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین، بەتایبەت دوای ململانێکانی سعودییە و رووسیا و رازی نەبوونی مۆسکۆ بە پێشنیازی سعودیە و ئەندامانی دیکەی ئۆپێک، بۆ بەرهەمهێنەرانی نەوت، ئەوەش بۆ رێگریکردن لە دابەزینی نرخی نەوت، تاکو پێکەوە رۆژانە ملیۆنێک و 500 هەزار بەرمیل نەوت لە بازاڕدا کەمتر بخەنەڕوو

Send this to a friend