• Google Plus
  • Rss
  • Youtube
April 28, 2020

بەهۆی تەقينەوەیەک لە عەفرین زیاتر لە 40 کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی تەقینەوەی تانکەرێکی بۆمبڕێژکراو لە عەفرین زیاتر لە 40 کەس گیانیان لەدەستدا.

له‌ شه‌قامی راجۆ له‌ ناوه‌ندی عه‌فرین تانكه‌رێكی سووته‌مه‌نی ته‌قێنرایه‌وه‌ و بەهۆیەوە تاکو ئێستا 22 کەس گیانیان لەدەستداوە و 47 کەسی دیکەش برینداربوون.

برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی ناوه‌ندی عه‌فرین گوازراونه‌ته‌وه‌، بریندارەکان سوتاون و ئەوانەشی گیانیان لەدەستداوە بەهۆی سوتانەوە بووە.

بەهۆی بەهێزی تەقینەوەکەوە ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ باڵه‌خانه‌كانی ناوچه‌كه‌ زیانیان به‌ركه‌وتووه‌ و چەند ئۆتۆمبێلێكیش سووتاون‌.

تاکو ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی خۆی لە تەقینەوەکە رانەگەیاندووە.

Send this to a friend