• Google Plus
  • Rss
  • Youtube
June 9, 2019

سیاسەتی ڕۆژنامەگەریی كوردی لەهەمبەر قەیران لە هەرێمی كوردستان (هەفتەنامەی ئاوێنە) بە نموونە

د.كارزان محەمەد ئەحمەد

مامۆستا لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی

وشە کلیلییەكان: سیاسەتی ڕۆژنامەگەریی، قەیران، قەیرانى دارایى، هەرێمی كوردستان، هەفتەنامەی ئاوێنە.

https://doi.org/10.31271/jopss.10021

پوختەى توێژینەوە:

ئەمڕۆ دیاردەی قەیران و كاریگەرییەكانی لەسەر كۆمەڵگا، بۆتە تەوەرەی سەرەكی هەواڵ و بابەتەكانی دامودەزگا و ئاژانسە جیهانییەكانی میدیا، بۆ دەستنیشانكردنی شێوازی مامەڵە لەگەڵ دیاردەكەدا. لە هەر وڵاتێكیشدا دەزگاكانی میدیا بەپێی جۆری ستراتیژی خۆیان، ئاراستەیەكی دیاریكراویان بۆ بڵاوكردنەوەی هەواڵ­و زانیاری­و بابەت لەبارەی ئەو دۆسییە گەرموگوڕەوە هەیە، چونكە دیاردەی قەیران مەترسی بۆسەر چارەنووسی كۆمەڵگا و خودی میدیاش هەیە. تەوەرەی سەرەكی ئەم توێژینەوەیە پەیوەستە بەسیاسەتی ڕۆژنامەگەریی كوردی لەهەمبەر قەیرانێكی هەمەلایەنە لە هەرێمی كوردستان، توێژەر ناوەرۆكی شەش مانگی یەكەمی ساڵی (2016ز)ی (هەفتەنامەی ئاوێنە)ی وەك سامپڵ هەڵبژاردووە. توێژەر هەوڵیداوە كۆمەڵێك پرسیاری گرنگ لەم توێژینەوەیەدا بخاتەڕوو: هەفتەنامەی (ئاوێنە) لەماوەی دەستنیشانكراودا (1/1/ 2016ز تا 30/6/ 2016ز) تا چەند بایەخی بەقەیران و قەیرانی دارایی لەهەرێمی كوردستان داوە؟ تاچەند هەفتەنامەی (ئاوێنە) بۆتەمایەی فشار بۆسەر حكومەتی هەرێم و دەزگا نافەرمییەكان، لەپێناو چارەسەری دەرەنجامەكانی قەیران؟ هەفتەنامەی (ئاوێنە) چ ڕۆڵێكی لە هۆشیاركردنەوەی هاوڵاتیان لەبارەی شێوازی مامەڵە و خۆئامادەكردن بۆ مەترسییەكانی قەیران هەبووە؟ ئەم توێژینەوەیە كە بە توێژینەوەیەكی (جۆری- qualitative) دادەنرێت، بەپشتبەستن بە میتۆدی (Grounded Theory) هەوڵیداوە مۆدیلێكی شیاو بۆ شێوازی مامەڵەی سیاسەتی ڕۆژنامەگەریی كوردی لەهەمبەر قەیراندا بخاتەڕوو. پێكهاتەی توێژینەوەكە، لەم بەشانە پێكهاتووە: بەشی یەكەم: میتۆدنامەی توێژینەوەكە، گرنگترین تەوەرەكانی بریتین لە­(بایەخی توێژینەوەكە، گیروگرفت، ئامانجەكان، جۆر و ڕێبازی توێژینەوەكە، بواری توێژینەوەكە، ئامڕازەكانی توێژینەوە، ئاستەنگەكان، توێژینەوەكانی پێشوو، چەمك و زاراوە سەرەكییەكان). بەشی دووەم: تایبەتە بە لایەنی تیۆری، چەمكی سیاسەتی رۆژنامەگەری­و كاریگەرییەكانی لەكاتی قەیرانی دارایی دا شرۆڤە كراوە. بەشی سێیەم: تایبەتە بەلایەنی پراكتیكی، وێڕای تاوتوێكردنی بابەتەكانی هەفتەنامەی (ئاوێنە) لەكاتی قەیرانەكەدا، بەپێی میتۆدی (Grounded Theory) مۆدیلێكی شیاو بۆ مامەڵەی ڕۆژنامەگەریی كوردی لەهەمبەر قەیرانە داراییەكاندا ئۆرگانیزە كراوە. لە­كۆتایشدا (دەرەنجام)­و (پێشنیاز)­و (ڕاسپاردە)ی توێژینەوەكە خراوەتەڕوو.

ملخص البحث:

سياسة الصحافة الكردية إتجاه الأزمة في إقليم كوردستان (أسبوعية آوينة) أنموذجا

يرتبط المحور الرئيسي لهذا البحث بسياسة الصحافة الكردية تجاة الازمة المتعددة الجوانب في أقليم كردستان. واختار الباحث محور مواضيع جريدة وهي (أسبوعية آوينة) خلال ستة اشهر من سنة (2016م) كنموذج. وطرح الباحث مجموعة أسئلة و هي: ما مدى إهتمام اسبوعية (آوينة) في المدة المعينة (1/1/2016م- 30/6/2016م). ويعد هذا البحث (بحثا نوعيا) واعتمد علي نظرية (كراوندد) في سبيل اضهار نموذج مناسب لطريقة معاملة سياسة الصحافة الكردية تجاة الازمات. ويتكون البحث من ثلاثة فصول: يتضمن الفصل الاول الأطار المنهجى للبحث. ويتناول الفصل الثاني أطارا نظريا لمفردات سياسة الصحافة و تأثيرها في أوقات الأزمات المالية. أما الفصل الثالث فيتضمن دراسة ميدانية تتركز على موضوعات جريدة (آوينة) في أوقات الازمات باعتماد نظرية (كراندد)، مع بناء نموذج مناسب لمعاملة الصحافة الكردية تجاة الازمات المالية، وقد طرحت (الاستنتاجات) و(التوصيات) و(المقترحات) في النهاية البحث.

Abstract

Kurdish press policy towards the crisis in the Kurdistan Region (Weekly Awene) as a model

The researcher, in his study, has tried to present some significant questions: How much does (Awene) newspaper pay attention to the financial crisis in the Kurdistan Region during (1st of February 2016 to 30th of June 2016)? How pressure has (Awene) newspaper exerted on the Regional Government and institutions to solve the financial crisis? The objectives of this research are: To show the level of (Awene) newspaper interest in the financial crisis in Kurdistan Region through analyzing the contents of the newspaper in the specified period of the research (1st of February 2016 to 30th of June 2016). This research which is considered as a qualitative research based on (Grounded Theory) method, tried to present a suitable approach to the Kurdish press policy in dealing with the crisis. The research consists of there parts: First part: It is a research methodology. Second part: It is about theoretical background, the concept of the press policy and its effects during the financial crisis. Third part: It is about practical side and the analysis of (Awene) newspaper subjects during the financial crisis. Based on (Ground theory), a suitable approach for the Kurdish press on the financial crises is organized. Finally, conclusions, suggestions and recommendations of the study are presented.

.

لیستى سەرچاوەکان

سەرچاوە كوردییەكان:

كتێب:

  1. ئەنوەر حسێن، پەرژین ئەحمەد: ڕەوشی ڕۆژنامەگەری لە هەرێمی كوردستان (2008-2018)، لە بڵاوكراوەكانی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان، 2019.

سایتەكان:

  1. نێچیرڤان بارزانی: بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ قه‌یرانى داراییدا، سیاسەتی فریاگوزاریی تەقەشوف جێبەجێ ده‌كه‌ین، سايتى حكومةتى هةريَمى كوردستان، 27/1/2016

http://cabinet.gov.krd/a/d.aspx?s=040000&l=13&a=54163

  1. د.عززەت سابیر: هۆكارەكانی قەیرانی دارایی لەكوردستان، سایتی ئەنجومەنی ناوەند:

http://pukcc.net/%D9%87%DB%86%D9%83%D8%A7%D8%B1%DB%95%D9%83%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D9%82%DB%95%DB%8C%D8%B1%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%AF%D8%A7%D8%B1%D 8%A7%DB%8C%DB%8C-%D9%84%DB%95%D9%83%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B 3%D8%AA%D8 %A7/

  1. سایتی فەرمی هەرێمی كوردستان: http://www.gov.krd/p/page.aspx?l=13&s=050000&r=327&p=238&h=1
  1. سایتی ڕۆژنامەی ئاوێنە:      https://www.awene.com/about
  1. سایتی رووداو: کاردانەوەی کێشەكانی هەولێر و بەغدا لە میدیا جیهانییەکاندا، 21/1/2014 http://www.rudaw.net/NewsDetails.aspx?PageID=33586

سەرچاوە فارسییەكان:

كتێب:

  1. استراوس، أنسلم و جولیت كوربین: اصول روش تحقیق كیفی، نظریە مبنایی، رویەها و شیوەها، ترجمە: بیوك محمدی، تهران انتشارات پژوهشگا علوم انسانی، 1389.
  2. حسن انورى (دكتر): فرهنگ سخن، جلد دوم، چاپ هفتم، 1390.
  3. حسین حسینی: مدیریت بحران، انتشارات ناجا، تهران، 1388.
  4. دنیس مك كوایل، درأ‌مدی بر نظریه ارتباطات جمعی، ترجمه پرویز اجلالی.
  5. سید سجاد فالی: اصول و مقدمات مدیریت بحران، نشر پلك، چاچ اول 1394.
  6. عباسعلى كريمخانى- امير شهركى: مديريت بحران در نظام بانكي، انتشارات بانك سپە، 1390.
  7. فریدون ورودی نژاد (دكتر): مدیریت بحران رسانەها، انتشارات دانشگاە تهران، چاپ اول 1388.
  8. مایكل هاولت، وام رامش: مطالعە خط­مشی عمومی، ترجمە عباس منصوریان و ابراهیم گلشن، چاپ اول، تهران، مركز أموزش مدیریت دولتی،1372.

گۆڤار:

  1. شعبانعلی بهرام پور: ضرورت تجدیدنظر در سیاست گذاری رسانەای و مطبوعاتی، تهران، فصلنامە رسانە، 1383، س 15، شمارە 2.
  2. طاهر روشندل اربطانی: بررسی أسیب شناسانە فرایند سیاست­گـذاری در سازمان صدا و سیمای جمهوری اسلامی ایران، فصلنامە مدیریت دولتی، 1394، شمارە 10.
  3. محمد سعید ذكایی: نظریه و روش در تحقیقات کیفی، فصلنامه علوم اجتماعی، شمارە 17، 1381.
  4. معتمد نژاد،کاظم: یونسکو و سیاستگذارى ملی ارتباطات در کشورهاى درحال توسعه، فصلنامه رسانه، 1383، شماره 58.
  5. د.حسن بشیر: رسانەها و معناشناسی بحران، فصلنامە علمی پژوهشی پژوهشهای ارتباطی، سال پانزدهم، 1387.
  6. د.طاهر روشندل اربطانى: نقش مديريت رسانه در تحول بحران از تهديد به فرصت، مجله پژوهشهای ارتباطى 1387، شماره 55.
  7. ایمان محمد تقی ، منیژە محمدیان: روش شناسی نظریە بنیادی، فصلنامە علمی پژوهشی روش شناسی علوم، 1387.

سەرچاوە عەرەبییەكان:

  1. د.محمد فريد محمود عزت: قاموس المصطلحات الاعلامية، دارالمكتبة الهلال، لبنان، 2008.
  2. د.عبدالوهاب كحيل: الرأى العام و السياسات الاعلامية، الناشر مكتبة المدينة، مصر، طبعة الثانية 1987.
  3. منير البعلبكى: المورد، دارالعلم للملايين- بيروت 2004.
  4. د.يحي عمر ريشاوي: الصحافة و صناعة الوعي، دراسة تطبيقية على واقع الصحافة في اقليم كوردستان العراق، اربيل 2011.

سەرچاوە ئینگلیزییەكان:

  1. Alan B.Albarran: (2008) Handbook of Media Management And Economics, London.
  2. Ashcroft, I.S:(1997) crisis management-public relation, journal of managerial psychology, NO 5.
  3. S.A: (1993) Crises Management Strategy, London, Rutledge.
  4. Habermas,J: (1993) Legitimation Crisis. Boston: Beacon Press.
  5. Hemerijck ,A.C: (2004) Media Policy for the Digital Age, Amsterdam University Press.
  6. Hutchison, David: (2005) Media Policy , Blackwell press.
  7. Childress, Diana:(2008) Johannes Gutenberg and the Printing Press.
  8. Cuilenburg , J Van and McQuail ,Denis: (2005) Media Policy Paradigm Shifts, SAGE Publications.
  9. John E. Spillon and William Rick Crandall: (2002) Crisis Planning in the Nonprofit Sector: Should Occur?.
  10. Conkey, Dale: (1987) Planning for Uncertainty, Business Horizons Journal; Vol 30.

Full Text

Send this to a friend