• Google Plus
  • Rss
  • Youtube
January 6, 2018

ناڕەزایەتییەکانی ئێران؛ تەنگژەى ئابووریی یان قەیرانی ڕەوایەتى و ئەگەرەکانی ئایندە

لە کاتێکدا کە ئێران، لە سەر ئاستى سیاسەتى دەرەرەکى، وەک کاراکتەرێکى ئیقلیمى و نێودەوڵەتى بەهێز ڕەفتار دەکات، بەشێوەیەک کە لە چەند ساڵى ڕابردوودا، ڕاستەوخۆ بۆخۆى، یان ناڕاستەوخۆ لە ڕێى بریکار و هاوپەیمانە ناوچەیى و نێودەوڵەتییەکانیەوە، نەخشەڕێژ و بزوێنەرى زۆرێک لەو کێشە و ڕووداووە گەورانەبووە کە لە ناوچەى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەگوزەرێت. بەڵام ئەم ڕەفتارکردن و بزێوییە دەرەکییانەى ئێران هەرگیز بێ قوربانى و پەرچەکردارى نێگەتیف نەبووە، بە تایبەتی لە ئاستى ناوخۆیی، کە بەبڕواى هەندێک، ناڕەزایەتییەکانى ئێستاى ئێران یەکێکە لە و پەرچەکردارانە، بە تایبەت لەو ڕووەوە کە خەرجى و تێچووەکانى سیاسەتى دەرەکى ئێران هۆکاربووە بۆ قوڵبوونەوەى گرفتە ئابوورییەکانى، وەک هەڵاوسان و پاشەکشێى گەشەى ئابوورى و خراپبوونى گوزرەران وبژێوى زۆرینەى خەڵک وفراوانبوونى گەندەڵى. بەڵام لەبەرامبەر ئەو بڕوایەدا، هەندێکیتر بڕوایان وایە کە ئەم ناڕەزایەتییانە ڕیشەیەکى لەوە قوڵترى هەیە بەشێوەیەک کە بەرهەمى سروشت و بونیادى کۆى ڕژێمى حوکمڕانیی ئێرانە نەک تەنها پەرچەکردارى ڕوکەشى سیاسەتە دەرەکییە هەنوکەییەکانى. هەموو ئەمەش وادەخوازێت کە ووردتر بڕوانینە هۆکار و لێکەوتەو و ئاسۆکانى ئایندەى ئەم ناڕەزایەتییانەى ئیستاى ئێران.
بۆیە پرسیاری سەرەکی ئەم پۆلیسى پەیپەرە سەبارەت بە ریشەی ناڕەزایەتییەکانى ئێستاى ئێران و سروشتی داواکاری خۆپیشاندەرانه، تا لەوێوە وەڵامێکی دروستی دەستبکەوێت بۆ گریمانەکردنێکی لۆژیکی سیناریۆکانی ئایندەی ئیران و پاشان تێگەیشتن لە کاردانەوەکانى، بەتایبەت پەیوەست بە هەرێمی کوردستانەوە و ئایندەی پەیوەندییەکانی هەولێر و تاران.

بۆ داونلۆدکردنی تەواویی پۆلیسی پەیپەرەکە کلیک بکە لە ناڕەزایەتیەکانی ئێران

لێرەوە پۆلیسی پەیپەری یەکەم داونلۆد بکە

Send this to a friend