جینۆساید، تاوانێکی گەورە و وانەیەکی بچووک
ئامادەكردن: عەدنان ئەحمەد کورد بە درێژایی مێژووی خۆی چەندین جار ڕووبەڕووی جینۆساید و ھەوڵی لەناوبردن بووەتەوە، کەم ناوچەی کوردستان ھەیە بەر شاڵاوەکانی ئەنفال، بۆردوومان، کیمیاباران و ھەوڵی لەناوبردن نەبووبێتەوە. بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان، بەشێکی زۆری ئەو ستەم، ھێرش و پەلامارانەی کراوەتە سەر ھەرێمی کوردستان؛ دەچنە چوارچێوەی جینۆسایدەوە. جینۆساید چییە؟ جینۆساید پێناسەی