جەهەپە لەنێوان “بەندەری ئارامی” کلیچدارئۆغڵو و هەوڵەکانی گۆڕانکاری ئیمام ئۆغڵو
وەرگێڕانی: حەمزە محەمەد ساڵح بە ئەنجامدانی یەکەمین کۆبوونەوەی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) بە سەرۆکایەتیی کەمال کلچدارئۆغڵو سەرۆکی پارتەکە و ڕاگەیەنراوی دوای کۆبوونەوەکە، دووبارە بابەتی گۆڕانکاری لەناو جەهەپە-دا ڕەهەندێکی نوێی وەرگرت. کلچدارئۆغڵو دوای ئەوەی لە کۆبوونەوەی پەرلەمانتارانی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند دەرگای گۆڕانکاری بەردەوام بەکراوەیی دەهێڵێتەوە، هەروەها وتیشی “ئەوە ئەرکی