• Google Plus
  • Rss
  • Youtube

سەردێڕەکان

  • April 27, 2020

    ئەورووپا لە دوو ساڵدا زیاتر لە نیو ملیۆن مافی پەنابەری بەخشیوە

    یەکێتی ئەوروپا لە دوو ساڵی رابردوو مافی پەنابەری بە زیاتر لە نیو ملیۆن پەنابەر بەخشیوە. ناوەندی سەرژمێری ئەورووپا دوایین داتاکانی تایبەت بە پەنابەران بۆ ساڵەکانی 2018 و 2019 راگەیاند و ئاژانسی ئەنادۆڵیش وردەکارییەکانی بڵاوکردەوە کە تێیدا بە وردی باس لە پێدانی مافی پەنابەری لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە دەکات. بەپێی داتا بڵاوکراوەکان

  • April 27, 2020

    بەرپرسێکی داعش لە قەزای دوجەیل دەستگیرکرا

    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، بەرپرسی ڕێکخراوی داعش لە نزیک قەزای دوجەیل دەستگیرکراوە. شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە،لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکاندا، بەرپرسی لەسێدارەدان لە رێکخراوی داعش لە نزیک دوجەیل دەستگیرکراوە. لە راگەیەندراوەکە باس لەوەش کراوە، ئۆپراسیۆنی دەستگیرکردنەکە دوای دانانی بۆسەیەک بووە لەسەر رێگای سەرەکی قەزای دوجەل. سەبارەت بە

  • April 25, 2020

    حەشدی شەعبی لە پاش جیابوونەوەی لیواكانی مەرجەعیەت

    یاسین ته‌ها چوار لیوای حەشدی شەعبی كە سەر بە “عەتەبە پیرۆزەكانی” شیعەن و بە “حەشدی مەرجەعیەت” بەناوبانگن، كۆتایی هەفتەی رابردوو بارگە و بنەیان لە دەستەی حەشدی شەعبی گواستەوە بۆ ماڵی تازەیان كە فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراقە (سەرۆكایەتی وەزیران)، نەك هەر ئەوە بەڵكو لە رێگەی بەیاننامەیەكەوە دەرگای جیابوونەوەیان بۆ گروپەكانیتر

  • April 25, 2020

    وردەکاری هێرشەکانی داعش لە پارێزگای ئەنبار

      لە ماوەی مانگی رابردوو چەکدارانی داعش شەش پەلاماریان بۆسەر هێزە عێراقییەكان لە پارێزگای ئەنبار ئەنجامداوە. ئه‌فسه‌رێك له‌ سوپای عێراق لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، رایگەیاند، بەهۆی ئەو شەش پەلامارەوە، شەش كارمەندی هێزە عێراقییەكان كوژراون و نۆی دیكەشبرینداربوون. ئەفسەرەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو شەش پەلامارە دوای ئەوە ئەنجامدراون كە لە

  • April 22, 2020

    لە دیالە دوو پۆلیس کوژران و حەوتی دیکەش برینداربوون

    لە ئەنجامی تەقینەوەیەکدا لە باکووری پارێزگای دیالە، نۆ پۆلیس کوژران و برینداربوون. میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، بۆمبێکی چێنراو، بە کاروانێکی هێزەکانی پۆلیس لە ناوچەی نارینی سەربە قەزای خانەقین لە باکووری دیالە تەقیوەتەوە. تەقینەوەی بۆمبەکە کە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە چێنرابوو، بووە هۆی کوژرانی دوو پۆلیس و برینداربوونی حەوت پۆلیسی دیکە. بەشیک

  • April 21, 2020

    لە دوو تەقینەوەدا لە سەڵاحەدین پێنج کەس کوژران

    بەهۆی دوو تەقینەوەوە لە سنوری پارێزگای سەڵاحەدین پێنج کەس گیانیان لەدەستدا. ئەمڕۆ بۆمبێكی چێنراو بە كاروانێكی هێزەكانی حەشدی شەعبی لە قەزای شەرگاتی باکووری پارێزگای سەڵاحەددین تەقیەوە و لە ئەنجامدا دوو چەکداری سەر بە حەشدی شەعبی کوژران و سێ کەسی دیکەش برینداربوون. هەر ئەمڕۆ بۆمبێکی چێنراو لە گوندی سورەی سەربە قەزای

  • April 20, 2020

    لە هێرشێکی تاڵیباندا ١٧ كارمەندی ئەمنی ئەفغانستان کوژران

      وەزارەتی بەرگریی ئەفغانستان بڵاویکردەوە، لە هێرشیکی چەکدارانی تاڵیباندا ١٧ کارمەندی ئەمنی کوژراون. بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی بەرگریی ئەفغانستان، چەكدارانی تاڵیبان هێرشیان کردووەتە سەر بنكەیەكی سەربازییان لە ناوچەی خوجای كار سەربە ویلایەتی تەخار باكووری رۆژهەڵاتی وڵاتەکە. لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە، لە هێرشەکەدا، ١٧ كارمەندی ئەمنی كوژراون و دووی کارمەندی دیکەش

  • April 20, 2020

    نرخی بەرمیلێک نەوتی سوکی تەکساس بۆ 11 دۆلار دابەزی

    نرخی نەوتی سوکی تەکساس و برێنت دابەزینی بەرچاویان بەخۆیانەوە بینی و بە رێژەیەکی زۆر بەهایان لەدەستدا. ئەمڕۆ دووشەممە نەوتی سوکی تەکساس لە سەدا 38 ی نرخی خۆی لەدەستدا و نرخی یەک بەرمیل بۆ 11 دۆلار دابەزی. ئەمڕۆ نرخی نەوتی سوکی تەکساس لە سەدا 30 نرخەکەی لەدەستدابوو، بەڵام دوای کاتژمێرێک لەدەستدانی

  • April 19, 2020

    داعش لە سێ مانگدا ١٩ کەسی لە ناوچە دابڕێندراوەکان رفاندووە

    داعش لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا، ١٩ کەسی لە ھاوڵاتی مەدەنی و ھێزە ئەمنییەکان رفاندووە. ماوەی سێ مانگە چەکدارانی داعش ھێرشەکانیان لە ناوچە دابڕێندراوەکان (ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم) زیادکردووە، لەو ماوەیەدا نزیکەی ٤٨ ھێرشی چەکدارییان ئەنجامداوە و ١٩ ھاوڵاتی مەدەنی و کەسانی سەر بە ھێزە ئەمنییەکانیشیان رفاندووە. لە ئەنجامی

  • April 19, 2020

    لە سەڵاحەدین ژمارەیەک چەکداری داعش کوژران

    سوپای عێراق رایگەیاند، بە بۆردومانی فڕۆکەکانیان ژمارەیەک چەکداری داعش لە پارێزگای سەڵاحەددین کوژراون. شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە سوپای عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق لە زنجیرەیەک هێرشدا، ژمارەیەک حەشارگەی چەکدارانی سەربە رێکخراوی داعشیان لە دوورگەی عەبدولعەزیز رۆژئاوای قەزای دۆر لە باشووری رۆژهەڵاتی پارێزگای سەڵاحەددین بۆردومانکردووە. لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە

Page 79 of 87

Send this to a friend