• Google Plus
  • Rss
  • Youtube
April 2, 2020

ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا یەک ملیۆن کەسی تێپەڕاند

ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا، یه‌ك ملیۆن کەسی تێپەڕاند.

لە جیهاندا، ژمارەی ئەو کەسانەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، گەیشتووەتە یەک ملیۆن کەس.

ژمارەی تووشبوون لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە کە 229 هەزار کەسە لە پلەی یەکەمدایە.

لە پلەی دووەمدا وڵاتی ئیتاڵیا دێت کە 116 هەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

لە ریزبەندی سێیەمدا ئیسپانیا دێت کە 110 هەزار و 500 کەس تووشی کۆرۆنا بوون.

لە پلەی چوارەمی وڵاتاندا ئەڵمانیا دێت و ژمارەی تووشبووان گەیشتە 82 هەزار کەس.

چین کە شوێنی سەرهەڵدان و بڵاوبوونەوەی کۆرۆنایە هاتە پلەی پێنجەم و تاکو ئێستا 82 هەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

تاکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان (١٩٠) کەس تووسی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە (٢) مردن هەیە، (٦١) نەخۆش بە تەواوی چاکبوونەتەوە.

تاکو ئێستا لە هەموو جیهاندا بەهۆی ڤایرۆسی کۆررناوە 50 هەزار و 395 کەس گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆتایی ساڵی رابردوودا لە شاری وهان سەر بە ویلایەتی خوبەی چینەوە سەریهەڵدا و دواتر بە زۆربەی زۆری وڵاتانی جیهاندا بڵاوبووەوە.

Send this to a friend