• Google Plus
  • Rss
  • Youtube
April 15, 2020

حکومەتی عێراق 950 زیندانی دیکەی ئازادکرد

ئەمڕۆ حکومەتی عێراق 950 زیندانی دیکەی بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە ئازادکرد.

ئەمڕۆ سێ شەممە وەزارەتی دادی عێراق لە راگەیەندراویکدا بڵاویکردەوە، بە لێبوردنی تایبەت 950 زیندانییان ئازاد کردووە.

هەفتەی رابردووش دەسەڵاتی دادوەری عێراق ئازادکردنی سێ هەزار و 676 زیندانی دیکەی راگەیاند و بەم شێوەیەش ژمارەی زیندانییە ئازادکراوەکان گەیشتە چوار هەزار و 626 کەس.

پێشووتر حکومەتی عێراق رایگەیاندبوو، بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ترسیان لەوەی بگاتە ناو زیندانەکان، بڕیاریان داوە ژمارەیەک زیندانی ئازاد بکەن.

ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە عێراق 1400 کەسی تێپەڕاندووە، لەو ژمارەیەش 78 کەس گیانیان لەدەستداوە و 766 کەس چاکبوونەتەوە.

Send this to a friend