شارستانییه‌ت و شارستانییه‌تی ئیسلامی
ئامادەكردنی: ئایینناسی
شارستانییه‌ت له ڕووی زمانه‌وانییه‌وه له دوو وشه پێكدێت، یه‌كه‌میان وشه‌ی (شار)، كه هێمایه بۆ هه‌ر ناوچه‌یه‌ك كه خه‌ڵكانێك تێیدا ده‌ژین و هه‌ندێك به‌رژه‌وه‌ندی به یه‌كه‌وه‌ی به‌ستوون، وشه‌ی دووه‌م (ستان) كه ته‌واوكه‌ری مانای وشه‌ی یه‌كه‌مه و مانای چوارچێوه‌ی جوگرافی و بوونی شوێنێكی تایبه‌تمه‌ند و دیاریكراو ده‌دات.
له ڕووی ماناوه شارستانییه‌ت بریتییه له پیشكه‌وتنه‌كانی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی به درێژایی مێژوو به هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌كانی کولتووری، زانستی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، هونه‌ری و سیاسی، كه ئه‌و گه‌له، یاخود نه‌ته‌وه‌یه‌ی پێ جیا ده‌كرێته‌وه له گه‌لانی تر.
هه‌روه‌ها پێناسه ده‌كرێت به به‌رهه‌می هزر و کولتووری مادی كه‌ڵه‌كه‌بووی نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه تایبه‌تمه‌ندی دروست ده‌كات بۆ ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه و له نه‌ته‌وه‌كانی تر جودای ده‌كاته‌وه، كه نابێت شارستانییه‌ت ته‌نیا په‌یوه‌ست بكرێت به‌لایه‌نی مادی وه‌ك باڵه‌خانه، پرد، قه‌ڵا و شوێنه‌واره دیاره‌كانی ده‌ستی مرۆڤ، به‌ڵكو هه‌موو باس و لایه‌نه‌كانی ژیان و بابه‌تی دابونه‌ریت و باری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری ….هتد ده‌گرێته‌وه.
هه‌روه‌ها پێناسه‌ش ده‌كرێت وه‌ك فۆڕمێكی پێشكه‌وتووی كۆمەڵگای مرۆیی كه ژیانی ساده و نازانستی و نادادی تێپه‌ڕاندبێت و گه‌یشتبێته قۆناغێكی باشتر و گونجاوتر بۆ پێكه‌وه‌ژیان.
هەرچی شارستانییه‌تی ئیسلامیشە ئاماژه‌یه بۆ هه‌موو ئه‌و ڕووداو و گۆڕانكاری و پێشكه‌وتنانه‌ی كه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیدا هاتووه به هۆی ده‌ركه‌وتن و زاڵبوونی ئایینی ئیسلام و دروستبوونی خیلافه‌ته‌كانی به درێژای مێژوو.
بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی شارستانییه‌ت له ئیسلامدا بریتین له قورئان وه‌ك سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی و فه‌رمووده وه‌ك دووه‌م سه‌رچاوه، كه ئه‌م شارستانییه‌ته‌ی لێوه گه‌ڵاڵه بووه، گرنگترین پایه‌كانی ئه‌م شارستانییه‌ته‌ش بریتییه له لێبوردهی‌ی و پێكه‌وه‌ژیان و گه‌ڕان به دوای زانست‌دا و كاركردن و دژایه‌تی زوڵم و نادادی.
به‌م شێوه‌یه ده‌توانین بڵێین شارستانییه‌تی ئیسلامی هه‌موو ئه‌و هزر و دابونه‌ریت و گۆڕانكارییه كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، ڕامیاری و کولتووریانه‌یه، كه ئاینی ئیسلام وه‌ك سه‌رچاوه‌ی دروستبوون و گه‌ڵاڵه‌بوونی سه‌یر ده‌كرێت، ئه‌مه جگه له شێواز و جۆری به‌ڕێوبردن و بیناسازی و سه‌ربازی كه لە سایەی ئیسلامدا دەركەوتوون.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه ئه‌وه‌یه كه شارستانییه‌تی ئیسلامی ته‌نیا له‌و ناوچانه ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی زه‌وی و به‌شێكی زۆری ئاسیا و ئه‌فه‌ریقیایە، كه پێشتر له ژێر فه‌رمان و قه‌ڵه‌مڕه‌وی موسڵماناندا بوون.