• Google Plus
  • Rss
  • Youtube
April 13, 2020

عێراق: بەرهەمهێنانی نەوت لە عێراق و هەرێمی کوردستان کەمدەکرێتەوە

وەزیری نەوتی عێراق ئاشکرایکرد، بەپێی رێککەوتنی نێوان ئۆپێك و بەرهەمهێنەرانی سەربەخۆ، بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت بە بڕی یەک ملیۆن و 60 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کەم دەکەنەوە.

سامر غەزبان وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، وڵاتانی بەرهەمهێنەرانی نەوت رێککەوتوون لەسەر ئەوەی هەناردەکردنی نەوت بۆ لەسەدا 23 کەم بکەنەوە، لەو رێژەیەش، پێویستە عێراق یەک ملیۆن 60 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کەم بکاتەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ رێکخراوی ئۆپێك و بەرهەمهێنەرانی سەربەخۆ رێککەوتن کە له‌ مانگی داهاتووه‌وه‌، رۆژانه‌ ئاستی بەرهەمهێنان بۆ نۆ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار به‌رمیل لە رۆژێکدا دابەزێنن.

رێککەوتنە لە سەرەتای مانگی داهاتووە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و تاکو دوو مانگ بەردەوام دەبێت.

دوای ئەم دوو مانگە رێککەوتنێکی دیکە دەکرێت و ئاستی بەرهەمهێنان بۆ هەشت ملیۆن لە رۆژێکدا لەلایەن ئۆپێك و بەرهەمهێنەرانی سەربەخۆ کەم دەکرێتەوە و لە کۆتایی 2020، کۆتایی دێت.

دوای ئەوەی رێککەوتنی دووەمیش کۆتایی هات، ئۆپێك و بەرهەمهێنەرانی سەربەخۆ لە سەرەتای ٢٠٢١وە تاکو نیسانی ٢٠٢٢، ئاستی بەرهەمهێنان تاکو شەش ملیۆن لە رۆژێکدا کەم دەکەنەوە.

ئەمڕۆش دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، ئەگەر 20 ملیۆن بەرمیل بەرهەمهێنانی نەوت کەمبکرێتەوە و دۆخ ئاسایی ببێتەوە، ئەوا پیشەسازی وزە بەهێزدەبێتەوە.

باسی لەوەش کرد، ئۆپیک پڵەس پلانی هەیە 20 ملیۆن بەرهەمهێنانی نەوت کەمبکاتەوە نەک 10 ملیۆن بەرمیل.

Send this to a friend