• Google Plus
  • Rss
  • Youtube
April 22, 2020

لە دیالە دوو پۆلیس کوژران و حەوتی دیکەش برینداربوون

لە ئەنجامی تەقینەوەیەکدا لە باکووری پارێزگای دیالە، نۆ پۆلیس کوژران و برینداربوون.

میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، بۆمبێکی چێنراو، بە کاروانێکی هێزەکانی پۆلیس لە ناوچەی نارینی سەربە قەزای خانەقین لە باکووری دیالە تەقیوەتەوە.

تەقینەوەی بۆمبەکە کە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە چێنرابوو، بووە هۆی کوژرانی دوو پۆلیس و برینداربوونی حەوت پۆلیسی دیکە.

بەشیک لە میدیا عێراقییەکان ئاماژەیان بەوە داوە، تەقینەوەکە لەو کاتەدا روویداوە کە پۆلیسی ناوچەکە پاڵپشت بە زانیاری هەواڵگریی دەستیان بە هەڵمەتێک بۆ دۆزینەوەی حەشارگەیەکی چەکدارانی داعش کردبوو.

بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی بەرگریی عێراق، لە مانگی یەکەی ئەمساڵەوە تاکو 15ی ئەم مانگە، بەهۆی رووبەڕووبوونەوە چەکدارییەکان و توندوتیژییەوە، ١٧٠ هاوڵاتی مەدەنی، سەرباز و ١٣٥ چەکداری داعشیش كوژراون.

Send this to a friend