ئێران – ئەمریکا لەبەردەم ڕێکەوتندا (شیکارییەک بۆ دانوستاندنەکانی تاران و واشنتۆن)
توێژەر: تەحسین وسو عەبدوڵڵا بەرایی لێدوانی فەرمی و میدیایی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، سەبارەت بە سروشتی پەیوەندیی لەگەڵ ئێران و ئاسۆی دەستپێکردنی خولەکانی دانوستانەکانی نێوان هەردوو وڵات دەستی پێکرد، هەروەها خستنەڕووی هەڵوێستەکانی لە چوارچێوەی نامەکەی بۆ عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، دووپاتی لەسەر کراوەتەوە. ترەمپ زیاتر ڕوون