پڕۆژەی ئێران؛ پێکهاتە و ڕەهەندەکانی
[1] عەلی جەبەلی | وەرگێڕان: بارام سوبحى بەرایی شۆڕشی ئێران لە ساڵی (1979) بە یەکێک لە گرنگترین ڕووداوەکان دادەنرێت کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەخۆیەوە بینیویەتى، بەدەر لەو گۆڕانکارییە ڕیشەییەی کە لە پێکهاتەی سیاسی و کولتووری ئێراندا هێنایە ئاراوە، ڕەنگدانەوەى جەوهەری عەرەبی و ئیسلامیی هەبوو، تەنانەت تا ئێستاش لێکەوتەکانی لە هەموو ئاستەکانى