• Google Plus
  • Rss
  • Youtube

بڵاوکراوەکان

  • November 19, 2023

    ناكۆكییەكانی ئێران و ئیمارات سەبارەت بە سێ دوورگەكە ( طنب الكبری، طنب

    توێژەر: یاسین عزەم بەرایی    هەوڵ و تەقەلای ئێرانییەكان بۆ دەستگرتن بەسەر ئەو دوورگانە بۆ زیاتر لە دوو سەدە بەر لە دامەزراندنی دەوڵەتی ئیمارات دەگەڕێتەوە، لەسەرەتادا بەریتانییەكان ڕێگربوون لە هاتنەدی خەونی ئێرانییەكان، چونكە پاراستنی دوورگەكان و ئەو خێڵە عەرەبیانەی كە نیشتەجێی ناوچەی كەنداو بوون خستە ئەستۆی خۆی. دەسەڵاتی قاجارییەكان چەند

  • November 19, 2023

    بونیادی چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران

    بارام مەجیدخان بەرایی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە، پاشخانی دەگەڕێتەوە بۆ هاوکارییە ئەتۆمییە مەدەنییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران کە هەردووکیان هاوپەیمانی نزیک بوون. ساڵی ١٩٥٧ ڕێککەوتننامەی هاوکاری ئەتۆمی مەدەنی لە نێوان ئەمریکا و ئێران واژۆ کرا و لە ساڵی ١٩٦٧ ڕیاکتۆری توێژینەوەی ٥ مێگاوات لە لایەن کۆمپانیای

  • November 19, 2023

    فاکتەرە کاریگەرەکانی ناکۆکی نێوان ئێران و ئازەربایجان

    توێژەر: تەحسین وسو عەبدوڵڵا بەرایی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئازەربایجان بە تایبەتی لە دوای ململانێی ناگۆرنۆ و قەرەباخ لە ساڵی ٢٠٢٠ و هێرشی ٢٧ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە تاران دۆخەکەی زیاتر پەرەپێدا. سەرۆکی ئازەربایجان، ئیلهام عەلیێڤ گومانی ئەوەی کرد کە هێرشەکە “کردەوەیەکی تیرۆریستی” بووە و داوای لێکۆڵینەوەی

  • November 19, 2023

    سیاسەتی کولتووریی ئێران بەرامبەر کورد لەبەر ڕۆشنایی دەستوور و یاسا و گێڕانەوە

    هەردی مەهدی میکە پوختە دەوڵەتی هاوچەرخی ئێران، کە هەوڵەکانی دامەزراندنی سەرەتاکەی بەرهەمی جووڵانەوەی پاش بزووتنەوەی مەشروتییەت (وەک جووڵانەوەیەکی ڕۆشنگەریی) و لوتکەکەشی بەرهەمی کودەتا سیاسییەکەی سەیدزیائەدین و ڕەزاخان بوو، هەر لەو کاتەوە تا کۆماری ئیسلامیی ئێران و دۆخی هەنووکەیی، لەسەر هەرسێ ئاستی مێژوو و گێڕانەوەی ڕەسمی دەوڵەت (مێژوونووسان و نوخبەی سیاسی

  • November 18, 2023

    گفتوگۆكانی ناو مەتبەخ و هێزی نەرم

    توێژەر: ئازاد حاجی ئاقایی بەرایی ئێستا لە سەردەمی گلۆكالیزاسیون، بە پێچەوانەی ساڵانی پێشوو كە زۆرتر لەسەر لەناوچوونی سنوورەكان و گەشەسەندنی كولتوور و فەزایێكی یەكدەستی جیهانی پێداگری دەكرا، زۆرتر لەسەر كارتێكەرییە دوولایەنەكانی ڕەوتی بە جیهانیبوون و خۆجێییبوون پێداگری دەكرێت. دەرەنجامەكانی بە جیهانیبوون یان بە جیهانیكردن، سەرەڕای ئەوەی كاریگەری زۆریان لە نزیككردنەوەی

  • November 17, 2023

    ئێران و ڕۆژهەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاست

    بارام مەجیدخان  کەمینەی شیعە لە لوبنان ئەو گەرایە بوو کە دەستی ئێرانی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاست کردەوە. ئێران میوانی ناوەختی ناوچەکە لە سەردەمی شای ئێران و لە نێوان ساڵەکانی ١٩٥٠ بۆ ١٩٦٠ هێدی و لەسەرخۆ توانی پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکات. حەزەکانی شای ئێران بۆ پەیوەندی لەگەڵ

  • November 16, 2023

    وەرزنامەی ئێرانناسی ژمارە (9)، ساڵی سێیەم، تشرینی دووەمی2023

    ژمارە (9)ی وەرزنامەی ئێرانناسی ئەم بابەتانە لەخۆدەگرێت: سەروتار – ئێران و ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست. بارام مەجیدخان توێژینەوە – گفتوگۆكانی ناو مەتبەخ و هێزی نەرم . ئازاد حاجی ئاقایی – سیاسەتی کولتووریی ئێران بەرامبەر کورد لەبەر ڕۆشنایی دەستوور، یاسا و گێڕانەوە ڕەسمییەكاندا. هەردی مەهدی میکە – فاکتەرە کاریگەرەکانی ناکۆکی نێوان ئێران و

  • October 24, 2023

    نوێگەری لە دیدی مەلای گەورەی كۆیەدا

    د. كازم عەلی تۆفیق ڕیفۆرم و نوێگەری بەشێکی گرنگی پێکهێنەری سرووشتی ژیانی مرۆڤە، دوورکەوتنەوە و پاشەکشە لێی بەرهەمەکەی بەجێمان و دواکەوتنی مرۆڤە لە دەوروبەرەکەی، چونکە نوێبوونە پرۆسەیەکی چەسپاوە و بەردەوام لە دەوروبەری مرۆڤدا بەدی دەکرێت، نموونەی نوێبوونەوەی شەو و ڕۆژ و بەردەوامی گۆڕانی وەرزەکانی ساڵ و … هتد، گەر مرۆڤ

  • October 24, 2023

    گۆڕانکاری و دابەشبوون لای ڕەوت و گرووپە ئیسلامییەکان

    ئامادەكردنی: ئایینناسی هه‌ر له‌ سەرەتای هاتنی ئیسلامەوە چەندین ڕەوت و قوتابخانەی سیاسی و فیکری سەریان هەڵداوه‌، هه‌ندێكجار به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسایی پێكه‌وه‌ هه‌ڵیانكردووه ‌و هه‌ندێكجاریش ململانێ و به‌ریه‌كه‌وتنی توندی لێكه‌وتووەته‌وه‌، ته‌وه‌ری ئه‌مجاره‌ی وه‌رزنامه‌ی ئایینناسی قسه‌كردنه‌ له‌سه‌ر هۆکاری سەرهەڵدانی ئه‌و گرووپ‌ و ڕه‌وته‌ ئایینیانه‌، یان هۆكاری ئەو گۆڕانکارییانه‌ چین کە لای گرووپە

  • October 24, 2023

    عەقڵیەتی سەلەفی چووەتە ناو ئیسلامیی كۆمەڵایەتی لە كوردستان

    گفتوگۆی: ئایینناسی چۆلی فایەق، لەدایكبوی 1991 هەولێر. توێژەر لە بواری فكری ئایینی. 12 بەرهەمی چاپكراوی لە بواری فكری ئاینی و ئەدەبی كوردی هەیە لەم گفتوگۆیەدا، چۆلی فایەق نووسەر تیشك دەخاتە سەر دیدگای سەلەفییەت و سەلەفییەكانی كوردستان، دەڵێت “عەقڵییەتی سەلەفییەت چووەتە نێو ئیسلامی كۆمەڵایەتی لە كوردستان، ئەمەش بە جۆرێكە بیركردنەوەی سەلەفییانە

Page 9 of 48

Send this to a friend