• Google Plus
  • Rss
  • Youtube
October 28, 2021

سیمپۆزییەمی هاوڕێ و دوژمن لە سیاسەتدا

ئەمڕۆ 28-10-2021، كۆلێجی زانستەی رامیارییەكانی زانكۆی سلێمانی بە هاوبەشی لەگەڵ زانكۆی گەپێدانی مرۆیی و سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئایندەیی، سیمپۆزیۆمێكی لەژێر ناوی “هاوڕێ و دوژمن لە سیاسەتدا” لە هۆڵی ئیسماعیل بێشكچی لە كۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت،  سازكرد.

سەرەتای سیمپۆزیۆمەكەش وتەی بەخێرهاتن لە لایەن د. تارا عومەر-ەوە پێشكەشكرا، هەروەها باشی پرۆگرامەكانی سیمپۆزیۆمەكە كرا كە خۆی لە باسكردنی بابەتی هاوڕێ و دوژمن لە سیاسەتدا لە رووی ئەخلاقیاتی سیاسی و لە رووی پەیوەندی یە نێودەوڵەتییەكان و رێخستنی پەیوندی هاوڕێیەتی و رێكخستنی پەیوەندی هاوڕێیەتی و دوژمنایەتی لای ئەكتەرە نادەوڵەتییەكان و چەند بابەتێكی تری گرنگ دەبینێتەوە .
پاشان بەرنامەی سیمپۆزیۆمەكە دەستیپێكرد، كە گروپی یەكەم ، لە لایەن هەریەك لە پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. ئومێد ڕەفیق كە باسی لە بەهاو هاوڕێیەتی لە سیاسەتدا كرد، بۆ ئەو بابەتەش دیدی ماكس وێبەر و كانتی خستە روو لە بەها و هاوڕێیەتی لە سیاسەتدا .
دواتر لە لایەن د. ئومێد حەمەفەرەج، باس لە بابەتی هاوڕێ و دوژمن لەبواری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكاندا كرا كە تێدا دیدی بیرمەندو فەیلەسوفە واقیع گەراییەكان و ئەوەدانەی دەرەوەی واقیع گەرایی لەسەر هاوڕێ و دوژمن لەبواری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكاندا، هەروەها بەوردی باسی لە پەیوەندی نێوان دەوڵەتان كرد لە رووی ململامنێكانیان و دوژمنایەتییان و هەروەها بەرژەوەندییەكانیان.
پاشان لەلایەن مامۆستا كاردۆ محەمەد بابەتێك لەسەر رێكخستنی پەیوەندی هاوڕێیەتی و دوژمنایەتی لای ئەكتەرەنادەوڵەتییەكان پێشكەشكرا .
گروپی دووەمی سیمپۆزیۆمەكە بریتی بوو لە باسكردن لە ئایدۆلۆژیا و پیشەسازی دروستكردنی دوژمن ، كە لەلایەنە د. عابد خالید-ەوە پێشكەشكرا، هەروەها بابەتی هاوڕێ لەفەلسەفەی سیاسیدا كارل شمیت بە نموونە لەلایەن د. ئازاد حەمە ەوە پێشكەشكرا، هەروەها بابەتی رەهەندی فەلسەفی چەمكی هاوڕێیەتی سیاسی لەلایەن  مامۆستا جەبار ئەحمەد-ەوە پێشكەشكرا، داتر بابەتی چەمكی هاوڕێیەتی لە ڕوانگەی فەرلسەفەی سیاسی (هانا ئاڕنێت)دا، لەلایەن مامۆستا موبارەك عەزیز-ەوە پێشكەشكرا.
لە كۆتایی سیمپۆزیۆمەكەدا دەرگای گفتوگۆ پرسیاركردن لەسەر كۆی بابەتەكان بۆ ئامادەبووان كرایەوەو گفتوگۆییەكی وردی زانستییانە لەسەر سەرجەم  بابەتەكان كرا.

Send this to a friend