• Google Plus
  • Rss
  • Youtube
July 23, 2022

گۆڕانی سیاسی لە هزری (کۆنسێرڤاتیزم)دا: لە کۆنسێرڤاتیزمی نەریتیەوە بۆ ڕاستی نوێ

پ.ى.د. کەنعان حمە ‌غەریب عبدللە: پرۆفیسۆرى یاریدەدەر لە زانکۆی سلێمانی/ کۆلیجی زانستە ڕامیاریەکان [email protected]

ئاریان ڕشید شریف:خوێندکارى دکتۆرا لە زانکۆی سلێمانی/ کۆلیجی زانستە ڕامیاریەکان              [email protected]

وشە کلیلییەکان: هزرى کۆنسێرڤاتیزم، گۆڕانى سیاسی، کۆنسێرڤاتیزمی نەریتی، کۆنسێرڤاتیزمی نوێ.

https://doi.org/10.31271/jopss.10062

پوختە

مانای (کۆنسێرڤاتیزم) وەکو هزرێکی سیاسی دژایەتیکردنی گۆڕان و بەرگریکردنە لە دۆخی باو، (کۆنسێرڤاتەکان) جەخت لەسەر ڕێزگرتنی ئایین و دابونەریت دەکەنەوەو دۆخی باو بە بەرهەمی کەڵەکەبووی دابونەریتەکان لە درێژایی مێژوودا لە قەڵەمدەدەن، بەو پێیەش پاراستنی بە پێویست دەزانن. (کۆنسێرڤاتیزم) بیرۆکەی گرێبەستی کۆمەڵایەتی ڕەتدەکاتەوەو دەوڵەت وەکو بەرئەنجامی هەوڵدانی مرۆڤ بۆ باشتکردنی ژیانی خۆی سەیردەکات و لەم میانەیەشدا بە گرنگیەوە لە ڕۆڵی (کردەوەوی مرۆڤ) دەڕوانن، هەر بیروبۆچونێکیش لە کردەوەی مرۆڤەوە سەرچاوەی نەگرتبێت، ڕەتدەکەنەوە. لێرەشەوە، پشتگیری لە سیاسەتی کرداری دەکەن و سیاسەت بە بەرهەمی کردەوەی مرۆڤ وێنادەکەن نەک بەرهەمی عەقڵی ئەبستراکت.  کتێبەکەی (ئیدمۆند بێرک) (تێڕامانەکان لە شۆڕشی فەرەنسی) وەکو دەستپێکی هزری (کۆنسێرڤاتیزم) لە قەڵەمدەدریت، (بێرک) لەم کتێبەیدا ڕەخنە لە (شۆرشی فەرەنسی) دەگرێت و بەوە تاوانباری دەکات، کە شۆڕشێکی کاولکەرەو لە عەقڵی ئەبستراکتەوە سەرچاوەی گرتوەو هەموو ئەو کلتورو دابونەریت و کەلەپورە سیاسی و کۆمەڵایەتییەی لەناوبردوە، کە بەرهەمی کەڵەکەبوونێکی مێژووی درێژخایەنن و لە درێژایی سەدەکاندا دروستبوون. هزری (کۆنسێرڤاتیزم) بە دوو قۆناغی مێژووییدا تێدەپەڕێت: (کۆنسێرڤاتیزمی نەریتی)، بەرگری لە بازاڕی ئازادی لیبراڵی دەکات، بەڵام لە هەمان کاتدا دەوڵەتێکی بەهێز بۆ پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵگە بەپێویست دەزانێت. (کۆنسێرڤاتیزمی نوێ) لە سەدەی بیستەمدا: لە نیوەی یەکەمی ئەو سەدەیەدا، ڕوانگەیەکی چەپانەی هەبوو، لایەنگری لە ئابوری دەوڵەتی خۆشگوزەرانی دەکرد، بەڵام لە نیوەی دووەمدا بە تایبەتی لە حەفتاکانی ئەو سەدەیەدا، لە ژێر ناوی (ڕاستی نوێ)دا، بەلای هزری ئابوری بازاڕی ئازاددا وەرچەخاو دەستیکرد بە دژایەتیکردنی دەستێوەردانی دەوڵەت لە ژیانی ئابوریدا. (ئیدمۆند بێرک) وەکو نوێنەری کۆنسێرڤاتیزمی نەرێتی و هەریەک لە (مایکڵ ئۆکشات) و (ڕۆجەر سکروتون) وەکو نوێنەرانی کۆنسێرڤاتیزمی نوێی سەدەی بیستەم، سەرباری جیاوازی بیروبۆچونیان لە هەندێک بابەتدا، بەڵام هەرسێکیان لە پشتبەستن بە ئایین و نەریت لە بونیادنانی دەوڵەت و کۆمەڵگەدا هاوڕان و هەرسێکیان گۆڕانە ڕیشەیی و توندوتیژانەکان کە سەرچاوەکەی هزرێکی ئەبستراکتی نامێژوویین، بە مەترسی بۆسەر سەقامگیری و ئاسایشی کۆمەڵگەو ئازادی و ئاسایشی تاکەکانی مرۆڤ، لە قەڵەم دەدەن.

الملخص

التغيير السياسي في الفكر المحافظ: من المحافظين التقليديين إلى اليمين الجديد

معنى (المحافظة) كفكر سياسي ، هو معارضة التغيير والدفاع عن الوضع الراهن ، يؤكد (المحافظون) على احترام الأديان والتقاليد واعتبار الوضع الراهن نتيجة تقاليد متراكمة للتاريخ ، لذا فإن الحفاظ عليها هو مطلوب. (المحافظون) يرفضون مفهوم العقد الاجتماعي ، ويعتبرون الدولة نتيجة لمحاولة الإنسان تحسين حياته ، وفي هذا الصدد ينظرون بشكل كبير إلى الفعل البشري ، ويرفضون أي أعمال غير مشتقة من محاولة الإنسان. وبالتالي ، فهم يساعدون السياسة العملية ويعتبرون السياسة نتيجة أفعال بشرية وليست تعيق العقل. يعتبر كتاب (إدموند بيرك) (انعكاس الثورة الفرنسية) نقطة انطلاق للأفكار (المحافظة). ينتقد (بورك) (الثورة الفرنسية) أنها ثورة مدمرة ومشتقة من سبب معرق. (المحافظة) تمر بمرحلتين تاريخيتين: (المحافظة التقليدية) ، تدافع عن السوق الحرة الليبرالية ، لكنها تطالب في نفس الوقت بدولة قوية لحماية أمن المجتمع. (المحافظة الجديدة) في القرن العشرين: النصف الأول من القرن كان له وجهة نظر يسارية ، أيد دولة الرفاهية ، لكن في النصف الثاني تحت عنوان (اليمين الجديد) يميل نحو مفهوم اقتصادي واضح. (إدمون بورك) كممثل عن (المحافظين التقليديين) و (ميشيل أقشات) ، (روجر سكروتون) كممثلين عن (المحافظة الحديثة) ، وعلى الرغم من خلافاتهم في بعض القضايا ، فإنهم جميعًا متفقون على الاعتماد على الدين والتقاليد في إصلاح المجتمعات ، ويعتبرون التغييرات الجذرية خطرا على أمن وسلامة المجتمع وحرية الفرد وأمنه.

Abstract

The Political change in the Conservatism Thought: from Traditional Conservatism to New right

The meaning of (Conservatism) as a political thought, is opposition to Change and defending the Status quo, the (conservatives) are emphasizing the respect for religions and traditions and considering the Status quo as an accumulated traditions result of history, so its maintenance is required.  (Conservatism) is rejecting the notion of Social Contract, and consider the State as a result of man’s attempt to improve his life, in this regard they look significantly at the human action, and reject any actions which is not derived from human’s attempt. Thus, they assist practical politics and consider the politics as a result of human actions, not obstruct mind. The book of (Edmond Burke) (the reflection of the revolution of French) is consideed as a starting point of (conservatism) thoughts. (Burke) criticize (French revolution) that it was a devastated revolution and derived from an obstruct reason. (Conservatism) is moving through two historical stages: (Traditional conservatism), defends the liberal free market, but simultaneously demands a strong State to protect the security of Society. (new conservatism) at the twenty century: the first half of the century had a Left view, supported the welfare State, but at the second half under the title of (new right) inclined towards free marked economic notion. (Edmond Burk) as a representative of (traditional conservatism) and (miechel oaqshat), (Roger Scruton) as representatives of (modern conservatism), despite their disputes in some issues, they all agree in depending on religion and tradition in reforming Societies, and they consider radical changes as a danger for Society security and safety, and individual freedom and security.

لیستی سەرچاوەکان

یەکەم: کتێبە کوردی و بەکوردی کراوەکان

  1. بەشیریە، حسێنی (٢٠٠٩). مێژووی بیری سیاسی سەدەی بیستم (بیری لیبراڵیزم و (کۆنسێرڤاتیزم)). وەرگێڕانی/ ناسر ئیبراهیم زادە. هەولێر. خانەی موکریانی بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە.
  2. پولادی، کەمال (٢٠١٩). مێژووی بیروباوەڕی سیاسی لە خۆرئاوا (بەرگی سێیەم). وەرگێڕانی/ یوسف عەلی پور. سلێمانی. خانەی چاپ و پەخشی ڕێنما.
  3. جیهانبەگلو، ڕامین (٢٠٠٩). دەسەڵات و ئازادی. وەرگێڕانی/ عەتا جەمالی. هەولێر. دەزگای موکریانی بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە.
  4. فریدێن، مایکڵ (٢٠١٢). دەروازەیەک بۆ ئایدۆلۆژیا. وەرگێڕانی/ کارزان کاوسێن. هەولێر. دەزگای توێژینەوەو بڵاوکردنەوەی موکریانی.
  5. گیدنس، ئەنتۆنی (٢٠١٠). لە نێوان ڕاست و چەپدا. وەرگێڕانی/ خەسرەو میراودەلی. سلێمانی. چاپخانەی ڕەنج.
  6. لارسۆن، ڕەیدار (١٩٩٩). گەلە ئایدۆلۆژیای سیاسی هاوچەرخ. وەرگێڕانی/ ئاسۆس کەمال. ستۆکهۆڵم. کتێبی هەرزان.
  7. ئیریک لیدمان، سڤین (٢٠٠٤). مێژووی بیروباوەڕی سیاسی لە ئەفلاتوونەوە تا هابرماس. وەرگێڕانی/ (عەلاء نوری، دلێر میرزا). سلێمانی. بەڕێوەبەرایەتی خانەی وەرگێڕان.

دووەم: کتێبە عەرەبی و بەعەرەبی کراوەکان

  1. توشار، جان (2010). تأريخ الأفكار السياسية (الاشتراكية-الليبرالية-القومية-السلفية). ترجمة/ د. ناجي الدراوشة. دمشق. دار التكوين للتأليف والترجمة والنشر.
  2. دونالد سترومبرج، دونالد (1994). تأريخ الفكر الأوروبي الحديث 1601-1977. ترجمة: أحمد الشيباني. الطبعة الثالثة. القاهرة. دار القارئ العربي.
  3. دى كرسبنى، أنطوني – مينوج، كينيث (2012). من فلاسفة السياسة في القرن العشرين. ترجمة/ د. نصار عبدالله. القاهرة. الهيئة المصرية العامة للكتاب.
  4. سيبرتان- بلان، غيوم (2011). الفلسفة السياسية في القرن التاسع عشر والعشرين. ترجمة/ عزالدين الخطابي. بيروت. المنظمة العربية للترجمة.
  5. فرادوارد، موريس (2002). مشاهير العالم (الجزء الخامس). بيروت. دار الصداقة العربية للطباعة والنشر.
  6. هيود/ أندرو (2012). مدخل إلى الأيدولوجيات السياسية. ترجمة/ محمد صفار. القاهرة. المركز القومي للترجمة.

سێیەم/ گۆڤارو ڕۆژنامەکان بە زمانی عەرەبی:

الكشو، منير (2017). روجر سكروتن وتجديد الفكر المحافظ – قراءة في كتاب كيف يكون المرء محافظاً). مجلة تبايين (العدد 20/5 ربيع 2017).

چوارەم: کتێبە ئینگلیزی و بە ئینگلیزی کراوەکان

  1. Gaus, Gerald (2000). Political consepts and political theories. Colorado. Westview press oxford.
  2. Quinton, Anthony- Norton, Anne (2007). Conservatism. A Companion to Contemporary Political Philosophy. Second Edition. Volume 1. Editied by Robert E. Goodin- Philip Pettit- Thomas Pogge. Oxford. Blackewll publishing.
  3. Sargent, Lyman Tower. (2009). Contemporary Political Ideologies (a comparative analysis). Fourteen Edition. Wasdwath Cengage Learning.
  4. Scruton, Roger (1980). The Meaning of Conservatism. Middlesex- England. Penguin Books.
  5. Scruton, Roger (2019). How to be a conservative. Secend Edition. London. Bloomsbury Continuum.

پێنجەم/ سەرچاوە ئەلکترۆنیەکان بە زمانی ئینگلیزی:

  1. Munro/ Andre. Michael Oakshaott (british political theorist) On https://www.britannica.com/biography/Michael-oakshott.
  2. the foy of conservatism an interview with Roger Scruton: max well Goss:

http://www.orthodoxytoday.org/articles6/ScrutonConservative.php.

دووەم- گۆڤار

أ- به ‌زمانی کوردی:

١. د. نیلوفەر کەسری و علوم انسانی)، علمی-پژوهشی، شماره‌ سوم، زمستان 1389.

Full Text

Send this to a friend