هەڵبژاردنەکانی ئێران؛ پرسی ڕەوایەتی و ترسی دەوڵەت
د.هەردی مەهدی میکە ڕۆژی هەینی ٢١/٢/٢٠٢٠، نزیکەی ٥٨ ملیۆن* دەنگدەری ئێران دەچێتە سەر سندوقەکانی دەنگدان، تاقیکردنەوەیەکی نوێیە بۆ سیستەمی سیاسیی ئێران، ئەمجارە کێبرکێ لەنێوان سەرکەوتوو و شکستخواردووی ناو پرۆسەکە نییە، بەڵکو سەرکەوتن پەیوەستە بە رێژەی بایکۆت و بەشداری. هەڵبژاردنەکانی پێشووی ئێران، هەمیشە تاران وەک ڕیفراندۆمی نوێکردنەوەی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لێکیداوەتەوە