• Google Plus
  • Rss
  • Youtube
September 17, 2017

رەوشی مافە سیاسییەكان لەدەستوری كاتیی ساڵی 1968 دا

د. عابد خالید رەسول 
لینکی بابەتی ئەکادیمی

لەو بەیانەی كەرۆژی 17ی تەموزی ساڵی 1968 راگەیەنرا، سەرانی كودەتاكەی حزبی بەعس ئەجیندای خۆیان لەسەر ئاستی ناوەوەو دەرەوە دەربڕی‌و بەڵێنی ئەوەشیان دا كەكار بۆ یەكێتیی نیشتمانی دەكەن‌و چاكترین بارودۆخ بۆ دەستەبەركردنی ژیانێكی دیموكراتییانە لەعیراق دابین دەكەن‌و پەرلەمان دادەمەزرێنن‌و لەڕوی ئابوری‌و كۆمەڵایەتییەوە گۆڕانكاریی ریشەیی وەدی دێنن. پاشان لەبەیانی ژمارە 2دا كەهەر ئەو رۆژە دەرچوو، ئاماژەیان بۆ ئەوە كرد كەئەنجومەنێك بەناوی ئەنجومەنی سەركردایەتیی شۆڕش دادەمەزرێنن تاكو ئەو ئەنجومەنە ببێ‌ بەباڵاترین دەسەڵات لەوڵاتدا‌و هەم دەسەڵاتی یاسادانانی هەبێ‌ هەم دەسەڵاتی سەرۆكی كۆمارو فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی هەبێ‌. هەر ئەو بەیانە ئاماژەیەكی تێدایە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی كۆمارو پێكهێنانی ئەنجومەنی وەزیران . ئەزمونی حوكمڕانیی حزبی بەعس لەساڵی 1963 رەنگدانەوەی دیاری لەسەر شێوەی گرتن‌و بەڕێوەبردنی دەسەڵاتدار هەبوو.

Send this to a friend