توركیاو كورد؛ ناڕوونیی فۆڕمێكی چارهسهری هۆكارو پاڵنهرهكانی دهستپێكردنهوهی دیدارهكانی نێوان توركیاو كورد
هێژا دڵشاد

پوخته
ئەم توێژینەوەیە شیکردنەوەیەکی ورد پێشکەشدەکات بۆ گەشەسەندنەکانی ئەم دواییەی دەستپێکردنەوەى دیدارەکانی نێوان حکومەتى تورکیاو لایەنی کورد، بە ئامانجی هێنانەکایەی ئاشتییەکی هەتا سەرو بێدەنگکردنی چەکەکان لە نێوان سوپای تورکیاو گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)دا.
له پڕۆسهی ئهم جارەدا بە بەراورد بە چوار پڕۆسەی پێشووتر، بە ناوو فۆڕمی جیاوازەوە دیدارەکان بەڕێوەدەچێت، لهگهڵ ئهوهی ئهم جاره لهیهكتێگهیشتنو ههماههنگیی زیاتر له نێوان لایهنی كوردو لایهنی توركیا ههیه.
خاڵێکی گرنگی ئەم پڕۆسەیە مەسەلەی خۆهەڵوەشاندنەوەی پهكهكهو كۆتاییهێنانی خهباتی چهكدارییه، کە بووە بە پرسێکی گەرمو ڕۆژەڤی بەشێک لە وڵاتانی هەرێمی ودەوڵەتانی ناوچەکە.
له ئهنجامی ئهم توێژینهوهیه دهگهینه ئهو باوهڕهی دهرفهتهكانی ئاشتییهكی ههتاسهری زیاترهو خهباتی چهكداری له باكووری كوردستان له قۆناغی چهكدارییهوه بهرهو قۆناغی سیاسهتو دانوستان ههنگاودهنێت تا دهگاته ڕیفۆڕمی دهستووری له توركیا.
ئامانجی توێژینهوهكه
لهم توێژینهوهیهدا چەند تەوەرەیەکی سەرەکیی وهك ئامانجه ستراتیژییەکانو هۆکارو پاڵنەرە ناوخۆییو دەرەکییەکان بۆ گەڕانەوەى لایەنەکان بۆ سەر مێزی گفتوگۆ لە پاش نۆ ساڵ لە بهردهوامیی شەڕ خراوهتهڕوو.
توركیا له دووڕیانی گۆڕانكارییهكی سیاسی، كۆمهڵایهتیو ئابووریدایه، ههنگاوه كردارییهكانی پهكهكه دهرفهتێكی مێژوویی بۆ سهركهوتنی پڕۆسهكه ڕهخساندووه، بۆئهوهی ئهم جاره پڕۆسهكه به دانوستانێكی سیاسیو كۆمهڵایهتی بگات، به جۆرێك فۆڕمێكی چارهسهریی گونجاو بدۆزرێتهوه، كه له بهرژهوهندیی گهلانی توركیاو كورد بێت.
توێژینهوهكه وەڵامی زۆرێک لەو پرسیارانە دهداتەوە، کە تا ئێستا دەربارەى دەستپێکردنەوەى دیدارهكانی نێوان توركیاو كوردو پڕۆسەی چارەسەری دەکرێت، لهگهڵ ئهوهشدا ئاماژه به ئهگهری سهركهوتنو شكستی پڕۆسهكه كراوهو لهو ناوهندهشدا ئهگهرهكانی فۆڕمی چارهسهری پرسی كورد خراوهتهڕوو.
کۆتاییهێنان بە پێکدادانی چەکداریو فۆڕمی چارهسهری
چل ساڵ تێپەڕیوە بە سەر دەستپێکردنی خەباتی چەکداری لەلایەن پەکەکەوە لە بەرانبەر سوپای تورکیادا، بەو هۆیەوە هەروولا قوربانیی زۆریان داوە، لێدوانە فەرمییەکان ئاماژە بەوە دەکەن تا ئێستا بە هۆی ئەم شەڕەوە زیاتر لە (٤٠) هەزار هاوڵاتیی ئەو وڵاتە گیانیانلەدەستداوە[1].
بێگومان بەدەر لە زیانی گیانی، ئەم شەڕە کاریگەریی نەرێنیی لە سەر ئابووریی تورکیا هەبووەو خەرجییەکانی بەرگریی سەربازیی زیادکردووەو بە جۆرێک مەزەندەدەکرێت، تێچووی شەڕ لە ماوەى (٤٠) ساڵدا گەیشتووەتە سێ تریلیۆن دۆلار[2].
کۆتاییهێنانی خەباتی چەکداریی پەکەکە، یەکێکە لە پرسە سەرەکییەکی ڕۆژەڤی تورکیاو بزوتنەوەى سیاسیی کورد لەو وڵاتە، ماوەى زیاتر له ساڵێکە گفتوگۆی لە سەر دەکرێت. هاوکات باس له فۆڕمێکی نوێی خهباتی سیاسی دهكرێت لە بریی خەباتی چەکداری، كه تا ئێستا وردهكاریو ههنگاوهكانی داهاتوو ڕوون نییه.
پەکەکە لە ساڵی (١٩٧٨) دامەزراوەو لە (١٥)ى ئابی (١٩٨٤) خەباتی چەکداریی بەرانبەر بە دەوڵەتی تورکیا به فهرمی ڕاگەیاندووە. لە سەرەتای دروستبوونى پەکەکەدا ئاماژەیان بە بنیاتنانی دەوڵەتێکی سەربەخۆو یەکگرتوو لە تەواوی چوار پارچەی کوردستان كردبێت، بە تێپەڕبوونی کاتو سەردەمە جیاوازەکانی خەباتیان، ئامانجەکانیان گۆڕانکاریی بە سەردا هاتووە. لەم ساڵانەى دواییدا بە تایبەت لە (٢٠٠٩)وە پهكهكهو بزوتنهوهی سیاسیی كورد له باكووری كوردستان، بەڕێوەبەرێتیی خۆسەری وهك بژاردهیهكی گونجاوی دهبینن بۆ چارهسهری پرسی كورد لهو وڵاته. لهو سهردهمهدا ئەحمەد تورک؛ سەرۆکی پێشووی پارتی کۆمەڵگەى دیموکراتی (دەتەپە)، ڕایگەیاند: ئەگەر دەوڵەت بەڕێوەبەرێتیی خۆسەری پەسەندبکات، ئەو کاتە خۆسەری دێتەئاراوە. ئەگەر پەسەندینەکات، ئەوا ئەو ویستەمان هەروەک داواکارییەک دەمێنێتەوە[3].
بەڕێوەبەرێتیی خۆسەری، ئهم فۆڕمه جۆرێكه له هاوشێوهی سیستەمی نامهركهزیو دهسهڵاتی بڕیاردان به ههرێمه كوردییهكان دهبهخشێت، جۆرێک لە خۆبەڕێوەبردنە لە ڕێگەى دهسهڵاتی شارەوانییەکانی باکووری کوردستانهوه، کە ساڵانێكه زۆربەیان لە دەستی کورددایه، بەبێ جیاکردنەوەى سنوورەکان، ناساندنی مافە ڕەواکانی گهلی کورد لە ڕووی کولتووری، ئابووری، کۆمەڵایەتیو سیاسییەوە لە هەرێمە کوردییەکاندا. ئهم فۆڕمه لەلایەن تورکیاوە ڕەتکراوەتهوه، چونکە وەک هەوڵێک بۆ جیابوونەوەو دابەشکردنی خاکی تورکیا دەبینرێت. نەگەیشتن بە مۆدێلێکی گونجاو بۆ چارەسەری پرسەکەو ڕەتکردنەوەى پێشنیارەکانی ڕێگەچارەکانو نەبوونی زەمینەی دیالۆگ، هۆکاری بەردەوامیی شەڕى نێوان پەکەکەو تورکیا بووە. بهردهوامیی شەڕ یەک لە هۆکارە سەرەکییەکان بووە، کە گفتوگۆی لە نێوان لایەنی سیاسیی کوردو حکومەتى تورکیادا ئەستەمکردووە.
كۆمهڵێك هۆكاری دهرهكیو ناوخۆیی وایکردووە تورکیا ناچاربکات لە هەنگاوە سەربازییەکانی دووربکەوێتەوەو پرسەکە بە ڕێگەى گفتوگۆکردنو گەیشتن بە ڕێککەوتنێک چارەسەربکات، حكومهتی توركیا بۆئەوەى شەقامی تورکی نیگەراننەبێت، ئەم پڕۆسەیە به “تورکیای بێتیرۆر” ناودەباتو لایهنی كوردیش به پرۆسهی ئاشتیو كۆمهڵگهی دیموكراتی ناودهبات.
خاڵه جهوههرییهكهی پڕۆسهكه، کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداریی پەکەکەو گهیشتن به فۆڕمێكی چارهسهرییه، ئهمهش گرێدراوە بە بەردەوامیی گفتوگۆی نێوان حکومەتى تورکیاو لایەنی کوردەوە، کە دەمپارتیو خودی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەگرێتەوە، تاکو دەگاتە گۆڕانكاری له دهستووردا بۆ چەسپاندنی مافی کورد لەو وڵاتە. لە هەمووی گرنگتر، سەرلەنوێ پێناسەکردنەوەى چەمکی هاوڵاتیبوونو ئازادیی سیاسەتکردنو هەموارکردنەوەى یاسای تیرۆرە.
ڕۆڵو پێگەى دەوڵەت باخچەلی
ڕوداوێکی چاوەڕواننەکراو بوو. پڕۆسەکەى ئەم جارە لە سەر دەستی سەرکردەیەکی ناسیۆنالیستی تورکی وەک دەوڵەت باخچەلی دەستیپێکرد. ئەم سەرکردەیە پاشخانێکی قووڵی لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی دەوڵەتدا هەیە، تەنانەت لە لاى ڕایگشتیی تورکیا زۆر جار بە دەوڵەتی قووڵ ناودەبرێت[4].
باخچەلی وەک سەرۆکی گشتیی پارتی بزاڤی نهتهوهپهرست (مەهەپە)، له ڕابردوودا وهك پارتێکی ڕاستڕەوی نهتهوهپهرست، نهیاری ئاکپارتی بووە، تاکو لە شوباتی (٢٠١٨) ڕێککەوتنى سیاسیی لەگەڵ ئاکپارتی بە ناوی “هاوپەیمانیی کۆماری”یەوە بەست. لەو کاتەوە باخچهلی پشتیوانیی خۆی بۆ سەرکەوتنى ئاکپارتی لە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری، پەرلەمانیو شارەوانییەکان دووپاتکردووەتەوە. گرنگترینیان پشتیوانیی سەرۆکی مەهەپە بوو بۆ چەسپاندنی سیستەمی سەرۆکایەتی بۆ ئەردۆغان[5].
لە یەکی تشرینی یەکەمی (٢٠٢٤)، لە یەکەم ڕۆژى کردنەوەى پەرلەمان لە پاش کۆتایی پشووی هاوینە، دەرفەتێکی نوێ بۆ ئاشتەوایی هاتەئاراوە. چەند دەقەیەک لە پێش دەستپێکردنی دانیشتنى پەرلەمان، بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو دەوڵەت باخچەلی لە کاتی هاتنەژوورەوەى بۆ پەرلەمان، سەردانی فراکسیۆنی دەمپارتیی کردو تەوقەی لەگەڵ هاوسەرۆکو بەشێک لە پەرلەمانتارەکانی دەمپارتیدا کرد[6].
دەستپێشخەرییەکەی باخچەلی نیشانەی گۆڕانکارییەکی نوێ بوو، هاوكات به هۆی باكگراوندی سیاسیی ئهو سهركردهیەوە شتێكی ڕوون بوو، کە دهستپێشخهرییهكهی هەوڵێکی تاکەکەسی نەبوو، بەڵکو پڕۆژەیەکی دەوڵەت بوو بۆ نزیکبوونەوە لە کورد، بێگومان بەبێ ئاگایی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان؛ سەرۆککۆماری تورکیا، باخچەلیی هاوپەیمانی ئەردۆغان ئەو دەستپێشخەرییەی نەدەکرد.
بنگەرایی ئەم پارتە وەک پڕۆژەیەکی دەوڵەت بۆ پانتورکیزم، کە لە ناوەوەو دەرەوەی سنووری تورکیا کاری بۆ دەکات، لەلایەن سەرکردەى ناسیۆنالیستی تورک؛ ئەڵپئەسڵان تورکیشەوە، لە (١٩٦٩) دامەزراوە، ڕابەرایەتیی ناسیۆنالیزمی ڕەستڕەوی تورکی دەکات لە تورکیاو لە مێژووی دروستبوونیەوە دوا ڕادە نەژادپەرستو نەیاری کورد بووه، لە پاش کۆچی دوایی سەرۆکی پارتەکە لە ساڵی (١٩٩٧)ەوە، دەوڵەت باخچەلی سەرۆکایەتیی پارتەکە دەکات. پێش هاتنەسهر دەسەڵاتی ئاکپارتی، مەهەپە لایەنێک بووە لە پێکهێنانی حکومەتی هاوبەش لەگەڵ لایەنی دیکەو پۆستی باڵایان لە حکومەتو دەزگا ئەمنییەکانو وەزارەتی ناوخۆدا هەبووە[7].
مەهەپە لە ساڵانی ڕابردوودا دژایەتیو نهیاری بزوتنهوهی سیاسیی کورد بووە، تەنانەت ساڵێک پێش دەستپێکردنەوەی دیدارەکان، باخچەلی داوایکرد مووچەی تەواوی پەرلەمانتارانی دەمپارتیو هاوکاریی گەنجینەى دەوڵەت بۆ پارتەکە ببڕێت، وەک پاساو بۆ داواکەی، دەمپارتیی بە درێژکراوەى پەکەکەو پارتێکی تیرۆریستی ناساند[8].
دهستپێشخهرییهكهی باخچهلی، گفتوگۆی زۆری بە دوای خۆیدا هێناو خوێندنەوەى جیاوازی بۆ دەکرا، لەبەرئەوەى پێشتر نەبینرابوو باخچەلی بەو جۆرە سڵاوو تەوقە لەگەڵ ئەندامانی فراکسیۆنی کورد لە پەرلەمان بکات، هەمیشە مەهەپە دوا ڕادە دژایەتیی بزوتنەوەى سیاسیی کوردی لە تەواوی پارچەکانی کوردستانی کردووەو لە مێژووی دروستبوونیەوە هیچ کاتێک پشتیوانی لە پڕۆسەی ئاشتیو گفتوگۆی لەگەڵ کورددا نەکردووە.
دووەم هەنگاوی چاوەڕواننەکراوی باخچەلی بۆ نزیکبوونەوە لە کورد زۆری نەخایاند، لە پاش کۆتایی پشووی هاوینەی پەرلەمانو لە یەکەم گوتاری باخچەلی لە پەرلەمان بۆ فراکسیۆنی پارتەکەى بانگەوازی بۆ ئۆجەلان کرد، کە داوا لە پەکەکە بکات خۆیان هەڵبوەشێننەوەو كۆتایی به خهباتی چهكداری بهێنن، تەنانەت گوتیشی: با ئۆجەلان بێتە پەرلەمانو گوتار پێشکەشبکات[9].
لە گوتەکانی باخچەلی بە دواوە ئیتر هەموو لایەک ئاشکرابوو، کە پڕۆسەیەک بە نهێنی لە ئارادایە. ئەوەی دەبینرا، تەنها دەمپارتی پشتیوانیی لە گوتەکانی باخچەلی دەکرد، ئەوەش ڕوداوێکی نەبینراو بوو، کە بۆ یەکەم جار بزوتنەوەى سیاسیی کورد لە تورکیا پشتیوانی لە سەرۆکی مەهەپە بکات.
هەرچەندە مەهەپە چوارەم پارتی سیاسییە لە پەرلەمان لە ڕووی زۆرینەوە، بەڵام ئەم پارته پەیوەندییەکی قووڵی لەگەڵ دامەزراوەکانی دەوڵەتدا هەیە، هاوکات هاوپەیمانو هاوبەشی سیاسیی ئەردۆغانو ئاکپارتییە. ئەم هۆکارانە دەرخستەى ئەوەن، کە دەوڵەت باخچەلی سەرۆکێکی کاریگەرەو به ئهندازهیهك قورسایی سیاسیی خۆی هەیە. لەم سۆنگەیەوە ئامادەیی باخچەلی لە پڕۆسەكهدا دوا ڕادە بەگرنگدەزانرێت.
پاڵنەرەکانی پشت دەستپێکردنەوەى گفتوگۆکان لەلایەن تورکیاوە
کۆمەڵێک هۆکارو پاڵنەری ستراتیژی هەبووە، کە وایکردووە حکومەتى تورکیا مژاری گفتوگۆ لەگەڵ کورددا بخاتەوە ڕۆژەڤی ئەو وڵاتە.
یەکەم: پاڵنەرە ناوخۆییەکان
١. قەیرانی ئابووری
سهرههڵدانی قەیرانی ئابووریی لە تورکیا دهگهڕێتهوه بۆ سهپاندنی سزا ئابوورییهکانی ئەمریکا لە ساڵی (٢٠١٨)، به دوو هۆکار، یەکەمیان دەستگیرکردنی قەشەیەکی ئەمریکی لە تورکیا بە تۆمەتی سیخوڕی به یهكهم ههنگاوی ئەمریکا دژ به توركیا دادهنرێت، كه وایکرد بەهای لیرەى تورکی داببەزێتو ڕێژەى هەڵاوسانیش لەو وڵاتە بەرزبکاتەوە، دواتریش کڕینی سیستەمى بهرگریی له جۆری (S400)ی ڕووسی، بە هۆکارێکی سەرەکی دەبینرێت، کە جارێکی دیکە ئەمریکای نیگەرانکرد، بە جۆرێک فشاری ئابووریی زیاتری خستەسەر تورکیا[10].
بە گوێرەى ئامارە فەرمییەکانی بانکی ناوەندیی تورکیا، ڕێژەى هەڵاوسان لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵانی (٢٠١٨) تاکو (٢٠٢٥) گۆڕانکاریی بە سەردا هاتووە، بە تایبەتی لە (٢٠٢٢) تورکیا ڕووبەڕووی قەیرانێکی قووڵتر دەبێتەوەو بە شێوەیەکی بەرچاو ڕێژەى هەڵاوسان سێ هێندە زیاددەبێت. هەروەها لە ساڵی (٢٠٢٣) ڕێژەى هەڵاوسان نزیکەى (١٠٪) بەرزدەبێتەوەو لە ساڵی (٢٠٢٤)یشدا بە بەراورد بە ساڵی پێشووتر (٧٪) بەرزدەبێتەوە. ئهمهش دهرخستهی ئهوهیه، كه حکومەتى تورکیا لە ماوەى حەوت ساڵی ڕابردوودا نەیتوانیوە خۆی لەو قەیرانە ئابوورییە ڕزگاربکات[11].
هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنەوەى دیدارەکان لە کۆتایی مانگەکانی (٢٠٢٤)دا، کاریگەریی لە سەر کەمبوونەوەى ڕێژەى هەڵاوسان ههبووه، لە کانوونی دووەمی (٢٠٢٥)دا ڕێژەى هەڵاوسان بۆ (٤٢.١٢٪) دادەبەزێت، واتە ڕێژەى هەڵاوسان زیاتر لە (٢٠٪) دابەزیوە بە بەراورد بە مانگەکانی ساڵی ڕابردوو. تەنانەت ڕێژەى هەڵاوسان لە مانگی حوزەیرانی (2025) بووە بە (٣٥.٠٥٪)، بەمەش کەمترین ڕێژەى هەڵاوسان لەماوەى سێ ساڵی ڕابردوودا تۆمارکراوە.
بە گوێرەى ئاماری فەرمیی بانکی ناوەندیی تورکیا، خشتەى ڕێژەى هەڵاوسان لە مانگەکانی کانوونی دووەم لە ساڵانی (٢٠١٨) تاکو (٢٠٢٥) بەم جۆرەیە:
ساڵ |
ڕێژەى هەڵاوسان |
٢٠١٨ |
١٠.٣٥٪ |
٢٠١٩ |
٢٠.٣٥٪ |
٢٠٢٠ |
١٢.١٥٪ |
٢٠٢١ |
١٤.٩٧٪ |
٢٠٢٢ |
٤٨.٦٩٪ |
٢٠٢٣ |
٥٧.٦٨٪ |
٢٠٢٤ |
٦٤.٨٥٪ |
٢٠٢٥ |
٤٢.١٢٪ |
مانگی شهشی ٢٠٢٥ |
٣٥.٠٥٪ |
*(بڕوانە: سەرچاوەی پێشووتر)
له ههمان كاتدا لە ماوەى هەشت ساڵی ڕابردوودا بەهای لیرەى تورکی زۆر دابەزیوە بەخۆیەوە، ئەمەش گرانیی نرخی شتومەکو گرانیی ژیانکردنی لەو وڵاتە هێناوەتەئاراوە. بە گوێرەى ئاماره فەرمییەکانی تورکیا، لیرەى تورکی لە ماوەى هەشت ساڵی ڕابردوودا (١٠) هێندە بەهاکەى لەدەستداوە[12] ، ئەمەش به واتای مانهوه له قهیرانی ئابووریو زیاتر لهدهستدانی بههای دراوی توركی دێت.
لێرەدا ئاماری هەشت ساڵی بەهای لیرەى تورکی بەرانبەر بە دۆلاری ئەمریکی دەخەینەڕوو لە مانگەکانی کانوونی دووەمی ساڵانی (٢٠١٨) تاکو (٢٠٢٥).
ساڵ |
دۆلاری ئەمریکی |
لیرەى تورکی |
٢٠١٨ |
١ |
٣.٧ |
٢٠١٩ |
١ |
٥.٢ |
٢٠٢٠ |
١ |
٥.٩ |
٢٠٢١ |
١ |
٧.٤ |
٢٠٢٢ |
١ |
١٣.٦ |
٢٠٢٣ |
١ |
١٨.٧ |
٢٠٢٤ |
١ |
٢٩.٥ |
٢٠٢٥ |
١ |
٣٥.٣ |
مانگی شهشی ٢٠٢٥ |
١ |
٣٩.٧ |
*(بڕوانە: سەرچاوەی پێشووتر)
وەک لە خشتەکەدا دیارە، لیرەی تورکی لە ساڵی (٢٠٢٣)و (٢٠٢٤) بەهاکەى بە شێوەیەکی بەرچاو لەدەستدەدات، ئەمەش ڕاستەوخۆ کاریگەریی لە سەر قوڵبونەوەى قەیرانی ئابووری لەو وڵاتە دروستکردووە، بە تایبەت لە پاش شکستییەکەى ئاکپارتی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە ئاداری (٢٠٢٤)، وایکرد حکومەتى ئاکپارتی مانگێک لە پاش هەڵبژاردنەکە، پاکێجی تایبەت بە کەمکردنەوەی خەرجییەکانی دامەزراوەکانی دەوڵەت ڕابگەیەنێت، ئەمەش نیشانەیەکی ڕوون بوو، کە قەیرانی ئابووری کاریگەریی لە سەر کەمکردنەوەى دەنگەکانی ئاکپارتی هەبووە. لەو پاکێجەدا حکومەت بڕیاریدا هەموو جۆرە دامەزراندنێکی فەرمانبەران بۆ ماوەى سێ ساڵ ڕابگرێت، ڕاگرتنى کڕینو بەکرێگرتنى ئۆتومبێلو باڵەخانە بۆ دامەزراوە حکومییەکانو …هتد[13].
مانەوە لە قەیرانی ئابووریداو نیگەرانییەکانی خەڵک لە دەسەڵاتی ئاکپارتی، یەکەم کاردانەوەی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی (٢٠٢٤) بوو، کاتێک ئاکپارتی بۆ یەکەم جار لەمێژووی دەسەڵاتیدا ڕێژەى دەنگەکانی لە سەر ئاستی تورکیا کردە دووەم پارتی سیاسیو جەهەپە وەک ئۆپۆزسیۆنی سەرەکیی تورکیا بووە پارتی یەکەم. ئەم گۆڕانکارییە شۆکێکی سیاسی بوو بۆ ئاکپارتی، هاوکات زەنگێکی ئاگادارکردنەوەش بوو، کە پێگەى جەماوەریی ئاکپارتی پاشەکشەیکردووە، ئەم پاشەکشەو نیگەرانییەی شەقامی تورکی لە دەسەڵات، ڕاستەوخۆ پەیوەندیی بە قەیرانی ئابوورییەوە هەیە، کە ساڵانێکە بەرۆکی ئەو وڵاتەى گرتووەو حکومەت نهیتوانیوه چارهسهری قهیرانهكه بكات.
لە ڕاپرسییەکى ناوەندی لێكۆڵینهوهی ئەساڵدا، كه ناوەندێكی باوەڕپێکراوی تورکیایە، دەریخستووە زیاتر لە نیوەی کۆمەڵگەى تورکیا پرسی ئابووری بە گرنگترین پرس دەزانن. ڕاپرسییهكه لە ڕێکەوتی (١٥) بۆ (٢٢)ى شوباتی (٢٠٢٥) کراوە، بە گوێرەى ئەنجامی ڕاپرسییەکە، (٦١.٢٪)ى خەڵکی تورکیا قەیرانی ئابووریو گرانیی بە گرنگترین پرس زانیوە .[14]
ئەم ڕاپرسییە لە کاتێکدا بووە، کە دیدارەکانی حکومەتو لایەنی کورد لە ئارادا هەبووە، بەڵام قەیرانی ئابووریو گرانیی ژیانکردن بە هۆی بەرزبوونەوەى ڕێژەى هەڵاوسانەوە، زۆرترین کاریگەریی بە سەر ژیانی خەڵکی تورکیاوە دروستکردووە.
٢. لەدەستدانی پێگەى جەماوەریی ئاکپارتی لە هەڵبژاردنەکەى (٢٠٢٤)
ئاکپارتی لە ساڵی (٢٠٠١) دامەزراو لە هەڵبژاردنی پەرلەمانییەکەى (٢٠٠٢) بەشدارییکردو توانیی دەنگی تهواو بەدەستبهێنێت بۆ ئەوەی بە تەنها حکومەت پێکبهێنێتو کۆتایی بە مۆدێلی حکومەتی هاوبەشی لە نێوان دوو یان سێ پارتی سیاسی لەو وڵاتە بهێنێت.
ئاکپارتی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی (٢٠٠٢) تاكو هەڵبژاردنهكانی دواتری پهرلهمانی، شارهوانیو سهرۆككۆماریدا، دهنگهكانی لهسهر ئاستی توركیا یهكهم بووهو تەواوی هەڵبژاردنەکانی بردووەتەوە. به جۆرێك لە مێژووی دەوڵەتی تورکیا یەکەم پارتی سیاسییە بۆ ماوەى زیاتر لە (٢٣) ساڵە فەرمانڕەواییدەکات[15]. ئەگهرچی لە هەڵبژاردنهكهی (٢٠١٥) ئهردۆغان ئەنجامەکانی پەسەندنەکردو هەڵبژاردن دووبارەکرایەوە، بەڵام ئاکپارتی بۆ پێكهێنانی حكومهت دەنگى تەواوی بەدەستهێنایەوە.
لە (٢٠١٤) ئەردۆغان بۆ یەکەم جار لە ڕێگەى خەڵکەوە وەک سەرۆککۆمار هەڵبژێردرا، توانیی پەنجا کۆ یەکی دەنگەکان بەدەستبهێنێت. لە سەردەمی سیستەمی سەرۆکایەتیدا لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیو سەرۆکایەتیدا لە (٢٠١٨)و (٢٠٢٣) ئاکپارتی بە هاوپەیمانی لەگەڵ مهههپەدا، بەشداریی پڕۆسەی هەڵبژاردنی کردووەو زۆرینەی کورسییەکانی بەدەستهێنایەوە. هەر لەو سەردەمەشدا لە هەڵبژاردنەکانی شارەوانییەکان لە ساڵانی (٢٠٠٤)، (٢٠٠٩)، (٢٠١٤)و (٢٠١٩)دا، دەنگەکانی ئاکپارتی لە سەر ئاستی تورکیا یەکەم بووە، هەرچەندە لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی (٢٠١٩)دا ئاکپارتی گەورەشارەوانیی ئەنقەرەو ئیستهنبوڵی دۆڕاندو کەوتنەژێر دەستی جەهەپەوە، بهڵام خاوهنی زۆرترین ڕێژهی دهنگدهر بووه.
لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ئاداری (٢٠٢٤)، دهنگهكانی ئاكپارتی پاشهكشهیكرد. ئەم شکستە ئاکپارتیو ئەردۆغانی ڕووبەڕووی شۆکێکی سیاسی کردەوە، لەبەرئەوەى لە مێژووی دەسەڵاتی سیاسیی ئاکپارتی لە (٢٠٠٢)ەوە، یەکەم جار بووە ڕێژهی دەنگەکانی پاشەکشەبکات. به جۆرێك پارتی ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی لە ڕووی زۆرینەى دەنگەوە ببێتە پارتی یەکەم.
جەهەپە لە مێژووی (٤٧) ساڵی ڕابردوودا، جارێکی دیکە دەنگەکانی بووە پارتی یەکەمو توانیی (٣٧.٧٪)ى دەنگەکان بەدەستبهێنێتو ببێتە پارتی یەکەم لە سەر ئاستی تورکیا. لە بەرانبەردا ئاکپارتی توانیی (٣٥.٤٪)ى دەنگەکان بەدەستبهێنێت. [16]
قەیرانی ئابووریو بێزاربوونی خەڵک لە حکومەتی ئاکپارتی، ڕێککەوتنی هەڵبژاردن لە سەر ئاستی شارەکان له نێوان كوردو جهههپەدا، هۆكاری پاشهكشهی دهنگهكانی ئاكپارتی بووه، ئهمهش ئاكپارتیی ناچاركرد به دوای سیاسهتێكی نوێدا بگهڕێت.
٣. ڕێککەوتنى نێوان کوردو ئۆپۆزسیۆنی سەرەکیی تورکیا (جەهەپە)
بزوتنەوەى سیاسیی کورد هەر جارێک لە ژێر ناوێکدا درێژەیان بە خەباتی سیاسی لە تورکیا داوە، به هۆی ئهوهی زۆرترین جار ڕووبهڕووی داخستن بوونهتهوهو ئهندامهكانیشان خراونهته زیندانهوه. لە ساڵی (١٩٩١)ەوە تا ئێستا بزوتنەوەى سیاسیی کورد یازدە پارتی سیاسیی بە ناوی جۆراوجۆرەوە دامەزراندووەو بە بڕیاری دادگای دەستووری پێنجیان داخراون. بەدەر لە دەستگیرکردنی چەندین پەرلەمانتارو لێسەندنەوەى پارێزبەندی لە سەریان، بە تایبەتی فشارەکانی حکومەتى تورکیا لە پاش کودەتاکەى (٢٠١٦) بۆ سەر بزوتنەوەى سیاسیی کورد، داخستنى پارتی دیموکراتی گەلان (ههدهپه)و دەستگیرکردنی (13) پەرلەمانتارو دانانی قەیوم بۆ شارەوانییەکانی هەدەپەی لێکەوتەوە.[17]
کورد بە دوای هاوپەیمانیەتییەکدا دەگەڕا، کە بتوانێت بەهێزتر لە بەرانبەر سیاسەتەکانی ئاکپارتی بوەستێتەوە، بۆ ئەم ئامانجە لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی (٢٠١٩)و (٢٠٢٤)، جۆرێک لە تاکتیکی سیاسیو ڕێککەوتنی سیاسیی لە نێوان کوردو پارتی کۆماری گەل (جەهەپە) هاتەئاراوە. ئەم ڕێککەوتنە وایکرد جەهەپە لەو دوو هەڵبژاردنەدا بە پشتیوانیی دەنگی کورد، گەورەشارەوانیی ئەستەنبوڵ، ئەنقەرەو ئیزمیر بباتهوه، كه ساڵانێكی زۆر بوو له دهستی ئاكپارتیدا بوون، سیانهی ئیستهنبوڵ، ئهنقهرهو ئیزمیر گەورەترین سێ شاری تورکیان، كه قورسایی سیاسیو ئابووریی خۆیان هەیە.
لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی (٢٠١٩)، هەدەپەو جەهەپە زنجیرەیەک کۆبوونەوەیان کرد، بە مەبەستی دروستکردنی بلۆکێکی دیموکراسی لە دژی بەرەی دەسەڵاتی ئاکپارتیو مەهەپە. به گوێرهی لێدوانێكی پەروین بوڵدان؛ هاوسەرۆکی هەدەپە، هەدەپە لە هەندێک ناوچەدا بە تایبەت لە شارە گەورەکانی وەک ئەستەنبوڵو ئەنقەرە، بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ پشتیوانیی لە کاندیدەکانی جەهەپە کرد. ئەمەش بەشێک بوو لە ستراتیژی کوردو ئۆپۆزسیۆنی سەرەکیی ئەو وڵاتە بۆ کەمکردنەوەی ههژموونی سیاسیو جەماوەریی ئاکپارتی.[18]
لە هەڵبژاردنی شارەوانیی (٢٠١٩)، ئەکرەم ئیمامئۆغڵو کاندیدی جەهەپە توانیی بە سەر کاندیدەکەى ئاکپارتیدا سەربکەوێت. بەڵگەیەکی دیکەى پشتیوانی کورد لە کاندیدی جەهەپە لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکی گەورە شارەوانیی ئەستەنبوڵ بوو، کە لە (٢٣)ى حوزەیران بەڕێوەچوو، سەڵاحەدین دەمیرتاش؛ هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، کە ئەو کاتە نزیکەى سێ ساڵ بوو لە زینداندا بوو، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بانگەوازی بۆ ملیۆنان کوردی ئەستەنبوڵ کرد دەنگ بە ئەکرەم ئیمام ئۆغڵوی کاندیدی جەهەپە بدەن.[19]
ئیمام ئۆغڵو هەڵبژاردنەکەى (٢٣)ی حوزەیرانی بردەوەو وەک پێزانینێک بۆ دەنگدەری کوردو هەدەپە، لە سێی تەمموزدا، واتە (١٠) ڕۆژ پاش بردنەوەى هەڵبژاردنەکە، سەردانی بارەگای هەدەپەی لە ئەستەنبوڵ کردو بەدەر لە سوپاسو پێزانینی خۆی بۆ پشتیوانیی دەنگدەری هەدەپە، داوای ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاشی کرد.[20]
لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی (٢٠٢٤)دا، کورد لە ژێر ناوی دەمپارتیدا درێژەى بە خەباتی سیاسی داو لە ئەستەنبوڵیش کاندیدی خۆی هەبوو، بەڵام بەشێک لە دەنگدەرانی پارتەکە لە دژى کاندیدەکەى ئاکپارتی، دەنگیان بە ئیمام ئۆغڵو دایەوە، لەبەرئەوەی دەمپارتی چانسی بردنەوەى نەبوو لەو شارەو بە جۆرێک نەیاندەویست دەنگەکانیان لەناوبچێت. هاوکات لەو هەڵبژاردنەشدا جۆرێک لە ڕێککەوتن لە نێوان دەمپارتیو جەهەپەدا هەبوو، کە دەمپارتی بە “رێککەوتنى شار”ی ناویدەبرد.[21]
ئەم ڕێککەوتنە درێژمەودا نەبوو، تەنها بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکان بوو. لەو هەڵبژاردنەشدا دووبارە ڕێژەیەکی بەرچاوی دەنگدەرى کورد لە ئەستەنبوڵ دەنگیان بە ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو کاندیدی جەهەپە دایەوە. لە کاتێکدا مەرال بێشتاش کاندیدی دەمپارتی بوو بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی گەورە شارەوانیی ئەستەنبوڵ، بەڵام شتێکی ڕوون بوو، کە قەبارەی دەنگدەری کورد لە ئەستەنبوڵ نەدەگەیشتە ئەوەی دەنگی پێویست بهێنێت بۆ بردنەوەى گەورە شارەوانیی ئەستەنبوڵ.
دوو هەفتە پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردن، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان؛ سەرۆککۆماری تورکیا، هاوکات سەرۆکی گشتیی ئاکپارتی، لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەریدا لە شاری قۆنیە، بە تانەوە ئاماژەی بە بوونی ڕێککەوتنى نێوان دەمپارتیو جەهەپە لە دژى پارتەکەى بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکان کرد[22].
لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکاندا لە ئەستەنبوڵ ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو توانیی ههڵبژاردنهكه بباتەوەو دووبارە بە سەرۆکی گەورە شارەوانیی ئەستەنبوڵ هەڵبژێردرێتهوه. ئیمام ئۆغڵو (٥١.٢١٪)ی دەنگەکانی ئەستەنبوڵی بەدەستهێنا. لە بەرانبەردا کاندیدی ئاکپارتیی ڕووبەڕووی شکستێکی گەورە کردەوە، بەوەى تهنها (٣٩.٥٪)ی دەنگەکانى بهدهستهێنا. بەم جیاوازییه زۆره ئاکپارتی وەک هەڵبژاردنەکەى (٢٠١٩) نەیتوانی تانە لە ئەنجامەکان بگرێتو هەڵبژاردن دووبارەبکاتەوە. هەروەها کاندیدی دەمپارتییش تەنها (٢.٦٪)ی دەنگەکانی ئەستەنبوڵی بەدەستهێنا.[23]
بێگومان شتێکی ڕوون بوو بەشێکی زۆر لە دەنگدەری کورد لەو شارە دەنگیان بە ئیمام ئۆغڵو لە دژى کاندیدەکەی ئاکپارتی داوه. لە پاش هەڵبژاردنەکە، کاندیدەکەى دەمپارتی لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوە کرد ئەو دەنگانەى ئیمام ئۆغڵو بەدەستیهێناوە، بە دەنگی خۆی نەزانێت، بەڵکو بەشێکی دەنگدەرى دەمپارتی بوون دەنگیانپێداوە.[24]
ئەنجامەکان دەرخەری ئەوەن لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ئاداری (٢٠٢٤)دا، کورد ڕۆڵێکی گرنگی لە باڵانسی هێزی سیاسی لەو هەڵبژاردنەدا هەبووە. لە بەرانبەریشدا پاشەکشەی دەنگەکانی ئاکپارتی پێشهاتێکی چاوەڕواننەکراو بوو بۆ حیزبەکە.
٤. ڕۆڵی کورد لە دەرکەوتنی ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو وەک کاریزمایەکی سیاسی له بهرانبهر ئهردۆغاندا
لە پاش دوو جار هەڵبژاردنەوەى ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو بۆ سەرۆکی گەورە شارەوانیی ئەستەنبوڵ بە پشتیوانیی دەنگی کورد لەو شارە، پێگەو ڕۆڵی دەنگدەری کوردی لە هاوسەنگیی هێزو گۆڕینی هاوکێشە سیاسییەکاندا دەرخست. بەدەر لەوه کورد سێیەم گەورەترین فراکسیۆنە لە پەرلەمانی تورکیا.
ئیمام ئۆغڵو لە هەڵبژاردنی شارەوانی (٢٠١٩) لە گەڕی یەکەمو دووەمدا توانیی هەڵبژاردنەکە لە کاندیدی ئاکپارتی بباتەوە، لە ئاداری (٢٠٢٤)یشدا هەڵبژاردنەکەى بردەوە، واتە لە سێ هەڵبژاردندا بە سەر کاندیدی ئاکپارتیدا سەرکەوت. ئیمام ئۆغڵو وەک سیاسییهكی میانڕەو، دوور لە ههموو نەژادپەرستییهك دهردهكهوت. کاتێک حکومەتى تورکیا قەیومی لە گەورە شارەوانیی ماردین داناو ئەحمەد تورکی هاوسهرۆكی شارهوانییهكه لە کارەکەى دوورخرایەوە، ئیمام ئۆغڵو بەدەر لەوەی ئیدانەى دانانی قەیومو دوورخستنەوەى ئەحمەد تورکی کرد، لە (١٧)ی تشرینی دووەمی (٢٠٢٤)، لەگەڵ شاندێکی یاوەریدا سەردانی ماڵی ئەحمەد تورکی لە ماردینی باکووری کوردستان کردو پشتیوانیی خۆی بۆ ئەحمەد تورک دووپاتکردەوە[25]، ئەمەش وەک هاوسۆزییەکو پشتیوانیی ئیمام ئۆغڵو و پارتەکەی بۆ کورد بینرا.
لە خولی دووەمی سەرۆک شارەوانیدا ژیانی سیاسیی ئیمام ئۆغڵو تا دەهات، زیاتر وەک سیاسییەکی کاریزماو نزیک لە کورد دەردەکەوت. هاوکات وەک ڕکابەری ئاکپارتیو ئەردۆغان دەبینرا، بە تایبەتی لە پاش ئەوەی جەهەپە ئیمام ئۆغڵوی وەک کاندیدی داهاتووی پارتەکەی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریی داهاتوو دەستنیشانکرد، دواتریش لە (٢١)ى شوباتی (٢٠٢٥)، ئیمام ئۆغڵو بە فەرمی داواکاریی خۆی پێشکەش بە پارتەکەى کرد، وەک کاندیدی جەهەپە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆککۆمار[26]، کە بڕیار وایە لە (٢٠٢٨)دا بکرێت.
کاندیدبوونی ئیمام ئۆغڵو وەک ڕکابەری سهرسەختی ئەردۆغان دەبینرا بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆککۆمار، وادەردەکەوت بەدەر لە دەنگدەرانی پارتەکەیو کورد، لایەنگرانی پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانیش لە داهاتوودا پشتیوانییبکەن. بە گوێرەى ڕاپرسییەکانی نۆ مانگی ڕابردوو تاکو حوزەیرانی (٢٠٢٥)، هێشتا دەنگەکانی ئیمام ئۆغڵو لە نێوان (١٠) بۆ (١٧) خاڵ لەپێش دەنگەکانی ئەردۆغانەوەیە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆککۆماری[27]، ئەمەش بە واتای ئەوە دێت ئیمام ئۆغڵو وەک فیگورێکی سیاسیی بەرەی ئۆپۆزسیۆن لە بەرانبەر ئەردۆغاندا چانسی بردنەوەى هەڵبژاردنی داهاتووی ههیه. ئیمام ئۆغڵو لە (٢٣)ى ئاداری (٢٠٢٥) بە تۆمەتی گەندەڵی، بەرتیل وەرگرتن، سپیکردنەوەی پارەو پشتیوانی لە تیرۆر (مەبەستی لە ڕێککەوتنى شارە لە نێوان دەمپارتیو جەهەپەدا) دهستگیركرا. ئیمام ئۆغڵو لە پاش دەستگیرکردنی لە نوسینێکدا بۆ نیویۆرک تایمز ڕایگەیاندووە، کە دۆسیەکەی دۆسیەیەکی سیاسییەو لەبەرئەوەى ڕکابەری ئەردۆغانە، دەستگیرکراوە[28].
دەستگیرکردنی ئیمامئۆغڵو بووە هەواڵی بەپەلەی ئاژانسە جیهانییەکانی وەک ئاژانسی ئەی ئێف پی، ئەی پی، ڕۆیتەرز، زە گاردیەنو میدڵ ئیست ئای. لەو ئاژانسانە هەوڵی دەستگیرکردنی ئیمام ئۆغڵو وەک ڕێگرییەک بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆککۆمارو وەک کودەتایەک بۆ سەر ڕکابەری ئەردۆغان ناویانبرد.[29]
بۆچوونهكان له سهر ئهوه دهوهستنهوه، كه دوورخستنهوهی ڕکابەرێکی سیاسیی بەهێزى وهك ئیمام ئۆغڵو له بهرانبهر ئهردۆغان، ههوڵێكه بۆ پەرتەوازەکردنی یەکگرتنەوەی دەنگدەری کوردو جەهەپەو ڕێگریکردنە لە بەردەوامیی پشتیوانی کورد بۆ ئیمام ئۆغڵو لە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری لە (٢٠٢٨)دا.
لە کاتێکدا ئۆزگور ئۆزال؛ سەرۆکی گشتیی جەهەپە، لە حوزەیرانی (2025) بانگەوازی هەڵبژاردنی پێشوەختەی بۆ ئەردۆغان کردووهو ئاماژهی بهوهش كردووه ئهردۆغان چانسی بردنهوهی ههڵبژاردنی نییه، چونكه ئاکپارتی خاوەنی (٣٠٪)ی دەنگەکانە.[30]
ئاکپارتی له دهستپێكردنهوهی ئهم پڕۆسهیهدا کۆمەڵێک ستراتیژی خۆی هەیە، لەوانەش هەموارکردنەوەى دەستوور، فراوانکردنی پشتیوانی بۆ پارتەکەی، بە تایبەت لە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریدا، لەبەرئەوەی بەدەر لە دەنگی مەهەپە، به ئهگهرێكی زۆرهوه ئەم جارەیان پێویستی بە دەنگی کورد دەبێت بۆ ئەوەى زیاتر له (٥٠٪)ى دەنگەکان بەدەستبهێنێتەوە.
٥. پاڵپشتی بۆ ڕهخساندنی دەرفەتێکی دیكه بۆ کاندیدبوونەوەی ئەردۆغان
دەربارەی هەوڵی ئاکپارتی بۆ نزیکبوونەوە لە کوردو ئهگهری پاڵپشتیی كورد بۆ ههمواركردنهوهی دهستوور، ئەردۆغان لە مانگی تەمموزدا دوو ڕۆژ لە پاش مەراسیمی چەکدانانی پەکەکە ئەو نزیکبوونەوەیە دەهێنێتەسەر زمانو دەڵێت وەک هاوپەیمانیی کۆماری (مەبەستی لە ئاکپارتیو مەهەپەیە)، لەگەڵ دەمپارتیدا پێکەوە لەم ڕێگەیەدا بەردەوامدەبینو گفتوگۆش لە سەر داهاتوو دەکەین.[31]
دەستپێکردنەوەى پڕۆسەیەک لەگەڵ کورددا بێگومان بێبەش نییە لە هاوکێشە سیاسییەکانى حکومەتى تورکیاو خودی ئەردۆغاندا. لە سیستەمی سەرۆکایەتیی تورکیادا، ئەردۆغان سەرۆکی پارتەو سەرۆککۆماریشە، واتە دەسەڵاتی تەواوی لە ناو پارتو لە کابینەى حکومەتیشدا هەیە.
ئەردۆغان لە ساڵی (٢٠١٤) بۆ یەکەم جار لە ڕێگەى دەنگی خەڵکەوە هەڵبژێردراوە، ئەو سەردەمە سیستەمی تورکیا پەرلەمانی بوو، پێگەى سەرۆککۆماریش تەشریفاتی بووە.
بە گوێرەى ماددەى (١٠١)ی دەستووری تورکیا، کە لە ساڵی (٢٠١٧)دا گۆڕانکاریی تێدا کراو سیستەمی وڵات بوو بە سەرۆکایەتی، سەرۆککۆمار دەتوانێت بۆ دوو خولی سەرۆکایەتی بۆ هەر خولێک پێنج ساڵ هەڵبژێردرێت. ئەردۆغان لە هەڵبژاردنی (٢٠١٨)و (٢٠٢٣)دا دوو خول هەڵبژێردراوە، بە شێوەیەکی یاسایی ناتوانێت خۆی بۆ خولێكی دیکە کاندیدبکاتەوە، تاكه ڕێگه به هەمواركردنهوهی دەستوور دهبێت، ئهویش پێویستی به كۆدهنگییهكی زیاتر ههیه له پهرلهمان.
ئەردۆغان لە چەندین بۆنەدا جەختی لە بەردەوامیی کارە سیاسییەکانی کردووەتەوەو تهنانهت له کۆتا مانگەکانی ساڵی (٢٠٢٤)دا، خواستی خۆی بۆ درێژەپێدانی ژیانی سیاسی بۆ خولێکی دیکەی سەرۆکایەتی دەهێنێتەسەر زمانو دەڵێت: خوای گەورە تەمەنی درێژم پێبداتو میللەتەکەم ڕەزامەندی بدات، ئەوا خزمەتی تورکیاو میللەتی تورک دەکەم.[32]
لە هەڵبژاردنی (٢٠٢٣)، بەدەر لە مەهەپە، ئەردۆغان ڕێککەوتنی لەگەڵ سێ پارتی سیاسیی دیکەدا کرد، بۆئەوەى پشتیوانییبکەن[33]. ڕێککەوتنەکە تەنها تایبەت بوو بەو هەڵبژاردنە، ئهمه هۆكارێك بوو ئەردۆغان لەم پڕۆسەیەدا ئاماژەی بە هاوپەیمانێکی نوێی وەک دەمپارتی کردووە.
دووەم: پاڵنهره دەرەکییەکان
١. شکستی سوپای تورکیا لە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی دەرەوەی سنوور
لەساڵانی (٢٠٢٤)و (٢٠٢٥) هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ سەر بارەگاکانی پەکەکە لە بناری قەندیلو ناوچهكانی ههرێمی كوردستان درێژهی ههبوو، لەو ماوەیەشدا لەلایەن تورکیاوە هیچ لێدوانێکی فەرمی دەربارەی سەرکەوتنى ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان نەبووە.
هاوکات لە سەرەتای (٢٠٢٤)، تورکیا خواستی ههبوو هەماهەنگی سەربازیی لەگەڵ عێراقدا لە ڕووبەڕووبوونەوەى پەکەکەدا زیاتربکات، تهنانهت کۆمەڵێک پرسی ئەمنی، سیاسیو ئابووری وایکرد ئەردۆغان لە پاش (١٣) ساڵ، لە (٢٢)ی نیسانی (٢٠٢٤) سەردانی بەغداد بکاتەوە. لەو سەردانەدا ڕێککەوتنێکی (٢٦) خاڵی لە نێوان حکومەتى بەغداو ئەنقەرەدا ئیمزا کرا، لە ڕێککەوتنەکەدا خاڵەکانی (١٤)، (١٦)و (١٧) لە بواری بەرگریو هەماهەنگیی سەربازی بە ئامادەبوونی وەزیرانی هەردوو وڵات لە نێوان سەرۆککۆماری تورکیاو سەرۆکوەزیرانی عێراقدا ئیمزاکرا.[34]
مانگێک پێش سەردانەکەی ئەردۆغان، حکومەتى عێراقی ناوی پەکەکەی وەک ڕێکخراوێکی نایاسایی بە فەرمی ناساند [35]تورکیا ئامانجی هەبوو لە حوزەیرانی (٢٠٢٤)، بە هەماهەنگیی سوپای عێراق ئۆپراسیۆنێکی گشتگیر بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان لە دژى پەکەکە بکاتو پشتێنەیەکی ئەمنی بە قوڵایی (٣٠) بۆ (٤٠) کیلۆمەتر له سنووری نێوان وڵاتەکەیو هەرێمی کوردستاندا دروستبکات. لەو بارەیەوە لە سەرەتای مانگی ئایاری (٢٠٢٤)، یەشار گولەر؛ وەزیری بەرگریی تورکیا، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند بەم نزیکانە لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنیی عێراقدا کۆدەبنەوە، بۆئەوەى ئامادەکاری بۆ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بۆ دروستکردنی پشتێنەیەکی ئەمنی بە قوڵایی (٣٠) بۆ (٤٠) کیلۆمەتر بکەن[36. بە هەر هۆکارێک بێت، تورکیا نەیتوانی ئەو پشتێنە ئەمنییە دروستبکاتو ئۆپەراسیۆنی زهمینی شكستیهێنا.
٢. هێرشەکانی ئیسرائیلو ڕێگری لە مەترسییەکان
لە پاش شەڕی غەززە، ململانێکانی نێوان ئیسرائیلو ئێران چووە قۆناغێکی نوێوە. شەڕەکە لە لوبنانو سوریا درێژەیکێشاو ڕەوشەکە لە ناکاو گۆڕانکاریی نوێی بە دوای خۆیدا هێنا. گرنگترینیان ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد بوو لە ڕۆژەکانی سەرەتای مانگی (١٢)ى (٢٠٢٤)دا.
چەند هەفتەیەک پێش ڕووخانی ئەسەد، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان چەند جارێک بانگەوازی بۆ بەشار ئەسەد کرد تاکو پەیوەندییەکانیان ئاساییبکەنەوە، کە لە (٢٠١١)وە تێکچووبوو. ئەردۆغان بە ئاشکرا داوای دیداری لەگەڵ ئەسەد دەکرد، بەڵام هەر چۆن ڕووخانی ئەسەد ڕوداوێکی لەناکاو بوو بۆ جیهان، بۆ تورکیاش ڕوداوێکی چاوەڕواننەکراو بوو. تەنانەت ئەردۆغان لە (١٣)ى تشرینی دووهمی (٢٠٢٤)دا، واتە کەمتر لە مانگێک پێش ڕووخانی ئەسەد، جارێکی دیکە بانگەوازیکردەوە لەگەڵ بەشار ئەسەددا کۆببێتەوەو کێشەکانی نێوانیان چارەسەربکەنو گوتیشی: بە ئومێدەوەم ئەو دیدارەمان بکەین.[37]
تورکیا درکی بە مەترسی لە هێرشەکانی ئیسرائیل کردبوو، بۆیە بە جۆرێک دەیویست لە ڕێگەى سەرلەنوێ دروستکردنی هاوپەیمانیەتییەوە ڕێگری لەو مەترسییانە بکرێت، تەنانەت چەند مانگێک پێش بانگەوازەکەى ئەردۆغان بۆ بینینی ئەسەد، ڕاوێژکارێکی ئەردۆغان ڕایگەیاند: ئیسرائیل هێرشدەکاتەسەر نیشتیمانی تورکیا.[38]
تورکیا له هەوڵی ئهوهدا بوو دەستکەوتەکانی خۆی لە ناوچەکە، بە تایبەتی لە عێراقو سوریا بپارێزێت، بە جۆرێک بە لایەنی کەمەوە زۆنێکی ئارام لە نزیک سنوورەکانی هەبێت، لەبەرئەوەى ناسەقامگیری لە عێراقو لە سوریا ڕاستەوخۆ کاریگەریی لە سەر تورکیا لە ڕوانگەى ئابووری، سیاسیو دیبلۆماسییەوە دەبێت. ئەگەری هێرشکردنی ئیسرائیل بۆ سەر تورکیا، ئەگەرێکی بەهێز بوو لە لاى بەشێک لە سەرۆکی پارتە ڕاستڕەوەکانی تورکیا، لە حوزەیرانی ئەمساڵدا دەوڵەت باخچەلی ئاماژەی بەوە کردەوە، کە ئامانجی ئیسرائیل بۆ دەستوەردانە لە خاکی ئەنادۆڵ[39].
بۆچوونێک لە ئارادایە، تورکیا بۆ ڕێگریکردن لە مەترسییەکانی ئیسرائیل، خواستی نزیکبوونەوە لە ڕژێمی ئەسەدو گفتوگۆکردنی لەگەڵ کورددا ههبووبێت. بەدەر لەو هۆکارە، تا ئێستا وهڵامێكی بەرچاوڕوون لە ئارادا نییە، کە بۆچى تورکیا لە پاش (١٤) ساڵ پچڕانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەشار ئەسەدو لە پاش نۆ ساڵ لە کۆتاییهێنان بە گفتوگۆکانی لەگەڵ کورددا، ویستی نزیكبوونهوهی لەگەڵ ئەم دوو لایەنەدا ههبێت.
هاوكات ئەردۆغان لە ههوڵی دروستكردنی بهرهیهكی نیشتیمانیدا بوو له ناوخۆدا، تهنانهت له (١٢)ى حوزەیرانی (٢٠٢٤) سەردانی بارەگای سەرەکیی جەهەپەی کردو بۆ ماوەى کاتژمێرێکو (٣٠) خولەک لەگەڵ ئۆزگور ئۆزالی سەرۆکی پارتەکەدا کۆبووەوە. لە (١٧)ى ئایاری (٢٠٢٤)، ئۆزگور ئۆزال لە سەر بانگهێشتی ئەردۆغان سەردانی بارەگای سەرەکیی ئاکپارتیی کردبوو[40]. لە ماوەى سەرۆککۆماریدا ئەمە یەکەمین کۆبوونەوەی نێوان ئەردۆغانو سەرۆکی گشتیی جەهەپە بوو. ئەردۆغان باسی لە دروستکردنی بەرەیەکی نیشتیمانیی ناوخۆیی دەکرد بە ئامانجی تورکیایەکی بەهێز. وادیار بوو ئەردۆغان بە دوای فراوانیی هاوپەیمانیی سیاسییەوە بووبێتو لە هەمان کاتدا ڕێگری لەوەش بکات جەهەپە لە ڕکابەرییەکی سیاسییەوە بکاتە هاوپەیمانی، بەمەش مەترسی لە سەر پێگەى خۆی لە هەڵبژاردنی سهرۆككۆماریی داهاتوودا نەهێڵێت، لەبەرئەوەى دوو مانگ پێش سەردانەکە لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکاندا ڕێژەى دەنگەکای جەهەپە پێش ئاکپارتی کەوتو بوو بە پارتی یەکەم لە سەر ئاستی تورکیا، بەڵام لەو دوو کۆبوونەوەیەی نێوان سەرۆکی گشتیی ئاکپارتیو سەرۆکی گشتیی جەهەپەدا هیچ ڕێککەوتنێکی سیاسی نەهاتەئاراوە.
٣. گۆڕانکارییەکانی سوریاو خواستى تورکیا بۆ وەبەرهێنانو بنیاتنانەوەى ژێرخانی سوریا
لە پاش ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، حکومەتی كاتی له سوریا پێکهات، تورکیا یەکەم وڵات بوو لە (٢٢)ى كانوونی یهكهمی (٢٠٢٤)، وەزیری دەرەوەی بۆ دیمەشق ناردو چاوی بە سەرۆکی کاتیی سوریا کەوت[41].
تورکیا وەک بکەرێکی نێودەوڵەتیو دراوسێیەکی سوریا، خواستی ئەوەی هەیە زۆرترین وەبەرهێنانی سیاسی، ئابووریو بازرگانی لە سوریا بکات. بەو ئامانجە تا ئێستا چەند شاندێکی هەردوو وڵات سەردانی یەکترییان کردووەو لە بوارەکانی بەرگری، وزەو بیناسازیدا بە بەهای حەوت ملیار دۆلار ڕێککەوتوون[42].
ئامارەکان ئاشکرایانکردووە تێچووی دووبارە ئاوەدانکردنەوەی ژێرخانی سوریا کە بە هۆی شەڕی ناوخۆوە وێرانبووە، بە (٢٥٠) بۆ (٤٠٠) ملیار دۆلار خەمڵێنراوە[43]. تورکیا خواستی ئەوەی هەیە زۆرترین ڕۆڵی لە بوژانەوەى سوریادا هەبێت بۆ زیادکردنی دەستکەوتە ئابوورییەکانی خۆی، بۆئەوەى کۆمپانیاو وەبەرهێنەرە تورکییەکان بە ئاسانی له پارێزگانی سوریا بتوانن كاربكهن، پێویسته سەقامگیریی لە سنوورەکانی تورکیا لەگەڵ سوریاو ڕۆژئاوای کوردستاندا بڕهخسێنرێت تاکو ڕێڕەوێکی ئەمنیی تەواو لە ئارادا هەبێت، بەشێکی ڕێگەى وشکانیی ئەم ڕێڕەوەش بە ناو خاکی ڕۆژئاوای کوردستاندا تێدەپەڕێت، كه له ژێر كۆنترۆڵی هێزی كوردیدایه. ئهمهش پاڵنهرێكی دیكهیه وادهكات توركیا گفتوگۆ لهگهڵ كورددا دهستپێبكاتهوه.
٣. پڕۆژەى ڕێگەی گەشەپێدان
پڕۆژەی هێڵی گەشەپێدان، پڕۆژەیەکی ستراتیژیی ئابووریو گواستنەوەیە، کە لەلایەن حکومەتی ئەنقەرەو بەغداوە پلانی بۆ دانراوە، ئەم پڕۆژەیە هاوشێوەى پڕۆژەى هێڵی زەنگەزور، کە لە نێوان تورکیاو ئازەربەیجاندا، کە ڕێگەی هێڵی ئاسنینو وشکانییە بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانیو گهیشتن به دهروازهی ئهوروپا، دوا ڕادە بۆ تورکیاو وڵاتانی هاوبهشی بە گرنگ دەبینرێت. هەردوو پڕۆژەکە ئابووریی تورکیا دەباتە قۆناغێکی پێشکەوتووەوە، کە خزمەت بەو ئامانجەى تورکیا بکات، کە خوازیارە ببێت بە (١٠) لە بەهێزترین وڵاتی ئابووری لە جیهاندا. لە کاتێکدا بە گوێرەى ڕاپۆرتی ناوەندە نێودەوڵەتییەکان، تورکیا لە (٢٠٢٥)دا لە ڕیزبەندیی حەڤدەهەمین وڵاتدا هاتووە، کە خاوەنی پێگەیەکى ئابووریی بەهێزە[44].
پڕۆژەى هێڵی گەشەپێدان لە بەندەری فاو لە باشووری عێراق بە ڕێگەیەکی ئاسنینو شەقامی ئۆتۆبانەوە، دەچێتەناو خاکی تورکیاوە، پڕۆژهكه وەک دەروازەیەک بۆ گواستنهوهی كاڵاو شتومهك بۆ گهیشتن به وڵاتانی ئەوروپا دهبینرێت.
تورکیا لەم پڕۆژە ستراتیژییەدا دەبێتە ناوەندێکی گواستنەوەى بازرگانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستو ناوچەکەدا، پێشبینیدەکرێت تورکیا لەم پڕۆژەیەدا ساڵانە (٢٠) بۆ (٣٠) ملیار دۆلار داهاتی هەبێت[45].
تورکیا لەم پڕۆژە زەبەلاحەدا دووبارە پێویستی بە ئارامیی سنوورەکانی هەیە، لە کاتێکدا هێڵی ئەم پڕۆژەیە لە ناوچەکانی سنووری نێوان تورکیاو هەرێمی کوردستاندا تێپەڕدەبێت، بە تایبەتی لەو ناوچانەى نزیكن له کەمپهكانی پەکەکەوه. لهم سۆنگهیهوه ئامادەیی پهكهكه وەک ڕێگریو هەڕەشەیەک بۆ سەر پڕۆژەى هێڵی گەشەپێدان دەبینرێت.
ڕێککەوتنە ئەمنییەکانی نێوان بەغداو ئەنقەرە نەیتوانی سەرکەوتوو بێت لە کۆنترۆڵکردنی ئەو ناوچانەى کەمپی پەکەکەی لێیە، لەوانەش لە ناوچەی مەخمور، شنگال، گارە، مەتینانو هەفتەنین. ئەو پێنج ناوچەیەیە، کە کەمپو جموجۆڵی پەکەکەی تێدایەو نزیکە، یاخود لە سەر هێڵی پڕۆژەى گەشەپێدانە، کە دەتوانێت بە ئاسانی بیانکاتە ئامانج[46]. لەبەر ئەو هۆکارە تورکیا دووبارە ناچاردەکات بە جۆرێک لە جۆرەکان كۆتایی به ئۆپەراسیۆنه سهربازییهكانی بۆ سهر پهكهكه بهێنێتو له بریی ئهوه، پڕۆسهیهكی گفتوگۆ لهگهڵ كورددا دهستپێبكاتەوە.
ئەم پڕۆژەیە بە یەک لە هۆکارەکان دەبینرێت بۆ ئەوەى تورکیا سیاسەتی بێدەنگکردنی چەکەکان لەگەڵ پەکەکەدا پەیڕەوبکات.
بانگەوازی ئاشتیو کۆمەڵگەی دیموکراتی؛ مۆدێلی چارەسەری پێشنیارکراو
لە دووەم سەردانی شاندی ئیمڕاڵیدا، بە یاوەریی هاوسەرۆکو چەند پەرلەمانتارێکی دەمپارتی بۆ لاى عەبدوڵڵا ئۆجەلان؛ سەرۆکی پەکەکە، شاندەکە لە پاشنیوەڕۆی ڕۆژى (٢٧)ی شوباتی (٢٠٢٥)، لە ئەستەنبوڵ بە ئامادەبوونی میدیاو ڕاگەیاندنە جیهانییەکان بانگەوازەکەیان بە زمانی کوردیو تورکی بۆ ڕایگشتی خوێندەوە، کە تێیدا ئۆجەلان زۆر بە ڕوونی داوای لە پەکەکە کرد کۆتایی بە خەباتی چەکداری بهێننو خۆیان هەڵبوەشێننەوە[47].
وێڕای بڵاوکردنەوەى چەند وێنەیەکی شاندەکەو ئۆجەلان لەو کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەدا، ئۆجەلان لە بانگهوازهكهیدا بە ناوی “بانگەوازی ئاشتیو کۆمەڵگەی دیموکراتی”یەوە، جەختی لە کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداریی پهكهكه کردەوەو داواشیكرد بۆ ئهو مهبهسته پهكهكه کۆنگرەیەک بکات تاكو هەڵوەشاندنەوەی خۆیان ڕابگەیەنن.
پەکەکە وەک نیازپاکییەک بۆ پێشوازیكردن له بانگەوازەکەى ئۆجەلان، دوو ڕۆژ دوای بانگەوازەکە، لە یەکی ئاداردا یەکلایەنە ئاگربەسێکی ڕاگەیاندو ئامادەیی خۆی بۆ جێبەجێکردنی بانگەوازەکەى ئۆجەلان دەربڕی[48]. ئاگربەستەکە ئاماژەیەک بوو بۆ ئەگەری بهستنی کۆنگرەیەک بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە.
پێشهاتەکانی دواتر دەرخستەى ئەوە بوون، کە بانگهوازو پێشنیارەکانی ئۆجەلان بۆ تورکیاو بۆ پەکەکەش پەسەندكراو بووە، ئەمەش واتای ئەوەیە عەبدوڵڵا ئۆجەلان وەک لایەنی سەرەکیی کورد لە پڕۆسەی چارەسەریدا به شێوهیهكی كارا ڕۆڵدەگێڕێت.
دهوڵهت باخچهلی؛ سهرۆكی گشتیی مهههپه، دهربارهی بانگهوازهكهی ئۆجهلان بۆ پهكهكه له (27)ی شوبات ڕایگهیاند: سهرتاپا به بانگهوازێكی گرنگو بهنرخی دهزانم. ئاماژهی بهوهش كرد دهرفهتێكی مێژوویی بۆ كۆتاییهاتنی شهڕو برایهتیی كوردو تورك هاتووەتهئاراوه[49].
هاوكات له سهر ئاستی بهرزترین پلهی حكومڕانی له توركیا، پشتیوانی له بانگهوازهكهی ئۆجهلان كرا. ڕهجهب تهیب ئهردۆغان؛ سهرۆككۆماری توركیا، دهربارهی بانگهوازهكهی (27)ی شوبات ڕایگهیاند: ئیتر چووینهته سهردهمێكی نوێوهو دهرفهتو ههنگاوی مێژوویی له بهردهمماندایه[50].
کۆنگرەی پەکەکەو ڕاگەیاندنی کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری
دوای زیاتر له شهش مانگ له بهردهوامیی دیدارهكانی نێوان توركیاو ئۆجهلانو دهمپارتی، دواتریش بانگەوازەكەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ ڕاگەیاندنو پابەندبوون بە پرۆسەی ئاشتیو هەڵوەشاندنەوەی پهكهكه، به هۆی بهردهوامیی هێرشه ئاسمانییهكانی توركیاوە بۆ سهر بناری قهندیل، پهكهكه نهیدهتوانی كۆنگرهی خۆی ببهستێت. هێرشهكان تاکو حوزەیرانی (٢٠٢٥) درێژەى هەبوو، بە گوێرەى ڕاپۆرتێکی سی پی تی، لە سەرەتای (٢٠٢٥)ەوە تا كۆتایی مانگی حوزەیران، سوپای توركیا هەزارو شەشسەدو حەفتاوهەشت جار هێرشی ئاسمانیو بۆردومانی بۆ سەر ناوچەکانی بناری قەندیلو هەرێمی كوردستان کردووەو لەو ماوەیەشدا نۆ هاوڵاتیی مەدەنی کراونەتە ئامانج، کە سیانیان بوونەتە قوربانیو شەشی دیکەیان برینداربوون[51].
سهرهڕای ئهوهش، پەکەکە هەنگاوی دووەمی بۆ بەرەوپێشچوونی پڕۆسەکەو بانگەوازەکەى ئۆجەلانی نا، ئەوە بوو پەکەکە لە پاش ئەوەی لە یەکی ئادار تاکلایەنە ئاگربەستی ڕاگەیاند، لە قۆناغی دووەمیشدا لە ڕێکەوتی پێنج بۆ حهوتى ئایار، دوازدەیەمین کۆنگرەى خۆی بۆ کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری بهست. لەو کۆنگرەیەدا پەکەکە ڕایگەیاند کۆتاییان بە تەواوی چالاکییەکانیان له دژی توركیا هێناوەو پابەندبوونی خۆشیان بۆ بانگەوازەکەى ئۆجەلان دووپاتکردەوە[52].
دەمپارتی وهك لایهنی كورد داواکارییەکانی بۆ ڕایگشتی ئاشکرادەکات
لە درێژەى دیدارەکانی شاندی ئیمڕاڵیو پەرلەمانتارانی دەمپارتی بۆ لای ئۆجەلان، هاوکات بۆ دروستکردنی پشتیوانیی زیاتر، سەردانی شەش پارتی سیاسیی تورکیاشیان کرد. بهستنی كۆنگرهی پهكهكه لە چوارچێوەی کارەکانی پڕۆسەکەدا بوو، ههر بۆیه بۆ یەکەم جار شاندی ئیمڕاڵی لە (١٠)ى نیسانی (٢٠٢٥) سەردانی کۆشکی کۆمارییان کردو بۆ ماوەى کاتژمێرێک لەگەڵ ئەردۆغاندا کۆبوونەوە. بۆ یەکەم جارە شاندی کورد بە مەبەستی چارەسەریی پرسی کورد بە فەرمی لە باڵاترین ناوەندی دەسەڵاتی ئەو وڵاتە لەگەڵ سەرۆککۆماردا کۆببنەوە[53]. پاش دیدارەکە، دەمپارتی لیستێکی وەک داواکاری بۆ چارەسەریی پرسی كوردو سەرخستنى پڕۆسەکە بڵاوکردەوە. لیستەکە لە (١٣) خاڵ پێکهاتبوو[54].
ئاشکراکردنی ئەو لیستە بووە جێى گفتوگۆی میدیاکانو خوێندنەوەى جیاوازی بۆ کرا، گرنگترین خاڵەکانی پێکهاتبوو لە باشکردنی ڕەوشی زیندانی ئۆجەلان، بهیاساكردنی پڕۆسەی چارەسەری، پێکهێنانی کۆمیسیۆنێک لە پەرلەمان، گۆڕینی یاسای بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر، ئازادکردنی زیندانە سیاسییەکان، ههڵوهشاندنهوهی یاسای داخستنی پارتی سیاسی، كۆتاییهێنان به سیاسهتی قهیومو …هتد (بڕوانە: سەرچاوەی پێشووتر).
ڕاگەیاندنی ئەو داواکارییانەى دەمپارتی لە پاش سەردانەکەیان بۆ لاى ئەردۆغان، ئەو بۆچوونەى هێنایەکایەوە، کە گوایە دەمپارتی لیستەکەیان بە ئەردۆغان دابێت. وا دیار بوو نیگەرانییەکی لایەنی حکومەتى تورکیا لەو بارەیەوە هەبوو، دواتر گوتەبێژى دەمپارتی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە کرد ئاشکراکردنی ئەو لیستە بۆ ڕایگشتی بووەو شاندەکەیان هیچ لیستێکیان بە ئەردۆغان نەداوە[55].
تهواوی خاڵهكانی لیستهكهی دهمپارتی كۆمهڵێك پێشنیارو داواكاری بوو بۆ ئاساییبوونهوهی ڕهوشی توركیا، به تایبهتی مافه كولتووریو سیاسییهكانی كورد لهو وڵاته. تاكو نوسینی ئهم توێژینهوهیه له مانگی تهمموزدا، هیچ لهو خاڵانه نهخرانه بواری جێبهجێكردنهوه.
پشتیوانیی ناوخۆییو نێودەوڵەتی بۆ بانگەوازەکەى ئۆجەلان
بانگەوازەکەى ئۆجەلان بۆ ههڵوهشانهوهی پەکەکە لە (٢٧)ى شوبات، لە سەر ئاستی ناوخۆییو دەرەکی دەنگدانەوەى زۆرى لێكهوتهوهو پێشوازییلێكرا.
لە سەر ئاستی ناوخۆیی بەشێکی زۆری پارتە سیاسییەکانی تورکیا پشتیوانییان لە بانگەوازی ئاشتیو کۆمەڵگەى دیموکراتی کرد، بەو پێیەی ئیتر کۆتایی بە شەڕ بهێنرێت. ئەمە بە یەک لە خاڵە ئیجابییەکانی پرۆسەکە دەبینرێت، لەبەرئەوەى لە پڕۆسەکانی ڕابردوودا تەنها لایەنی کوردو حکومەت پشتیوانییان لە هەوڵەکانی ئۆجەلان بۆ ڕاگرتنى شەڕ کردووەو پارتەکانی دیکە دژایەتییان کردووە.
ئەم جارە بەدەر لە ڕۆڵو بەشداری کارای مەهەپە لە پڕۆسەکە، پێنج پارتی سیاسیی دیکە پشتیوانیی خۆیان بۆ بانگەوازەکە دەربڕیوە، ئەو پارتانەش بریتین لە پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)، دێڤا پارتی، پارتی ئایندە، پارتی سەرکەوتنو پارتی یەکێتیی گەورە[56]. هاوکات هەریەک لە دەمپارتی، ئاکپارتیو مەهەپەش پڕۆسەکە بەڕێوەدەبەن. بەمەش تێکڕا هەشت پارتی سیاسی پشتیوانی لە دەستپێکردنەوەى گفتوگۆکان دەکەن، لە پڕۆسەکانی ڕابردوودا هەرگیز بەم جۆرە بەشداریی پارتە سیاسییەکان نەبینراوە.
لە سەر ئاستی کۆمەڵگەى تورکیاش پشتیوانی بۆ پڕۆسەکە لە ئاستێکی باشدایە. بە گوێرەى ڕاپرسییەکەى نوێی ناوەندی ئاریا، کە لە (٢٤)ى تەمموزدا بڵاوکراوەتەوە، بۆچوونی هاوڵاتیان لە سەر پڕۆسەی تورکیای بێتیرۆر، (٥٨.٣٪) پشتیوانییان لە پڕۆسەکە کردووەو (٣٤٪)ى دیکەیان بە نەرێنی وەسفیانکردووە. هەروەها (٧.٧٪)ی دیکەشیان هیچ بۆچوونێکیان نەبووە[57].
لە سەر ئاستی نێودەوڵەتییش بانگەوازەکەى ئۆجەلان لەلایەن هەندێک لە وڵاتانەوە پێشوازییلێکرا. گوتەبێژى کۆنسەی ئاسایشی کۆشکیسپی بانگەوازەکەى ئۆجەلانی بە پێشهاتکی گرنگ وەسفکردو ئاماژەی بەوەش کرد بانگەوازەکە ئاشتەوایی لە ناوچەکە بەرقەراردەکات[58]. هەروەها هەریەک لە ئیتاڵیا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، نەتەوە یەکگرتووەکان، حکومەتى عێراقو هەرێمی کوردستان پشتیوانییان لە بانگەوازەکەى ئۆجەلان کردووە[59].
ئەمە یەکەم جارە بە شێوەیەکی ئاشکرا وڵاتانی زلهێز پشتیوانی لە پەیامو بانگەوازێکی ئۆجەلان بکەن.
لە سەر ئاستی ناوخۆیی، دەمپارتی بەدەر لە کۆبوونەوەکانی لەگەڵ مەهەپەو ئاکپارتیدا، کۆبوونەوەکانی لەگەڵ شەش پارتی سیاسیی تورکیادا بهردهوامه، كه نوێنەریان لە پەرلەمان هەیە[60]. ئەمەش لە پێناوی پاڵپشتییەکی گەورەو دروستکردنی کۆدەنگییەکدایە بۆ تێڕوانینێکی هاوبەش، بە مەبەستی گەیشتن بە چارەسەری پرسی کورد هەوڵێکی گرنگە.
پهكهكه ههنگاوی كارەکی بۆ كۆتاییهێنان بە خهباتی چهكداری دهنێت
لە دەستپێکی دیدارەکانی ئەم جارە لە کۆتایی مانگەکانی (٢٠٢٤)دا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان؛ سەرۆککۆماری تورکیاو دەوڵەت باخچەلی؛ سەرۆکی گشتیی مەهەپە، ئاماژەیان بەوە دەکرد، کە ئامانجیان چەکدانانی پەکەکەو بنیاتنانی تورکیایەکی بێتیرۆرە لەم پڕۆسەیەدا[61]، هەڵبەتە وادەردەکەوت پێش دەستپێکردنی پڕۆسەکە لە کۆتا مانگەکانی (٢٠٢٤)، زۆر پێشتر دەوڵەتی تورکیا نوێنەری خۆی ناردووەتە لاى عەبدوڵا ئۆجەلان بۆ گفتوگۆو میكانیزمی پڕۆسهكه.
ئۆزگور ئۆزال؛ سەرۆکی گشتیی جەهەپە، لە کۆبوونەوەى فراکسیۆنی پارتەکەى لە هەفتەى یەکەمی مانگی ئاداری (٢٠٢٥)دا، ئاشکرایکرد بە لایەنی کەمەوە ساڵو نیوێکە دەوڵەت بە نهێنی دیدارەکانی لەگەڵ ئۆجەلاندا دەستپێکردووەتەوە[62]. پڕۆسەکە لە مانگی تشرینی یەکەمی (٢٠٢٤) لەلایەن باخچەلییەوە ڕاگەیەنرابوو. لەو ڕێکەوتە تاکو لێدوانەکەى سەرۆکی گشتیی جەهەپە دەکاتە نزیکەى شەش مانگ، واتە ساڵێک پێش ڕاگەیاندنی پڕۆسەکە دیدارەکان لە دوورگەى ئیمڕاڵی بە نهێنی بەڕێوەچووە.
هەر لە سەرەتای پڕۆسەکەوە چەکدانان یان كۆتاییهێنان به خهباتی چهكداریی پەکەکە باسێكی گهرمی بهرپرسانی توركیا بوو، بانگەوازەکەى ئۆجهلان له (٢٧)ی شوباتی (٢٠٢٥)و دواتریش بەستنى کۆنگرەى (١٢)ى پەکەکە هەنگاوەکانی پڕۆسەکەی خێراترکرد.
لە (١١)ی تەمموزی (٢٠٢٥)، کۆمەڵێک لە ئەندامانی پەکەکە کە پێکهاتبوون لە (١٥) ئافرەتو (١٥) پیاو، لە مەراسیمێکی ڕێکخراودا لە نزیک شاری سلێمانی لە ئەشکەوتی جاسەنە چەکەکانیان خستەناو خەزانێکی ئاسنەوەو پاشان سوتاندیان. ئەمە وەک دەستپێکی فەرمیی پڕۆسەی چەکدانانو كۆتاییهاتنی خهباتی چهكداریی پەکەکە سەیرکرا[63].
لەو مەراسیمە نوێنەرانی هەرێمی کوردستان، حکومەتى عێراقی، نوێنەرانی دەزگای هەواڵگری تورکیا، بەشێک لە کەسایەتیی سیاسیی کورد لە پارچەکانی کوردستانو میدیا جیهانییەکان وەک شایەتحاڵ ئامادەبوون. بە گوێرەى هەواڵێکی ڕۆژنامەى سۆزجوی تورکی لە زاری بەرپرسانی تورکیاوە، ئاماژە بەوە کراوە قۆناغی چەکدانانی ئهندامانی پهكهكه بەردەوامدەبێتو لە مانگی ئەیلوولدا کۆتاییدێت[64].
لە یەکەم کاردانەوەى مەراسمی چەک دانانی پەکەکەدا، بەرپرسانی تورکیا بە خۆشحاڵییەوە لەو هەنگاوەیان ڕوانیو بە قۆناغێکی گرنگ بۆ تورکیای بێتیرۆر وەسفکردووە. ئەردۆغان گوتی: بەهیوام ئەو هەنگاوە ببێتە مایەی خێرو خۆشی. دەوڵەت باخچەلی؛ سەرۆکی گشتیی مەهەپە، ڕایگەیاند: لە سایەی سیاسەتی ئەردۆغاندا پڕۆسەکە کراوەتە پڕۆژەیەکی دەوڵەتو سوپاسی هەوڵی دەمپارتییشی کرد. هەروەها هەریەک لە دەمپارتی، جەهەپەو سێ پارتی سیاسیی دیكه پێشوازییان لهو ههنگاوهی پهكهكه كرد[65]. ئەمەش ئاماژەیەکی ڕوونە، کە پڕۆسەکە تا ڕۆژەکانی مانگی تەمموزی (٢٠٢٥) بە باشیو بەبێ کێشە بەڕێوەچووەو بهرهو وەرچەرخانی پڕۆسەیەکی ئاشتیانە ههنگاودهنێت. لە (١٩)ی تەمموزدا جەمیل بایک؛ هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبردنی کەجەکە، لە چاوپێکەوتنێکیدا ڕایگەیاندووە ئەگەر پڕۆسەکە تێکبچێت، ئەوا دووبارە پەکەکە دەست بۆ چەک ناباتەوە. داواشیکردووە پێویستە تورکیا هەنگاوی یاسایی بۆ ناساندنی پرسی کوردو چارەسەری دیموکراتی بنێت[66].
بۆ ههمواركردنهوهی دهستووری توركیا، ئاكپارتی بهدهر له دهنگهكانی خۆیو مهههپەی هاوپهیمانی، پێویستی به دهنگی كورد دهبێت، چونكه بە کۆى دەنگیان ناتوانن دەستوور هەمواربکەنەوە، لەبەرئەوەی بۆ هەموارکردنەوەى دەستوور لە کۆی (٦٠٠) ئەندامی پەرلەمان، پێویستی بە دەنگی (٤٠٠) پەرلەمانتار هەیە. لە کاتێکدا ڕێژەى ئەندامانی ئەو سێ پارتە ناگاتە (٤٠٠) پەرلەمانتار، هێشتا ئاکپارتی پێویستی بە دەنگی لایەنێکی دیکە دەبێت[67].
ئەنجام
گفتوگۆکانی ئەم جارە لە نێوان حکومەتى تورکیاو کورددا، نیشاندەری گۆڕانکارییەکی بنەڕەتییە لە ڕووی ستراتیژییهوه بۆ هەردوولا، حکومەتی تورکیا به لهبهرچاوگرتنی بەرژەوەندییە نەتەوەییو ستراتیژییەکانی خۆی، دەیهوێت بە شێوەیەک ئەم پرسە لە چوارچێوهی سنووری وڵاتەکەی خۆیدا یەکلاییبکاتەوە.
بانگهوازی ئاشتیو كۆمهڵگهی دیموكراتی لهلایهن عهبدوڵڵا ئۆجهلانهوه، گرێکوێرەکانی سهدهی ڕابردووی كردهوهو خاڵی وەرچەرخانە بۆ دهستپێكی قۆناغێكی نوێ له خهباتی دیموكراتیو واڵاكردنی سهدهیهكی نوێیە له پهیوهندیی نێوان كوردو توركدا.
كورد له باكووری كوردستان له دوڕیانی گۆڕانكارییهكی مێژووییدایه له بهرانبهر ههمواركردنهوهی دهستوورو ناساندنی مافه ڕهواكانی كورددا. دهستبهرداری خهباتی چهكداری دهبێت، له پێناوی درێژهدان به خهباتی سیاسیو دیموكراسیدا. لهم پرۆسهیهدا كورد ڕۆڵو بهشداریی له ههمواركردنهوهی دهستووری توركیا دهبێت، بهمهش ئهگهری دووباره دهستبردنهوه بۆ چهك له ئارادا ناهێڵێت.
بانگهوازی ئاشتیو كۆمهڵگهی دیموكراتی لهلایهن ئۆجهلانهوه بۆ لایهنی توركیاو كورد وهك نهخشهڕێگهیهك بۆ چارهسهری پرسی كورد به باشترین بژارده دهبینرێت، كه زیاتر له بهڕێوهبهرێتیی خۆسهریدا بۆ كورد خۆیدهبینێتهوه.
لە ئهگهری سەرکەوتندا، پڕۆسەکە دەتوانێت مۆدێلێک بۆ چارەسەری ئاشتیانەی پەکەکەو تورکیا لە ناوخۆو دەرەوەى سنووری تورکیا بهێنێتەکایەوە، ئەمەیان لە بەرژەوەندی کوردو توركو بهشهكانی دیكهی كوردستانیشدا دەبێت.
لە ئەگەری شكستدا، ئەگەر ئەردۆغان بەڵێنی ئاشتی وەک ئامرازێک بۆ دەستکەوتی سیاسیو بۆ درێژکردنەوەی فەرمانڕەوایەتییەکەی لە ڕێگەی گۆڕینی دەستوور بهكاربهێنێتو لەم خاڵهشدا بیهوێت پشتیوانیی کورد بەدەستبهێنێت، ئەوا ئەم شکستە نەک تەنها دەبێتە هۆی دووبارە گەڕانەوەی شەڕو توندوتیژیو نائومێدیی سیاسیو کۆمەڵایەتی، بەڵکو دەبێت بە هۆی خراپبوونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەو ناسەقامگیریی زیاتر لە ناوچەکەدا.
سەرچاوەکان
- Butler, D. ve Toksabay, E. (2025) ‘Kürt PKK, Türkiye ile 40 yıllık isyanı sonlandırarak çözüldü’, Reuters, 12 Mayıs. Mevcut: https://www.reuters.com/world/middle-east/kurdish-pkk-dissolves-after-decades-struggle-with-turkey-news-agency-close-2025-05-12/
- Bozarslan, M. (2021) ‘Kürt Sorununda Çözümsüzlüğün Bedeli 3 Trilyon Dolar’, VOA Türkçe, 22 Ekim. Mevcut: https://www.voaturkce.com/a/kurt-sorununda-cozumsuzlugun-bedeli-3-trilyon-dolar/6281189.html
- Bianet (2010) Türk: Demokratik Özerklik Devlet Tanırsa Olur. Bianet, 25 June: https://bianet.org/haber/turk-demokratik-ozerklik-devlet-tanirsa-olur-122961
- Baydar, O. (2019) Bahçeli gücünü nereden alıyor?, T24, 3 May:
https://t24.com.tr/yazarlar/oya-baydar/bahceli-gucunu-nereden-aliyor,22417
- Wikipedia contributors (n.d.) 2018 Turkish parliamentary election. In Wikipedia (English):https://en.wikipedia.org/wiki/2018_Turkish_parliamentary_election#:~:text=People’s%20Alliance,-Main%20article:%20People’s&text=On%2020%20February%202018%2C%20President,as%20a%20stand%2Dalone%20party.
- T24 (2024) Devlet Bahçeli yeni yasama yılının açılışında DEM Partililerle tokalaştı. T24, 1 October: https://t24.com.tr/haber/devlet-bahceli-yeni-yasama-yilinin-acilisinda-dem-partililerle-tokalasti-,1187188#google_vignette
- Wikipedia contributors (n.d.) Milliyetçi Hareket Partisi. In Vikipedi (Türkçe):https://tr.wikipedia.org/wiki/Milliyet%C3%A7i_Hareket_Partisi
- BBC Türkçe (2024) CHP’den Bahçeli’ye yanıt: “DEM Parti ile tokalaşmak normal ama bizimle görüşmek anormal”, BBC Türkçe, 3 October:https://www.bbc.com/turkce/articles/c51zenjy4jno
- DW Türkçe (2024) Bahçeli’den Öcalan’a PKK çağrısı, DW Türkçe, 15 October : https://www.dw.com/tr/bah%C3%A7eliden-%C3%B6calana-pkk-%C3%A7a%C4%9Fr%C4%B1s%C4%B1/a-70500520
- Yücel, H. (2020) Türk‑Amerikan İlişkilerinde S‑400 Krizi, SETA Analiz, No. 302, January. SETA Siyaset, Ekonomi ve Toplum Araştırmaları Vakfı. Available at: https://media.setav.org/tr/dosya/2020/01/analiz-turk-amerikan-iliskilerinde-s-400-krizi.pdf
- Türkiye Cumhuriyet Merkez Bankası (n.d.) Tüketici Fiyatları – Enflasyon Verileri, TCMB. Available at: https://www.tcmb.gov.tr/wps/wcm/connect/TR/TCMB+TR/Main+Menu/Istatistikler/Enflasyon+Verileri/Tuketici+Fiyatlari
- Exchange‑Rates.org (n.d.) TRY to USD exchange rate history: 2018. Exchange‑Rates.org. Available at: https://www.exchange‑rates.org/tr/gecmis‑doviz‑kurlari/try‑usd‑2018
- Doğanay Haber Gazetesi (2024) Kamuda Kemer Sıkma Politikaları Açıklandı, Doğanay Haber Gazetesi, 13 May. Available at: https://www.doganaygazetesi.com.tr/2024/05/13/kamuda-kemer-sikma-politikalari-aciklandi/
- Gazete Kadıköy (2025) Türkiye’nin en büyük sorunu ekonomi, Gazete Kadıköy, 12 March. Available at: https://www.gazetekadikoy.com.tr/yasam/turkiyenin-en-buyuk-sorunu-ekonomi
- Aynur Ekiz & İsmail Çimen (2023) AK Parti’nin seçim karnesi, Anadolu Ajansı, 15 May. Available at: https://www.aa.com.tr/tr/politika/ak-partinin-secim-karnesi/2897999
- Avrupa Postası (2024) Yerel seçimler 2024: CHP birinci parti, AKP ikinci oldu. Available at: https://www.avrupa-postasi.com/yerel-secimler-2024-chp-birinci-parti-akp-ikinci-oldu
- Bayır, B. (2023) Kürt siyasi partileri: 1991’den bugüne 11 parti kuruldu, 5 partiyi AYM kapattı. Medyascope. Available at: https://medyascope.tv/2023/10/12/kurt-siyasi-partileri-1991den-bugune-11-parti-kuruldu-5-partiyi-aym-kapatti-yesil-sol-parti-yonunu-ariyor/
- Sayın, A. (2018) HDP’de büyükşehirlerde CHP adayının desteklenmesi formülü tartışılıyor, BBC News Türkçe. Available at: https://www.bbc.com/turkce/haberler-turkiye-45758358
- Memurlar.net (2019) Demirtaş’tan, İmamoğlu’na destek verin açıklaması. Available at: https://www.memurlar.net/haber/836554/demirtas-tan-imamoglu-na-destek-verin-aciklamasi.html
- Medyascope (2019) HDP İstanbul İl Merkezi’ni ziyaret eden İmamoğlu’ndan Demirtaş açıklaması: “İmkan olursa ziyaret etmek isterim”. Available at: https://medyascope.tv/2019/07/03/hdp-istanbul-il-merkezini-ziyaret-eden-imamoglundan-demirtas-aciklamasi-imkan-olursa-ziyaret-etmek-isterim/
- Hatimoğulları, T. (2023) Kent uzlaşısı deyince akla sadece siyasi partiler gelmesin, uzlaşı toplumun kendisinde olur. DEM Parti. Available at: https://www.demparti.org.tr/tr/hatimogullari-kent-uzlasisi-deyince-akla-sadece-siyasi-partiler-gelmesin-uzlasi-toplumun-kendisinde-olur/17690/
- Anadolu Ajansı (2024) Cumhurbaşkanı Erdoğan: CHP, DEM’le yine gizli saklı bir işbirliği halinde. Available at: https://www.aa.com.tr/tr/gundem/cumhurbaskani-erdogan-chp-demle-yine-gizli-sakli-bir-isbirligi-halinde/3166638
- Wikipedia contributors (2024) İstanbul’da 2024 Türkiye yerel seçimleri, Wikipedia. Available at: https://tr.wikipedia.org/wiki/%C4%B0stanbul%27da_2024_T%C3%BCrkiye_yerel_se%C3%A7imleri
- Sputnik Türkiye (2024) ‘Meral Danış Beştaş: İmamoğlu ‘Bu oylar benimdir’ demesin sakın’, Anlatılanın Ötesi, 31 March. Available at: https://anlatilaninotesi.com.tr/20240331/meral-danis-bestas-imamoglu-bu-oylar-benimdir-demesin-sakin-1082320674.html
- Hürriyet (2024) ‘İmamoğlu’ndan Ahmet Türk’e ziyaret’, Hürriyet, 17 Kasım. Mevcut: https://www.hurriyet.com.tr/gundem/imamoglundan-ahmet-turke-ziyaret-42594608
- Utucu, S. B. (2025) ‘Ekrem İmamoğlu CHP’nin cumhurbaşkanı adayı olmak için başvuru yaptı’, Euronews Türkçe, 21 Şubat. Mevcut: https://tr.euronews.com/2025/02/21/ekrem-imamoglu-chpnin-cumhurbaskani-adayi-olmak-icin-basvuru-yapti
- İstanbul Haber (2025) ‘İmamoğlu ve Erdoğan arasındaki fark 17 puanı aştı’, İstanbul Haber, 16 Temmuz. Mevcut: https://istko.org.tr/imamoglu-ve-erdogan-arasindaki-fark-17-puani-asti/
- Diken (2025) ‘İmamoğlu The New York Times’a yazdı: Erdoğan korku cumhuriyeti kurdu’, Diken, 28 Mart. Mevcut: https://www.diken.com.tr/imamoglu-the-new-york-timesa-yazdi-erdogan-korku-cumhuriyeti-kurdu/
- Sözcü (2025) ‘İmamoğlu’nun gözaltına alınması dünya basının salladı’, Sözcü, 19 Mart. Mevcut: https://www.sozcu.com.tr/imamoglu-nun-gozaltina-alinmasi-dunya-basinin-salladi-p152360
- Özel, Ö. (2025) ‘Özgür Özel tarih verdi, Erdoğan’a seslendi: 2 Kasım’da getir sandığı, yüzde 29’la seni orada oturtmam’, Gazete Oksijen, 25 Haziran. Mevcut: https://gazeteoksijen.com/turkiye/ozgur-ozel-tarih-verdi-erdogana-seslendi-2-kasimda-getir-sandigi-yuzde-29la-seni-orada-oturtmam-245064
- Evrensel (2025) ‘Erdoğan: Biz AK Parti, MHP ve DEM Parti olarak bu yolu beraber yürümeye karar verdik’, Evrensel, 12 Temmuz. Mevcut: https://www.evrensel.net/haber/561053/erdogan-biz-ak-parti-mhp-ve-dem-parti-olarak-bu-yolu-beraber-yurumeye-karar-verdik
- VOA Türkçe (2024) ‘Erdoğan bir dönem daha cumhurbaşkanlığı için ilk kez adaylık sinyali verdi’, VOA Türkçe, 10 Kasım. Mevcut: https://www.voaturkce.com/a/erdogan-bir-donem-daha-cumhurbaskanligi-icin-ilk-kez-adaylik-sinyali-verdi/7858965.html
- Sayın, A. (2023) ‘Yeniden Refah Partisi Cumhur İttifakı’na katıldı, HÜDA PAR adayları seçime AKP listelerinden girecek’, BBC News Türkçe, 24 Mart. Mevcut: https://www.bbc.com/turkce/articles/cmjzylvjk5vo
- İletişim Başkanlığı (2024) ‘Türkiye ile Irak arasında 26 anlaşma imzalandı’, İletişim Başkanlığı, 22 Nisan. Mevcut: https://www.iletisim.gov.tr/turkce/haberler/detay/turkiye-ile-irak-arasinda-26-anlasma-imzalandi
- Bianet (2024) ‘Irak, PKK’yı ‘yasaklı örgüt’ ilan etti’, Bianet, 15 Mart. Mevcut: https://bianet.org/haber/irak-pkkyi-yasakli-orgut-ilan-etti-293127
- Millî Savunma Bakanlığı (2024) ‘Millî Savunma Bakanı Yaşar Güler, Gazetecilerin Sorularını Yanıtladı’, Millî Savunma Bakanlığı, 11 Mart. Mevcut: https://www.msb.gov.tr/SlaytHaber/582b3f5a319c474997fb6fea1b9c3f4f
- Cumhurbaşkanlığı İletişim Başkanlığı (2024) ‘Erdoğan, Esad ile görüşme konusunda umutlu olduğunu ifade etti’, Cumhurbaşkanlığı İletişim Başkanlığı, 13 Kasım. Mevcut: https://www.iletisim.gov.tr/turkce/dis_basinda_turkiye/detay/erdogan-esad-ile-gorusme-konusunda-umutlu-oldugunu-ifade-etti
- T24 (2024) ‘Cumhurbaşkanı Başdanışmanı Yiğit Bulut: İsrail Türkiye’ye saldıracak’, T24, 25 Eylül. Mevcut: https://t24.com.tr/haber/cumhurbaskani-basdanismani-yigit-bulut-israil-turkiye-ye-saldiracak-uykudakiler-uyansin-yanmak-vaktidir,1185941
- NTV (2025) ‘Devlet Bahçeli: İsrail’in amacı Anadolu’yu çevrelemek’, NTV, 17 Haziran. Mevcut: https://www.ntv.com.tr/turkiye/devlet-bahceli-israilin-amaci-anadoluyu-cevrelemek,v-K8tP308E-avw_V_HDupA
- Hürriyet (2024) ‘Cumhurbaşkanı Erdoğan, CHP Genel Merkezi’ni ziyaret etti’, Hürriyet, 11 Haziran. Mevcut: https://www.hurriyet.com.tr/gundem/18-yil-sonra-bir-ilk-cumhurbaskani-erdogandan-chpye-ziyaret-erdogan-ozgur-ozel-ile-gorustu-42475706
- Dışişleri Bakanlığı (2024) ‘Dışişleri Bakanı Hakan Fidan’ın Suriye’deki Yeni Yönetimin Lideri Ahmed Şara ile Ortak Basın Toplantısı’, Dışişleri Bakanlığı, 22 Aralık. Mevcut: https://www.mfa.gov.tr/disisleri-bakani-sayin-hakan-fidan-in-suriye-deki-yeni-yonetimin-lideri-ahmed-sara-ile-ortak-basin-toplantisi–22-aralik-2024.tr.mfa
- SDE (2025) ‘Suriye’de 7 Milyar Dolarlık Dev Enerji Anlaşması: Türkiye Şirketlerinden Tarihi Yatırım’, Stratejik Düşünce Enstitüsü, 30 Mayıs. Mevcut: https://www.sde.org.tr/haber/suriye-de-7-milyar-dolarlik-dev-enerji-anlasmasi-turkiye-sirketlerinden-tarihi-yatirim-haberi-58466
- Yeni Şafak (2025) ‘Özgürlüğüne Kavuşan Suriye’nin Yeniden İnşasının Maliyeti 400 Milyar Dolar’, Yeni Şafak, 23 Temmuz. Mevcut: https://www.yenisafak.com/gundem/ozgurlugune-kavusan-suriyenin-yeniden-insasinin-maliyeti-400-milyar-dolar-4662601
- Gürses, L. (2025) ‘Türkiye trilyon dolarlık ekonomiler kulübünde 17. sırada’, Forbes Türkiye, 27 Ocak. Mevcut: https://www.forbes.com.tr/makale/turkiye-trilyon-dolarlik-ekonomiler-kulubunde-17-sirada
- Kılıç, N. (2024) ‘Kalkınma Yolu, ülkemize her yıl 20-30 milyar dolar kazandıracak’, Lojiport, 4 Ağustos. Mevcut: https://www.lojiport.com/kalkinma-yolu-ulkemize-her-yil-20-30-milyar-dolar-kazandiracak-116888h.htm
- Erkara, A. (2024) ‘Terör örgütü PKK’nın Kalkınma Yolu Projesi’ne oluşturduğu tehdit’, SavunmaTR, 28 Nisan. Mevcut: https://www.savunmatr.com/teror-orgutu-pkknin-kalkinma-yolu-projesine-olusturdugu-tehdit/
- DEM Parti (2025) ‘Barış ve Demokratik Toplum Çağrısı’, DEM Parti. Mevcut: https://www.demparti.org.tr/tr/baris-ve-demokratik-toplum-cagrisi/20769
- Medyascope (2025) ‘PKK ateşkes ilan etti’, Medyascope. Mevcut: https://medyascope.tv/2025/03/01/pkk-ateskes-ilan-etti/
- Devlet Bahçeli yazılı basın açıklaması yayımladı: “Türkiye için tarihi bir fırsat kapısı aralandı”
- 50. Öcalan’ın çağrısı sonrası Erdoğan’dan ilk açıklama – DW – 28.02.2025
- Community Peacemaker Teams (2025) ‘Turkish military attacks hold steady in June, remain concentrated as symbolic PKK disarmament ceremony approaches’, Community Peacemaker Teams, 10 July. Available at: https://cptik.org/reports-1/2025/7/10/turkish-military-attacks-hold-steady-in-june-remain-concentrated-as-symbolic-pkk-disarmament-ceremony-approaches
- ANF (2025) ‘PKK sonuç bildirisi açıklandı: PKK adıyla yürütülen çalışmalar sonlandırıldı’, ANF News, 12 Mayıs. Mevcut: https://anf-news.com/analiz/pkk-212559
- Agos (2025) ‘Erdoğan ve İmralı Heyeti görüştü: Bugün dünden daha umutluyuz’, Agos, 10 Nisan. Mevcut: https://www.agos.com.tr/tr/yazi/32357/erdogan-ve-imrali-heyeti-gorustu-bugun-dunden-daha-umutluyuz
- T24 (2025) ‘Erdoğan ile görüşen DEM Parti’den 13 maddeli istek listesi: Erdoğan’a iletmedik, kamuoyunda dile getirdik’, T24, 12 Nisan. Mevcut: https://t24.com.tr/haber/erdogan-ile-gorusen-dem-parti-den-13-maddeli-istek-listesi,1232101
- Cumhuriyet (2025) ‘DEM Parti’den Erdoğan’a 13 maddelik talep listesi sunuldu iddiasına yanıt’, Cumhuriyet, 12 Nisan. Mevcut: https://www.cumhuriyet.com.tr/siyaset/dem-partiden-erdogana-13-maddelik-talep-listesi-sunuldu-iddiasina-2318063
- SDE (2025) ‘Öcalan’ın çağrısına Türkiye’den tepkiler’, Stratejik Düşünce Enstitüsü, 28 Şubat. Mevcut: https://www.sde.org.tr/haber/ocalan-in-cagrisina-turkiye-den-tepkiler-haberi-57361
- T24 (2025) ‘PKK’nın silah bırakmasından sonra ilk anket: Vatandaş yeni çözüm sürecine destek veriyor mu?’, T24, 24 Temmuz. Mevcut: https://t24.com.tr/haber/pkk-nin-silah-birakmasindan-sonra-ilk-anket-vatandas-yeni-cozum-surecine-destek-veriyor-mu,1251517
- Euronews (2025) ‘Beyaz Saray: Öcalan’ın çağrısı bölgeye barış getirecek’, Euronews Türkçe, 28 Şubat. Mevcut: https://tr.euronews.com/2025/02/28/beyaz-saray-ocalanin-cagrisi-bolgeye-baris-getirecek
- Kurdistan24 (2025) ‘Uluslararası toplumdan Öcalan’ın mesajına destek’, Kurdistan24, 28 Şubat. Mevcut: https://www.kurdistan24.net/tr/story/827221
- 45 Haber Manisa (2025) ‘DEM Parti’nin Siyasi Partilerle Görüşme Programı Belli Oldu’, 45 Haber Manisa, 8 Mart. Mevcut: https://www.45haber.com/dem-partinin-siyasi-partilerle-gorusme-programi-belli-oldu
- Arslan, H. (2025). Türkiye’nin Terörsüz Gelecek İnşası. SETA. Erişim adresi: https://www.setav.org/turkiyenin-terorsuz-gelecek-insasi
- Rûdaw (2025) ‘Özgür Özel: Neredeyse 1,5 yıldır Öcalan’la devlet görüşüyor’, Rûdaw Türkçe, 7 Mart. Mevcut: https://www.rudaw.net/turkish/middleeast/turkey/0703202514
- DW Türkçe (2025) ‘Türkiye için tarihi an: PKK silahlarını yaktı’, DW Türkçe, 11 Temmuz. Mevcut: https://www.dw.com/tr/t%C3%BCrkiye-i%C3%A7in-tarihi-an-pkk-silahlar%C4%B1n%C4%B1-yakt%C4%B1/a-73237018
- Sözcü (2025) ‘Terör örgütü PKK’nın dakikalar içinde silah bırakıyor’, Sözcü, 11 Temmuz. Mevcut: https://www.sozcu.com.tr/teror-orgutu-pkk-nin-dakikalar-icinde-silah-birakiyor-p193923
- BBC Türkçe (2025) ‘PKK silah bırakma sürecinde ilk adım: Silahlar yakıldı’, BBC Türkçe, 11 Temmuz. Mevcut: https://www.bbc.com/turkce/articles/cwyrk119xj4o
- Rûdaw (2025) ‘Cemil Bayık: Süreç bozulursa yeniden silaha sarılmayacağız’, Rûdaw Türkçe, 19 Temmuz. Mevcut: https://www.rudaw.net/turkish/kurdistan/190720255
- Solaker, G. (2025). Cumhur İttifakı’nın 400 vekil hesabı tutacak mı? DW Türkçe. Erişim adresi: https://www.dw.com/tr/cumhur-i%CC%87ttifak%C4%B1n%C4%B1n-400-vekil-hesab%C4%B1-tutacak-m%C4%B1/a-72591627
كوردی

