دەوڵەت لە هزری شیعی ئێرانی و عێراقیدا
میران حسێن حەسەن – مامۆستا لە زانكۆی سلێمانی
بەرایی
دەوڵەت چوارچێوەیەكی سیاسی و یاساییە كە ژیانی مرۆڤەكان ڕێكدەخات لە ناو سنوورێكی جوگرافی دیاریكراو و كیانێكی سیاسی و یاسایی كە خاوەن دەسەڵاتێكی باڵایە لەسەر نەخشەیەكی جوگرافی دیاریكراو و كۆمەڵێك هاوڵاتی كە بەشێویەكی جیگیر تیایدا دەژین و سەروەری خۆی ئەنجام دەدات لە ڕێگەی ژمارەیەكی دامەزراوە و سیستەمی یاسایی كە پاراستنی سیستەمی و سەقامگیری مسۆگەر دەكات و یەكەیەكی سەرەكییە لە سیستەمی نێودەوڵەتی نوێ.
چەمكی دەوڵەت جێگیری نییە بەڵكو بەرەوپێش دەچێت بەپێی گۆڕانكاری هزری و سیاسی و مێژویی، لە ڕوویەكەوە وەكو كیانێكی یاساییە كە لەسەر كۆمەڵێك فاكتەری دیاریكراو بونیاد دەبێت، لەلایەكی دیكەوە دامەزراوەیەكی كۆمەڵایەتییە كە گوزراشت لە ئیرادەیەكی بە كۆمەڵ دەكات و پەیوەندییەكانی لە نێوان تاكەكان ڕێك دەخات.
بیرۆكیە دروستبوونی دەوڵەت و تێگەیشتنی لە واتای دەوڵەت جیاوازە بە جیاوازی لایەنە تیۆرییەكان كە باسی دەكەن هەندێك پێیان وایە بەخشینی خودایە و هەندێكی دیكە پێیان وایە بۆندێكی كۆمەڵایەتییە یان لە ئەنجامی بەروەپێشچوونی مێژوویی و چینایەتی دروستبووە، بەڵام ئەوە كۆیان دەكاتەوە كە ئامانجی دروستبوونی دەوڵەت ئامرازێكە بۆ ڕێكخستنی كۆمەڵگە و ڕێكخستنی پەیوەندییەكان و ئاسایش.
لە ناو هزری ئیسلامی بە هەردوو لقەكەیەوە كە سوننە و شیعەیە هەردووكیان تێگەیشتنیان بۆ چەمكی دەوڵەت واتە دەوڵەتی ئیسلامیی، و پێیان وایە دەوڵەت لەسەر بنەمایەكی ئایینی دروست دەبێت كە هەموو هەڵگرانی ئایینی ئیسلامی لە خۆ دەگریت بێ جیاوازی، نەك دەوڵەت لەسەر بنەمای سنووری دیاریكراو لە جیهاندا و ئەو دەوڵەتە هەموو مسوڵمانانی جیهانی كۆدەكاتەوە، بەڵام جیاوازی هەیە لەسەر ئەم چەمكە لە نێوان سوننە و شیعە، و ئایینزای شیعەی بە تێكڕای هەموو بیرمەند و پیاوی ئایینی و مەرجەع و فەقیهەكان چەمكی دەوڵەتی ئیسلامیی دەبەستنەوە بە ئیمامەتەوە واتە ئیمامەكانی شیعەی دوانزە ئیمامی .
دەوڵەت
دەوڵەت كیانێكی سیاسیە و یاساییە كە كۆمەڵێك مرۆڤ تیایدا دەژین، و سیستەمێك و كۆمەڵێك یاسا كاروباریان ڕێكدەخات، دەوڵەتەكان لە ڕووی سیاسی و سیستەمی حوكمڕانی و قەبارە و شێوە جیاوازن، فەقیهەكان كۆكن لەسەر بوونی سێ پایە كە پێویستە بوونی هەبێت لە ناو هەر دەوڵەتێكدا: یەكەمیان كۆمەڵێك لە مرۆڤ كە پێیان دەگوترێت (گەل). پایەی دووەم پارچەیەكی زەوی كە هەرێمی دەوڵەتە. سێیەم دەسەڵاتیكی سیاسی سەربەخۆ و خاوەن سەرەروەی، هەر دەوڵەتێك یەكێك لەو پایانە لەدەستبدات ئەوە ناتوانرێت وەكو دەوڵەت لەقەڵەمبدرێت(1).
جیاوازی هەیە لەسەر بۆچوونەكان سەبارەت بە دروستبوونی دەوڵەت، فەقیهەكانی یاسای دەستووری جیاوازیان هەیە لە بۆچوونەكانیان سەبارەت بە شیكردنەوەی ڕەچەڵەكی دروستبوونی دەوڵەت و لەسەر چ بنەمایەكی دەوڵەتەكان دروستبوون، هەندێكیان پێیان وایە كە فاكتەری ئایینی ڕۆڵی هەبوو لە دروستبوونی دەوڵەت و پێیان وایە دەوڵەت بە بڕیارێكی خواوەندی دروستبووە و دەسەڵات شەرعیەتی لە خوداوە وەردەگرێت و ئەم بۆچوونە لەسەدەكانی ناوەڕاست بڵاوبۆیەوە، هەندێكی دیكە پێیان وایە لەسەر بنەمای بنەماڵە دەوڵەت دروستبوو، و فەرمانڕەوا ڕۆڵی باوك دەبینێت و ئەم بۆچوونە دەگەڕێتەوە بۆ ئەرستۆ كە پێی وابوو دەوڵەت گەشەكردنێكی سروشتییە لە بنەماڵەوە بۆ گوند دواتر بۆ شار و دەوڵەت، و تیۆرێكی دیكە دەركەوت كە تیۆری بۆندی كۆمەڵایەتییە كە لەسەردەمی ڕێنسانس دەركەوت، كە پێیان وابوو دەوڵەت بۆندێكە لە نێوان تاكەكەكان بەمەبەستی پاراستنی بەرژەوەندیەكانیان، لەوباریەوە هۆپز پێی وابوو كە مرۆڤ لە سروشتدا لە كێشمەكێشمێكی بەردەوام بووە لەگەڵ هەمووان، بۆیە بڕیاریدا دەستبەرداری ئازادی خۆی بێت بۆ دەسەڵاتێكی بەهێز كە پاراستنی بپارێزێت. لۆك پێی وابوو مەبەست لە ئەنجامدانی بۆندەكان پاراستنی مافە سروشتییەكانی تاكە وەكو ژیان و ئازادی و موڵكدارێتی، دەسەڵات دەبێت بە یاسا كۆتوبەند بكرێت، ڕۆسۆ پێی وابوو بۆندەكە گوزارشت لە ئیدارەیەكی گشتی دەكات و دەوڵەت بەرهەمی ڕێكەوتنی كۆمەڵگەیە لەسەر پێكەوە ژیان، لەبەرامبەردا بەپێ تیۆری مێژوویی كۆمەڵایەتی پێیان وایە دەوڵەت لە ناكاو دروست نەبووە، بەڵكو بەرهەمی خەباتێكی دوور و درێژی كۆمەڵگەی مرۆڤایەتییە كە چەندین قۆناغی بڕیوە وەكو خێزان و هۆز و تیرە و شار، دواتر بوو بە دەوڵەت وەكو ئەنجامێك بۆ گۆڕانكاری ئابووری و كۆمەڵایەتی و بەرەوپێشچوونی قۆناغەكانی بەرهەمهێنان و دابەشكردنی كار، لە لای خۆیەوە كارل ماركس لە تیۆری ماركسی بۆ دروستبوونی دەوڵەت پێی وابوو لە ئەنجامی كێشمەكێشمی چینایەتی دروستبووە و لەگەڵ دەركەوتنی خاوەندارێتی تایبەت و زیادبوونی جیاوازی كۆمەڵایەتی، دەوڵەت وەكو ئامرازێكی سەركوتكەر لە دەستی چینێك كە كۆنترۆڵی بارودۆخێكی كردووە بەمەبەستی سەپاندنی دەسەڵات و پاراستنی بەرژەوەندییە ئابوورییەكانی، بۆیە دەوڵەت ئامرازێكی چینایەتییە نەك دامەزراوەیەكی بێلایەن(2)، ئیبنی خەلدون شیكردنەوەیەكی كۆمەڵایەتی و ئابووری هەیە بۆ دەوڵەت و پێی وایە دروستبوونی كۆمەڵگە پەیوەستە بە دابینكردنی پێداویستییەكانی و پێی وابوو پەیوەندی نزیكایەتی بنەمایەكە بۆ یەكخستنی كۆمەڵگە. دەوڵەتەكان لەسەر بنەمای نزیكایەتی دروستدەبن لە نێوان پێكهاتەكانی (3)، لەگەڵ بەرەوپێشچوونی زانستی كۆمەڵناسی سیاسی چەندین تیۆری دیكەی نوێ دروستبوون وەكو ماكس ڤێبەر كە پێی وابوو دەوڵەت دامەزراوەیەكە كە مۆنۆپۆلی بەكارهێنانی توندوتیژی ڕەوا دەكات(4)، تیۆری ئەركگەرایی كە پێی وابوو دەوڵەتی دروستبوو بەمەبەستی دابینكردنی پێداویستییەكانی كۆمەڵگە لە ئاسایش و ڕێكخستنی و بەڕێوەبردنی سەرچاوەكان، تیۆرە جیۆپۆڵتیكیە نوێیەكان كە پێیان وایە دروستبوونی دەوڵەت پەیوەستە بە فاكتەرەكانی شوێن و سەرچاوە و كێشمەكێشمەكان لەسەر بەڕێوەبردنی سەرچاوەكان.
چەمكی دەوڵەت لە ئیسلام
دەوڵەت لە هزری ئیسلامی‌دا پەیوەستە بە دەوڵەتی ئیسلامیەوە، واتە دەوڵەتێك كە لەسەر بنەمای ئیسلام دروستبوو، كە پێچەوانەی دەوڵەتی هاوچەرخە كە لەسەر بنەمای دەوڵەتی هاونیشتمانبوون و دەوڵەتی نەتەوەیی دروستبوو و پاش ڕێنسانس و چاكسازی پرۆتستانتی لە ئەورووپا دروستبوو(5)، زۆربەی فەقیهەكانی ئیسلام پێیان وایە دەوڵەت لای مسوڵمانان دەوڵەتی ئیسلامیە و لەسەر بنەمای دار ئیسلام دروست دەبێت واتە هەموو زەویەك كە مسوڵمانان تیایدا دەژین و فەرمانڕەوایی بەپێی ئایینی ئیسلام بكرێت، بەڵام ڕێگەش دەدرێت بە غەیەرە مسوڵمانان تیایدا بژین بەڵام بەپێ فەرمانەكان حوكمی ئیسلام بن(6) ، بەمەش دەوڵەتی ئیسلامی واتە كۆمەڵێك كەس كە زۆربەیان مسوڵمانن لە دار ئیسلام دەژین و پابەندن بەسەرجەم ڕێنمایی و یاسا و ڕێنماییەكانی ئەو دەوڵەتەوە بەشێوەیەكی ڕەها لە بواری عەقیدە و یاسادانان و ملكەچی سیستەمێكی سیاسین كە پابەندە بە بنەماكانی شەرع، دەوڵەتی ئیسلامی لەسەر دوو بنەما دروست دەبێت: یەكەمیان مادییە كە تیایدا هیچ جیاوازییەكی نییە لەگەڵ دەوڵەتی ئاسایی كە گەلە و هەرێم و دەسەڵاتی سیاسیە، بنەمای دووەم ڕۆحیە كە پەیوەستە بە ئایینی ئیسلامەوە وەكو عەقیدە و یاسادانان كە لە لایەن خوداوە سەپێنراوە(7).
ده‌وڵه‌ت له هزری شیعه و سوننه
سەرەڕای ئەوەی چەمكی دەوڵەت لای سوننە و شیعە هەردووكیان وەكو دوو بەشی سەرەكی لە ئایینی ئیسلام دەوڵەتی ئیسلامییە، بەڵام واتای دەوڵەتی ئیسلامیی لە هەردوو ئایینزا جیاوازییان هەیە، بەپێی هزری ئایینی هەردوو ئایینزای سوننە و شیعه‌كانی چه‌مكی ده‌وڵه‌ت تێكه‌ڵ ده‌كه‌ن به‌هه‌ندێك چه‌مكی دیكه‌وه، بۆ نمونه سوننە چه‌مكی ده‌وڵه‌ت تێكه‌ڵ ده‌كه‌ن به خه‌لیفه و خیلافه‌ته‌وه له ئایینزای سوننە چه‌مكی ده‌وڵه‌ت وابه‌سته‌یه به بنه‌مای خیلافه‌ت و بوونی خه‌لیفه و ه‌كو كه‌سێك كه هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی ئایینی و سیاسی به‌ده‌سته‌وه‌یه، بێ ئه‌وه‌ی ڕەچاوی ئه‌وه‌ی بكه‌ن تا چه‌ن ئه‌و خه‌لیفه‌یه به‌شێویه‌كی یاسایی و شه‌رعی ئه‌و پۆسته‌ی به‌ده‌ستهێناوه(8)، له‌به‌رامبه‌ردا له شیعه‌دا چه‌مكی ده‌وڵه‌ت به چه‌مكی ئیمامه‌ته‌وه(9)، واته كه‌سێك كه له لایه‌ن خوداوه دیاریكراوه و مه‌عسومه واته هه‌ڵه ناكات ئه‌مه‌ش ته‌نها له‌سه‌ر ئیمامه‌كانی شیعه جێبه‌جێ ده‌بێت كه ژماره‌یان 12 ئیمامن، به‌پێی بیروباوه‌ڕی شیعه‌ی دوانزه ئیمامی ته‌نها ئیمامی مه‌هدی ماوه له ژیاندا و غه‌یبه و هه‌موویان كۆچی دواییان كردووه، به‌مه‌ش له لای شیعه ده‌وڵه‌ت ته‌نها له لایه‌ن كه‌سێكه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت كه ئیمام بێت و له لایه‌ن خوداوه دیاریكراوه و هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی ئایینی و سیاسی هه‌یه(10)، پێیان وایه له‌گه‌ڵ نه‌بوونی ئیمامدا ئه‌وا وه‌لی فه‌قیه بوونی هه‌یه كه جێگره‌وه‌ی ئیمامه و وه‌لی فه‌قیه كه جێگری ئیمامه له كاروباری سیاسی و ئایینی كار ده‌كات له پێناو دروستكردنی ده‌وڵه‌تێكی ئایینی كه ڕێگە خۆشگه‌ر ده‌بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیمامی مه‌هدی كه غه‌یب بووه(11)
چەمك دەوڵەت لە هزری شیعی
ئیمامی جه‌عفه‌ر سادق شه‌شه‌م ئیمامه له دوانزه ئیمام كه شیعه‌ی دوانزه ئیمامی باوه‌ڕییان پێیان هه‌یه و مه‌عسومن، به دامه‌زرێنه‌ری فیقهی شیعی له‌قه‌ڵەمده‌درێت بۆیه شیعه به جه‌عفه‌ری ناوده‌نرێت پێی وایه ئیمامه‌ت پایه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ئایینه نه‌ك بابه‌تێكی سیاسی و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ته‌نها به ڕابه‌رایه‌تی ئیمامی مه‌عسوم كه ده‌ستنیشانكراوه له لایه‌ن خوداوه، و ئیمامه‌ت ته‌نها ڕابه‌راتی نییه به‌ڵكو سیستەمێكی سیاسی ئایینی گشتگیره و ئایین و ده‌وڵه‌ت كۆده‌كاته‌وه (12)، له نه‌بوونی ئیمامی مه‌عسوم و غه‌یبه‌تی ئیمامی مه‌هدی ئیمامی جه‌عفەر سادق پێی وایه پێویسته بگه‌ڕیته‌وه بۆ فه‌قیهی دادپه‌روه‌ر، كه دواتر بوو به ویلایه‌تی فه‌قیه و هه‌موو سیستەمێك له‌سه‌ر بنه‌مای ئیمامه‌تی مه‌عسوم نه‌بێت ڕه‌تده‌كاته‌وه(13)، به‌مه‌ش هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامیی له‌سه‌ر بنه‌مای ئیمامه‌ت دروست نه‌بێت شه‌رعیه‌تی نییه و هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێك پێش ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی ئیمامی مه‌هدی ڕه‌تده‌كرێته‌وه.
یه‌كێك له گرنگترین كێشه‌كان به‌رده‌م هزری سیاسی شیعی بابه‌تی ده‌وڵه‌ته، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت لای شیعه په‌یوه‌سته به هزری ئایینی و مێژووه و په‌یوه‌سته به ده‌وڵه‌تی دادی خواوه‌ندی، كاتێك ئیمامی مه‌هدی ده‌گه‌ڕێته‌وه و هه‌موو جیهان پڕ ده‌كات له داد و خۆشگوزرانی و كێشه گه‌وره‌كه له تێگه‌یشتنی شیعه بۆ بابه‌تی ده‌وڵه‌ت كاتێك زیاتر بایه‌خ ده‌ده‌ن به ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری له هه‌موو جیهان، به‌ڵام باس له ئامراز و میكانیزمه‌كانی ناكات، پشت ده‌به‌ستن به ده‌قی قورئانی پیرۆز و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر و كه‌سایه‌تی ئایینیه‌كان نه‌ك بابه‌تێكی هزری و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هزری سیاسی شیعی توانیویەتی كه تیۆری وه‌لی فه‌قیه بونیاد بنێت و بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی بوو بۆ ئه‌زموونی كۆماری ئیسلامیی ئێران پاش 1979(14)، به‌ڵام ئه‌زموونی كۆماری ئیسلامیی ئێران زیاتر پشتی به‌ستبوو به ئه‌زموونی و پاشخانی حوكمڕانی فارسه‌كان بوو به‌درێژایی میژوو نه‌ك ته‌نها به هزری سیاسی شیعی و سیستەمی و یلایهی فه‌قیه(15).
به‌شێویه‌كی گشتی هزری سیاسی شیعی زۆر به‌كه‌می باسی بابه‌تی ده‌وڵه‌تی كردووه به به‌راورد به چه‌مكی ویلایه‌ت و ده‌سه‌ڵات، چونكه چه‌مكی ده‌وڵه‌ت لای شیعه په‌یوه‌سته به ده‌وڵه‌تێك به ڕابه‌رایه‌تی ئیمامی مه‌هدی و زۆربه‌ی فه‌قیهانی شیعه پێیان وایه دروستكردنی حكومه‌تێكی ئیسلامی پێچه‌وانه‌ی تیۆری ئیمامه‌تی خواوه‌ندیه كه ده‌بێت سه‌رۆكه‌كه‌ی له وه‌چه‌ی ئیمامی حوسه‌ین و بنه‌ماڵه‌ی پێغه‌مبه‌ر بێت و پێچه‌وانه‌ی تیوه‌ری چاوه‌ڕوانكردنی ده‌ركه‌وتنی ئیمامی مه‌هدیه كه ئیمامی دوانزه‌هه‌مه لای شیعه (16)وچه‌مكی ده‌وڵه‌ت لای هزری سیاسی شیعی هاوچه‌رخ له چوارچێوه‌ی ڕه‌وتی ڕابوونی ئیسلامی هاوچه‌رخ ده‌ركه‌وت له ده‌یه‌ی سێهه‌می سه‌ده‌ی بیست كه به ڕابوونی ئیسلامی ناسرا، و ته‌یایدا هزری سیستەمی ئیسلامی به‌ته‌واوه‌تی ده‌ركه‌وت، و باوه‌ڕی به دروستكردنی سیستەمی ئیسلامیی ته‌واو هه‌یه و ئایینی ئیسلام سیستەمێكی گشتگیره بۆ هه‌موو بواره‌كانی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی .. هتد(17)
وه‌لی فه‌قیھ
مه‌به‌ست له وه‌لی فه‌قیه پۆستێكی ئایینی و سیاسیه و ڕابه‌رایه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌كات، كه‌سی وه‌لی فه‌قیه ده‌بێت كۆكره‌وه‌ی هه‌موو مه‌رجه‌كان بێت، و ده‌بێت هه‌موو كۆمه‌ڵگەیه‌كی ئیسلامی وه‌لی ئه‌مرێكی هه‌بێت و فه‌رماندار و ڕابه‌ڕێكی هه‌بێت، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ئومه‌ت له دوژمنانی ئیسلام و مسوڵمانان و پاراستنی سیستەمه‌كه‌یان و چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی دادپه‌روه‌ری له‌نێوانیان و ڕێگری كردن له سته‌م و دابینكردنی ئامرازه‌كانی پێشكه‌وتنی و په‌ره‌پێدانی سیاسی و كولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تی… هتد، هه‌ندێك جار ئه‌م بابه‌ته دژی ویست و بۆچوونی هه‌ندێك لایه‌ن و كه‌س ده‌بێت به‌هۆی ئاره‌زوو و مه‌به‌سته‌كانیان، ده‌بێت فه‌رمانداری مسوڵمانان له‌كاتی ئه‌نجامدانی كاره‌كانی له ڕووانگه‌ی فیقهی ئیسلامیی ڕێوشوێنی پێویست بگریته‌به‌ر له‌كاتی پێویستدا، ده‌بێت ئیراده و ده‌سه‌ڵاته‌كانی له پێناوی به‌رژه‌وندی گشتی ئیسلام بێت(18)، وه‌لی فه‌قیه كۆمه‌ڵێك ئه‌ركی هه‌یه وه‌كو ئه‌ركی فیقهی وه‌كو فه‌توادان ئه‌ركی دادوه‌ری، و ئه‌ركی دارایی كه تایبه‌ته به مافه شه‌رعییه‌كان، ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگەی شیعی، و ئه‌ركی سیاسیه كه دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و ڕابه‌رایه‌تیكردنی.
هه‌موو فه‌قیهه‌كانی شیعه كۆكن له‌سه‌ر چوار ئه‌ركی یه‌كه‌م به‌ڵام جیاوازییان هه‌یه له ئه‌ركی پێنجه‌م، هه‌ندێكیان پێیان وایه كه به وته‌ی ئیمامه‌كان و بنه‌ماكانی شه‌ریعه‌ت و سیستەمی ئیسلامیی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ده‌بێت ڕابه‌ریی ئه‌و كاره بكات، هه‌ندێكی تر پێیان وایه كه وته‌ی ئیمامه‌كان ئاماژه به‌م ئه‌ركه ناكه‌ن، به‌ڵام چوار ئه‌ركه‌كه‌ی یه‌كه‌م هیچ كێشه‌كی له‌سه‌ر نییه، هیچ كێشه‌ك له‌سه‌ر بوونی ویلایه‌تی فه‌قیه له نێوان فه‌قیه و مه‌رجه‌عه‌كان بوونی نییه، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی كاره‌كانی ویلایه‌تی فه‌قیهه، به‌ڵام له‌سه‌ر خودی بنه‌مای ویلایه‌تی فه‌قیه پێیان وایه به‌شێك له بیروباوه‌ڕی ئیمامه‌كان كه هه‌مووان كۆكن له‌سه‌ری(19)، چونكه هیچ فه‌قیهی و پیاوی ئایینی شیعه نییه له ڕابردوودا و نه له ئێستادا باوه‌ڕی به بنه‌مای ویلایه‌تی فه‌قیه نه‌بێت و جێبه‌جێ نه‌كات، و به‌هۆی ئه‌وه‌ی فه‌قیه و پیاوی ئایینی شیعه نابێت به پیاوی ئایینی ئه‌گه‌ر باوه‌ڕی به بنه‌مای ویلایه‌تی فه‌قیه نه‌بێت، و هیچ شیعه‌یه‌ك نیه ته‌قلیدی فه‌قیهێك بكات باوه‌ڕی به سیستەمی ویلایه‌تی فه‌قیه نه‌بێت چونكه كاتێك زانا شیعه‌كان خۆیان به موجه‌ته‌هید یان مه‌رجه‌عی ته‌قلید له‌قه‌ڵم ده‌ده‌ن ئه‌وا ده‌بێت هه‌موو بنه‌ماكانی ویلایه‌تی فه‌قیه له ڕووی پراكتیكیه‌وه جێبه‌جێ بكه‌ن، زۆرینەی پیاوانی ئایینی شیعە ئەسولوین واتە شیكردنەوەی بۆ بابەتە ئایینیەكان دەكەن و فەتواش دەدەن بۆ بابەتە نوێیەكانی، لە بەرامبەردا توێژیكی بچووكتر هەیە لە سەدەی هەژدە دەركەوتن بەناوی ئیخبارییەكان كە تەنها شیكردنەوەی بۆ دەقە ئایینیەكان دەكەن وەكو قورئان و فەرموودەی پێغەمبەر و ئیمامەكان(20).
دەوڵەت لە هزری سیاسی شیعی ئێرانی‌دا
هزری دەوڵەت لە هزری سیاسی شیعی ئێرانی خۆی لە كۆمەڵێك پیاوی ئایینی و مەرجعی دەبینێتەوە، كە ڕۆڵێكی گەورەیان بینیوە لە داڕشتنی هزری سیاسی شیعی ئێرانی و بۆچوونەكانیان كاریگەر زۆر گەورەی هەبوو لەسەر چەسپاندنی هزری دەوڵەت لەناو شیعە لە ناو و دەرەوەی ئێران.
ئایەتوڵلا خومه‌ینی: به بڕوای ئایه‌توڵلا خومه‌ینی گرنگترین تایبه‌تمه‌ندی و ڕه‌گه‌زی دروستکه‌ری ئه‌م سیستەمه سیاسیه‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران، که ڕه‌وایه‌تی لێوه‌رده‌گرێت ئیسلامی شیعی بوونه‌که‌یه‌تی، چونکه ئه‌م ده‌وڵه‌ته به ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی شیعی ده‌ناسێندرێت، بۆیه ئایینی ئیسلام و مه‌زهه‌بی شیعه گرنگترین ڕه‌گه‌زی دروستکه‌ر و پێکهێنه‌ری ناسنامه‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه و کو‌لتووری ئیسلامی به شێوه‌ی گشتی و له چوارچێوه‌ی فیقهی شیعی دوانزه ئیمامی به‌تایبه‌ت وەکو کومه‌ڵه‌یه‌کی مه‌عریفی و نورماتیف کاریگه‌ری له‌سه‌ر درک و تێگەیشتنی کوماری ئیسلامیی له ڕووداو و دیارده ده‌ره‌كیه‌كاندا هه‌یه(21) هه‌ناره‌كردنی شۆڕش لای خومه‌ینی ئه‌وه‌یه كۆمه‌ڵگە ئیسلامییه‌كان له ڕێگەی یاساكانی ئیسلامه‌وه حوكم بكرێن، خومه‌ینی پێی وایه دروستكردنی حكومه‌تی ئیسلامی له ئێران هه‌نگاوی یه‌كه‌مه به‌ره‌و دروستكردنی حكومه‌تێكی جیهانی(22)، دروستبوونی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی له ئێران یه‌كێكه له ئامرازه‌كانی یه‌كێتی مسوڵمانان به‌هۆی پشت به‌ستن به‌تواناكانی كه له‌به‌رده‌ستیدایه و یه‌كێتی مسوڵمانان ڕێگەیه‌كه بۆ ئازادی و گه‌ڕانه‌وه‌ی شكۆ و ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی و له‌ناوبردنی داگیركه‌ره‌كانه، شۆڕشی ئێران سه‌ره‌تای پڕۆژه‌یه‌كی ئیسلامییه كه ده‌بێت هه‌موو مسوڵمانان بگرێته‌وه له ژێر ئاڵای ویلایه‌تی فه‌قیه(23). خومەینی پێی وایەكە فەقیھ یان ئایەتوڵڵا لە لایەن خوداوە دیاریكراوە بۆیە دەبێت ڕاوبۆچوونەكانی لەسەر هەموو بوارەكانی ژیان بێت، بۆیە ئێران بە سەنتەری ئایدۆلۆژیای شیعی شۆڕشگێری ڕادیكاڵی لە قەڵەم دەردێت كە خومەینی ڕابەرایەتی ئەو ڕێچكەیەی دەكرد. لەناو پیاوە ئایینیە شیعەكان كە داوای فەرمانڕەوایەتی دەوڵەت دەكات بەشێوەیەكی نیمچە ڕەها لە لایەن وەلی فەقیھ تا دەركەوتنی ئیمامی مەهدی و ئێران ناوی ئەم ڕێچكەیەی ناوە هێڵی ئیمام و ئەو هێڵە بە سەرچاوەی ڕینمایی و شیكردنەوەی فەرمی ئایینزایی شیعە لە قەڵەم دەدات(24).
ئایەتوڵڵا خامنەیی: ئایەتوڵڵای خامنەیی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه شۆڕشی ئیسلامیی چه‌ند قۆناغێكی هه‌یه قۆناغی یه‌كه‌می سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشه‌كه‌یه و قۆناغی دواتر بونیادنانی سیستەمێكی ئیسلامیه دواتر بونیادنانی حكومه‌تێكی ئیسلامیه، دواتر دروستكردنی ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامییه، دوا قۆناغ بونیادنانی جیهانێكی ئیسلامیی واته دروستكردنی نمونه‌ی هاوشێوه‌ی ئێران له وڵاتانی دیكه(25).
سیستانی: یه‌كێكه له گه‌وره مه‌رجه‌عه‌كان شیعه له جیهاندا كه به‌رچه‌ڵه‌ك ئێرانییه و مه‌رجەعێكی باڵای سه‌ره‌كی شیعه‌گه‌رایه‌تییه له ئێستادا، هه‌ڵویستی سیستانی سه‌باره‌ت به پرسه سیاسیه‌كان ناوبراو باوه‌ڕی به سیستەمی ویلایه‌تی فه‌قیهی تایبه‌ت هه‌یه واته مافی حوكمدان شه‌رعی و فه‌وتوادان و بڕیاردان له مافه شه‌رعی و دادوه‌ری و كاروباری سیستەمی گشتی كۆمه‌ڵگە و ڕێگری كردن له كاری خراپه و هاندانی كاری باشه نه‌ك حوكمكردن به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌ندێك له ئایەتوڵڵاکانی دیكه كه باوه‌ڕیان به سیستەمی ویلایه‌تی فه‌قیهی گشتیه كه حوكمڕانیش ده‌گه‌رێته‌وه نه‌ك ته‌نها كاری شه‌رعی و ه‌كو خومه‌ینی و خامنەیی ..هتد(26)، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی یه‌كێك بووه له قوتابیانی ئایەتوڵڵای خوئی كه باوه‌ڕی به سیستەمی ویلایه‌تی فه‌قیهی تایبه‌ت هه‌بوو و سه‌رجه‌م قوتابیه‌كانی باوه‌ڕیان به‌وه هه‌یه (27)، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ستێوه‌ردان مه‌رجعیه‌ت نییه له كاروباری حكومه‌تدا(28) و پێی وایه سیستەمی حوكمڕانی له عێراق گه‌لی عێراق دیاری ده‌كه‌ن(29) له‌گه‌ڵ دروستبوونی حكومه‌تێكی ئایینی نییه(30)، حكومه‌تی عێراق ده‌بێت له ڕێگەی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی پێكبهێنرێت(31)
چه‌مكی ده‌وڵه‌ت له لای ئیسلامی شیعی عێراقی
پاش 2003 و ڕووخانی ڕژێمی به‌عس له عێراق ئیسلامی سیاسی شیعی بوون به به‌شێكی گرنگ له سیستەمی حوكمڕانی عێراق و ه‌كو دووهه‌م ئه‌زموونی حوكمڕانی شیعه له جیهاندا پاش ئێران، به‌ڵام هزری ده‌وڵه‌ت له ئه‌ده‌بیاتی پارته سیاسییه شیعه‌كان زۆر جیاواز بوو له‌گه‌ڵ ئه‌زموونی حوكمڕانیان له عێراق پاش 2003 به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیاتی ئه‌و پارتانه به‌دیدگایه‌كی زۆر جیاوازه‌وه ده‌ڕواننه چه‌مكی ده‌وڵه‌ت و به‌ڕێوه‌بردنی و ڵات وه‌ك له‌وه‌ی له ڕووی پراكتیكیه‌وه جێبه‌جێ بوو، و ئەو پارتانە نه‌یاتوانی هیچ نمونه‌یه‌كی حوكمڕانی پێشكه‌ش بكه‌ن كه بگونجێت له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی دیموكراسی و ده‌ستوور و ده‌وڵه‌تی هاوڵاتی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و پارته سیاسیانه نه‌یانتوانی خۆیان ڕزگار بكه‌ن له هزری داڕێژه‌رانی ئه‌ده‌بیاتی سیاسی ئه‌و پارتانه، له‌سه‌رده‌می پاش 2003 سیاسه‌تێكی پڕاگماتییان هه‌ڵبژاردووه كه زۆر جیاوازه له ئه‌ده‌بیاتی ئه‌و پارتانه له‌سه‌رده‌می ئۆپۆزسیۆن بوون.
لای محەمه‌د باقر سه‌در كه داڕێژه‌ری هزری سیاسی پارتی ده‌عوه‌ی ئیسلامییه و پشتی پێ ده‌به‌ستن له بیروباوه‌ڕییان، پێی وایه ده‌وه‌ڵه‌ت واته ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی كه له‌سه‌ر بنه‌مای عه‌قیده و ئایین دروست ده‌بێت و دروستكردنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی پێویسته بۆ جێبه‌جێ كردنی حوكمی خودا له‌سه‌ر زه‌وی و مرۆڤه‌كان میراتگه‌ری خودان له‌سه‌ر زه‌وی، واته ده‌وڵه‌ت په‌یوه‌ست نییه به مرۆڤه‌وه به‌ڵكو نوێنه‌رایه‌تی عه‌قیده‌ی گرووپی باوه‌ڕداران ده‌كات، له‌سه‌ر بنه‌مای و تایبه‌تمه‌ندێتی كۆمه‌ڵگەی دروست نابێت، به‌ڵكو له‌سه‌ر بنه‌مای ڕۆحی ئایینه، و سه‌باره‌ت به ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی كه بنه‌مای هزری له لای محەمه‌د باقر حه‌كیم نوسراوه، له هه‌شتاكانی ڕابردوو سه‌ده‌ی و پشتی پێ ده‌به‌ستن له بیروباوه‌ڕییان، هه‌مان بۆچوونی محەمه‌د باقر سه‌د هه‌یه و پێی وایه كه له‌سه‌رده‌می غه‌یبه‌تی ئیمامی مه‌هدی ئۆمه‌تی ئیسلامی دوو ئه‌ركی هه‌یه ده‌ستنیشانكردنی وه‌لی فه‌قیه و پێدانی ڕاوێژ به حاكمی مسوڵمانان .
به‌هه‌مان شێوه شێخی محەمه‌د یه‌عقووبی كه داڕێژه‌ی بنه‌مای هزرییه‌كانی حزبی فه‌زیله‌یه كه پاش 2003 دامه‌زرا پێی وایه فه‌قیه ده‌توانێت یاساكان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و دیموكراسی سیستەمێكی گونجاو نییه بۆ حوكمڕانی مسوڵمانان، به‌ڵكو ناچاریه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئیمه ناتوانێن سیستەمی ئیسلامی گونجاو جێبه‌جێ بكه‌ین .
محەمه‌د محەمەد سادق سه‌در باوكی موقته‌دا سه‌در له كتێبه‌كانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه باوه‌ڕی به دیموكراسی و دامه‌زراوه‌كان نییه، و داوای دروستكردنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی ده‌كات و مسوڵمانان پێویستیان به په‌رله‌مان نییه به‌ڵكۆ مسوڵمانان خۆیان یان نوێنه‌رانیان یاسا داده‌نێن (32)
ئەنجام
جۆرێك لە جیاوازی هەیە لە نێوانی هزری شیعی ئێرانی و عێراقی سەبارەت بە چەمكی دەوڵەت لەگەڵ باوردۆخدا، چونكە هەریەك لە سیستەمی حوكمڕانی ئێران و پارتە شیعیەكانی عێراق كە دوو ئەزموونی حوكمڕانی شیعین لە جیهاندا لە گوتاری ڕۆژانەیان زۆر جەخت دەكەنەوە لەسەر مامەڵەكردنی وەكو دەوڵەت و قەوارەی دەوەڵەت و بەرژەوەندی نیشتمانی دەوڵەت و پەیوستبوون بە نیشتمانەوە، لەكاتێكدا لە هزری ئایینزایی ئەو لایەنانە و باكگراوندی ئایدلۆژیان باوەڕیان بە دەوڵەتی نیشتمانی نییە، بەڵكو باوەڕیان بە دەوڵەتی ئیسلامییە، سەبارەت بەدەوڵەتی ئیسلامیش بە ناڕاستەوخۆ جەخت دەكەنەوە لەسەر دەوڵەتێكی ئیسلامیی شیعی كە لەسەر بنەمای هزری شیعی دروستبێت، نەك دەوڵەتێكی ئیسلامیی بۆ هەموو مسوڵمانان، چونكە ئەوان جەخت دەكەنەوە لەسەر بونیادنانی دەوڵەت لەسەر بنەمای ئیمامەت، واتە دەبێت كەسێك لە دوانزە ئیمامەكە كە ئایینزای شیعەی دوانزە ئیمامی باوەڕیان پێیەتی و حوكمڕان بێت و مەعسومن، لە نەبوونی حوكمی ئیمامدا ئاوا مەرجەع و وەلی فەقیھە حوكم دەكات تا دەركەوتنی ئیمامی مەهدی، بەمەش جۆرێك لە دووفاقی هەیە لە نێوان هزری سیاسی شیعی و پراكتیك.
سەرچاوەكان
(1) د. سعيد السيد علي ، المبادئ الأساسية للنظم السياسية وانظمة الحكم المعاصرة ، دار الكتاب الحديث ، القاهرة ، 2007 ، لا 18
(2) حمزە السلامات ، نظریە نشو‌ء الدولە فی الفكرالسیاسی الغربی ما بین التأصیل النظری والعملي ،مجلە دراسات للعلوم الانسانیەوالاجتماعیە، مجلد51 ،العدد ،6 ، 2024، لا 138-140
(3) عصام سلیمان،مدخل الی علم السیاسە ، بیروت، دار النضال للطباعە والنشر والتوزیع، لا 199
(4)وجيه قانصو،الدولة الحديثة الخصائص والوظائف، مؤسسة كونورد،لا11
(5) محمد صالح قطب، جمال أحمد بادی، نشأە الدولە الحدیثە : دراسە تحلیلیە للتاریخ والفكر السیاسی، لا17
(6) عبدالباسط جمیل علی،مفهوم الدولە و تكوینها فی الفقه الاسلامی ، مجلە الجامعە العراقیە ،العدد 68، لا239
(7) د. مقبل أحمد العمری، “دراسە مقارنە بأحكام الشریعە الإسلامیە ” مفهوم الدولە المـدنیە الحدیثە،مجلە جامعە الملكە اروی،2013 لا 30-31
(8) د.جعفر نجم نصر، الوالی والولی – التشیع السیاسی و مجتمع اللادولە، الجز‌والاول ، مۆسسە الانتشار العربی،ط 1 ،2020 ،لا19.
(9) هەممان سەرچاوەی پێشوو،لا 24
(10) هەممان سەرچاوەی پێشوو،لا 25-26
(11) هەممان سەرچاوەی پێشوو،لا 44-45
(12)شبكە المعارف الاسلامیە الثقافیە،نظرە فی الحیاە السیاسیە لدی الامام جعفر الصادق،1-4-2013 https://www.almaaref.org/maarefdetails.php?subcatid=1645&id=11819&cid=394&supcat=39&bb=39&number=11
(13) د. علی المۆمن ، الاجتماع الدینی الشیعی ثوابت التاسیس و متغیرات الواقع ، دار روافد ، بیروت،2025 ،لا 102
(14) د. ایاد العنبر، اشكالیە الدولە فی مخیال السیاسی الشیعی، مجلە جامعە الكوفە العدد 12 ،2018، ، لا216
(15) هەممان سەرچاوەی پێشوو ، لا215
(16) هەممان سەرچاوەی پێشوو ، لا216
(17) هەممان سەرچاوەی پێشوو ، لا221
(18)خامنەیی، حاكمیە الاسلام، الجز‌ء الاول ، مۆسسە التاریخ العربی، لبنان ، بیروت، 2006، لا 147
(19) علی مۆمن ،سەرچاوەی پێشوو، لا76
(20) و لی نصر، صحوە الشیعە ،دار الكتاب العربی ،بیروت، 2007 ، لا65
(21) د.په‌روێز ڕه‌حیم قادر، ئاسایشی نەتەوەیی و ناسنامە كۆماری ئیسلامی ئێران وەكو نمونە،خانەی موكریانی، هەولێر،2020، ، لا 124
(22) نیفین مسعد، صنع القرار فی إیران والعلاقات العربیە-الإیرانیە، مركز الدراسات الوحدە العربیە،بیروت،2002 ،لا 64-65.
(23) “إیران أم القری”، كما صاغها محمد جواد لاریجانی فی كتابه “مقولات فی الإستراتیجیە الوطنیە”، مجلە الراصد الإلكترونیە http://www.alrased.net/show_topic.php?topic_id=1221
(24) غراهام ای فولر – ڕند ا‌لر‌حیم فرانك، الشیعه العرب المسلمون المنسیون ،مركز الرافدین للحوار ،2021، لا100-102
(25) خامنەیی، الثورە مظهر لتحرك ا‌لدین بوجه الطواغیت، مۆسسە التاریخ العربی، بیروت ،2007،ص10
(26) خامنەیی ، سەرچاوەی پێشوو ، لا147
(27) محمد علی الربانی، السید علی السیستانی فی تقریرات الاجتهاد والتقلید والاحتیاط، مدار للثقافە والاعلام،2016، ، لا68 ـ 120.
(28) حامد الخفاف ، النصوص الصادرە عن سماحە السید السیستانی فی المسألە العراقیە،دار المۆرخ العربی،بیروت ،2009، لا 28
(29) هەممان سەرچاوەی پێشوو،لا 26
(30) هەممان سەرچاوەی پێشوو،لا 43
(31) هەممان سەرچاوەی پێشوو،لا 26
(32) د. ایاد العنبر ، سەرچاوەی پێشوو ، ص222-227