كۆمه‌ڵناسی ئایینى
ئامادەكردنی: ئایینناسی
ئه‌م زاراوه‌یه له دوو به‌ش پێكدێت كه بریتین له كۆمه‌ڵناسی و ئایین, یه‌كه‌میان كه زاراوه‌ى كۆمه‌ڵناسیه بریتییه له زانستێك كه گرنگى ده‌دات به لێكۆڵینه‌وه و ناساندنى كۆمه‌ڵگا مرۆیه‌كان به‌هۆى بنه‌ما و به‌ها گرنگه‌كانى ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه, وه‌ك ئایین و دابونه‌ریت و كه‌لتور و بوارى رۆشنبیرى و ره‌گه‌ز و ره‌چه‌ڵه‌ك.
ئه‌م زانسته گرنگى ته‌واو ده‌دات به خودى تاك له‌ناو كۆمه‌ڵگادا و شیكردنه‌وه ده‌كات بۆ په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و هه‌ڵسوكه‌وت و بیروبۆچونى تاكه‌كان و پاشان دروستبون و گه‌ڵاڵه‌بونى هزر و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كۆمه‌ڵێك تیۆر و رێگاى زانستى به‌كارده‌هێنرێت بۆ دۆزینه‌وه‌ى راسترین به‌ها و بابه‌تى كۆمه‌ڵایه‌تى كه دواتر ده‌بێته بنه‌مایه‌ك كۆمه‌ڵگاى پێده‌ناسرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به به‌شى دووه‌مى ئه‌م زاراوه‌یه كه ئایینه بریتییه له هه‌موو بیروباوه‌ڕ و بۆچون و تیۆرانینێك كه مرۆڤه‌كان وه‌ك بنه‌ما و رێسا و یاسا له‌لایان ده‌چه‌سپێت و ده‌بێته هۆكارى دیارى شێواز و چۆنێتى مامه‌ڵه و هه‌ڵسوكه‌وت و ره‌وشتى رۆژانه‌یان، كه جیاوازى نیه ئایینه‌كه ئاسمانى بێت یاخود ئاینێك بێت سه‌رچاوه‌ى له زه‌وى دروست بوبێت، له باسی ئاییندا ئه‌وه گرنگه كه ئایینه‌كه رێنماى و فه‌رمانى روونى هه‌بێت له لایه‌ك و ئاستى په‌یوه‌سته‌بونى لایه‌نگرانى ئایینه‌كه‌ش له‌لایه‌كى تر.
به‌م شێوه‌یه روون ده‌بێته‌وه كه كۆمه‌ڵناسی ئایینى بریتییه له زانستێك كه گرنگى ده‌دات به دۆزینه‌وه‌ى كاریگه‌رى و په‌یوه‌ندى دابونه‌ریت و ئایین و ره‌وشتى گشتى كۆمه‌ڵگا به شێوازى دروستبونى هزر و تێڕوانینى تاكه‌كان له‌و كۆمه‌ڵگایه‌دا، پاشان ده‌ركه‌وتنى سیماى گشتى كۆمه‌ڵگا له چوارچێوه‌ى یاسا و رێنماى بۆ رێكخستنى ژیانى رۆژانه له‌لایه‌ك و كه‌مكردنه‌وه‌ى جیاوازى كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌لایه‌كى تر.
ئه‌وه‌ى جێگاى سه‌رنجه ئه‌وه‌یه كه زانستى كۆمه‌ڵناسی ئایینى په‌یوه‌ندى راسته‌وخۆى به زۆرێك له زانسته‌كانى تره‌وه هه‌یه وه‌ك زانستى مێژوو، جوگرافیا، ئابورى، رامیارى …. هتد، كه هه‌موو ئه‌م زانستانه ده‌بنه به‌شێكى ته‌واوكه‌ر بۆ زانستى كۆمه‌ڵناسی ئایینى و هه‌موو كات په‌یوه‌ندى راسته‌وانه به‌یه‌كیانه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.